• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەشێك لە یادەوەری و ئازارەكانم لە كیمیابارانی دۆڵی بالیساندا

حوزەیران 11, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەشێك لە یادەوەری و ئازارەكانم لە كیمیابارانی دۆڵی بالیساندا


بەشێك لە یادەوەری و ئازارەكانم لە كیمیابارانی دۆڵی بالیساندا

 ملاهندرێن بالیسانی (كوڕی دووشەهیدی بالیسان.1544954_502895283157132_24172652_n

 لەكاتی خۆی پێش ڕاپەرین ودوای ڕاپەڕین بەناوچەی ئێمەیان دەووت (دۆڵە فیتنە) ئەمەش لەلایەن خەڵكانێك بەكاردەهات كەخەڵكی دۆڵی بالیسان نەبوون.

لە بەرئەوەی ئەوان كەوتبوونە دەوروبەری ئێمە بەسەبەبی ئێمە چەندەها جار تووشی نەهامەتی وناخۆشی دەبوون هەرلەكاتی شۆڕشی ئەیلول و شۆرشی نوێ و دوای ڕاپەڕین وشەڕی بەدناوی براكوژی ئاگرەكەی لەم دۆڵەدا زیاتر داگیرساوە وخۆشبووە،پەندێكی كوردی هەیە دەڵێ: (شەڕ لەبادینان تۆز لەدەركئ مە) ئەوە لەسەر ئێمە جێ بەجێ دەبێ هەرئێمە زیاتر قوربانی بووینە،بەنموونە یەك لەوجارانەی كە ئەم دۆڵە فیتنەیە كیمیاباران كرا كاریگەریەكەی هاتەسەر ناحیەی (خلیفان) ئێ ئەوان چی بكەن؟ بەڵام لەیادم نەماوە كام كیمیاباران بوو بەس لەوەئەچێ هی دۆڵی (مەلەكان)بوبێت.

ئەوان بۆخۆیان دانیشتبوون هیچ كێشەیەكیان نەبوو كەفڕۆكەكانی دووژمن ئەهاتن خولیان دەدا دەهاتنەوە سەر خلیفان دەیان ووت :ئەوە تەیارە هاتنەوە لە دۆرە ( فیتنێ )!!! جا شوینەكانی تریش هەرئەوهایان پێ دەووتین……..

بەڕێزان ئەو شوینانەی لەم ناوچەیەو دۆڵی بالیسان كەوتنە بەر ئەم چەكە ژەهراویە لەلایەن دووژمنانی گەلەكەمانەوە بریتین لەم چەند شوێنەی داهاتوو:

  1. هەردوو گوندی (بالیسان وشێخ وەسان) لە بەرواری (16/4/1987) ئەم مێژووە دەكاتە (11) مانگ پێش كیمیابارانی (هەڵەبجە) ی جەرگ سووتاو،وە یەكەم جاربوو كە ئەم چەكە كوشندەیەلە كوردستان بەكاربێت  لەدژی خەڵكی سڤیل وهاوڵاتی،وەزۆرترین شەهیدو جینۆسایدی ئەم دۆڵە لەم كیمیاباران كردنە دابوو،جگە لەژمارەیەكی كەمی لاشەی شەهیدو جینۆسایدكراوەكان كەهێنانیانەوە بالیسان لەدوای راپەڕین ئەوانەی تر تائێستا نازانین لاشەكانیان لەكام شوێنی ئەم دونیایەدا ژیر خاك كراون!!.

شایەنی باسە رژێمی بەعس لەدوای كیمیاباران كردنەكە دەی ووت:وەرن خۆتان بەدەستەوە بدەن تیمارتان دەكەین بەڵام دواتر جینۆسایدی كردن وبزری كردن هەروە ك ووتم نازانین لاشەكانیشیان لەكوێن.

وەلەم كیمیاباران كردنەدا من بۆخۆم لەگەڵ (باوكم ودایكم وخوشكم)كەوتینە بەركیمیاباران لەبالیسان،بەڵام بەحوكمی ئەوەی باوكم پێشمەرگەبوو خۆی نەدایە دەست ڕژێم بۆچارەسەركردنی درۆینە،ئێمەش لەگەڵ ئەودابووین،لەدوای ئەوەی ئیوارەكەی(16/4) كیمیاباران كراین چوینە ئەشكەوتی (عەلیەبۆز) كەكەوتۆتە چیای بەرامبەری بالیسان،لەدواییدا بەنهێنی خۆمان گەیاندۆتە شەقڵاوە و دواتر خلیفان لای ماڵە باپیرانم لەوێدا تیماركراوین بەنهێنی تاچاك بووینەوە سوپاس بۆخوا،(زۆر سوپاسی هەمووئەوكەسانە دەكەم  كەیارمەتی یان داوین بەنهێنی دەرمانیان بۆدەهێناین بەتایبەتی لە شارۆچكەی خلیفانی خۆشەویست).

هەر لەم دووشوێنە چەندلایەنێ كەشایەنی سوپاس كردنن بەباپیرم (حاجی حمدبگ) دەڵێن: (باجعفر نەچێتەوە بۆبالیسان لای ئێمە بمێنێتەوە پاراستنی ئەركی ئێمە).

وەڵامی باوكم(شەهید جعفربالیسانی) بۆباپیرم لەدوادیداریاندا:

(تۆ دەتەوێ من لەناو ڕژێم بمێنمەوە ببم بە(جاش) جابڵێن جعفر نفوسی كون كراوە ……!!!!نادەڕۆم دەچمەوە ناوپێشمەرگە  لەبالیسان) دواتر دەڕواتەوە بالیسان بەڵام لەسەر قسەی باپیرم من لای ئەوان جێدێڵێ چونكە خێزانەكەمان لە(6) پشتەوە تا دەگاتە من بەتاقانە هاتووە كەسمان برامان نەبووە بۆیە باپیرم دەڵێ: (بائەوكوڕەمان لەلابێ و عائیلەمان لەناونەچێت)،ئەویش دڵی نەرم دەبێ.چونكە باوكم بەقسەی كەسی نەكردووە هەرلەسەر قسەی خۆی بووە گەرنا ئەبوایە ئەوكاتە بەگوێ ی ئەوانی بكردایە و نەچووبایەوە بالیسان چونكە ڕژێم هەڕەشەی لێدانەوەی كیمیای كردبوو،وە گەر نەچوبایەوە ئێمەش وا بێ كەس نەدەبووین، وەئەوەی ئەوان كردیان خەڵكانێك دەیخۆن وەكو كورد دەڵێ:(نەبایان دیوە نەباران)لەهەموو سەردەمەكان دەخۆن.

وە ئەوانەی جاش بوونە لەدژی پێشمەرگە جەنگاون ولەكارەساتی جینۆسایدی دژی كورد بەشداربوونە زۆر بەڕێزترو لەپێشترن لەكەس وكاری شەهیدان وخەباتكارەكانی شاخ لەم هەرێمەی كەبەخوێنی شەهیدەكانی ئێمە ڕزگاری بووە!.

وە بەرێزان لاتان سەیرنەبێ كەسی واهەبووە (مەفرەزە خاسە) بووە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس بەبەردەوامی تاكو ڕاپەڕین ئازاری خەڵكی دەدا لەسەر كوردایەتی ،دواتر بەنەخۆشی  مردوە ئێستا مووچەكەی نزیكەی (6) شەش ئەوەندەی مووچەی بابی منە بۆزانیاریتان ئەوكاتەی باوكی من شەهیدبووە پلەی (فەرماندەی كەرت)بووە.

لەوانەیە هەرئەوەیە وای كردووە ئەوانەی كەپێشمەرگە بوونە ولەشاخ بوونە لەپێناو ئەم كوردستانەخەباتیان كردووە یاخود كەس وكاریان شەهیدبووە دەڵێن : (خۆزگە ئێمەش جاش بوونایە سابەشكوو ئێستا مووچەكەی ئێمەش وەكو ئەوان باش دەبوو،یاخود وەكو ئەوان ڕێزمان لێ دەگیرا!!!).

ناڵێم بامووچەیان نەدرێتێ نا….بابە سەر ئێمە دا گەورە نەكرێن و گەورە كردنیان بەسەر پێشمەرگەو كەس وكاری شەهیدان جێگای ڕەخنەوگلەیی یە!!!.

كەسی وامان زۆرە بەعسی بوونە كراون بەئەندامی پەڕلەمان وپلەدار وكاربەدەست وهتد…….

گەر ڕاستی وكوردایەتی و وەفا و ڕێزگرتن دەوێ لەخوێنی هەزارەها شەهیدی ئەم نیشتمانە نابێ بەم شێوەیەبێ بەڵام…!

