• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

دوای (٢٢) ساڵ ماندووبوون بەدۆسێی ئه‌نفال و هەڵەبجە‌وە لەبری پاداشت دادگایی دەكرێت !

حوزەیران 17, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دوای (٢٢) ساڵ ماندووبوون بەدۆسێی ئه‌نفال و هەڵەبجە‌وە لەبری پاداشت دادگایی دەكرێت !


دوای (٢٢) ساڵ ماندووبوون بەدۆسێی ئه‌نفال و هەڵەبجە‌وە

لەبری پاداشت دادگایی دەكرێت !

عومەر محەمەد

٤/١١/٢٠١٤ سلێمانی

11407058_659837114152298_2577319074813992876_nهەرلەبەرئەوەی لەوان چالاکتر بووم، بەڵێ تەنها لەبەرئەوەو هیچی ترنا رۆژانێک بوو خەڵکێکی ئێستا دەمامک کەوتوو بوختانیان بۆ دەهۆنیمەوەو گێچەڵیان پێدەکردم، بەڵام هەردانم بەخۆمداگرت، ڕێگەی دادگام نەگرتەبەر، چونکە دڵنیا بووم لەوەی داواکەم دەبردەوەوەو دادگا سزای دەدان، بەڵام لەبەر هۆیەک ئەوەم نەکرد، چونکە پێم شەرم بوو تۆمەتبارانی ئەنفال بە ئازادی و بەئیمتیازەکانیانەوە بسوڕێنەوەو منیش خەڵکانێک راپێچی دادگا بکەم کە بەلای کەمەوە (چالاک نەبوون) بەڵام خۆیان بەچالاکوانی ئەنفال دەزانی !

من هەرزوو ئەم وتارەم نووسیوە بەڵام لەلایەک چاوەروانی خوودی عەبدوڵا کەریم بووم قسەیەک بکات لەلایەکیش چاوەرانی دادگا بووم و پێمباش نەبوو پێش روداو بکەوم و لە هەموو کاسەیەک کەوچک بم بۆیە دوامخست بۆکاتێک کە پێوست بێت . هێشتا بۆمن رون نییە بۆچی نووسه‌ری بواری ئەنفال (عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود) دەدەنە دادگا ؟ لیژنەیەک ئەگەر بەتەنگ ئابڕوی کەسوکاری ئەنفالەوە بوایە، نەدەبوو بە بەرچاوی ئەنفالکار و کۆنە بەعسیەکانەوە کە هێشتا دادگا لێی نەپرسیونەتەوە بێن و قەڵەمێک بدەنە دادگا، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ (٢٢) ساڵه‌ سەرقاڵی نوسینەوەی دۆسێی ئەنفال و هەڵەبجەیە و دۆست و نەیار شایەتی خزمه‌تكردنین! کەسوکاری ئەنفال و ڕێکخراوەکانی دۆسێی ئەنفال و جینۆساید چۆن بەم نا هەقییە قایل دەبن ؟! عەبدوڵا کەریم کۆپی بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە، ئایا ئەمە تاوانە ؟ ئاخر کەس لەوە تێنەگات دەبێت دادوەر و مافناس و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی له ‌گرنگی کاری دیكۆمێنتاری تێبگەن، جگەلەوە عەبدوڵا چی تری کردووە ؟ خۆ نە لە گیرفانی خۆی قسەی دەرهێناوەو نە چیرۆکی خەیاڵی هۆنیوەتەوە ؟! بەڵگەیەک هەیەو ئەو خستویەتییەڕو، سەیرە لیژنە لەو کارە پڕ بایەخەی عەبدولا تێناگات ؟ ئه‌وه‌ی عەبدوڵا کردوویەتی کارێکی ڕۆژنامەوانی و دۆکۆمێنتارییە، نەک ناوزڕاندن، مەگەر چی تر بوو تاوانەکانی ئەنفال و هۆڵۆكۆستی به‌دنیا ناساند ؟ هەر راگەیاندن و کاری دۆکۆمێنتاری نەبوو؟! مەگەر داگای باڵای تاوانەکان لەسەر چ بنەمایەک گەیشتووەتە ڕاستییەکان جگەلە دۆکۆمێنتەکان ؟

