حوزەیران 26, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆیه‌که‌مجار پارێزه‌رێک نهێنی دادگای باڵای تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا ده‌کات
بۆیه‌که‌مجار پارێزه‌رێک نهێنی دادگای باڵای تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا ده‌کات
لە ماڵپەری ڕۆژ نیوز وەرگیراوە
هیوا شاره‌زووری – هه‌ڵه‌بجه
له‌م چاوپێکه‌تنه‌دا پارێزه‌رێکی به‌رگریکار له دۆسیه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، تیشک ده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی دانیشتنه‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌باره‌ی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ڕێگرییانه‌ی هه‌بووه له دادگادا بۆئه‌وه‌ی که‌یسه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، هاوکات باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که چه‌ندین تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی هه‌بوون پێویست بووه دادگایی بکرێن که به‌شێکیان کوردبوون و به‌شێکیشیان عه‌ره‌ب بوون به‌ڵام دادگایی نه‌کراون، سه‌رباری ئه‌وه له کوردستاندا پله و ئیمتیازیان پێدراوه.
به‌کر حه‌مه سدیق عارف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی به‌رگریکار له که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری تایبه‌ت به چۆنیه‌تی دانیشتنه‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌باره‌ی که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌داته‌وه.
ڕۆژنیوز: مێژوی یه‌که‌م دانیشتن که‌ی بوو، دانیشتنه‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان چه‌ند دانیشتن بوون که له‌سه‌ر که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدران؟
به‌کر حه‌مه سدیق: سه‌ره‌تا سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م، من به‌کر حه‌مه سدیق عارف له‌دایکبووی 1962 دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه و له‌دایکبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی پارێزه‌ری که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و که‌یسی کانی عاشقان، له 23_12_2008 یه‌که‌م دانیشتنی تایبه‌ت به تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د عریبی، که سه‌رۆکی ده‌سته‌که بوو ، وه ده‌سته‌ی دووه‌م بوو له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق،دانیشتنه‌کانی دادگا تایبه‌ت به که‌یسی هه‌ڵه‌بجه، 34 دانیشتنی خایاند له 17_1_2010 کۆتایی هات، واته 13 مانگ به‌رده‌وامبوو.
ڕۆژنیوز: چه‌ند سکاڵاکار و شایه‌تحاڵ له‌سه‌ر که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو ؟
به‌کر حه‌مه سدیق: له‌قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا نزیکه‌ی 300 که‌سێک سکاڵا کار بوون که‌پێیان ده‌وترێت داواکارانی مافی که‌سێتی، 90 شاهیدیش هه‌بوون، شاهیده‌کانیش وه‌کو سکاڵاکاره‌کان وان، به‌ڵام ئه‌مان هیچ مافێکیان ده‌ست ناکه‌وێت له‌و شایه‌تییه‌ی که ده‌ی ده‌ن، ته‌نها ئه‌رکی ئایینی و مرۆیی و ئه‌خلاقی خۆیان جێبه‌جێده‌که‌ن، کۆی گشتی سکاڵاکار و شاهید حاڵ گه‌شتنه نزیکه‌ی 400 که‌سێک له‌قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا، ژماره‌ی بۆکس فایله‌کانیش 15 بۆکس فایل بوو، قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه 3050 لاپه‌ڕه بوو (ئه‌مه ته‌نها قۆناغی لێکۆڵینه‌وه)، له‌قۆناغی دادگاییی کردندا، دادگا پێویستی نه‌بوو به هه‌موو سکاڵاکار و شاهید حاڵه‌کان، له سکاڵاکاره‌کان به‌سێ قۆناغ نزیکه‌ی 20 که‌سمان برد، زیاتر له شه‌ش که‌سی بیانی هاتن شایه‌تیاندا له‌گه‌ڵ سێ شاهیدی محمی، کۆی گشتی سکاڵا کار و شاهید حاڵ له قۆناغی دادگایی کردنی تۆمه‌تباراندا گه‌شته نزیکه‌ی 25 که‌س، چونکه دادگای باڵای تاوانه‌کان به پێویستی نه‌زانی هه‌موویان وه‌ربگرێت، ئه‌وانه‌ی پێویست بوو وه‌ری گرتن، وه کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه له دۆسیه‌که‌دا هه‌بوو، کۆمه‌ڵێک سکاڵا‌و شایه‌تی له‌قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا هه‌بوون که گرنگ بوون دادگا ته‌نها ئه‌وانه‌ی بانگ کرد.
