مارس 27, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سابیر ئەحمەد : ئێوارەی كیمیابارانی گۆپتەپە، ڕۆژی حەشربوو، بەچاوی خۆم بینیم دایك منداڵی سەربێشکەی بەجێهێشت
سابیر ئەحمەد :
ئێوارەی كیمیابارانی گۆپتەپە، ڕۆژی حەشربوو، بەچاوی خۆم بینیم دایك منداڵی سەربێشکەی بەجێهێشت
ئەنفالستان – گۆپتەپە: ئامادەکردنی هێمن عەبدوڵا – من كە ناوم (سابیر ئەحمەد )ە ئەو كاتە تەمەنم 10 ساڵان دەبوو بەبیرەوەری ئەوە خەڵكەی بەتەمەنن و بۆیان گێڕاومەتەوە، حكومەتی عێراقی لەوەتای هەیە هەر چیەكی كردبێ بۆ لە ناو بردنی كورد بە بەرنامەبووە و بیست ساڵ پێش ئەوەی تاوانی ئەنفال ئەنجام بدات بەرنامەی بۆ داناوە بەیانی 3/5/1988 لە زووە وە زێ زیادی كرد تا نیوەڕۆ ئاو گەیشتە ناو بە راوەكانمانەوە باوكم بە رەحمەت بێ وتی” بە خوا حكومەت لەهەر چوارلاوە هێرش دەكات تاوبان گەرم بوو گەیشتینە نیوەڕۆ ئەوكاتە مانگی( 5) پێنچ بوو.
زروفەكە بەشیوەیەک بوو لە لادێ كارەبا نەبوو ئەگەر كابرایەك بەتەمەن نەبوایە خەڵكەكە زۆر بە ڕۆژو نەدە بوو، خاڵە عوبێد و خاڵە عارفم ماڵەكانیان لە سەرو ئێمەوە بوو بە هۆی ئەوەی باوكم سێ ژنی هێنا بوو سێ بەرە خاڵم هەبوو، ماڵی خاڵە محمدیشم لەگەڵ خاڵە عوبێدم و ئەوان هاتن نیوەڕۆ بوو باوكم وتی عوبێد، عارف، محمد حكومەت هێرش دەكات كە چوونەوە مەكینەكانتان ئامادەبكەن، وتی : محمد كە ڕامان كرد با ژن و منداڵەكان بڕۆن، ئێمە سەڵتە زەلام بۆخۆمان لە ناو گۆپتەپە دەمێنینەوە بەڵام هەتا دەمەو عەسر زێیە كە هێندە زیادی كرد کە كەس نەیدەتوانی لێی بپەڕێتەوەوەو ئەم بەر و ئەو بەر بكات تەنانەت بەکەڵکیش کە لە چوپ دروستکرابوون.
حەسۆی مام قادر کە پیاوێکی ناسراوەو پێشتر ئامركەرتی پێشمەرگە بوو لەم دوایانەشدا لەماڵی خۆی دانیشتبوو، بەڵام هەرخانە خوێی پێشمەرگەكان بوو، بەتایبەتی مام رۆستەم و جەلال جەوهەر کە ئەوساش هەر بەرپرسی پێشمەرگە بوون ئەگەر لەماڵی ئەوان نەبوایە لەهیچ شوێنێکی تر پشوویان نە دەكرد، بەداخەوە حەسۆش ئەنفالکراوە کەچی كە مام قادر مرد هەرنەهاتن بۆپرسەكەشی و سەرێكیان لەگۆپتەپەنەدا كە گۆپتەپە كیمیاباران و ئەنفالكرا زیاتر بەهۆی بوونی پێشمەرگەوە بوو، چونکە وەك مۆڵگەو بارەگایان وابوو لە هەر ناو چەیەك چالاكیان بكردایە بۆ پشوو دەهاتنەوە گۆپتەپە، چوونە لای ماڵی حەسۆ بە دووربین سەیری شاخی كەڵكە سماقیان كرد جەیش دەهاتە خوارەوە بۆ گوندی كانی سور، باوكم كە هاتەوە وتی” منداڵ خۆتان