بردنی عەبدولا بۆ بەردەم دادگا هەرنەزانی نییە، بەڵکو بێویژدانیشە چاونوقاندن لە هه‌وڵە تاكه ‌كه‌سییەکانی مامۆستایەکی بێ موچه‌ی هه‌ژار (نەک سەری بەرزی بۆموچەی رژێم نەوی نەکرد) بەڵکو بە تەنیاو بێ پارەو پۆل وبێ پشت و په‌نا، بەو بژێوییە خراپەی خۆیەوە دۆسێی ئەنفال وکیمیابارانی هەڵەبجەشی فەرامۆش نەکرد، کتێبەکانی ڕەشەبای ژەهرو ئەنفال و دۆدکۆمێنتکردنی تاوانەکانی جینۆساید لەبەر چاون. کەچی ئاوا پاداشتی دەدەنەوە ! لیژنەیەک وەفای بۆ وەها نوسەرێک نەبێ بێگومان بۆ هیچ ئەنفالکراوێکی تریشی نابێت .

زەق بەبەرچاوانەوەیە ئەوانەی لە چیا گەڕانەوە بوون بەخاوەنی باخ وخانووی زیادەی سەرشاخ و قەراغ ڕوبارەکان، بەڵام عەبدوڵا کە لە شاخ گەرایەوە له ‌بری ئه‌وه‌ی باوەش بەسامان و سەروەتی دنیادا بکات و خەریکی كۆكردنه‌وه‌ی پوڵ بێت! هەژارانە ژیاو خەریکی کۆکردنەوەی چیرۆکەکانی ئەنفال بوو، بەپێچەوانەشەوە زۆرن ئەوانەی لە بری ئەوەی خزمەتی دۆسێی ئەنفال بکەن دۆسێی ئەنفالیان خستووەتە خزمەتی خۆیانەوە، عەبدوڵا لەوانەش نییە، بەپێچەوانەوە هەمیشە دەڵیت: ئەوەی ئێمە كردومانە تەنها ئەركی سەرشانمانە. ئەو نەک هەر سودمەند نەبووە لە دۆسێی ئەنفال بەڵکو لەباری مادییەوە زەرەرمەند بووەو بەرژەوەندی تایبەتی رەتكردۆتەوە!

ئیدی وەها هەواڵێک چۆن لەناخەوە بریندارمان ناکات، كاتێك بەپێشچاومانەوە مرۆڤێک بە مێژوی پڕ لە شانازییەوە لە بری پاداشتدانەوەی ئازار بدرێت ! من دڵنیام لە دادگاش دەیباتەوە، بەڵام بێهەستی بەو ئەندازەیە ئازاربەخشە، لەکاتێکدا خەڵكانی بازرگانانی ئەنفال لەبەرچاوانن.

تاوانی رۆژنامە نوسەکە چییە ؟

لە (ئایاری ساڵی ٢٠٠٣)دا بوو کە عەبدولا لە ژمارە (٣١٠٠) له‌ رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێدا،(دۆکۆمێنتەکە)ی بەرێوبەرایەتی موخابه‌راتی کەرکوکی بڵاوكردەوە، ئەوسا زۆر کەس ئێرەییان پێدەبرد، باشە رۆژنامەنوسێک کۆپی بەڵگەیەکی دەستکەوێ ژمارەو مێژوو مۆری دەزگایەکی موخابەراتی بەسەرەوە بێ، ژمارەکەی (١٦٠١)ەو ڕۆژی (١٠/١٢/١٩٨٩) دەرچووە و ناوی (١٨) کچ و ژنی ئەنفالکراوی تێدایە و هەواڵەی بەڕێوبەرایەتی گشتی موخابه‌راتی بەغدادکراوە. ئەم کارەی عەبدوڵا لەوکاتەدا راچڵەکێنەر بوو، رێکخراوەکان و میدیاكانی هەژاند و لە ساڵی ٢٠٠٤ بەکۆمەڵێک واژۆوە درایە پۆل بریمەری حاکمی کاتی ئەوسای عێراق.