ڕۆژنیوز: له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی تۆمه‌تباراندا، زیاتر ڕووبه‌ڕووی چ گرفتێک ده‌بوونه‌وه، به‌تایبه‌تی له بابه‌تی خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که ئێوه به‌ده‌ستتانه‌وه بوو، دادگا هه‌ڵوێستی چی بوو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌کان و تاچه‌نده ئه‌و به‌ڵگانه به‌هێزبوون و مایه‌ی قه‌ناعه‌ت پێهێنانی دادگابوون؟
به‌کر حه‌مه سدیق: ئه‌و جۆره دانیشتنانه له‌به‌رئه‌وه‌ی سرووشتێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه ده‌بێت به‌پێی پێوه‌ره‌کانی دادگایی کردنێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت، ئێمه‌ش پارێزه‌ری لۆکا‌ڵی بووین و له‌سه‌ر ئاستی لۆکا‌ڵی ئه‌زموونێکی باشمان هه‌بوو، به‌ڵام وه‌کو پارێزه‌رێک له که‌یسی نێوده‌وڵه‌تیدا (که‌یسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌گشتی ده‌ڕواته نزیکه‌ی 25 تاوانی گشتی که تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و مینی تێدایه، به‌گشتی ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌دنیادا پۆلێنکراون به تاوانه جه‌نگییه‌کان) به‌تایبه‌تی ئه‌و سێ تاوانه سه‌ره‌کییه‌ی باسم لێوه‌کردن که تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆساید و تاوانی جه‌نگه، دادگا تایبه‌تمه‌ندبوو به بینینی ئه‌و داوایانه، بۆیه یه‌که‌م کێشه‌ی ئێمه له دۆسیه‌که‌دا بوونی ئه‌زموون بوو که ئه‌زموونێکی باشی ده‌ویست، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه که پێشتر کاری پارێزه‌رایه‌تیمان کردبوو وه ئه‌زمونی دۆسیه‌ی ئه‌نفالیشمان هه‌بوو، ئه‌زمونێکی باشمان په‌یداکرد “پرسیار و خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوون”، به شاره‌زاییه‌کی جوانه‌وه چوینه به‌رده‌م داگاکه و پێشکه‌شکردنی لائیحه‌که‌ش له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کاندا که 82 لاپه‌ڕه‌بوو، به دان پێدانانی هه‌موو لایه‌ک لائیحه‌یه‌کی باشبوو، تائه‌و ڕاده‌یه‌ی یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان که “سابر دووری” بوو وتی ئه‌م لائیحه‌یه تیمێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆی نووسیون و خۆیان نه‌یان نوسیوه، که ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی شاخداره له ڕاستیدا من و گۆران ئه‌دهه‌م لائیحه‌که‌مان نووسی، دوو به‌ش بوو، به‌شی یه‌که‌می من نوسیم و به‌شی دووه‌می گۆران ئه‌دهه‌م نووسی، که ئێسته له کتێبه‌که‌دا کتێبی (حلبجه فی مواجهه سموم الموت) بڵاو بووه‌ته‌وه، هه‌رکه‌سێک ئه‌و لائیحه‌یه بخوێنێته‌وه تێده‌گات که لائیحه‌یه‌کی ته‌واوو تێر و پڕه، تێده‌گات زۆرباشه، وه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیش ته‌نانه‌ت داواکاری گشتیش پشتی به‌ستووه به لائیحه‌که‌ی ئێمه،ئه‌مه کێشه‌یه‌ک ، کێشه‌یه‌کی تریش ئه‌وه‌بوو تۆمه‌تباره‌کان دانیان نه‌ده‌نا به تاوانه‌که‌یاندا، ئه‌یانوت ئاگامان له‌هیچ نیه له‌کاتێکدا که به‌ڵگه‌کان به‌ته‌واوی ئاماژه‌ی تێدابوو، به‌ڵگه‌کان ئیمزا و ناوی ئه‌وانی له‌سه‌ربوو، بڕیاری ئه‌وانی له‌سه‌ر بوو، له‌و کاته‌ی ئه‌و کاره‌ساته ڕوویداوه ئه‌وان پله‌و پایه‌ی سه‌ربازییان هه‌بووه، بۆیه ئینکاری کردنه‌که‌ی ئه‌وان ئێمه‌ی زۆر ماندوو شه‌که‌تکرد تا له‌دواییدا له کۆمه‌ڵێک ئاڵ و وێری قسه‌و ئه‌و شتانه‌دا ده‌رکه‌وت که ئه‌مانه تاوانباری ڕاسته‌قینه‌ن، خاڵی سێیه‌م که کێشه‌ی ئێمه‌بوو وه مایه‌ی خه‌فه‌تبوو ئه‌وه‌بوو زیاتر له 80 فڕۆکه‌وان هه‌بوون که تاوانباری سه‌ره‌کی بوون له دۆسیه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌وه کێشه‌ی گه‌وره‌بوو به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه که هیچ کامیان نه‌گیران، له هه‌مووی ناخۆشتر به‌ردانی ڕه‌مه‌زان به‌کر عزاوی ئه‌و پیاوه لای ئاسایش بوو گیرابوو، ئاسایش به‌ره‌ڵای کرد به‌شێوازێکی نایاسایی، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامانکرد قسه‌کانی ئه‌و پیاوه له قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا کردبوونی بهێنرێت و بکرێنه به‌ڵگه، دادگاش ڕازی بوو، به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌نه‌بوو که خۆی بهاتایه‌ت و ئاماده‌بووایه‌ت، نه‌ده‌بوو به‌ربدرایه‌ت، ئه‌مانه کێشه‌ی گرنگ بوون، کێشه‌یه‌کی دیکه‌شمان ئه‌وه‌بوو که دادگاکه نه‌یده‌توانی به غیابی سزای هیچ تۆمه‌تبارێک بدات، چونکه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێنه‌درابوو، خاڵێکی دیکه‌شیان ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه هه‌ندێک له‌و تۆمه‌تبارانه کوردن و هه‌ندێکیشیان عه‌ره‌بن و له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن، ئه‌و کاته داوامانکردن به داخه‌وه هێزه سیاسییه‌کان نه‌یاندان، ئێستاش له کوردستانن و به‌داخه‌وه ئیمتیازاتیان هه‌یه‌و له کۆلیژه سه‌ربازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه، تۆمه‌تبارن له دۆسیه‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌مانه له‌لایه‌که‌وه کێشه‌بوون له‌لایه‌کی تریشه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ت بوون بۆ ئێمه که نه‌گیرابوون، خاڵێکی تر ڕوانگه‌ی دادگا بوو که جۆرێک له ئاراسته زاڵبوو به‌سه‌ریدا که هه‌ندێک له‌و قازیانه ئاراسته‌یه‌کی شۆڤێنیانه‌ی عه‌ره‌بچێتییان هه‌بوو به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش ئازاری دڵی ئێمه‌ی زۆر ده‌دا، زه‌حمه‌تمان زۆربینی له‌م که‌یسه‌دا تا توانیمان به هه‌موومانه‌وه ئه‌م که‌یسه ڕاستکه‌ینه‌وه به‌هه‌موولایه‌کمانه‌وه به‌سوپاسه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و پاشان پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌کان و پاشانیش شایه‌تحاڵ و سکاڵا کاره به‌ڕێزه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان هه‌وڵی ئه‌مانه هه‌موو تێهه‌ڵکێشێکی باشبوو، که له‌کۆتایدا توانیمان زاڵبین به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌دا.
ڕۆژنیوز: ئاماژه‌ت به‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و ئه‌مانه کرد، له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌ره کورده‌کان له‌به‌غدا هیچ لایه‌نێک وه‌کو هاوکاری کردن نه‌ک وه‌ک ده‌ست تێوه‌ردان له‌کاروباری دادگا هاوکاری ئێوه‌ی کردووه؟
به‌کر حه‌مه سدیق: ئێمه هیچ که‌سێک هاوکاری نه‌کردووین، به‌ڵام له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه که ئه‌و کاته به‌ڕێز مامجه‌لال سه‌رۆک کۆماربوو، داوامانلێکرا که کۆمه‌ڵێک شایه‌تحاڵی بیانی هه‌ن بێن بۆ دادگاکه و شایه‌تی بده‌ن، به‌هاوکاری چه‌ند که‌سێک له‌وانه کاک خدر که‌ریم سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک هاتن بۆ دادگاکه‌و شایه‌تی باشیشیاندا، شایه‌تیدانه‌کانیان گرنگ و کاریگه‌ر و باشبوو، ڕاسته نه‌یتوانی پرسه‌که یه‌کلایی بکاته‌وه به‌ڵام بۆ ئێمه قورسایی خۆی هه‌بوو، ئه‌مانه له هه‌ل و مه‌رجی ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌دا له هه‌ڵه‌بجه‌دا بون و باسیان له ترسناکی ئه‌و چه‌کانه کرد که له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌کارهاتوون، ئه‌مانه بۆ ئێمه گرنگ بوون، جارێکیش دکتۆر به‌رهه‌م نوێنه‌ره‌کانی خۆی نارد هاتن سه‌ردانی کردین، ئه‌گه‌ر نا به‌درێژایی ئه‌و 13 مانگه هیچ نوێنه‌رێکی کوردم نه‌بینی له‌په‌رله‌مانی عێراق یان هیچ به‌رپرسێک سه‌ردانمان بکات جگه له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، که ئه‌مه بۆخۆی گرنگ بوو، وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش واجبی خۆی بوو چونکه موکه‌له‌ف بوو به‌جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌و ده‌بوو ئه‌نجامی بدایه‌ت، لێره‌وه من ده‌ستخۆش له خاتوو چنار ده‌که‌م که ئه‌و کاته وه‌زیری شه‌هیدان بوو دوای ئه‌ویش که دکتۆر مه‌جید بوو به‌وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان ئه‌ویش هه‌ر هاوکارمان بوو ئیتر به‌رپرسانێکی تر و خه‌ڵکانێکی تر هاوکاری ئێمه‌یان نه‌کرد، وه له‌کاتی خۆشی‌دا گله‌ییمان له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن کرد که چه‌ند که‌ناڵێک نه‌بێت ئه‌وانی تریان دانیشتنه‌کانی دادگایان نه‌ده‌گواسته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی نه به‌ته‌واوه‌تی ئاگای له دۆسیه‌ی ئه‌نفال بوو نه به‌ته‌واوه‌تی ئاگای له دۆسیه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوو، چونکه که‌ناڵه‌کان هه‌موویان دانیشتنه‌کانیان نه‌ده‌گواسته‌وه، پێویست وابوو له‌کاتێکی دیاریکراودا بیان گواستایه‌ته‌وه.