  1. دووەم شوێن كەكیمیاباران كرا لە ناوچەكەمان بریتی بوولەدۆڵی (مەلەكان) لە بەرواری 19/6/1987.
  2. شوێنێكی تر كە ئەم چەكە كوشندەیەی تێدا تاقی كرایەوە بریتی بوو لەگوندی (وەرێ) ئەمەشیان لە ڕۆژی عالفەی (جەژنی ڕەمەزان)دا لەوكاتە بوو كە خەلِكەكەی چاوەڕوانی ڕۆژوو شكاندن بوون خۆیان ئامادەكردبوو بۆ بەڕێوەبردنی بۆنەیەكی ئایینی بۆبەیانی ئەویش جەژنی رەمەزانی پیرۆز بووە،بەڵام بەداخەوە دەستە ڕەشەكەی دووژمن لەیەكەم ڕۆژی دەسپێكردنی قۆناغی (پێنجەم)ی جینۆساید لەناوچەكەدا ئەم جەژنەی لێ تاڵ كردن و ژمارەیەكی زۆری لێ شەهیدكردن كە زیاتر بوو لە(30)كەس.
  3. ئەم چەكە ژەهراویە لە (كونەسیخوڕ) بەكارهات لەگوندی بالیسان واتە بۆجاری دووەم بالیسان كیمیاباران كرایەوە لە 31/7/1988 كەدەكەوێتە ناوقۆناغی حەوتەمی (جینۆساید)ی میللەتی كورد لەناوچەی (خۆشناوەتی).

لەم كیمیابارانەدابووكەكەخانەوادەكەیمن(بابم(جعفر)ودایكم(ئامینە)كەحاملەبووە( ).وخووشكەبچوكەكەم (بەناز)  شەهیدبوون منیان بەتەنها جێهێشتم من لەكیمیابارانی دووەم لەبالیسان نەبووم گەرنا منیش لەگەڵ ئەوان شەهید بووم،وە (3) نەفەری تری خزمممان شەهیدبوون.

وەئەم كۆمەڵە شەهیدەمان هەندێكیان لەدوای شەهیدبوون سووتاون چونكە ئاگر لەپووشەكەی دەوروبەریان بەرئەبێت كاتەكەی هاوین وگەرما بووە(لەوانەیە شەهیدەكان خۆیان ئاگرەكەیان كردبێتەوە تا كیمیایەكە كەكاریگەریان تێنەكاچونكە دەووترا ئاگر بۆئەم كاتانە باشە) هەندێ لەجەستەی شەهیدان:خارحمدو باوكم ودایكم كە حاملەبووە دەسووتێ دواتر بەیارمەتی پێشمەرگەی ئەو لایەنانەی كە لەوێ بوونە وخەڵكی ناوچەكە بەنهینی گۆڕیان بۆهەڵدەكەندرێ و دەشاردرێنەوە،گۆڕەكانیان كەوتۆتە ناو گۆڕستانی (شەمس) لەبالیسان,(من وەكو كوڕی شەهید جعفر بالیسانی زۆر سوپاسی هەموو ئەوبەڕێزانە دەكەم كەبەشداربوونە لە بەخاك سپاردنی  شەهیدەكانمان تەنها خوای پەروەردگار دەتوانێ پاداشتیان بداتەوە،وەمن تادەمرم مەمنونی هەموویانم بەبێ جیاوازی چونكە لەكاتێكی زۆر هەستیارو بەترس وناخۆش بەكەڵكی خێزانەكەی ئێمەهاتوون وەپێم خۆشە بەخزمەت هەموویان بگەم).

وە(لێرەوە جێ ی خۆیەتی زۆر سوپاسی بەڕێز(هێرۆخان)خێزانی مام جلال سەرۆك كۆماری عیراق بكەم كەهەستا بەچاك كردنی  گۆڕی ئەم پۆلە شەهیدە ودەرهێنانی فلیمێك لەسەرچۆنیەتی شەهیدبوونیان وساڵانە لەكەناڵی ئاسمانی(كوردسات)دادەبەزێ لەیادی كیمیاباران كردنی دۆڵی بالیسان ئەوەش وەفایەكی ئەوبەڕێزەیە بەرامبەر ئەوپۆلە شەهیدە وەدەست خۆشیش لە م/ئەدیبە دەكەم).

  1. شوێنی پێنجەم كە ئەم چەكە كوشندەی تێدابەكارهات بریتی بوو لەگوندی (خەتێ) لەبەرواری 31/7/1988 . وەژمارەی شەهیدو جینۆسایدكراوەكان زیاترە لە(310) كەس لەم ناوچەیە.