بپێچنەوە بە خوا لێمان ئەقەومێ لەو قسانەدا بوین سەعات نزیكەی پێنج ونیوو دەبوو خاڵم علی هات ئەوكاتە تەمەنی بیست ساڵ دەبوو وتی” ئەحمدی مامە حمە لە گەورە دێ وە هاتۆتەوە ئەڵێ هێرشی ڕژێم بۆ سەرناوچەكەمان لەم قۆڵانەوە هاتووە (گەورەدێ، چەمی سورقاوشان ، تەكیە، تەقتەق ،كۆیە ، كەڵكەسماق) چاوەڕوان ئەكەن بێنە خوارێ مانای وایە ئەم سنورەی ئێمە لە قەڵاسێوكەو شوان و شێخ مزینی سەروو، لەتەقتەق بەم دیودا دەشتی كۆیە ، حكومەت بازنەیەكی بەستوە لە شەش قۆڵەوە هێرش دەكاتە سەر سنورەكەمان لەو قسانەدا بووین خۆمان بپێچینەوە خاڵم ناوی (علی)یە ویستی بچێت بۆ ماڵی باپیرم كە هەروا سەد مەترێك لە ئێمەوە دوور بوون، هەتا ئەوانیش لەگەڵ ئێمە بێن، كاتێك خاڵم گەیشتە ماڵی باپیرم، فڕۆكەكان هاتن دووجار سوڕانەوە چونە سەرشاخی بۆڵقامیش و گوندەکانی كڵێسە وبۆگد و(كانی بی) ([1]) بە ئاراستەی گۆپتەپەدا رۆیشن ئەوەش بۆ ئەوەبوو هەتا بزانن قەرباڵغی خەڵكەكە دەكەوێتە كاملاوە یەكەم بۆمبی كیمیاوی لەناو زێی بچوکداو ماسیەكی زۆری كوشت بوو، چونكە لە خوار ئاواییەوە خەڵكی لە (چەمە خركە) ماسیان زۆر گرت بووە وە پاشان فڕۆكەكان لە چەند شوێنیكی تری ناوگۆپتەپەیان داو سێ بۆ چوار دەقیقەی پێ چوو دوكەڵێكی زەرد و شین بەری ئاسمانی گرت وەك خۆڵەمێش وا بوو چاو چاوی نەدەبینی پاشان دوكەڵەكە داباریە سەر چەمەكان ئیتر وەزعەکە خراپ بوو، لە هەر چوار لاوە باوكە ڕۆ وبراڕۆ دەستی پێكرد. خاڵم چەند سەد مەترێك لە ئیمەوە دوور بوو هاواری كرد كەس نەگەڕێتەوە كیمیایە كیمیایە ،منداڵەكانی حەمدیەی خوشكم كوڕێكی ناوی دلێر و بە دەست خاڵە علیمەوە بوو حەمدیەی خوشكم وتارا و دارا و عبداللە ڕایان كرد ئێمەش هەر لەگەڵ ئەوان ڕۆیشتین ماڵی خۆمان من و دایكم و ئارەزوو سەروەت و ئامین و ئاوازبووین هەندێك ڕۆیشتین من و سامانی برام كەوتین بەهۆی ئەوەی كیمیاكە كاریگەری لەسەرمان زۆر بوو دایكم ویستی بگەڕێتەوە سەرمان بەڵام،خاڵە علیم وتی: نەگەڕێیتەوە وەك ڕۆژی حەشروا بوودایك نە دەپەرژایە سەركۆرپەكەی ئاوڕی لێنە دەدایەوە هەر كەسەو هەڵوەدای ئەوە بوو خۆی ڕزگار بكات ،ئەوان تازە كیمیاكە كوشتونی با ئێمە ڕزگارمان بێت . ئەوەندە ئاگادار بووم دایكم سێ چار ئاوڕی دایەوە خاڵم نەی هێشت ،شتێكی تاریخی هەتا ماوم بیرم ناچێ دوو كۆترم بینی كەوتبوون چۆن مرۆڤ گیان ئەدات ئاوا دەمیان بەیەكدا دەدا لەو دەورو بەر دا چۆلەكەو مانگا وگوێ درێژ كەوت بوون هەموو كیمیاكە كوشتبوونی