ڕۆژنیوز: پێت وایه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌وانه‌ی که کوردبوون، بۆچی سه‌ردانیان نه‌ده‌کردن و نه‌ده‌هاتن بۆلاتان بۆ ئه‌وه بووه ده‌ست وه‌ردان له کاروباری دادگادا ڕوونه‌دات؟
به‌کر حه‌مه سدیق: نا، نه‌خێر ، به‌پێچه‌وانه‌ی کورده‌کانه‌وه، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کان قسه‌شیان ده‌کرد و لائیحه‌یه‌کیان نوسیبوو تاکو له‌ناو دادگادا ئابڕوومان بردن.
ڕۆژنیوز: لائیحه‌که‌یان دژی ئێوه بوو؟
به‌کر حه‌مه سدیق: به‌ڵێ دژی ئێمه بوو، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کان لائیحه‌یان نوسیبوو بۆ دادگا که فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری پیاوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێزه‌و ده‌ستی نیه له که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌دا و به‌بێ گوناه گیراوه‌و له‌م بابه‌تانه، تا ئێمه کردمان به هه‌را له‌ناو دادگادا.
ڕۆژنیوز: کێ بوون ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌بانه؟
به‌کر حه‌مه سدیق: په‌رله‌مانتاره‌کان شیعه‌و سونه‌شیان تێدابوو ، زیاتر له 80 ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون.
ڕۆژنیوز: له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له‌به‌رده‌ستتانا بووه ، دیاره ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌تان له‌به‌رده‌ست بووه، که سه‌رجه‌میان هی سه‌رده‌می حکومه‌تی پێشووی عێراق بوون، رژێمی به‌عس له هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کدا باسی له‌وه‌کردووه چه‌کی کیمیایی دژی هه‌ڵه‌بجه به‌کارهێنابێت؟
به‌کر حه‌مه سدیق: به‌ڵی له کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌دا تێیدایه که باس له‌لێدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات، له زیاتر له شه‌ش بۆ حه‌وت به‌ڵگه‌یان تێیدایه، له‌کۆی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له‌به‌رده‌ستماندابوو، به‌ڵگه نووسراوه‌کان بابڵێین که 53 به‌ڵگه‌ن، به لاپه‌ڕه ده‌کاته 120 لاپه‌ڕه، زیاتر له 10 بۆ 15 په‌ڕه به ڕوونی تێیدایه که چه‌کی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه به‌کارهاتووه‌و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون، خۆشیان (مه‌به‌ست له تۆمه‌تباره‌کانه_رۆژنیوز) دانیان نا به‌وه‌دا چونکه حاڵه‌ته‌که شوێنی ئینکاری کردن نه‌بوو، چونکه به‌ڵگه‌کان ساغ بووبوونه‌وه‌و ئینکاریان نه‌کرد که ئه‌و به‌ڵگانه هی ئه‌وانه، زانیارییه‌کانیش زانیاری ئه‌وانه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو دانیان نابوو به‌وه‌دا که له ناوچه‌کانی تری کوردستانیان داوه له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شتیان داوه له کوردستانی ئێران، ئه‌و به‌ڵگانه‌مان هێنا له دادگا هه‌موویمان خسته‌ڕوو، هه‌ندێکی به‌داواکردن و هه‌ندێکی دیکه‌ی به‌هێنان و هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێک ده‌ستمان که‌وتن و هه‌موویمان هێنا بڵاومانکرده‌وه له‌کاتی خۆیدا، دواتر ئه‌مریکیه‌کان به‌ڵگه‌کانیان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و ئێستاش له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ڵگه‌کان به‌زمانی ئینگلیزی هه‌یه.
