حوزەیران 11, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حەسەن محمد حسێن : ئێمە ئامادەین ئەورۆژە هیچ سەرنەبرین و گۆشت نەخۆین .
حەسەن محمد حسێن :
ئێمە ئامادەین ئەورۆژە هیچ سەرنەبرین و گۆشت نەخۆین .
شوین: گوندی سێدەر
كاتژمێر : 4ی عەسر
ڕێکەوت : کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٢
دیمانە: عومەر محەمەد تایبەت بۆ ئەنفالستان
ئیوارەیەکی درەنگ گەیشتینە گوندی سێدەر، لەپێشەوە خەڵکی گوند هەرپێیدا هەڵدەروانین، دواتر خۆمان لەحەوشەی حەسەن محەمەد دابینیەوە، ئەم پیرەمێردە هەموو ژن ومندالەکانی لە تاوانەگەورەکەی ئەنفالدا لەدەستدا بوو
ئەگەرئەرك نەبیت ناوی سیانیتم پێ بڵێ؟
من حەسەن محمد حسێن، دانیشتووی ئەم دێیەم لە پێش 1988 و ئێستاش وەك دەبینی هەرلێرەم .
واتا تۆ لەبنەرەتەوە خەڵكی گوندی سێدەریت ؟
بەڵێ باو باپیرم هەر لێرە ژیاون
پێش ئەوەی ئەنفال بێت بابڵێین وەزع ناخۆش بێت،زۆر پێش ئەنفال خەڵكی ئەم دێیە بە چییەوە سەرقاڵ بوون؟
وەڵا بەماڵاتەوە ئیجا با بڵێین ئەم چینەی وەك محمد كەوا پێدەگات و چینی ئێمەش ئاوا گەنچ بووین لە حكومەت یان دەبوو عەسكەریت بكردایە یان دەبوو پێشمەرگایەتیمان بكردایە بە پێشمەرگایەتیەوە سەرقاڵ بوین
پێشمەرگایەتی ناڵێم یەعنی مەسەلەن مەعیشەتی خۆتان؟
وەڵا بە بە ماڵاتەوە ئیجا ئەم ڕەزانە و بەروبومی ئەم ڕەزانە یەعنی ژیانەكەمان ئەوە بوو ئەو دەمە مەعاش و شتی وا نەبوو وەكو ئێستا
یەعنی ئەو خەڵكەی كە ئەنفالكرا بێجگە لە شەهیدەكانتان دەزانم ئەم گوندە چەند شەهیدێكی سەركردەی هەیە، ئەوانەی ئەنفالكران هەموویان هەژاری ماڵی خۆیان بوون یان ؟
ئەرێ خوا ئاگادارە هەمووی بێتاوانبوون ئەوەی تاوان بار بێ یەكمان نەگیراووین بۆخۆم پێشمەرگەبووم تاوانبار بووم بەرانبەر بەحكومەت مستەحەق بووم حكومەت بمگرێت وبژمكوژێ .
جا تۆ بێت وایە پێشمەرگە تاوان بار بێ ؟
لەلای حكومەت تاوانبارە، ئەی دوژمنی ئەو بووین دوژمن لەگەڵ دوژمن هەر تاوانبار نین بەرامبەر بە یەك بەڵام ئەو ژن و منداڵە هیچیان لەسەر نەبووە.
ئەو كاتەی ئەنفال دەستی پێ كرد مەسەلەن شەڕی سەركردایەتی دەستی پێكرد حكومەت لە هەمووقۆڵەكانەوه هوجومی دەست پێ كرد یەكێك لەو قۆڵانەش ئەوەی ئێوە بوو مەسەلەن ئێوە چۆن دەرباز بوون بگەنە ئێرە؟
وەڵا قوربان ئەو لایەمان هەمووی لێ گیرا لای بەرەوەمان لەی سەرگەڵو كورە لە یەك شوێن مەجالمان نەبوو كۆمەداڵ هەبوو لەوێوە بە بێرەیا رێیەكی سەڵتە زەلامیانكردبوەوە لە بەفرا ئەو ڕێیە نەبێ لەیەك شوێنا ڕێ نە بوو كەس هەڵبێ ئەوەی نەجاتی بوو لەوێوە نەجاتی بوو
ئیتر لە ئێران چەند مانەوه؟
قوربان لە ئێران دوو مانگ سێ مانگ چوار مانگ وردە وردە عافواتی دەر ئەكرد، كە هاتیتەوە ئەشیكردی بە عەسكەر یەعنی ئحتلام و ڕێزت…..