بەرەبەرە ڕۆژ ئاوا دەبوو ڕشامەوە چەندجارێك دوای ڕشانەوەكە تۆزێك هۆشم هاتەوە كەهەڵسامەوە لەتەنیشتمەوە نوزە نوزێك ئەهات سەیرم كرد سامانی برامە تەمەنی ئەوكات دوو وسێ ساڵان دەبوو سەیرم كردكەس نەماوە دایكم و ئەوان ڕۆیشتوون وتم با ئەم برایەم بمێنی ولەگەڵ خۆمی بەرم وپێكەوە بین چۆغەیەكم لەبەردا بوو لەسامانی برامەوە ئاڵاندو بەشانمداداو سەرو خوار هەر دوو قاچیم گرت، بەڵام لەوە زیارت تاقەتم بەسەریدا نەدەشكا، بۆیە سەركەوتم بۆ ڕێگایەك، لەوێ خەڵكێكی زۆرم بینی، كوڕێك ناوی تەهایە، (تەها سێكانیانی) خوشكەزای سەعیدی حمە شوانە تەها سێ كانیانی هیچی لەبەردانەمابوو جلوبەرگەكانی دانا بووهاواری دەكرد ڕەق بوومەوە ، مردم ، بروابكەی مرۆڤ هەرلەهاوار هاوارەكەی دەترسای كە سەیرم كرد چوومە ئەو لاوە ئامینی خوشكم و دایكە فهیم و باوكم وئاوازی خوشكم لەوێ بوون تۆزێك دڵمخۆشبوو. بەس ئارەزوی خوشكمو دایكە حەمدییەم و ئەوان ڕۆیشتبوون ئێمە شەومان لێ بەسەر هات درەنگ بوو وەزعێكی زۆر ناخۆش بوو تۆ مەیت لە تەنیشتتەوە بێت، مانگا دە بۆڕێنێ سەگ دەلورێنێ مەڕ ئەنكێنێ هاوار ئەی خوایە هەر ئەبێ خۆت لەم تاوانە گەورەیە ڕزگارمان بكەیت ،بەهار بوو شەوی بەهاریش كورتە نزیكەی بوو بە سەعات 12 شەو ئەو خەڵكە لەو دەشتەیا ئە ناڵێنێ و یەكیك كەفی هەڵئەچنی و دایك هاواری كوڕی دەكرد و كوڕ هاواری باوكی دە كرد و خوشك هاری برا و برا هاواری خوشكی دەكرد كەس بەكەس نەبوو هەر كەسەو ئەی ویست پەنجا مەتریك بڕوات و خۆی ڕزگار بكات دواتر مەكینەكەی ماڵی حاجی ئەحمدی سۆی محمود هەر خزمی خۆما بوو لەسەرە وە پێیان وت بوو ماڵی حاجی ئەحمەد و ئەوان هەموو كیمیا كوشتونی بچن بۆ لایان هاتن بۆ لامان كوڕێكی ئامۆزام محمدی مام علیە كەریمی حاجی ئەحمەدی سوێی محمود بوو چوار پێنج كەسی تر بوون ئێمە یان باركرد لە مەكینەكان كە باریان كردینە ناو مەكینەكانەوە پڕی لە خەڵك بوو وتیان با باریان بكەین ئەمان خۆ هەر دەمرن بەس با مەیتەكانیان لێرە بەجێنە مێنێ هەندێك ڕۆیشتین تایەی مەكینەكە پەنچەر بوو چونكە، خەڵكی زۆر تێدا بوو ئەو ساخ بوو كەوتە ڕۆیشتن ئێمە یان داگرتە سەر زەویەكە شوێنیك هەیە پێی دەڵین كانی ژاڵاكە لەسەر ڕێگای ڕەندیخان باوكم لەوێ شێت بوو ئێمە هەموو سەرمامان بوو شەكەت و ماندو و بووین تا بڵێیت وەزعێكی زۆر ناخۆشمان هەبوو چونكە ئەگەر ناخۆش نەبوایە منداڵی ناو لانكە بەجێنە دەهێڵدران شەو درەنگ بوو مەكینەكەی ماڵی مامە جەبارم هات مامی دایكمە جەباری خاڵە حمەی پێ دەڵێن .