ڕۆژنیوز: به‌گشتی چه‌ند که‌س تۆمه‌تباربوون له که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، دواتر دادگای باڵای تاوانه‌کان سزای چه‌ند که‌سیانی دا؟
به‌کر حه‌مه سدیق: به‌بڕوای من ده‌بوو زیاتر له 80 که‌س دادگایی بکرانایه‌ت له‌سه‌ر که‌یسی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی عێراقه‌وه واته له سه‌دام حسێنه‌وه (سه‌دام نه‌مابوو ئه‌و کاته دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه خرایه ڕوو) تاکو ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترا (عوزوی قیاده قوتری) هه‌موویان به‌شداربوون له‌و تاوانه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ئیستخبارات، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا که نزار خه‌زره‌جی بوو، ماوه‌ی 3 مانگ له کوردستان مایه‌وه دواتر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که پیاوێکی تێکۆشه‌ربووه به‌ردرا، وه له‌کاتی خۆشی‌دا نه‌رویجیه‌کان پرسیاریان کردبوو له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که هیچ تێبینیه‌کتان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه، ئه‌وانیش وتبوویان ئێمه هیچ تێبینیه‌کمان نیه له‌سه‌ری و به‌ردرابوو، له‌کاتێکدا تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی بوو له که‌یسی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌شدا، شێخ جه‌عفه‌ر یه‌کێکی تره له تۆمه‌تباره‌کان، هه‌ندێک تۆمه‌تباری تر هه‌ن ئه‌وه ڕه‌مه‌زان به‌کر ئاماژه‌م پێدا، زیاتر له 70 فڕۆکه‌وان هه‌ن که له‌فڕۆکه‌خانه‌ی بلد و حوریه‌و گیاره، که ئه‌و 3 فڕۆکه‌خانه‌یه به‌شدارییانکردووه له لێدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌و 3 فڕۆکه‌خانه‌یه هیچیان نه‌هاتنه به‌رده‌م دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرا، به‌ڵام فڕۆکه‌وانێک له‌وانه‌ش نه‌بوو که له‌و 3 فڕۆکه‌خانه‌یه بوو هات شایه‌تی دا‌و شایه‌تییه‌که‌شی کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی دادگا هه‌بوو، یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که توانی خزمه‌تێکی زۆر باشی که‌یسه‌که بکات، به‌ده‌ر له‌وانه هه‌ندێک تۆمه‌تباری تر هه‌ن که کوردن و ئێستا له کوردستان ده‌ژین پله‌ی جیدجده‌یان هه‌بووه له‌ناو ئیستخباراتی عێراقیدا نه‌گیراون و له‌وانه‌ن چاو ساغیان بۆ رژێمی به‌عس کردووه له لێدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
ڕۆژنیوز: ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی باستکرد ناوه‌که‌یت له‌یاده؟
به‌کر حه‌مه سدیق: به‌ڵێ ناوه‌که‌یم له‌یاده به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیزنی خۆیم پێنیه ناتوانم ناوه‌که‌ی بڵێم، له‌به‌ر باری ئه‌منی ناتوانم ناوی به‌رم.
ڕۆژنیوز: بڕیاره‌که‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کان چ سودێکی هه‌یه له‌سه‌ر که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌ر ئاستی عێراقی، وه چ پاڵپشتییه‌کیشه بۆ ناساندنی ئه‌م که‌یسه به‌جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی؟
به‌کر حه‌مه سدیق: له‌ڕووی یاساییه‌وه گرنگه که تۆ حه‌زینه‌یه‌کی یاساییت هه‌بێت، باوه‌شێکی قه‌زائی هه‌بێت باوه‌ش بکاته‌وه بۆ که‌یسه‌که‌ی تۆ، گرنکه که‌بڕیارێک له دادگاوه ده‌ربچێت، هه‌رکاتێک تۆ بڕیاری دادگات نه‌بێت بۆ نمونه که‌یسی یه‌زیدییه‌کان، که‌یسێکی جینۆسایده به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیارێکی دادگای بۆ ده‌رنه‌چووه شته‌که په‌رش و بڵاوه، به‌ڵام بڕیاری دادگا ده‌ربچێت نرخێکی تایبه‌ت ده‌دات به که‌یسه‌که یه‌که‌م ئه‌و تاوانه ساغ ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، دووه‌م مافی خۆته داوای قه‌ره‌بوو بکه‌یته‌وه، له‌داهاتوودا تۆ هه‌قی خۆته داوای ده‌وڵه‌ت بکه‌یت واته بنه‌مایه‌کی یاساییت هه‌یه، به‌بڕوای من هه‌رچی که‌یسێک که کورد هه‌یه‌تی پێویسته بیخاته به‌رده‌م ئه‌و دادگایه تادادگاکه کۆتایی به ته‌مه‌نی نه‌هاتوه، چونکه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر که‌یسێک بدات نرخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ڕۆژنیوز: به‌وشێوه‌یه‌ی باسی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی کورد و په‌رله‌مانتارانی کوردت کرد له په‌رله‌مانی عێراق پێت وایه ئه‌گه‌ر به‌م نه‌فه‌سه کاربکه‌ین ده‌توانین که‌یسه‌کانی خۆمان ببه‌ینه دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و به‌جینۆسایدی بناسێنین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی؟