من باسی ئەوانە دەكەم كە لە گۆڕی حەزەر دۆزرانەوە خۆ ئەوانەش لە ئێران گەڕابوونەوە؟
نا ئیمە لە ئێران نەگەڕاینەوە ئیمە ئالێرە بە درۆ عافواتی بۆ دەر كردین ووتی ئەوەی پیشمەرگە بە فێڵ دابوو پیشمەرگە عافوو نیە لەگەڵ عەسكەری فیرار ئەگینا ئەوەی كە هەمووی عافووە هەرچی بێتە ناو حكومەت ئێمە بەو فێڵە گرتیانین ئەو ژن و منداڵە بەو فێڵە گریران یەعنی نە چبونە ئەو دیو ئێران
واتا ئێوە نەچبونە ئەودیو ئێران ؟
وەڵا ئێمە كەسمان نەچووین ئەو 88 كەسە لێرە گیراین، كەسمان نەچوین ئیجا ڕێك لێرە چوینە خوارەوە بۆبنگرد، لەوێ سواری زیلیان كردین ئەمە كاتی عافواتەكە بوو، ئێستاش چاومان بەعافوات نەكەوت بردیانینە ڕانیە لە ڕانیەوە بردیانینە چوار قورنەی قەڵای چوار قورنەی لە قەڵای چوار قورنەی بردیانینە هەولێر لە هەولێرەوە بۆ تۆپ زاوای كەركوك لە تۆپ زاوای كەركوكەوە پیر و گەنج لێك جیا كردنەوە پیرەكانیان بردنە نوگرە سەلمان هەتا پیرەكان هاتنەوە سۆراخمان كردن وتیان وەڵا ئەوا جیاین كردینەوە ئێستاش چاومان پێیان نەكەوتەوە.
ئەگەر ئەوپیرانە نەهاتنایەتەوە تۆئەوەشت نەدەزانی؟
نەخێر پیرەكان دەیانگێڕایەوە یەكیان دایكم بوو
ناوی چی بوو دایكت؟
ناوی عائیشە بوو ووتی: نزیكەی دوو ڕۆژان هەرچی گەنج بە ئەقڵی خۆی شمولی پێشهمەرگایەتی بكرتایە هەمووی باڵبەست كردو بە سێ ڕیز لێرەوە بۆ ئەو جادەییەی كە تۆ لێوەی هاتویت لەوێ لێیان گەڕان تا سێ ڕۆژ پاشان سێ ڕۆژ دەوری ڕۆژ ئاوا بوو، هاتن تێیان كەوتن دەستیان بە باركردنیان كرد، یەك كەسیان لێنەهێشتەوە ووتی: هێندەی پێ نەچوو گوێمان لەدەنگی تەقە بوو، جانازانم ڕەمیان كردن و خەندەقیان بۆ لێیاون هەرهەمویان ئێستا لە دەوروپشتی تۆپ زاوان، ئەو زەلامانە لە دەورو پشتی تۆپزاوان زۆریش دوور نین بە قسەی دایكم ئینجا سەرەكەی چیمەنتۆ كردبوون لەو سەحرایەك كەس شكی بۆ نەبات دەنا لە تۆپزاوەی كەركوك ڕەمی كراون ئەو گەنجانە.
لەوپیرانە چەند كەس لە نوگرە سەلمان گەرانەوە ؟
وەڵا ئێمە دەوری حەوت هەش كەسیان گەڕانەوە
ناوەكانیان نازانی؟
با با دەیزانم چۆن نایزانم .
