حوزەیران 11, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شەڕی دەرونی داعش ، رەنگدانەوەی لە میدیای کوردی‌دا ئەرسەلان ڕەحمان
ئەنفالستان – سلێمانی : كتێبى “شه‌ڕى ده‌روونيى داعش و ره‌نگدانه‌وه‌ى له ميدياى كورديى دا) كه توێژينه‌وه‌يه‌كى بوارى ميديا و سۆسيۆلۆژياى ميدياييه، له توێى 477 لاپه‌ڕه‌دا له نووسين و ئاماده‌كردنى (ئه‌رسه‌لان ره‌حمان)، به چاپ گه‌يشت.
نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا خوێندنه‌وه‌يه‌كى كوردانه‌ى سه‌باره‌ت به رووماڵى ميدياى كورديى بۆ شه‌ڕى داعش و پرسى شه‌ڕى ده‌روونى داعش دژ به خه‌ڵكى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى، له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا، هاتووه: “باسه‌كانى ئه‌م به‌رهه‌مه كه زياتر له چه‌شنى رێبه‌رێكى ميديايى بۆ ميدياكارانى كورد گرنگى خۆى ده‌رده‌خات، فراوانن، ته‌نيا، قسه‌كردن نييه له‌سه‌ر داعش وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستيى و ناساندنى بنه‌ما فيكرى و هێڵه گشتييه‌كانى كارى ئه‌و رێكخراوه به وه‌رگرى كورد، به‌ڵكو هه‌ريه‌ك له باسه‌كانى په‌يوه‌نديدار به رووماڵى ميدياى كوردى بۆ رووداوه‌كانى شه‌ڕى داعش، پرسى شه‌ڕى ده‌روونيى، پێويستيى هه‌بوونى راگه‌ياندنى سه‌ربازى و رۆڵى پيشه‌ييانه‌ى په‌يامنێرى جه‌نگيى روونكراونه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “راى ژماره‌يه‌ك ئه‌كاديميست و نووسه‌ر وه‌رگيراوه و راسپارده و پێشنيازيش بۆ كارله‌سه‌ركردنيان خراونه‌ته به‌رده‌ست. هه‌روه‌ها نموونه‌ى پێويست بۆ روونكردنه‌وه‌ى مه‌به‌ست خراونه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگر و ميدياكارى كورد زياتر د‌رك به ناوه‌ڕۆكى ئه‌و په‌يامانه بكه‌ن، كه رۆژانه داعش له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و مه‌كينه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كردنييه‌وه ئاراسته‌ى وه‌رگرى كوردى ده‌كات و له كۆى گشتى به‌رهه‌مه‌كه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى هاتنه‌ئاراى روانگه‌يه‌كى كوردانه بۆ رووماڵى رووداوه‌كان و وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ى په‌يامه ميدياييه‌كان كراوه‌ته‌وه”.
ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار به‌شدا له كۆتايى كتێبه‌كه‌شدا ژماره‌يه‌ك پێشنياز و راسپارده بۆ به‌رچاوى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان خراونه‌ته‌ڕوو. هاوكات ئه‌نجامێكى پوخته‌كراوى كتێبه‌كه‌ش خراوه‌ته به‌رده‌ستى خوێنه‌ر. وێڕاى خستنه‌ڕووى سه‌رچاوه‌كانى كتێبه‌كه.
پێڕستى كتێبه‌كه:
*به‌شى يه‌كه‌م: ستراتيژيى شه‌ڕى ده‌روونيى داعش و دامه‌زراوه ميدياييه‌كانى
-پارى يه‌كه‌م: شه‌ڕى ده‌روونيى (چه‌مك، ئامراز و جۆره‌كانى)
+باسى يه‌كـه‌م: شه‌ڕى ده‌روونيى چييه؟
+باسى دووه‌م: كه‌رسته‌كانى شه‌ڕى ده‌روونيى-پارى يه‌كه‌م: شه‌ڕى ده‌روونيى (چه‌مك، ئامراز و جۆره‌كانى)
-پارى دووه‌م: ستراتيژيى شه‌ڕى ده‌روونيى داعش و دامه‌زراوه ميدياييه‌كانى
+باسى يه‌كـه‌م: داعش له گرووپێكى چه‌كداره‌وه بۆ ده‌وڵه‌تى تيرۆر
+باسى دووه‌م: ستراتيژيى شه‌ڕى ده‌روونيى داعش
+باسى سێيه‌م: دامه‌زراوه ميدياييه‌كانى داعش
*به‌شى دووه‌م: راگه‌ياندنى سه‌ربازى و په‌يامنێرى جه‌نگى
-پارى يه‌كه‌م: راگه‌ياندنى سه‌ربازى ورێككاره‌كانى
+باسى يه‌كه‌م: راگه‌ياندنى سه‌ربازى و رۆڵى له كاتى شه‌ڕ و ئاشتييدا
+باسى دووه‌م: رێككاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى راگه‌ياندنى داعش
-پارى دووه‌م: په‌يامنێرى جه‌نگ و رووماڵكردنى ململانێ چه‌كدارييه‌كان
+باسى يه‌كه‌م: په‌يامنێرى جه‌نگيى كێيه؟
+باسى دووه‌م: شه‌ڕى داعش و په‌يامنێرانى كورد
+باسى سێيه‌م: رێنمايى پيشه‌يى بۆ په‌يامنێرانى جه‌نگى
*به‌شى سێيه‌م: رووماڵى شه‌ڕى داعش و پرسه ميدياييه‌كان
-پارى يه‌كه‌م: رووماڵى ميديايى و شه‌ڕى داعش
+باسى يه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌ى زانيارى ميدياى كوردى و گرفته‌كانى به‌كارهێنانى سه‌رچاوه
+باسى دووه‌م: پرسى بێلايه‌نى و هاوسه‌نگى له رووماڵى شه‌ڕى داعشدا
+باسى سێيه‌م: جياوازى نه‌كردن له نێوان درووشم و زانيارييدا
+باسى چواره‌م: له نێوان میدیای كوردی و هه‌ژماره‌كانی داعشدا
-پارى دووه‌م: ستراتيژى شه‌ڕى ده‌روونيى داعش دژ به كورد
+باسى يه‌كه‌م: چه‌ند نموونه‌يه‌ك له شه‌ڕى ده‌روونيى داعش دژ به كورد
+باسى دووه‌م: شه‌ڕى ده‌روونى داعش و به‌كارهێنانه‌وه‌يان له ميدياى كورديى دا
*به‌شى چواره‌م: گفتوگۆكان
*ئه‌نجام
*پێشنياز و راسپارده
*سه‌رچاوه‌كان
پرۆفايل:
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان له‌دايكبووى 1981
به‌كالۆريۆس و دبلۆم له راگه‌ياندن.
به‌ڕێوبه‌رى ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌وانى تايبه‌ت به زانست و هونه‌رى راگه‌ياندن.
توێژه‌ر له بوارى پرسه ميدياييه‌كان و ميدياى تايبه‌تمه‌ند.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.