جابەڕێزان ئەو پێنج شوێنەی من ناوم هێنان  شوێنە دیارەكان بوون كەكیمیاباران كراون گەرنا شوێنی تر هەیە كاریگەری كیمیای لەسەربووە.

وە گێڕانەوە ئەم كارەساتە جەرگ بڕە لەوانەیە بۆهەندێ كەس گێڕانەوەی یانوسینی ئەستەم نەبێ بەڵام من خۆم زۆر كاریگەریم لەسەرجێ دەهێڵێ  ئازاری پێ دەچێژم زۆرتوندیم  لەخۆم كرد تائەم بابەتەم نوسی چونكە من خۆم بەم چەكە بیرینداربوومەو ماڵم كاول ووێران بووە!.

ئینجا باس كردن زۆر ئاسانە بەلاًم بەڕێزان ئەوساتە ی كارەساتەكەی تێدا قەوما ساتێك بووهیچ كاتێ لەیادی ناكەم كەیەكەم ووشەم ئەوەبوو بە دایكە خۆشەویستەكەی خۆمم ووت:(وابۆنی غاز دێت مناڵ بووم نەم دەزانی كیمیا چی یە؟)

دواتر شەهیدی باوكم خاولی و پەڕۆی تەڕ دەكرد بەسەر سەرو چاومانی دا دەدا تا ئەم چەكە كاریگەری نەبێ لەسەرمان.ئاخ….!.

بەم شەوە ئەم خەڵكە هەمووی دەربەدەر بووبوو چووبوونە چیایەكان وبارانی لێدەهات هەروەكو ڕۆژی قیامەت وابوو بەڵام ئەم بارانە ڕەحمەتی خوابوو كەوای كردكاریگەری ژەهرەكە لەسەر تووشبووەكان كەم بێتەوە گەرنا خەڵكێكی زۆر زیاتر لەوژمارەی ئێستا شەهید دەبوون زۆر سوپاس بۆ خودای گەورە.

دواتر خەڵكەكە ڕوویان كردە چیای بەرامبەر بالیسا ن چوونە ناو ئەشكەوتی (عەلیە بۆز) ئەم ئەشكەوتە  پڕ بوو لەخەڵك هەریەكەو بەشێوەیەك داد وفیغان وهاواری دەكرد هەبوو كوێر بووبوو هەیان بوو هەموو شوێنە ناسكەكانی سووتابوون ……….

من لەوێ بەدواوە هیچی ترم لەیاد نایە جانازانم لەبەر كاریگەری كیمیاكەبووە یان لەبەر بچووكیم بووە.

لەگەڵ ناخۆشی ئەم كارەساتە دا پێویستە ئەم كارەساتە بۆ خەڵك باس بكرێ و تا لەیادمان نەچێ.

وەتاكو ئەوانەی نەیان دیوە یابەتەمەن بچووكن بزانن ڕۆژانێك بووە ئەم میللەتە بەم ژیانە ناخۆشەدا تێپەڕیوەو ڕۆژانیكی سەختمان بەڕێ كردووە وئەم دەسكەوتانە بەئاسانی بەدەست نەهاتوون وەتا سەركردەو پلە دارەكان بەگەورەو بچوكەوە بێتەوە یادیان كەئەو كورسیەی لەسەری دانیشتوون بەخوێنی ئەم شەهیدانەیە وقەرزاری خوێنی شەهیدانن، گەرباش نەبن لەگەڵ خەڵك و كەس وكاری شەهیدان ڕیسوای لای خوداو خوێنی شەهیدان و میللەت دەبن.

جابەڕێزان ئەوەی من دەمەوێ باسی بكەم ئەوەیە كە ئەم دۆڵە خێرلەخۆنەدیوە خزمەتكاری پێشمەرگەو ماڵی سەركردەكانی كورد وئێستا لەبیركراو لەجارێ زیاتر كیمیاباران كراوەو ئەم ژەهرەی لەسەر تاقی كراوەتەوە وە لێرەبوو لە خاك ومەفتەنی من بوو بۆیەكەم جار ئەم چەكە ژەهراویە تاقی كرایەوە (11) مانگ پێش شاری هەلەبجەی خۆشەویست لەوەرزی بەهار بوو دووژمنەكەی كوردان چەندەها گوڵی بەناحەق لێرە هەڵوەراند.