به‌کر حه‌مه سدیق: بردنی ئه‌م جۆره که‌یسانه بۆ دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی جگه له کۆ ده‌نگییه سیاسییه‌که، کۆ ده‌نگییه‌ک یان بڕیارێکی یاسایشی ده‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی فیدراڵی عێراق وه‌کو قورسایی ده‌وڵه‌تێک نه‌چێته ناو کێشه‌که‌وه وا به‌ئاسانی ئه‌و شتانه‌ت بۆ نابرێته به‌رده‌م دادگا، بۆنمونه ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌یسێک له‌و که‌یسانه‌ی کورد به‌ریته به‌رده‌م دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نه‌بیت له‌و دادگایه نا‌توانیت ئه‌و که‌یسه بجوڵێنیت، بۆیه زۆر پێویسته حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ بچێته سه‌رخه‌ت له‌م بابه‌ته‌دا، حکومه‌تی هه‌رێمیش له‌پێناو ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵی بێته خه‌ت پێویسته هه‌ماهه‌نگی و کۆ ده‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵی، 11 که‌یسی جینۆساید له عێراقدا ڕووی داوه 8 یان له کوردستاندا بووه، بۆیه کورد پشکی شێری به‌رکه‌وتووه له کاره‌ساته‌کاندا، له‌به‌ر ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌و دان پێدانانه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌یه که بکرێت ئه‌مه له‌ڕووه یاسایه‌که‌وه، له ڕووه سیاسییه‌که‌وه کورد به‌م نه‌فه‌سه حزبییه ناتوانێت کاربکات چونکه له‌ده‌ره‌وه خه‌ڵک گوێ له حزب ناگرێت، ئیتر حزبه‌که هه‌ر مانایه‌کی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م که‌یسه ببه‌یته‌ده‌ره‌وه ده‌بێت سیغه‌یه‌کی یاساییت هه‌بێت، پێویسته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خۆی له‌سه‌ر خه‌ت بێت، په‌رله‌مانی کوردستان چۆن بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه ببێته پایته‌ختی ئاشتی و چۆن بڕیاریدا ببێته پارێزگا، ئه‌بێت ئاواش بڕیاربدات که که‌یسی هه‌ڵه‌بجه بباته ناوه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی ئیشی له‌سه‌ر بکات، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی عێراق حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌وه‌ی بتوانێت قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه له حکومه‌تی عێراق وه‌ربگرێت، بڕیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ره‌فحا و کۆمه‌ڵێک که‌یسی تر ده‌رچووه، کورد سود مه‌ند ده‌بێت له‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وانه به‌ڵام حکومه‌تی عێراق تائێستا یه‌ک فلسی قه‌ره‌بووی به‌کورد نه‌داوه له‌کاتێکدا شیعه‌کان به‌چه‌ند جۆرێک ئه‌و قه‌ره‌بووانه‌یان وه‌رگرتووه، بۆیه به‌م نه‌فه‌سه نه‌ک هه‌ر ناگه‌ین به‌وه به‌ڵکو مافه‌کانی تریشمان زایه ده‌بن ئه‌وه‌تانێ کاره‌ساتی یه‌زیدیه‌کانیشی هاته‌سه‌ر تۆ نه‌حه‌زینه‌ی یاساییت هه‌یه نه‌هی قه‌زاییت هه‌یه دادگای لاهایش نایه‌ت به‌ده‌م کێشه‌که‌وه چونکه حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ کێشه‌که ناجوڵێنێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌ندام نیه له‌و دادگایه له‌به‌ر ئه‌وه پرسه‌که هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات تۆ ده‌بێت وه‌کو که‌یسێکی مرۆیی سه‌یری ئه‌م کێشه‌یه بکه‌یت هه‌تاوه‌کو ڕۆژێک له ڕۆژان باوه‌شێکی یاسایی بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌یته‌وه.
ڕۆژنیوز: به‌بڕوای تۆ شیعه‌کان زیاتر پێداگربوون بۆئه‌وه‌ی مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن له‌و که‌یسانه‌ی تایبه‌ته به‌وان؟
به‌کر حه‌مه سدیق: شیعه‌کان له کێشه‌کانی ئێمه تێده‌گه‌ن به‌ڵام هه‌موو جارێک سێبه‌رێکی خۆیان له‌پاڵ ئێمه‌دا ڕاستده‌که‌نه‌وه، که ده‌بێت ئێمه پشتگیری شته‌کانی ئه‌وانیش بکه‌ین، ئێمه ئاماده‌ییمان تێدابووه‌و هه‌موو کاتێک دان به‌وه‌دا بنێین که شیعه له عێراقدا سته‌می لێکراوه ئه‌وه دروسته، به‌ڵام ئه‌و سته‌مه‌ی له‌کورد کراوه له‌هه‌موو دنیادا له‌که‌س نه‌کراوه مه‌گه‌ر له جوله‌که کرابێت، سته‌مێک له کورد کراوه سته‌مێکی زۆر خه‌ته‌رناکه، میللـه‌تێک له‌به‌رده‌م قڕکردنێکی ته‌واو ته‌واودابووه، شیعه ده‌وڵه‌ت هه‌بووه پشتیوانی لێکردووه، هێزی سیاسی هه‌بووه پشتیوانی لێکردووه، هێزی بکوژی هه‌بووه، دڕبووه، به‌س کورد هیچی نه‌بووه، ئه‌و شوێنانه‌ی له کوردستاندا وێران بووه هه‌موو خه‌ڵکی بێ‌دیفاع بووه، قه‌زیه‌ی هه‌ڵه‌بجه بێ‌دیفاع بووه، قه‌زیه‌ی ئه‌نفاله بێ‌دیفاع بووه، بارزانیه‌کان له ئۆردوگادابوون، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی که‌رکوک له شاری خۆیاندا بوون، من گله‌ییه‌کم به‌ته‌واوه‌تی له شیعه‌کان هه‌یه به بۆچوونی من شیعه‌کان به‌ده‌م له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان، به‌هیچ شێوازێک هه‌ر بابه‌تێک په‌یوه‌ندی به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌وه هه‌بووبێت، په‌یوه‌ندی به ئیجرائاتێکی ڕاسته‌وخۆو گونجاوه‌وه‌هه‌بووه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و که‌یسه‌کانی تری کورد، شیعه‌کان یه‌که‌م که‌س بوون که کۆسپ بون له‌به‌رده‌م بابه‌ته‌که‌دا، هه‌ر له‌ڕێوه سوننه‌کان ده‌یانوت ئێمه هیچ ناکه‌ین، شیعه‌کان به‌ده‌م ده‌یانوت ده‌یکه‌ین و هیچیان نه‌ده‌کرد، دیارده‌یه‌کی ترسناک هه‌یه که ئێمه تێیدا ده‌ژین، یانی عێراق عێراقێکی عه‌ره‌بیه به شیعه‌و سوننه‌وه، بۆیه له‌م عێراقه عه‌ره‌بییه‌دا ده‌بێت به هێزو به به‌کارهێنانی کارتی فشار ئه‌و شتانه بکه‌یت، ئه‌گه‌ر نا به‌ناوی دۆستایه‌تی، شیعه‌کان هیچ ئاماده‌ییه‌کیان تێدانیه هیچ کارێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بکه‌ن.
