حوزەیران 23, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پرۆژە یاسای مافەکانی تاقانەکانی ئەنفال پەسەندکرا
پرۆژە یاسای مافەکانی تاقانەکانی ئەنفال پەسەندکرا
ئەنفالستان – سلێمانی : ئه‌مڕۆ ٢٣ی حوزەیران په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای (تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كانی كوردستان) په‌سه‌ندكرد، كه به‌پێی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ماف و ئیمتیازی تاقانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران زیاتر ده‌بێت، هاوكات به‌پێی یاساكه بۆ ئاسانكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندار سه‌نته‌رێكی تایبه‌تیان بۆده‌كرێته‌وه.
ساڵح فه‌قێ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاندووە: “له بڕگه‌یه‌كی تری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای (تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كانی كوردستان) ئه‌نجامدرا، دوای گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا”.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و پڕۆژه یاسایه بۆ تاقانه‌كانی كوردستان وتی: “به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه تاقه‌نه‌كان موچه‌كانیان نابڕدرێت ئه‌گه‌ر موچه‌یه‌كی تریان هه‌بێت، له‌كاتی كۆچی دوایی-یان به هه‌ر هۆكارێك بێت وه‌ك شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێن و موچه‌كانیان بۆ منداڵه‌كانیان ده‌مێنێته‌وه.
راشیگه‌یاند: “هه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ تاقانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و سه‌نته‌ره‌كه هه‌موو ئه‌و تاقانانه كۆده‌كاته‌وه له‌رێگایه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و داموده‌زگانی تر ده‌كه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان”.
نزیكه‌ی 150 تاقانه ئه‌وانه‌ی له تاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدكراوه‌كان له كوردستان رزگاریان بووه له ژیانداماون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر موچه‌یه‌كیان هه‌بوو، به‌ڵام به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه ماف و ئیمتیازیان زیاتر ده‌بێت و ئاوڕی باشتریان لێده‌درێته‌وه.
جێی ئاماژەیە ساڵانێکی زۆرە دۆسێی تاقانەکانی ئەنفال و جینۆساید بەگشتی بووەتە چێگەی سەرنجی گۆڤاری ئەنفالستان و سەرنوسەری گۆڤارەکەو ماڵپەڕی ئەنفالستان جگەلەوەی لەمیانەی رێزلێنانی تاقانەکان توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد کە بەرێوەبەرایەتی سەنتەرە رۆشنبیرییەکانی گەرمیان رۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠١٣ رێکی خستبوو، سەرنوسەری ئەنفالستان راسپاردەکانی ئەو تویژینەوەیەی رادەستی نوسینگەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و نوسینگەی وەزیری کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان کردووە و لە ماڵپەرەکانی ( سبەی ، دەنگەکان، جینۆساید کورد ، ئەنفالستان) وەک نامەیەکی کراوە لەپەراوێزی هەموارکردنەوەی یاسای ماف وئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراواندا بڵاوکراوتەوە بەداخەوە گرنگترین خاڵ بۆ سەلامەتی تاقانەکان فەرامۆشکراو پەسەند نەکرا ئەویش دورخستنەوەیان بوو لە چەک وجەنگ .
بەناوی گۆڤاروماڵپەڕی ئەنفالستانەوە پیرۆزبایی لە تاقانەکانی ئەنفال دەکەین .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.