كێ و كێ بوون
یەكیان ئایشە ئەحمەد رسول ئەوە دایكم بوو، مستەفا سوارە محمد و برایم حەمە شریف و ئامینە ئەو ئێستاش ئەو قلەماوە هەمویان مردون بەس ئامینە ماوە حاجی سعید رشید محمد ئەویش لەدۆڵە ڕوتە وماوە بەڵام تێكچووە
حەز ئەكەم پرسیارێك بكەم بەس ڕاست جوابم بەرەوە؟
بەڵی فەرموو
ئێستا بۆ نمونە كەسێكی وەك ئێمە دێتە لاتان یەعنی حەز ئەكەن بێت پرسیارتان لێ بكات یان برینتان دەكورێتەوە حەز ناكەن باسی ئەو مەوزعە بكەن؟
نەوەڵا حەز زۆر بەوە دەكەین و حەز دەكەین كەسێك پرسیارمان لێ بكات و بێخۆشحالێن كە پرسیارمان لێ بكات و یەعنی پرسیار لە ئێش و ژان ئەمەی ئێمە بكات تا ئێستا كە پرسیاری لێ نەكردوین یەعنی ئیشیشمان بۆ بكات نەك هەر پرسیار بكات بینوسێ و بكاتە موجەلە و بڵاوی كاتەوە
ئەوەش سودی خۆی هەیە ئەگەر گۆڤارێك یان تەلەفزیۆنێك بیبات لە دەرەوە پیشانی خەڵكی بات ئەی مەسەلەن چۆن دەنگی ئێوە بە خەڵك بگات؟
بەڵێ ڕاست دەكات زۆر بێخۆشحال دەبین و مەمنونی ئێوە دەبین و كە ئەو دەنگۆیە بڵاو دەكەنەوە ئەگینە ئەو دەنگۆیە وون دەبێ و كەس نازانێ
كاك غفور دەناسم ئەو ڕێكخراوە دەناسم كە ناوی ناوەندی ڕێگایە دەگەڕێم بە دوای ئەوكەسانەی كە حاڵیان وەك تۆ وایە، بە تایبەتی لە خانەوادەیەك یەك كەس مابێ ، ئەم گوندە چەند كەسی تیایە كە بە تەنیا خۆی دەرباز بوبێ، مەبەستم ئەوەیە لە خانەوادەكەی بەس خۆی دەرباز ببوبێ ؟
ڕاوەستە ئێستا بۆت دەژمێرم حەسەن محمد حسین خۆمم صاڵح محمد حسین خۆی ئەوە برامە عبداللە محمد حسین یەك كوڕی بۆ دەرچوە علی سعید مستەفا هیچی بۆ دەرنەچوە وەك من قادر محمد حەمە ئەمین هەر خۆی غفور حەسەن عبداللە دایكی دوو سێ خوشكی و ئەمانەی ئەویش ئەونەی ڕۆشتوە محمود عزیز ئەحمەد ئەویش هەر خۆی
غفور برای سێوە ئەڵێ؟
كاك حەسەن: بەڵێ
ئی غفور برای كەی ماوە تەیفور ماوە سێوە ماوە خوشكی ماوە من ئەڵێم كەس كەسی نەمابێ بەس خۆی مابێ
خالد عزیز محمد یەك كوڕی دەرچوە لە بنەماڵەی خالد حمە امین ئەحمەد ئەویش یەك دانەی دەرچوە مستەفا حمد مولود ئەویش یەك دانەیان دەرچوە خۆشی ڕۆستووە
یەعنی ئەو ماڵە كەس كەسیان نەماوە ؟
تەفنیش ئاش بەتاڵ ماڵی محمد حسین ئاش بەتاڵی بنەماڵەی محمود سێ دەری ئاش بەتاڵی ئەمانە ئاش بەتاڵی كەسیان نەماون هەر وەها بێتەوە عمر صالح شریف خەڵاص ئەیش ئاشبەتاڵ هەندێكیان باوكیان نەماون منداڵەكەی ماون
كێ لەم گوندە بێجگە لە كاك غفور چوو بۆ دادگای سەدام بۆ مەحكەمەكە؟
محمود عزیز ئەحمەدوعبداللە محمد حسین ئەمانە چوون.
ئەی تۆ بۆ نەچوویت؟
وەڵاهی ئیمە خۆشمان نوسی بانگیان نەكردین
مەبەستت حاجی عبداللە؟ حاجی عبداللە چەند منداڵی بۆ دەرچووە؟
یەك دانە بەس یەك كوڕ.
یەعنی ژن و منداڵەكانی هەر لێرە لەگەڵ ئەوانەی ئیوەیا رۆیشتون؟
كاك حەسەن: بەڵێ هەر لێرە لەگەڵ ئەوانەی ئێمەیا رۆیشتون ئەو قلێكی بۆ دەرچوە’ هەر تاك تاك نەفەرێك دەرچوون
ئێوە ئەو كاتەی كە من دەزانم مەسەلەن كە سەدام مەحكەمە كرا علی حەسەن مجید مەحكەمە كرا عدام كرا ئێوە زۆر زۆرتان پێخۆش بوو بەس ئەوە چەند سەبوری بوو بۆ ئێوە؟
وەڵڵا بۆ ئێمە وەك و زەماوەند كە یەكێك كە شتێكی لێ وون دەبێت و دەستی دەكەوێتەوە ئەونە پێ خۆشحاڵ بووین كە خوا حەقی بۆ كردین یەعنی ئێستاش ئهێش و ژان ماوە ئەوانەی كە لە سجنیشدان ئەمانەوێ هەر وایان ڵێ بێت ئەو جاشانەی كە دەستیان لە خوێنی كوردایە دەمانەوێ ئەوانەش هەمویان هەر مەحكەمە بكرێن هەركەس بە پێی خۆی دادگای بكرێت جا هەیە مستەحەقە بە گرتن هەیە مستەحەقە بە ڕەمی هەیە مستەحەقە بە عدام.