ڕۆژنیوز: باس له‌وه ده‌کرێت کاتێک هه‌ڵه‌بجه کیمیابارانکراوه کۆمه‌ڵێک کۆمپانیای بیانی چه‌کیان به ڕژێمی عێراق فرۆشتووه، ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستتدا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته؟
به‌کر حه‌مه سدیق: ئێمه کاتی خۆی له به‌شێک له لائیحه‌که‌دا ناوی هه‌موو کۆمپانیاکانمان دا به دادگا، هه‌ندێک له‌و کۆمپانیایانه هه‌ر نه‌ماون هه‌ندێکی تریشیان ئاسان نیه ته‌عامول کردن له‌گه‌ڵیان، چونکه ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان پارێزگاری‌یان لێده‌که‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌گه‌ر دان بنێن به‌وه‌دا که کۆمپانیاکانی ئه‌وان چه‌کیان فرۆشتووه به ڕژێمی عێراق ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌که‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتی، کاتی خۆشی له‌که‌یسی فرانک ڤان ئه‌نراتدا که له‌لاهای یه‌کلایی بووه‌وه دانی به‌ناوی کۆمه‌ڵێک کۆمپانیادا ناو ئێمه کاتی خۆشی ناوی ئه‌و کۆمپانیاییانه‌مان دا به دادگا به‌ڵام هیچ کارێکی له‌وباره‌یه‌وه نه‌کرد.
ڕۆژنیوز: که‌واته پێویسته چی بکرێت تا ئه‌و کۆمپانیایانه دادگایی بکرێن؟
به‌کر حه‌مه سدیق: ئه‌و کۆمپانیایانه هی ساڵی 1988 ن هه‌ندێک له‌و کۆمپانیایانه نه‌ماون، کۆمپانیای ئه‌ڵمانی تێدایه، به‌لجیکی تێدایه، هۆڵه‌ندی تێدایه، به‌ریتانی و ئه‌رجه‌نتینی و به‌رازیلی و ئه‌مریکی تێدایه، له هه‌موو جۆره کۆمپانیایه‌کی تێدایه، هه‌ندێک له کۆمپانیاکان به ئاشکرا چه‌کیان فرۆشتووه به‌عێراق، هه‌ندێکیشیان وه‌کو که‌ره‌سته‌ی کشتوکاڵی فرۆشتیوویانه به عێراق، هه‌ندێکییان که‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی چه‌کی کیمیاییان داوه به عێراق به تایبه‌تی ئه‌ڵمانییه‌کان.
ڕۆژنیوز: به‌پێی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌دایه ڕژێمی به‌عس له چ ساڵێکدا کیمیاوی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد به‌کارهێناوه؟
به‌کر حه‌مه سدیق: به‌بۆچوونی من ڕژێمی به‌عس بۆیه‌که‌مجار له 28_6_1987 به‌رامبه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به‌کاری هێنا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌رامبه‌ر به بالیسان و گۆپته‌په‌و به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک شوێنی تر به‌کاری هێنا، له‌سه‌ر ئاستی جه‌نگه‌که‌ی له گه‌ڵ ئێران‌دا، عێراق له ساڵی 1980 ه‌وه چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه له شه‌ڕگه‌کاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده من بیزانم پێش مانگی 6 ی 1987 عێراق چه‌کی کیمیاوی به‌رامبه‌ر کورد به‌کار نه‌هێناوه به‌ڵکو له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه به‌کاری هێناوه به‌رامبه‌ر به کورد چ وه‌کو مه‌ده‌نی چ وه‌کو پێشمه‌رگه.