دووژمن زۆر ڕقی لەم دۆڵەدەبوویەوە بەحوكمی بوونی پێشمەرگە لەم دۆڵە وخزمەتكردنیان ویارمەتی دانیان و پشتگیری كردنیان لەلایەن خەڵكەكەیەوە،بۆیە دەبێ ئیمڕۆ وەك وەفایەك ئەو سەركردەو بەرپرس و پێشمەرگانەی لەم دۆڵەدا خزمەت كراون یا پێشمەرگەكانیان لێرە خزمەت كراون پرسیار لەخۆیان بكەن تاچەند بەوەفابوونە بەرامبەر ئەم دۆلە؟ چەندە خزمەتی ئەم ناوچەیان كردووە؟ چەند سەردانیان كردووە ؟ و مژدەیان پێ بووە وجێ بەجێ یان كردووە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.

چونكە هەندێ  جار گوێمان لەهەندێ خەڵكی خۆمان دەبێ دەڵێن : (ئەوانەی لێرە خزمەت كراون بێ وەفابوون بەرامبەرمان وەهەندیكیان قسەمان بەرامبەر دەكەن) من هیوادارم ئەوان بەكردەوە خزمەتی ئەم دۆڵەبكەن بیسەلمێنن كە بێ وەفانەبوونەو نابن.

ئەوكاتەی گوندەكان ماڵتان بوو شوێنی حەوانەوەتان بوو ئەوهەموو ڤێلایەو قەسرو خانوو زەوی و مەزرەعەو ئەوهەموو جۆرە سەیارە مۆدیل بەرزانەتان نەبوو ئەوەی هەبوو تفەنگ و تاخمەیەك و  مەتارەیەكی ئاوی بەرپشتان بوو پێڵاوێكی ئەدیداس و من وتۆ خۆش،نان خواردنەكەشتان لەسەر خەڵكی گوندەكان بوو.

 ئەم خەڵكە لەكاتێ خزمەتیان كردوون كەپەیداكردنی نان لەم كاتە ناخۆشە زۆر ئەستەم بووە وماندووبوونی زۆری دەویست ئینجا لەسەر گەرووی خۆیان وماڵ ومناڵیان هەڵدەگرت دەیان دا بە ئێوە وپێشمەرگەكان،دەی ئێوەش لەكاتی خۆشی چاوتان لەم دۆڵەو كەس وكاری ئەو شەهیدانەبێت كەكاتی خۆی لەگەڵ ئێوە پێشمەرگە بوونە.

من ناڵێم ئەم دۆڵە هیچی بۆنەكراوە بۆی كراوە بەڵام زۆربەی پڕۆژەكان یائەوەتەیە بەناتەواوی وپچڕ پچڕی كراوە وەكو (پڕۆژەی ئاوی ناوبالیسان) كەچەند جارێك كراوەوە پارەی بۆ تەرخان كراوە وهەموو جارێ بەناتەواوی جێ هێشتراوە من خۆم نەم دیوە ئاوی بەناو دابێت بۆماڵەكان بۆڕیەكانی پڕۆژەكە لەم ناوچە شاخاوییە  ساردە لەسەر  خاك كەوتون و دیارن چۆن دەبێّّّ!؟چۆن تیپەڕێندراوە؟

جارێكیان كابرایەكی دهۆكی ووتی مامۆستا تائیستا لەبالیسان خانوو نەكراون؟ وتم:نا,سەری سوڕما،وتی حەق وابوو شەقامەكانی بالیسان لەزێڕبوونایە!.

یان پڕۆژەكان بەدرەنگ وەختی كراون وەكو ئەم (150)خانوەی  دروست دەكرێن زۆر باشە و جێگای دەست خۆشیە لەهەموو لایەك كەبچووكترین كاری كردبێ ،بەڵام ئەم خانوانە بەدرەنگ وەخت دروست دەكرێن لەدوای زیاتر لە(20) ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵی تازە بەتازە نازانم بۆ….؟؟؟؟؟؟!!!!.

هەروەكو یەكێ لەكەس وكاری جینۆسایدكراوەكان دەی ووت : (تازە خانووم بۆ چی یە؟ لەدوای ئەوەی توانیم بەماندوبون وشانی  خۆم خانوو دروست بكەم ولەبێ خانویی خۆم ڕزگار بكەم).

قسەكەی ئەم بەڕێزە زۆر ڕاستە بەڵا م هەرجێگای دەست خۆشیە بۆ حكومەت بەرامبەر درووست كردنی ئەم خانوانە ئەی ئەگەر دروستیان نەكردبانە چیمان دەكرد؟ئەمە قسەی هەندێ لەو بەڕێزانەشە كە وەكومنن !!!.