ئەی مەسەلەن ڕەئت چیە بەوانەی مستەحەقە بە مەحكەمەو مەحكەمە ناكرێن تۆ وەكو كوردێك وەكو كەس و كاری ئەنفالیش ڕات چیە تا چەند قایلی بەوە؟
من ڕەیم ئەوەیە یان ئەوانە چاوپۆشی لێ دەكەن لێیان دەترسێن بیانگرن یان بەلتیریان داوە یان كەس و كاریان لەناو شۆڕشە لەبەر ئەوان مەحكەمە ناكرێن دەستیان بۆیان نابەن من وای لێ تێدەگەم.
تۆ ڕۆژێ لە رۆژان لە نێتایە ئەوانە گەردنیان ئازا بكەیت یان عەفویان بكەیت؟
نەوەڵڵا قەت، ئێستا تۆ ماڵ و منداڵت بەدەستی خۆت چاوت لێوە بێت بیفەوتێنن دەتوانی تۆ گەردنی ئەو زەلامە ئازا بكەیت یەك نەبێ و دوو نەبێ و سێ نەبێ و چوار نەبێ
مەسەلەن تۆ هەر خەڵكی ئەم گوندە بویتایە و كەست ئەنفال نەبوایە یان كەست شەهید نەبوو هەمان ڕەئت هەیە یان داوت ئەكرد مەحكەمە بكرێن؟
وەڵا من داوام ئەوەیە ئەوانە مەحكەمە بكرێن هەرچی تاوانبارە هەرچی توانی بەرامبەر بە كورد كردوە مەحكەمە بكرێت.
كاك حەسەن ئێستا هاتوومەتە ئێرە ئەبینم مزگەوتێك ومەكتەبێك و بیرە ئاوێكتان هەیە،
قوربان ئینجا هەموو دێیەك بۆی كراوە بابێینە سەر ئەوە هەرچی دێی كوردستانە دێی جاشانیش ئەوەی بۆ كراوە بە هەموو دەمێ ڕاوە پێشمەرگەیان كردوە لە ئێمە پتریان بۆ كراوە.
منیش هەمان ڕەئم هەیە بەڵام ئێوە داوای چی ئەكەن؟
داوای ئەوە دەكەم مادام ئێمە شەهیدمان هەیە و خوێنی خۆمان ڕشتوە لەسەر شۆڕش لەسەر خۆمان دەمانەوێ ئێمە دێكەمان شۆڕش وای لێ بكات لەناو دێیەكانی تردا بێن بڵێن ئەمانە خۆێنیان ڕشتوە بۆ كورد ئەمە بۆیە دێی ئەمان ئاوا ڕازاوەتەوەترە لە دێیەكانی تر،؛ەچی دێیەكەی ئێمە گەلێك شڕترە لەو دێیانەی ڕاوە پێشمەرگەیان كردوە ، خانویەك دەبینی بە مسەلەحی هەمووی مشك و ماری تیایە دەبوو بهاتنایە خەستەخانەیان بۆ بكردنینایە ئاو لە هەموو كۆڵانێك هەڵڕزایە ئێستا ئێمە دەبێ بە كەر و ڕاوی ئاو بهێنین ئاوەكە یەتە ئێرە و دەبێت هەموو دێیەكە بە كەر و ڕاوی ئاو بەرێ ئێستا وەختی ئەوە ماوە بەم هەموو كارەباو ئەمكانیەتەئەختی ئەو بەزمە ماوە بە تەنەكە ژن ئاو بهێنێ هەموو شانیان داماڵان.
