• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سەیوانی سەعیدیان: ئەنفال زۆر نزیك لە تەنیشتمان تێپەڕی و زۆر كەم هەستمان پێكرد

حوزەیران 15, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەیوانی سەعیدیان: ئەنفال زۆر نزیك لە تەنیشتمان تێپەڕی و زۆر كەم هەستمان پێكرد


سەیوانی سەعیدیان:  ئەنفال زۆر نزیك لە تەنیشتمان تێپەڕی و زۆر كەم هەستمان پێكرد

دیمانە: سمكۆسابیر

11263943_1096897410325895_3679500310261982416_nلەدیمانەیەكدا لەگەڵگۆڤاری ئەنفالستان هونەرمەندی شێوەكار سەیوانی سەعیدیان باس لە دروستكردنی پەیكەری چاوەڕوانی دەكات‌و ئاماژەش بە گرنگی تۆماركردن‌و دیكۆمێنت كردنی رووداوەكانی مێژووی كوردستان دەدات‌و پێیوایە كاركردن لە دۆسێی ئەنفال هێشتا لەوشە تێپەڕینەكردووە .هاوكات لەو دیمانەیەدا بەوردی وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری ئەنفالستان دەداتەوە.

 بیرۆكەی ئەو پەیكەرە چۆن سەری هەڵداوەوپرسی ئەنفال چ كاریگەرییەكی

بەسەر كارەهونەرییەكانی ئێوە هەیە؟

وەكوو كەسێك كە ماوەیەكی دوور و درێژە ژیانم تەرخانی هونەر كردوە و وەكو كەسێك كە كوردم، بەردەوام بەرامبەر بە هەموو بەها وتاوان‌و كارەسات و خۆشی و ناخۆشیەكانی نەتەوەكەم، كە یەكێك لە چەوساوەترین نەتەوەكانی جیهانە، خۆم بە قەرزدار زانیوە و دەزانم. میژووی دوور و درێژ و نادیارمان پڕە لەتاوان‌و كارەساتی نوسراو و نەنوسرا و بیستراو و نەبیستراوە. ئەنفال زۆر نزیك لە تەنیشتمان تێپەڕی و زۆر كەم هەستمان پێكرد. زۆر كەم هەستی پێدەكەین. هەست دەكەم گەلێكی زۆر فەرامۆشكار، ساویلكە و كەمتەرخەمین. بەرامبەر بە هەموو شتێك و بەرامبەر بە خۆشمان. تاوانی ئەنفال ئەگەر وەكوو خۆی پێناسە بكرێت و وەكوو خۆی –بەو هەموو كارەساتە دڵتەزێنەی كە بەداخەوە زۆر كەم تۆمارتیشمان كردوون- بناسرێت،ڕەنگە زۆر لە ئێستامان وریاتر و ئاگادارتر بین و گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی بەسەر بیر و كار و كردارماندا بێت. كوشتنی بێڕەحمانە و دڕندانەی 182000 هەزار مرۆڤی بێتاوان بەو شێوازە دڵڕەقانە، ڕەنگە هەر بۆ ئێمە وا ئاسایی بێت كە بەداخەوە ئێستا ئەنفال لای ئێمە لە وشە تێناپەڕێت. بە داخەوە ئاراستەكانی دوای ئەو تاوانەش زۆر بە لاڕێدا چوون لە زۆر خاڵی بچوكی ماددیدا كورت كراونەوە. هەر بۆیەش دیسان بە داخەوە بۆ ئێمە وەكوو تاكی كورد نەبووە بە پرس و زۆر ئاسایی لە تەنیشتی تێدەپەڕین.