وەخزمەت كردن بەدرووشم نابێت پێویستی بەوەیە خەڵك كارەكان ببینێ تاكو دەست خۆشیان لێ بكات و نەڵێ هیچیان نەكردووە.

وەچەند تێبینی یەك لەسەر ئەم خانوانە كە درووست دەكرێن لەبالیسان لەپێشدا ووتم:بەدرەنگ وەخت دروست دەكرێن،دواتر بۆئەم خانوانە لەبەرامبەر گۆڕستانی شەهیدان لەبادینار دروست دەكرێن چونكە لەلایەنی دەروونیەوە بۆ كەس وكاری شەهیدان وجینۆسایدكراوەكان ناخۆشە لەماڵەكەی خۆت بێیتە دەرەوە گۆڕستانی قوربانیەكانت ببینی ئەگەر بێتو هەندێ لەگۆڕەكان ڕەمزیش بن،لەوانەیە بڵێن لێڕادێن كەزۆر لەوێ  مانەوە من تەنها دەڵێم : بەڵێ ….!!!.واتە ئەوە قسەی كەسانێكە كەلەم كارەساتانەدا ماڵی كاول نەبوبێت،گەرنا هیچ ساتێكی ژیان ئەم كارەساتەت لەیاد ناچێت.

وەبۆ ئەم خانوانە هەمووی لەناو یەكتر دروست دەكرێن وەكو كۆمەڵگا زۆرەملێكانی سەردەمی ڕژێم،باشتر وابوو هەرماڵەجینۆسایدكراوێك و لەشوێنەكەو گوندەكەی خۆی خانوی بۆ كرابایەوە هەم گوندەكان ئاوەەدان دەبوونەوە هەم دڵنەوایەك بوو بۆ كەس وكاری شەهیدان وجینۆسایدكراوان كەلەزێدی خۆیان خانویان بۆكراوەتەوە،گەر بچیە گوندی شێخ وەسانان سەردانێكی بكەی وائەزانی لەساڵانی هەشتاكاندای لەخانوەكان و كۆڵانەكانیان (جگەلە كارەباوشەقامەقیڕەكەی ناوەڕاستی گوند)،بۆنمونە گەر خانوی شێخ وەسانیەكان لەزێدی خۆیان دروست كرابایەوە هەم گوندەكە ئاوەدان تر دەبوویەوە هەم خزمەتگوزاری باشتری بۆدەچوو.

وەشتێكی تر مایەی نیگەرانیە و جێ ی سەرسوڕمانە تەنها لەكاتی یادی كیمیاباران و یادی جینۆسایددا ئێمەیان دێتەوە یاد دواتر لەیادمان دەكەن و ئەبێ بەغەمباری ژیان ببەینە سەر و كەس لێمان ناپێچێتەوە،

نەمان دیت لەكاتەكانی تردا یەكێ لە سەرۆكەكان وبەرپرسەكان لێمان بپرسێتەوە!!!.ئەڵێ ئەرك نەبێ كاری ئەوانەچی یە ؟گەر سەردانی خەلّكی خۆیان نەكەن؟

وەساڵانە ئەم یادەمان بۆدەكەنەوە و جارێكی تربرینمان دەكولێننەوە ئەم یادەش دەبێتە مایەی خۆدەرخستنی هەندێ كەس وپاروی هەندێ كەس چەورتردەبێ و ڕێزیش بۆكەس و كاری شەهیدان وجینۆسایدكراوان دانانرێ،وابزانم تەنها دەیانەوێ خۆیان پێ دەربخەن وكارەكەی خۆیان ئەنجام بدەن.

جامن وەك كەس وكاری شەهیدان  یادێكم بۆچی یە كەلەم یادەدا ڕێز لەكەس وكاری شەهیدان وجینۆسایدكراوان نەنرێ!.