باشە بەش هەندێك شت هەیە ئەگەر حكومەتیش نەیكات مەسەلەن هەست ئەكەم خۆتان تیا كەم تەرخەمن بۆ نمونە ئەگەر لەسەر ئەو جادەیە هەیكەلێكتان بۆ دروست نەبێ سمبولێكتان بۆ دروست نەبێ خۆ دەتوانن بە پارەیەكی زۆر زۆر كەم هەر خۆتان بە پارەی خۆتان مەسەلەن لەسەر ئەو جادەیەك قوگعەیەك دانێن ناوی هەموو ئەنفال كراوەكانتانی لەسەر بنوسن ئەوە بكە بۆ ئەوەی مەسولێك بەویا ڕۆشت بەلانی كەم تۆزێ هەست بە شەرمەزاری بكات بەس كە تۆ نەتكردبێ ئەویش یهیماڵی ئەكات!
بەوخوایە مەسئول شەرمەزار نابن بەو خوایە ژەمێكم نەبوو كە پێشمەرگەم لە ماڵ نەبوبێ هەموو ژەمێكی نیوەڕۆ و ئێوارە و سبەی لەگەڵم شەریك بوون ئێستا دەچم وەڵای خوا خۆی لێم نەناس ئەكەن كەوا ساحێبی ئەم هەموو شەهید و ئەنفالەم.
باواز لە حكومەت و حزب بهێنین خەڵكی كوردستان كۆمەڵگای كوردستان، بەنمونە تۆ زۆر هاتووچۆی دوكان دەكەیت هاتووچۆی پیرە مەگرون دەكەیت هاتووچۆی سلێمانی دەكەیت ڕەنگە عامێك تۆ نەناسن بەس خەڵكی كوردستان ئەوەی كە تۆ دەناسێ تا چەند ڕێز لە تۆ دەگرێت وەكو ئەوەی كە تۆ قوربانیت داوە و ئەنفالت زۆرە؟
وەڵا ئەوانەی كە دەمان ناسن ڕێزمان لێ دەگرن خوا هەڵناگرێ ڕقمان هەڵ ئەسێ لە دائیرەش جنێۆ ئەدەین قسانیش دەكەین یەعنی ئەوەی كە دەماناسێ دەڵێ ئەوانە حەقی خۆیانە هەرچی بڵێن ئەمن مەمنونی ئەوانەم قسەم زۆر كردوە لە دڵ پری خۆم كەسانێك هەیەبە وەرەقەیەكی بە دەستەوە بووە و كردویانەتە ژوورێ ئەمنیش بەمە ڕقم هەستاوەو جنێۆم پێ گوتون هەر جنێۆم بە شۆڕشە كەش گوتووە زەلامێكی نەناسراو چووە شكاتی لێ كردوم ووتویەتی ئەو زەلامە جنیۆی بە حكومەتەكە وتوە ووتویەتی ئەوە ووتویەتی بەڵێ ووتویەتی ئەوە ڕێزی زۆرە، ئەوە شایەنی ئەوە نیە ئێمە هیچی پێ بڵێین مەمنونی ئەوانەم من.
ئەگەر بێت و تۆ مەسەلەن لە گوندێكی دراوسێتان یان هەر لەم گونده یان هەر كەسێكی تر من بزانی كەسێكی بە نەخۆشی مردووە یان بە دەعمی سەیارە مردوە كردویەتی بە ئەنفال تا چەند بریدار دەبیت؟ تا چەند پێت ناخۆشە؟
وەڵلا ئێمە بۆ خۆمان بەشبە حاڵی خۆمان ئەوەی كەوا لەگەڵ ئێمە نەبوو بەخاترانە كردویانە پێمان ناخۆشە
مافی خۆتە پێت ناخۆش بێت بەڵام تاچەند پێت ناخۆشە؟
ئەگەر بە دڵی خۆم بێت كابرا تۆ كەست نە كوژرابێ و كەست شەهید نەبوبێ و تۆش وەك و من مەعاشی وەرگریت لە قاقای پێكەنین بێت من ئەو پارەیەی هەموو جار وەریدەگرم وە دەزانم دەڵێن حەقی منداڵەكەتە هەموو جارێك برینم دەكولێنەوە
ئەگەر تۆ كەسێكی وا پێ شك بەرێ ئامادەیت بە وەزیری شەهیدان یان بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بڵێیت ئەو كەسە ؟
قوربان پێیان ووتراوە بۆ خۆیان ئەو شتانەیان كردوە هەمووی بە دەستی خۆیان ئەو درۆو دەلەسە.