ڕۆژنیوز: له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته پارێزگایه‌ک له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌ک ده‌وترێت 19 مین پارێزگای عێراقه، به‌بڕوای ئێوه پێویسته یه‌که‌مجار حکومه‌تی هه‌رێم چی بکات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شاره نۆژه‌ن بکاته‌وه‌و به نه‌خشه‌یه‌کی نوێ ئاوه‌دانی بکاته‌وه؟ ئیلتزاماتی حکومه‌تی عێراق چی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م پارێزگا نوێیه؟
به‌کر حه‌مه سدیق: خۆی هه‌ردوو شته‌که په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه هه‌یه، من واده‌زانم جێکردنه‌وه‌ی میزانیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له بودجه‌ی عێراقدا (که ئه‌مه هه‌واڵێکی خۆشه له‌ڕاستیدا)، ده‌بیستم که جێی ده‌کرێته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز کاک ئارام شێخ محمد باسی له‌وه‌کرد که جێ‌مان کردوه‌ته‌وه (12_3_2015 به‌کر حه‌مه‌سدیق ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه _رۆژنیوز)، ئومێده‌وارم که جێی بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و کاره ئه‌وه ده‌رده‌خات که هه‌ڵه‌بجه وه‌کو پارێزگایه‌کی عێراق به فعلی کاری بۆ ده‌کرێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌بێت له‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی که‌بۆی ته‌رخانده‌کرێت خۆیشی هه‌ندێک هاوکاری بکات، له‌گه‌شه‌پێدانی پارێزگاکانه‌وه بۆی دێت، له بودجه‌ی عێراقیشه‌وه بۆی دێت، که تۆده‌ڵێی پارێزگا ده‌بێت به‌سه‌نگ و قورسایی پارێزگاوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یت له ڕووی ئیدارییه‌وه، له‌ڕووی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه، له‌ڕووی ئابورییه‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستا هه‌ڵه‌بجه که ده‌رکه‌وتووه له پشکنینی تازه‌دا ناوچه‌یه‌کی نه‌وتیه که واته تۆ خاوه‌نی پارێزگایه‌کیت که خاوه‌نی قوربانیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه هاوکات خاوه‌نی سه‌روه‌تێکی نیشتمانی نه‌وتی زۆر گه‌وره‌یه که‌بۆ هه‌رێمی کوردستان سودی ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌و شاره ئه‌و سیمای پێوه دیاربێت نابێت له‌سه‌ر نه‌وت دابنیشین به‌ڵام به ده‌به نه‌وت له‌سه‌ر ڕێگاو بانه‌کانمان بفرۆشرێت، ئه‌وه قبوڵ نیه، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ولا له‌ئاستی قوربانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دابێت، هه‌ڵه‌بجه قوربانیه‌کی گه‌وره‌ی داوه بۆکورد ده‌بێت هه‌موو کورد هاوکاری ئه‌وه‌بن، من لێره‌وه ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیه کورده به‌ڕێزانه‌ی که له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان داوای مافی شاره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌وانیش هه‌قی خۆیان داوای مافی شاره‌کانی خۆیان بکه‌ن، هه‌موو شاره‌کانی کوردستان مافی خۆیان بڕازێنرێنه‌وه‌و جوان بن به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ئاگایان لێ بێت که له‌ڕووی ئینسانیه‌وه هه‌ڵه‌بجه قوربانیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی داوه، بائه‌وان ئه‌و لوتفه بنوێنن ئه‌و گله‌ییه له ئێمه نه‌که‌ن که‌زۆر ناز ده‌که‌ین به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی خۆماندا چونکه هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین قوربانی داوه، دروسته کاره‌ساتی ئه‌نفال گه‌وره‌تره به‌ڵام پانتاییه‌کی جوگرافی زۆر گه‌وره‌ی گرته‌وه بابڵێن کاره‌ساته‌که ته‌وزیع بوو، که ته‌وزیع ده‌بێت کاره‌ساته‌که هه‌ر شوێنه به‌شێکی به‌رده‌که‌وێت به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه پشکی شێری له‌و کاره‌ساته به‌رکه‌وتووه، ئێمه کاتێک باس له قوربانیه‌کانی ئه‌نفال ده‌که‌ین ده‌بێت به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری بکه‌ین، هه‌میشه هه‌وڵبده‌ین پاڵپشتی ئه‌و داواکاریانه بین که‌س و کاری ئه‌نفال ده‌یکه‌ن، که شارێی وه‌کو ڕانیه شارێکی وه‌کو قه‌زای سه‌یدسادق شارێکی وه‌کو که‌لار شارێکی وه‌کو چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و شارانه‌ی که تووشی کاره‌سات بوون له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان، به‌ڵام باسی هه‌ڵه‌بجه زۆر گرنگه ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتیان کورد پشتیوان بن له‌و بابه‌ته‌دا، له کوردستاندا ئه‌گه‌ر ده‌نگێک هه‌بێت بڵێت نابێت هه‌ڵه‌بجه بکرێته پارێزگا ئه‌گه‌ر بڵێت نابێت هه‌ڵه‌بجه خزمه‌ت بکرێت، ئه‌و ده‌نگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق کاریگه‌ری خراپی هه‌یه، ئێمه له‌به‌غدا پێیان وتین خه‌ڵک ڕه‌خنه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر ناخۆشه شه‌قامی کوردی پێویسته له‌سه‌ر ئازاره‌کانی خۆی کۆک بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستا بگرێته‌وه.
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.