لەجیاتی ئەوەی وارس وكەس وكاری شەهیدان بەشداربن لەم یادەدا و ڕاهێنانیان پێبكەن تاكو ئەوان یادەكە بكەنەوە هانیان بدەن تاكو بەشداربن ئەوان چالاكیەكان ئەنجام بدەن بەداخەوە بەپێچەوانەوەیە ڕێگریان لێ دەكرێ و لێ یان ناگەڕێن بەشداری بكەن لەیادەكەدا !!!!! بۆنمونە:

  • لەساڵی (2008) لەكاتی یادكردنەوەكەدا ڕێگری كرا لەبەڕێز(م/ئەدیبە)و دەستەكەی لە پێشكەشكردنی شانۆگەریەكەیان كەپەیوەست بوو بەم یادەكەوە،تاكو بەڕێزیان یەكێ لەبەشداربوانی شانۆگەریەكەی ناردە لای سەرۆكی هەرێم بەڕێز(مسعود بارزانی) ئەو ڕیگای دا تاپێشكەش بكرێ،دواترپێشكەشكردنی شانۆگەریەكە هەموو لایەكی تاساندوكاریگەربوو.
  • هەرلەساڵی (2008)من هۆنراوەیەكم هەبوو ویستم بیخوێنمەوە بەڵام ڕێگریم لێ كراو زۆر بەسەیری وەڵامیان دامەوە !!! كەچی هەرئەو هۆنراوەیەم خوێندەوە لەهۆڵی كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سەلاحەددین لەهەولێر بەبۆنەی یادی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان كە گۆڤاری (راز) ڕێكی خستبوو زۆربەی ئامادەبووەكانی گریاند من داوای گەردن ئازادیان لێ دەكەم.ئێستاش داوای ڤیدیۆكەم لێ دەكەن و من خۆم گوێ ی لێ راناگرم چونكە خۆم ناگرم.

وەلەبەرامبەردا لەجیاتی ئێمە گۆرانیبێژ دەهێنن گۆرانی دەڵێن و لەسەر مەسرەحی یادكردنەوەی شەهیدانی ئێمە  خۆیان بادەدەن من پێم وایە ئەوە سوكایەتی یە بەخوێنی شەهیدانمان وداوایان لێدەكەم باجارێكی تر گۆرانی بۆ ئێمە نەڵێن گەربۆپارەو شتی ترە مەڵێن یادی شەهیدان دەكەینەوە.

من بۆخۆم جارێكیان لەگەڵ بەڕێزێك داباسی ئەوەم كرد كەخزمەتی شەهیدان وجینۆسایدكراوەكان نەكرێ و خانویان بۆنەكرێتەوە بایادەكەش نەكرێتەوە وهەندێ قسەی تر(من نازانم ماستاو بكەم ئەوەی هەم بێ بەئاشكرایی یە)،پێ ی ناخۆش بوو ئەوانەی لەوێ بوون پشتگیریان  لەو كرد لەدژی من،دواتر هەرئەوانەی لەدژم بوون پێ یان دە ووتم:بەخوا قسەی باشت كرد دەست خۆش،لەلای ئەو لەگەڵ یادكردنەوە دابوون لەلای منیش دژی یادكردنەوە…. !!!.

جا گەر یادێ بێ و رێگای كەس و كاری شەهیدان وجینۆسایدكراوەكان نەدرێ بەشداربن وبەم شێوەیەبێ نەكردنی باشترە لەكردنەوەی.باپارەكەشی بۆ ئەوكەسانەبێ كەئەمڕۆ پارەی ئەم كوردستانە بەكاڵی دەخۆن ولێ ی ناپێچنەوە،

من لەكۆتاییدا من دەڵێم :