تۆ پێتوا نیە، ئەوە سوكایەتیەكی زۆر گەورەو غەدرێكی گەورەیە لەئەنفاڵ؟
بەلێَ ئەوە غەدرێكی گەورەیە بۆ شەهد و ئەنفال یەعنی درۆ بخەنە پاڵ شەهید و ئەنفال كابرایەك هیچ نەببوبێ و بینوسن وەكو من موچەو زەوی وەرگرێت، زۆرم پێناخۆشە، بەڵام دەنگێش ناكەم بۆخۆیان كردویانە كابرا بۆ خۆی دەیكات بەواستە كردویەتی جابەمەڕێكە یان بە بزنێك.
ئەو یادانەی كە ئەكرێنەوە كە حكومەت ئەیكاتەوە تۆ تا چەند تۆ لێی ڕازیت؟
وەڵایی وەكوچی..
تۆ سەبورییت پێی دێ ؟
پێمان خۆشە باسیان بكەم بەڵام وەڵایی بەبێ سودیش پێمانخۆش نیە برینمان بكولێننەوە، گەلێكیان بێ سودن!
ئەگەر بێت وبە شێوەیەكی تر بتوانیین یادی ئەنفال بكەینەوە بەبێ ئەوەی پارەی تێدا سەرف بكەین، بە بێ ئەوەی كە ئێستا ئەكرێت مەسەلەن تۆ ئەلێی برینمان ئەكولێنەوە فیعلەن ئەگەر بە دەست من بێ من بەرێوەبەری تەلەفزێۆنێكی ئەم ووڵاتە بم بۆ یەكجاریش یەك ئێسك و برسك پیشان نادەم چونكە ئەگەر ئەم وەزعەی تۆپشان بەم زۆر گرنگترە كە من مەسەلەن ئێسك و برسك پشان بدەم بەڵام مەسەلەن ئەوە من دوو ساڵە لە تەلەفزێۆن ڕامگەیاندووە ئێمە ببین بەخاوەنی ئەخلاقێك بۆنمونە لەڕۆژی ئەنفالدا ئەگەر بێت وكەسێك یەكێكی تر بكوژێ حكومەكەی دوو قات بێت لە یادی ئەنفال ئەگەر یەكێك شەڕ بكات لەو ڕۆژە حكومەكەی دوو قات بێ تۆ ڕەئت چیە لەسەر ئەمە؟
ئێمە ئەوەمان پێ خۆشە دەبێ جێ و ڕێیان دیار بێ و خاتریان دیار بێ و ڕۆژوشیان دیار بێت.
من دەڵێم ئەگەر من مدیر ناحییەی بنگردبم ئەگەر لە ڕۆژی ئەنفالدا بزانم كەسێك چوە بۆ ڕاو لێی قبوڵ ناكەم و حكومێكی زۆری بە سەرا ئەدەم .
وەڵا ئێمەش ئەوەمان پێ خۆشە ڕۆژیان دیار بێت بەرنامەكەیان دیار بێت لە هەموو دونیادا بڵێن ئەو ڕۆژە ڕۆژی ئەنفالە وەك ڕۆژی هەینی حەدی نەبێ بە ڕۆژی هەینی.
مام حەسەن ئەوە دوو ساڵە لە تەلەڤزێۆنا ڕائگەیەنم كە ئە ڕۆژە بكرێت بە ڕۆژێك كە لە یادی ئەنفالداتەنانەت مریشكیش سەر نەبڕێت یەعنی ئەگەر من میوانت بووم یان ئازیزترین میوانت هەبوو لەو ڕۆژەدا یەعنی هەتا گۆشتت لە مەجەمیدەیا هەبوو بۆی لێ نەنێی!
ئەشهەدوبیلا زۆرپێمان خۆشە
كەواتە ئێوە ئامادەن ئەوكارە بكەن ؟
ئەلەوەڵلا زۆر مەمنونی ئەو كەسانەین كە مەحاوەلەی ئەوە دەكەن.
مەمنونی ناوێ ئەوە من لە كفری پار و پێرار لە كەلار لە باریسان لە گوندێك هەیە هۆمەر مل وەكو ئێوە دوو سەد و شست كەسی ئەنفالە گۆپتەپە و عەسكرلە گوندی كڵێسە كە نزێكن لێتانەوە هەموو ئەمانە لەو ڕۆژە ڕایانگەیاند مەسەلەن لە ڕادێۆ و لە تەلەڤزێۆن ڕایانگەیاند كە ئەمڕۆ تەنانەت ئەگەر خۆشەویسترین میوانیشمان بێت هیچی بۆ سەڕ نابڕین هەم بۆ ڕێزگرتن بۆ ئەو قوربانیانە یەعنی پەرچە كردار بێت بۆ كۆمەڵ كوژی كورد دووهەمیش ئەگەر ئەجنەبیەك یان بیانیەك كە ئەچێتە مەگعم ئەو ڕۆژە گۆشتی دەست ناكەوێ
ئێمە ئەوەمان زۆر پێ خۆشە ئەوە دەركەوێ كە لە هەموو دنیادا بڵێن ئەوە ڕۆژی ئەنفالە.