943202_651797921502515_433980483_nبینینی فیلمی “هەموو دایكانی من” لە دەرهێنانی هەردوو هاوڕێی ئازیزم ئیبراهیم سەعیدی و زەهاوی سەنجاوی یەكەم بروسكەی چاوەڕوانی دایكانیان لە زەینمدا لێدا. دواتر كە لەگەڵ هاوڕێی ئازیز و كۆچكردووم “تەها كەریمی” وکاک عومەر محەمەد سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستان لە هەردوو فیلمی “من بەكرێگیراوی سپیم” و “هەزار و یەك سێو” سەردانی گەرمیانمان كرد و لەكاتی دروستكردنی ئەو فیلمانە زیاتر ئاوێتەی ژان و بەرفراوانی ئەو تاوانە گەورەیە بووم. زیاتر لەسەر ئەوە سوور بووم كە دەبێت كارێكی هونەری بۆ ئەنفال و ناساندنی بكەم. چاوەڕوانیەكی بێ هۆ و ناهومێدانە تا ئێستاش لەگەڵ هەموو كەموو كەسوكاری بەجێماوی ئەنفالدا بوونی هەیە. بە تایبەت دایكان و باوكان.هەربۆیەش دوای ماوەیەك بیركردنەوە و ئامادەكردنی كۆمەڵێك سكێچ، ماكێتی ئەو پەیكەرەم دروستكرد.

وردەكاری لەسەر كاركردنت لەو پەیكەرە بەچەند مانگ تەواو بووە؟

لە دروستكردنی ئەو پەیكەرە كە هاوڕێێ ئازیزم كەیهان محەمەدی هاوكارم بوو. لە بەشێكی كارەكەشدا حەمە ناكامیش هاوكاری كردین.  بە پێی هەل ومەرجی باشوری كوردستان و ئەو بڕی تێچوویەی كە بۆ دیاریكرابوو، فایبرگلاس كەرەستەیەكی گونجاو بۆ ئەو پەیكەرەیە بوو. دوای قسەكردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار لەسەر جۆری كەرەستەكە، دەس بە كارەكەكرا. ئیسكلێتی پەیكەرەكە لە ناوچەی پیشەسازی لە ئاسن و شیش دروستكرا و دواتر كارەكە بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەوڵیر گوازراوە و هەر لەوێش تەواو كرا. بەڕێزانی پەیمانگا زۆر هاوكارمان بوون و كەش و هەوایكی گونجاویان بۆ كاركردن بۆ ڕەخساندین كە جێگای سوپاس و پێزانینە و بە تایبەتیش مامۆستا سۆران بەڕێوەبەری پەیمانگا زۆر یاریدەدەرمان بوو. دروستكردنی پەیكەرەكە نزیك چوار مانگی خایاند. بەڵام پایەی پەیكەرەكە كە دواتر پارێزگای هەوڵیر ئەركەكەی خستە سەر شانی ئەویش نزیك سێ مانگی خایاند.

ئەو ماددەو كەرەستانەی لەو پەیكەرە بەكارهاتوون چیین؟

پەیكەری چاوەڕوان بە شێوەی ڕاستەوخۆ كاری لەسەر كرا، سەرەتا بە بۆرەك تەواو كرا و دواتر بە شێوەی ڕاتەوخۆ فایبەرگلاسی لێدرا. بەرزی فیگەرەكە  چوار مەتر و نیوە و پایەكەشی شەش مەترە كە بەرزی پەیكەرەكە دەگاتە دە مەتر و نیو. پایەكەی گاشە بەردی سروشتین كە لە ڕەواندوز هێنرانە هەوڵیر.

بڕی تێچون ‌و لەسەر ئەركێ‌ چ كەس‌ولایەنێك ئەو كارەت ئەنجامداوە؟

پەیكەرە كە بیست و پێنج میلیۆن دیناری عێراقی  تێچوو كە كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس سپۆنسەری بەرهەمەكە بوو. لێرەدا بە پێویست دەزانم كە سوپاسی تایبەتی لەو كەناڵە بكەم كە دەرفەتی دروستكردنی ئەو پەیكەرەیان بۆ ڕەخساندین و بە تایبەتیش هاوڕێی بەڕێز كاك زەهاوی سەنجاوی زۆر هەوڵی دڵسۆزانەی بۆ ئەو پەیكەرەدا و كەش و هەوایەكی دۆستانە و ئارامی بۆ ڕەخساندین. بۆ پایەی پەیكەرەكەش پارێزگای هەوڵیر هاوكار بوو و بڕی سی و دوو میلیۆن دیناری عێراقی بۆ تەرخان كرا، بەڵام بە داخەوە لە لایەن لێژنەی هونەری پارێزگاوە زۆركۆسپ بۆ پایەكە دروستكراو و ئەوەی كە ئێستا هەیە زۆر دوورە لەوەی كە بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو. كۆی تێچووی پارەی پایەكەش لە لایەن لێژنەی هونەری خەرج كرا.