  • من وەكو خۆم شانازی ئەكەم وسەربەرزم بەوەی كەكوڕی دووشەهیدی شەهیدبوو لەپێناوی ئەم كوردستانەم،وەبادەسەڵاتدارانی خۆمان وامان لێنەكەن لەم شانازیەمان پەشیمان ببینەوە،هەروەكو گوێمان لە هەندێ كوڕە شەهید بووە وادەڵێن.
  • ئەگەر ئەویادەدەكەنەوە بایادكردنەوە بۆ یادكردنەوە نەبێت  بۆخزمەت كردن بێت بە كەس وكاری شەهیدان و ناوچەكەیان و ڕێزیان لێ بگرن.وەدەكرێ لەجیاتی یادكردنەوە پارەی یادكرنەوەكە ساڵانە وەكو دیاریەك لەم ڕۆژەدا پێشكەشی ناوچەكە بكرێ وسوودێكی هەبێ بۆخەڵكەكە گەر هەردوولا بكرێ باشتر،وەدابین كردنی دكتۆری باش بۆناوچەكەو چارەسەركردنی بریندارەكان، بەشیوەی باشتر،لەوەی كراوە دەستیان خۆش.
  • باخەڵكێ كەپەیوەندیان بەم یادەوە نیە لابدرێن لەیادكردنەوەكە وكەسانی پەیوەندیدار بەم یادەوە بێنە پێشەوە.
  • بالەبەر خاتری خوێنی ئەم شەهیدانەمان لەمەودوا كوردایەتی بكەین و واز لەحیزبایەتی بێنین لەسەر حیسابی كوردایەتی،سابەشكو بەزووترین كات بتوانین دەوڵەتی كوردی سەربەخۆمان هەبێت وچیتر دووژمنان هەڵمان نەپەڕێنن وپێمان پێ بكەنن،باكوردایەتی چیتر كاڵ نەبێتەوە نیشتمان لای خەڵك خۆشەویست بكەینەوە!!!.
  • بالەویادانەدا ئاهەنگ نەگێڕدرێ گۆرانی ووتن بەس بێ بەڵكو یادكردنەوەی شەهیدان وەك ماتەمینە نەك شایی.
  • با لەم بۆنانەدا سەرۆكەكانی ووڵات ئامادەبن وتاكو خەڵك بزانی ئەم بۆنانە گرنگن چونكە ئامادەبوونی ئەوان دەبێتە هوی ئامادەبوونی خەڵك و گرنگی پێدانی ڕاگەیاندنەكانیش بەم بۆنانە ،باچیتر كوردایەتی كاڵ نەبێتەوە،وە لێرەوە جێگای گلەیی من وخەلكی ناوچەكەیە لەسەرۆكی كۆماری عێڕاق بەڕێز (مام جلال) كە تائیستا سەردانی ناوچەكەی نەكردووە،وەڕوون كردنەویەك بۆجەنابی سەرۆك كۆمار لەساڵی (1987) بالیسان وشێخ وەسان بەیەكەوە كیمیاباران كران لەیەك كاتدابوو(11)مانگ پێش هەڵەبجە،چونكە جەنابیان لەووتەكانیدا لەساڵی (1988) كەكەناڵی (گەلی كوردستان) پەخشی كرد تەنها باسی شێخ وەسان دەكات ،خەڵكی بالیسان كەمێ گلەییان هەبوو،
  • باهەموو لایەك ئەم درووشمە بەرزبكەینەوە كەمن  زۆر دووبارەی دەكەمەوە: (سەربەرزی لەخزمەت كردن دایە).
  • باقسەی ئەوانە راست دەرنەچێ كە دەڵێن خۆزگا جاش بوینایە تاژیانمان خۆشتر بایە و مووچەمان زیاترو پلەمان بەرزتر مۆدیلی سەیارەمان بەرزترو خانومان خۆشترو………!!!!! .
  • وە باقسەی ئەم ڕۆژنامە ئەوڕوپیە ڕاست دەرنەچێ كەووتبووی: (لەلای ئێمە شوێنی ئەسپەكانمان لە شوێنە كیمیاباران كراوەكانی ئێوە خۆشترە) !!!.لەگەڵ ڕێزم ئەوە قسەی ڕۆژنامەنوسەكەیە.
  • بائەوكەسانە بكرێنە بەرپرسی ئەم ناوچە كارەساتبارانەی وەكوهەڵەبجەو گۆپتەپەو سێوسینان و بالیسان وهتد … كەلەخۆیان بێت بۆئەوەی لەئازارو خەم و ناخۆشیەكانیان بگات.
  • دوا وتەم دەڵێم من ئەو بابەتە ئازارو یادەوەری خۆمە لەدڵسۆزی نوسیومە، تەنها ئەوەی لەناخمدابووە لە ئازاری ویژدان هەندێكم كردووەتە نوسین ودەرم بڕیوە.گەرنائەوە كاری ئەوكەسانەیە كەلەدەوری بەرپرسەباڵاكانی ئەم هەرێمەن ناڕەزایەتی خەڵكیان پێ بگەیەنن نەك هەر قوربان قوربان و دەست خۆشی لێكردن بكەنە پیشەی بەردەوامیان بەم شێوە بوونە مەترسیدارە بۆئەم ووڵاتە.
  • وەهیوادارم ئەم بابەتەی من بگاتە بەرپرسەكان وبیخوێننەوە تا كەمێ لەئازاری حەڵك وكەس وكاری شەهیدان و جینۆسایدكراوەكان بگەن.
  • ڕێزم هەیە بۆ هەموو بۆچونێكی جیاواز لەسەر ئەم بابەتە، چونكە ناكرێ هەموومان وەكو یەكتر بیر بكەینەوە،گەر وەك یەك بیربكەینەوە خۆشی ژیان نامێنێت.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