بۆیە ئێمە ئیشەكە زۆر قورس نەكەین لە خەڵك ئەگەر بكرێت ئەو ڕۆژە هەر نان نەخورێ
ئێ ئەو ڕۆژە با نان نەخورێت
تۆ پێت قبوڵە ئەوە پێت باشە؟
ئەلەوەڵا ناوی پێ دەردەكرێت
ئێوە ئامادەن مەسەلەن وەكو گوندی سێدەر مەسەلەن بێم بۆ لاتان پەیوەندیاتن پێوە بكەم بڵین ئێمە لەم ڕۆژەیا هیچ شتێك سەرنابڕین و گۆشت ناخۆین؟
ئەلەوەڵا ئامادەین بە هەموو شێوەیەك
جا من با شتێكی تریشت لێ نەشارمەوە چونكە شتێكی كەشی لە پشتەوەیە ، بونمونە لەو ڕۆژەدا ئەگەر گۆشت نەخورێت ئەو یادانەی ئەنفالیش ئەونە مەسرەفی ناوێ دەزانی بۆچی ؟ لەبەرئەوەی پارەیەكی زۆر سەرف ئەبێ بۆگۆشت خواردن و بۆمەسەلەن من لەسەر حسابی تۆ بڕۆمە بۆ ڕاقعترین مەگعم گۆشت بخۆم مەسەلەن با تیایا نەبێ یەعنی 14/4 نەكرێت بە ڕۆژی سك پڕ كردن و ئەوانە
نەك هەر لە سێدەر و ئەم ناوچەیە لە هەموو عێراق
لە چێشتخانە ئەو ڕۆژە گۆشت نافرۆشێ هەر مەمنوعە
ناوی لە حكومەتانیش دەر دەكات نەك هەر لە كوردستانا
كەواتا ئێوە بەلاتانەوە شتێكی باشە؟
ئەلەوەڵا لە هەمووی پێ باشترە ناوەكەیان پێ دەردەكەوێت
خاڵێكی تریشی تیدایە ئەگەر ئەوگۆشتخواردنەی تیدانەبێ هەرنایەت بۆئەویادانە باهەر نەیەت خەڵكانێك بێن كە بەڕاستی ڕێزی لێ دەگرن
زۆر وایە با هەر نەیەت.
مام حەسەن تۆ مووچەی ئەنفالكراوەكانت وەردەگریت یەعنی تۆ بۆ خۆت ڕازیت بەو بەشەی كە بۆیان داناویت؟
بەڵێ ڕازیم دەزانی چۆنە ئێستا من پێنچ كەسم ئەنفال كراوە خۆم دەرچوم ئێستا ماڵ و منداڵم لە خوا بەزیابێ وەك جارانی لێ هاتۆتەوە
دوای پرسیاری ئەوەی لێ دەكەم بەس جوابی ئەوەم بەرەوە مەسەلەن جوار سەد و پەنچا هەزار بۆ ئەنفال كراوێك پێی ڕازیت ئەوە؟
ئەگەر بۆمان بكەن دەمانەوێ ئێمە لە كۆڵ كاسبی بینەوە تەمەنی من و كاسبیان نەوتوە ئەوەی كە ماوە هەمووی لەمن بە تەمەنترە ئەوەتا من هەموو دەستم قڵیشاوە بە ئیش كردن.
