• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

عومەر خورشید مەحمود: ژیان بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە، پڕە لە ئازارونەهامەتی

حوزەیران 24, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عومەر خورشید مەحمود: ژیان بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە، پڕە لە ئازارونەهامەتی


عومەر خورشید مەحمود:

ژیان بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە، پڕە لە ئازارونەهامەتی

ئاماددەكردنی : شادی غازی عبدالكریم

 عومەر خورشیدپرۆسەی ئەنفال جگە لەكوشتنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی كورد، هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوانی توشی لێكترازان كردودەیان گرفتی كۆمەڵایەتی و ئابووری و دەروونی بەدوای خۆیدا هێنا, لە ناوچەی گەرمیاندا كە زۆرترین پشكی بەركەوت ژمارەیەكی زۆر لە بنەماڵەكان بە تەواوی لە ناوبران و ئەوانەشیان كە ڕزگاریان بووە ئاوارەو دەربەدەری ناوچەكانی دیكە بوون و ژیانیان بەكەم دەرامەتی بەڕێخستووە.

 عومەر خورشید مەحمودی تەمەن ( 58 ) ساڵ چیرۆكی خۆی بۆ ئەنفالستان دەگێرێتەوەو دەلێت : ئێمە خەلكی گوندی عەزیزبەگی سەربە قەزای دووز خورماتووین خەلًكێكی زۆر لە گوندەكەمان ئەنفالكراوە خێزانەكانمان زۆریان ئەنفال كراون و هەندێكمان هیچ كەسێكی رزگاری نەبووە. من بۆخۆم ( 10 ) دە منداڵ وخێزانەكەم ئەنفالكراون واتە ( 11 ) یازدە ئەندامی خێزانەكەم لە نیسانی ساڵی 1988 ەوە گیراون و ئەنفالكراون و هەتاوەكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە, لەناویاندا (4 ) چوار كوڕم بە ناوەكانی ( عەلی و سەروەر و كارزان و سیروان ) كچەكانیشم بە ناوەكانی ( خەدیجە و نەزیرەو سەوزە و جەیران و پەیمان وبەناز) لە هەمان كاتدا خێزانم دووگیان (حامیلە) بووەو لە كاتی منداڵ بوونیدا بووە كە ئەنفالكراوە, عەلی كوڕم پێشمەرگە بوو لە شەڕی عەزیزبەگ و تازەشارو تاڵاودا بەشداری كردووە. لە پاش ئەنفال تەنها لە گەڵ دوو كوڕمدا ڕزگارمان بوو. ساڵی 1992 دووبارە ژیانی هاوسەرگیریم پێك هێنایەوە لەم خێزانەی دیكەم (2) دوو كوڕو (2) دووكچم هەیە بە ناوەكانی ( چیا و ئامانج و سارا و ئالان ).

برایەكی دیكەم بەناوی( محمد خورشید) هەموو ئەندامانی خێزانەكەی كە ژمارەیان ( 10 ) دە كەسن ئەنفالكراون وچارەنوسیان نادیارە و خۆشی بە دەستی ڕەشی جەلادەكانی بەعس و بە هۆی تەیارەوە شەهیدبوو، تەنانەت هیچ یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی ڕزگاریان نەبووە. برایەكی دیكەم بەناوی ( عوسمان خورشید ) لە پاش پرۆسەی ئەنفال تەنها خۆی و كوڕێك و كچێكی بە ناوەكانی ( ئەحمەد و نەزیرە ) ڕزگاریان بوو ( 16) شازدە كەس لە ئەندامانی خێزانەكەی  ئەنفالكراوەو زیندەبەچاڵ كراون, ئەویش وەكو من بەردەوام لە ئازاری ئەنفالكراوانیدا ژیان دەباتە سەر, ژیانی تەنیایی ناچاری كرد دووبارە ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنێتەوەو لەم ژنەی دووەمیدا كچێكی بوو, بەڵام زۆری نەبرد كە ژنی دووەمیشی كۆچی دوایی كردو خۆشی لە گەڵ كچە ڕزگاربووەكەیدا لە ئەنفال بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە برینداربوون. بۆیە ژیان لە ئێستادا بۆ ئێمە زۆر ناخۆشەو پڕە لە ئازارو نەهامەتی.

سەبارەت بە باری ژیان و بژێوی ئەوساو ئێستای عومەر خورشید دەڵێت : ئێمە پێش ئەنفال لە گوندەكەی خۆماندا بەكشتوكاڵ و ئاژەڵداری ژیانی خۆمان دابین دەكرد، مەڕوو ماڵاتم هەبوو پێیانەوە خەریك بووم بەڵام ئەنفال سەروماڵی بەتاڵان بردین و گوندەكەمانی لەگەڵ زەوی تەختكرد، پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئاوارە بووین بۆ ئێران ، كە لە ووڵاتی ئێران گەڕاینەوە نەچوینەوە بۆ گوندەكەی خۆمان لەبەرئەوەی هیچمان نەمابوو بۆیە لە هەڵەبجە نیشتەجێ‌ بووین هەتاوەكو چەند ساڵێك لەمەوبەریش بە ئیشوكارەوە خەریك بووم، ڕۆژانە بۆ بژێوی ژیانمان بە كۆڵانەكانی هەڵەبجەدا دەگەڕام وكاسبیم دەكرد بەكڕین وفرۆشتنی نانە ووردەو شت كڕینی ماڵانەوە خەریك بووم بەڵام ئێستا پەكم كەوتووە و ناتوانم ئەوكارەش بكەم.

هەتا رۆژێكم لە ژیاندا مابێت منداڵە ئەنفالكراوەكانم لەیاد ناچن و بە بەردەوامی ئەگرێم بۆیان تەنانەت ناتوانم گوێم لە وشەی ئەنفال بێت, هەركات ناوی ئەنفال ئەهێنرێت من ژیانم بە گریان و ئازارەوە دەبەمە سەر.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