ناوەڕۆكی كارەكەت باس لەچ دەكات‌و بۆبەو شێوەیەیە؟

ئەو پەیكەرە فیگەری ژنێكی كوردی بەساڵاچووی چەماوەیە كە لە سەر هەڵدێرێك گۆچانێكی بە دەستە و دەستێكی لەسەر چاوی، لە دوور دەڕوانێت. بایەكی بەهێز لێیداوە و جل و بەرگی بۆ دواوە بردوە. كۆتایی لێچكەكەی كۆمەڵێك باڵندەن كە بە پێچەوانەی ئاراستی نیگای ئەو دایكە هەڵدەفڕن. واتە چاوەڕوانییەكی بێ ئەنجام. ئەوە بە داخەوە ئەو چاوەڕوانییەیە كە تا ئێستاش لای دایكان و كەسوكارانی ئەنفال بەردەوامە و بە داخەوەش چاوەڕوانییەكی ناهومێدانەیە. ستایلی كارەكە ریال ئێكسپێرسیونیستییە. زیدەڕەوی لە فیگەرەكەدا كراوە و باڵای زۆر بەرزتر لە رێئاڵ نیشان دراوە كە ئەوەش سەرەڕای هەموو نەهامەتی و چاوەڕوانی بێ ئاكام، شكۆیەكی تایبەتی بەو دایكە دەبەخشێت. لەشی دایكەكە كزۆڵە و باریكتر نیشان دراوە و ئەوەش بەشێك لە ستایلی كارەكانمە. ڕەنگی سپی پەیكەرەكە جۆرێك لە پاكی و ڕۆحانی بوونی كەسایەتیەكەمان بۆ دەردەخات.

هۆكاری دانانی پەیكەری چاوەڕوانی لەو شوێنەی كەلەئێستادا داندراوەچییە؟.

هەرچەند ئەو شوێنەی كە ئێستا پەیكەرەكەی لێدانراوە شوێنێكی باشە، بەڵام شوێنی زۆر گونجاوتر و باشتریش هەبوو كە بەداخەوە لێژنەی بەناو هونەری پارێزگا رێگەیان نەدا لەناو شاردا دابنرێت. نازانم ئەو بەرێزانە لە چ شوێنێك و لە كێیان بیستوە كە كاری جیدی نابێت لە ناوەڕاستی شاردابێت و ناوەندی شار جێگای خۆشی ڕازاندنەوەیە؟ هەر بۆیەش لە بواری پەیكەردا ئێستا لە ناوەندی پایتەختی هەرێمی كوردستان رێژەی ئاژەڵ چەند بەرامبەری مرۆڤەكانن و زیاتر لە باخەی ئاژەڵان نزیك بۆتەوە. پڕ كراوە لە پەیكەر كلاسیك كە بە دروستكرای و ئامادە لە دەرەوە هێناویانن زۆربەیان كچن و لە هەموو شوێنێك دانراون. لە ناوەڕاست مەیدانێكی شار سبەتەیەكی زۆر ناشیاو و ناهونەری دانراوە. لەبەردەم ماجیدی مۆڵ یەكێك لە شووێنە مۆدێرن و گەشتیارەیەكانی پایتەختە، دوو لەگ لەگ كلاسیك و زۆر ناهونەری دانراون. بە گشتی دەتوانم بڵێم شوێن و ستراتیژی پەیكەر ودانانی پەیكەرەكان لە ئاستی كارەساتدایە و بە داخەوەش بۆ كەس گرینگ نییە و خەمی كەسیش نییە. سەبارەت بە پەیكەری چاوەڕوانیش، یەكێك لە مەرجەكانم ئەوە بوو كە دەبێت ئاراست نیگای ئەو دایكە بەرەو باشووری ئێراق، واتە ئەو شوێنەی كە ئەنفالكراوان بۆ ئەوێ ناردران، بێت. ئێستاش ئەو دایكە هەر وا چاوەڕوان لە باشووری ئەنفال دەڕوانێت

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