ئەگەر بكرێت ناوی منداڵەكانتم پێ بڵێ مەبەستم ئەوانەی ئەنفال كراون؟
فەرهاد، سێوە، فەرەیدوون، بێستوون، حلاوەش خێزانمە
تا ساڵی چەن بە تەنیا ئەژیای؟
جوار پێنچ ساڵێ لە دوای ئەنفال كردنیان بە تەنیا ئەژیام
ئەوكاتەی كە بە تەنیا بوویت لە ماڵی كێ دەژیایت؟
بۆخۆم خانویەكم كردەوە و ئاوا دەچومە ماڵە خزمانم بۆ بێ تاقەتی بەڵام ڕۆژی چەژنان چەژنم بۆ نەدەكرا كە تەماشام دەكرد ئەم عالەم چكلێت دەكڕێ و خواردنی خۆشی دەكرد و خۆشحال دەبوو لە ڕۆژی چەژنێ و لە من شین بوو بە تەنیا ئاوم بۆ دەخورا خواردنم پێ نەدەخورا
ئەو چوار پێنچ ساڵە بە زۆری لەماڵی كێدەمایتەوە ؟
برایەكم هەبوو ناوی حسێن بوو لەماڵ ئەوان دەمامەوە و مالێ كاك عمر هەبوو خاڵۆزای باوكم بوو لەماڵی ئەوانیش زۆر ماومەتەوە.
قەت ئەو ڕۆژانەت لە بیر ئەچێتەوە؟
نەخێر، یەك شتت بۆ دەگێڕمەوە بە دزیەوە چومە ناو حكومەت كەس نەیزانی پلەی ئامر كەرتیشم هەبوو چوومە كوێرەكانی فەوجێكی لێ بوو هی جاشان كە چووینە ئەوێ خوا هەڵناگرێ زۆر یارمەتیان داین من بەتانیم لە لا نەبوو ئەم جەماعەتە جاشە هەتا بەیانی یەكێكیان لە شوێنی خۆی نەنوست زۆر مەمنونم ئێستاش بە هۆی منەوە،بەیانی حاجی حمە امینێك هە بوو خەڵكی خوێرە كانی بوو ووتی ئەرێ كاك حەسەن تۆ هیچ بەتانیەكت لە كنە ووتم نەوەڵلا من خۆ نەماڵم بۆ دەرچوو نە سەرم بۆ دەرچووە ووتی وەرە لە فڵان دۆل لێفەیەك و لیباد لەگەڵ سەرینێكی یاپێم لیبادەكەو لێفە كۆنەكە ئێستاش ماومە بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژەم بیر نەچێتەوە بەرگم تێگرتوون بەس سەرینەكەم نەماوە.
بەهیوام تۆ تەمەن درێژبیت، بەڵام هەموومان هەر دەڕۆین دوای ئەوەی كە خۆت نەمایت بەتەمای ئەو دۆشەك ولێفەیە چی لێ بكەیت؟
وەسێتیان بۆ دەكەم كە نەیفەوتێنن تا بۆ خۆی دەڕزێ.
بۆ بیر لەوە ناكەیتەوە لە مەدتفحێكی وەك ئەمنەسورەكە داینێن یان لە مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوەكانی دووكان داینێیت؟
وەڵایی گەر لێمی قبوڵ كەن دەیبەم بۆئەوێ.
نا تا لە ژیاندا بیت مەیبە،چونكە ئەوە شتێكی زۆر بەبەهاو تایبەتە، خێزانە تازەكەت ناوی چیە؟
سەبری
خزمی خۆتە؟
بەڵێ ئامۆزامە
چەند منداڵتان هەیە ؟
پێنچ منداڵم لەویش هەیە
هیچ یەكێك لە منداڵەكانت بە ناوی منداڵەكانی پێشوت نەناوە؟
هەمویان هەر بە ناوی منداڵەكانی پێشومەوەیە یەكە یەكە.
یەعنی بە پێی موالیدی خۆیان گەورە بۆ بچوك؟
بەڵێ یەك بە دوای یەك
شكور هەموویانت پڕكردۆتەوە؟
بەڵێ خوا بۆی پڕكردومەتەوە، ڕەنگیانیش بەیەك دەچن تەسكەرەكانم ماون ئێستا ڕەسمی ئەوانی كۆن و ڕەسمی ئەمان بۆ یەك دەبن .
دەتوانم ڕەسمی منداڵەكانتم دەست كەوێ؟
بەڵێ
چونكە من ویستم دواین پرسیاربكەم، تۆ پێت خۆشەئەم دیدارە بڵاوبێتەوە؟
بەڵێ پێمخۆشە
من زۆر سوپاست دەكەم
من زۆر مەمنونی تۆم كەوا عەزێتی زۆرت پێوە كێشاوین خۆشحاڵین كە پرسیارت لێ كردین و تا ئێستا كەس پرسیاری وای لێ نەكردووین.
تێبینی : ئەم دیدارە لە ژمارە (١٠) گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاوکراوەتەوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.