بەڵگەکە ڕاست بێت یان ساختە پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا تەنها ئەوکاتە رۆژنامەنوس لێیی بەرپرسە کە هیچ بنەمایەکی نەبێت و خۆی ساختەی کردبێ، دوای (٩) ساڵ لە بڵاوكردنەوەی کەباس لە (١٨) ژن وکچی ئەنفالکراوی کورد دەکات، تازە بەدواداچونی بۆدەکەن ؟! ئەویش دوای ئەوەی لە زنجیرە پێنجی درامای (النيران الصديقة) لەکەناڵی ئاسمانی (MBC drama) کە لە دیالۆگی نێوان ئەكتەرەكاندا باسی کچان و ژنانی کورد دەکات ! دوای ئەوەی میدیای کوردو رێکخراوەکان وئەندام پەرلەمانەکان کردیانەوە بەهەڵا و حکومەت لیژنەیەكی بۆبەدواداچونی دۆسێکە دروستكرد. بەڵام بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لەوەدا پەلەی کرد کە ڕایگەیاند: دۆسیەکە بێبنەمایە‌!

ڕۆژی16/7/2014هەواڵەکە لەماڵپەڕی پیوکەی میدیاو ماڵپەڕی ئاوینەدا بڵاوکراوەتەوەو هەردولا نوسیویانە ئەوانەی زانیاری نادروستیانداوە دەدرێنە دادگا، سەرچاوەی هەواڵەکەیان ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاسایی ئێوارەی ڕۆژی 2014/7/16 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە.کە تیایدا دۆسێی ١٨ کچە ئەنفالکراوەکەیان تاوتوێ کردووە.

كۆبوونەوەكە پشتی بە قسەی نوێنەری (یەكێتیی نێشتمانیی كوردستان لەمیسر)بەستووە كە ساڵێك پێشتر لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتیی لیژنەی بەدواداچوونی کردووەبۆ دۆسێی فرۆشتنی كچانی كورد بەوڵاتیمیسر، دەرەنجامی كاری لیژنەكەی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە،گوایا دوای ساڵێك بەدواداچوونلە میسرو كوردستان، دەركەوت ئەم پرسە هیچ بنەمایەكی نیەوئەوەی لەبارەی ئەودۆسێیەوە وتراوە، گوایە 18 كچی كورد لەكاتی ئەنفالدا فرۆشراونەتە وڵاتی میسر، هیچ بنەمایەكی نیەو لە هەموو ڕاستییەكەوەدورە‌.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە لیژنەكە نوێنەری خانەوادەی (18)كچە ئەنفالكراوەكە و كۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی تێدایە، بەلام ئەوە ڕاست نیە، نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی تەنیا کەسێک بووە کە حکومەت دایناوە نەک رێکخراوەکان، ئەوان کە داوایانكردووە بە دواداچوونی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو كەسو دەزگاو لایەنانە بكرێت كە قسەیان لەسەر ئەم پرسەكردووەو زانیاریی ناڕاست و درۆیان لە كەیسەكە‌دا داوە، بۆ ئەوەی بدرێنە دادگاو رێكاری یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر، بریارێکی بەپەلەیان داوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەم داوایەی پەسەند كردووە ! بەلام دەپرسم ئایا:

  • ئایا مەرجە ئەوانەی قسەیان لەسەر ئەو دۆسێیە کردبێت جا ڕاستیان وتبێت یان ناڕاست بدرێتە دادگا .؟
  • ئایا تەنها ئەو کەسانە تاوانبارنین کە بەمەبەست و بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان قسەی ناڕاستیان کردووە ؟ مەگەر ئەوانە روون و ئاشکرانین کێن ؟
  • ئایا ڕەوایە عەبدوڵا کەریم لەگەڵ کەسانێکدا کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان چیرۆکیان هۆنیوەتەوەو لەگەڵ بازرگانێکدا کە بۆ سامان وپارە ڤیدیوی ساختەی تۆمارکردووە بەیەک چاو تەماشا بکرێن و بدرێنە دادگا ؟ ئایا لیژنەکە بەم کارەی کۆی هەوڵەکانی بۆ ئەو دۆسێ یە ناخاتە گومانەوە ؟

لیژنەکە ئامادەن وەڵامی ئەوەبدەنەوە ئەگەر رۆژنامەنوسێك بەڵگەیەكی بەردەست بکەوێ و مۆری دەزگای موخابه‌رایه‌تی حكومەتی عراقی پێوەبێ جگەلە بڵاوکردنەوەی دەبێت چی لێ بكات؟ مەگەر لیژنەکە مافناسی تێدانەبوو؟ ئەی نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی لەو لیژنەیەدا چ کارە بوو ؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