حوزەیران 28, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بە بیانووی یادكردنەوی كیمیابارانەكەی سەردەشتەوە:چەند پەیڤێك ! ن: محمد جەمشیدی
بە بیانووی یادكردنەوی كیمیابارانەكەی سەردەشتەوە:چەند پەیڤێك !
ن: محمد جەمشیدی
بۆ یەكەمین جار ئاشكرا دەكرێت!
ئەمڕۆ لە زانكۆی گورگان بە یارمەتی كانوونی گەشتیاری و ئێرانناسی ئەو زانستگایە بە رێكخستنی پێشانگای وێنە و سیمینارێك، یادی قوربانییانی شیمیایی سەردەشت كرایەوە، كە جێگای دڵخۆشیی كوردانی رۆژهەڵاتە.
ئەم یادكردنەوەیە وایلێكردم كە یادێك لە كیمیابارانە نادیارەكەی نۆدشە بكەمەوە.كە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، هیچ لایەنێكی مافپارێز باسی نەكردووە.
هیچ لایەنێكی سیاسیی كورد خۆی تێنەگەیاندووە و ئەمەش مایەی ناهومێدیی كوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە.
نۆدشه بریندارێکی دیکه‌ی چه‌کی کیمیایی
شارۆچه‌که‌ی نۆدشه که له رووی جۆگرافیه‌وه سه‌ر به قه‌زای پاوه یه و ده‌که‌وێته ناوچه‌ی هه‌ورامان، یه‌کێکە له‌و مه‌ڵبه‌ند و مه‌کۆیانەی شوێنی حەوانه‌وه‌ی خه‌باتگیران و نیشتمانپه‌روه‌ران بووه و به سه‌دان رۆله‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری له سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌باتدا شه‌هیدبوون.
له‌ماوه‌ی هاتنه سه‌ر کاری حکوومه‌تی دیکتاتۆری ئێسلامییه‌وه و هه‌ڵگی‌رسانی شه‌ری ئێران و عێراق، نۆدشه وه‌ک زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی له‌م شه‌ڕه داسه‌پاوه‌دا ، میدانی شه‌ری هه‌ردوو حکومه‌ت بووه که چه‌ندین جار به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ر هێرش که‌تووه که ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێرامانه کیمیای بارانکردنی شاری نۆدشه‌یه که 3جار له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی سه‌دام حۆسه‌ینی گۆر به‌گۆری کیمیای بارانکرا.
یه‌که‌م جارکه شارۆچه‌که‌ی نۆدشه له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی سه‌دامه‌وه هێرشیکرایه سه‌ری، به‌رواره 15/4/ 1987 بوو.
بۆ جاری دووه‌هه‌م به‌رواری 23/3/1988 واته حه‌فته‌یه‌ک دوای کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه دیسانه‌وه شارۆچه‌که ی نۆدشه بووه ئامانجی هێرشی کیمیایی باران .
جاری سێهه‌میش 3/4/1988بوو که له ئاکامی ئه‌م کرده‌وه جه‌نایه‌تکارنه‌یه و هێرشیاندا، زیاتر له سه‌د که‌س له دانیشتووانی ئه‌و شارۆچکه‌یه بوونه قۆربانی سیاسه‌ته گڵاوەکەی حکوومه‌تی ئێران و حکوومه‌تی سه‌دام و زیاتر له 750که‌سیش بریندار بوون.
به پێی راپۆرتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له 25 ئاوریلی1988 ؛ کە له لایه‌ن شاند‌ێکه‌وه که سه‌ردانی شاروچکه‌ی نۆدشه‌یانکردبوو له رایانگه‌یاندێکدا نووسیبوویان: له‌و ناوچه‌یه دژی خه‌ڵکی سیڤیل چه‌کی کیمیایی به‌کار هاتووه.
هەر له‌م راپۆرته‌دا و له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانەدا بوو، که ئه‌و شانده سه‌ردانی نۆدشه‌یانکردبوو، ئاماژه‌یشیان به جۆری مادەی کیمیایی بەکارهاتوو، واتە:گازی خه‌رده‌ل کردبوو و ئێستایش ژماره‌یه‌کی زۆر له بریندارانی ئه‌وکاره‌ساته له بارودۆخێكێ سه‌خت و دژوار‌دا ده‌ژین.
به‌داخه‌وه تائێستا به شێوه‌یه‌کی پێویست باسێک له برینی نۆدشه نه‌کراوه و پێویسته ئه‌و شاریش له بیر نه‌کرێت.
دەتوانین وەک شاری شەهیدی رۆژهەڵات و شاری ژینۆسایدی کوردانی بندەستی ئێران ناوی ببەین.
داوا لە هەموو لایەنە پێوەندیدارەکانیش دەکەم کە ئەم کارەساتەش لەبیر نەکەن و لاپەڕەیەکی ئازارەکانمان با فەرامۆش نەبێت.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.