هاتن هەڵیان گرتین چونكە خاڵە عوبێد و خاڵە عارفم ومحمدی ئامۆزام وتبویان حاجی ئەحمەدی زاوات وحاجی ئەحمەدی برات لەكانی ژاڵاكە كەوتوون ئەگەر نەیان گەنی بەیانی گۆپتەر دەیان كوژێ ئەگەر مەیتیش بن ئەوا هەر لێیان ئەدات ئەوان شوێنەكە یان ڕووتەنە دوای ئەوەی باریان كردین ئەوندەم لە یادە لە ناو مەكینەكاندا تەنها لوتم بە دەرەوە بوو خەڵك بەسەر سنگ و سەرماندا ئەڕۆیشتن بەس هەناسەمان ئەدا حاجی ئەحمەدی باپیرم مابوو بۆ شەوەكەی برد یانینە داڵاوا كوردان گوندێكە چەند كیلۆمەترێك لە گۆپتەپەوە دوورە . ئەو شەوە لە داڵەوا بووین و تیان ئەگەر بڕۆن جەیش دەتان گرێ و تەقەتان لێدەكات .هەرسێ مەكینەكەی مام جەبار و ئەحمەدی مامە حمە و أیسماعیلی حمەی مام ڕەزا بوون بەس ئەو مەكینەیەی ئێمەی تێدا بووین زۆر بەی خەڵكەكەی هیلاك بوو چونكە،ئێمە نزیك ناودێكە بووین كیمیاكە زۆر كاریگەری لەسەرمان بوو كچێكی پورە نەجمەم كە ناوی ئایشە بوو هەر كە كیمیایی لە ناودێ دابوو بە لای ئێمەدا ڕای كرد بۆ ناو دێ، باوكم وتی كوڕم مەڕۆ كیمیایی دەتكوژێ، وتی بەخوا دەبێ لە تەك (كاكە)[2]وە بەكیمیاكە شەهیدم بكا هاتبوو لە خوار ماڵی ئێمەوە كەوتبوو ئەویشیان بە مەیتی هەڵگرتبوو ماڵی مامە حمە و علی و ئەوانی لەگەڵدا بوو خەڵك ماڵیان ئاوابێ ئاگریان بۆ كردینەوە ئە هاتین لە چەمەكەی داڵاوا تەڕیان دەكردین و دەیان بردینە دیار ئاگرەكە دەڕشاینەوە لە ماوەی سەعاتێكدا باشتر دەبووین ئێمە بە هۆی ئەوەی منداڵ بووین لەشمان هەمووی سووتابوو،ئەو خەڵكەی ئەوێ كە سەیریان دەكردین دەیان وت” ئەمانە قەینا كیمیالێیدا ون بەس بۆ لەشیان سوتاوە كە ڕۆژ تۆزێك ڕوناك بوو ڕۆیشتین لە كەلی قەیماسە لە نێوانی ئاغجەلەر و تەوەكەڵ كەوتینە ناو جەیشەكەوە و گیراین .كەوتینە ناو جەیشەكەوە بوو بە باوكە ڕۆ و بار ڕۆ وتیان كی عەرەبی دەزانێ كورە كە ترست گەیشتێ بەس ناوی خوات لەبیر دەمێنێ ئەوی عەرەبیشی دە زانی دەیگوت” یەك شت نازانم برد یانین جوندیەكیان لەگەڵ سوار كردین بۆ ئامریەكەی دەربەند لەوێ دوو عارەبانە لە ماڵ و منداڵی گۆپتەپە چوبونە بن جەیشەكەوە ئەوانیشیان گرتبوو بووین بە پێنج مەكینە ئایشەی پورە نەجمەم لە بن دەست و پێی خەڵكیدا خنكا ،ئێمە بەو ئاگرەی داڵەوا باشتر بووین لە بیرمە خەڵك هیچی دەست نە دەكەوت بە تاكە پێڵاو ئاوی بەسەر ماندا دەكرد لەشمان سوتا بوو كابرایەكی ترمان لەگەڵدا بوو مەجیدی سۆی مەحمود ئەو لە مردندا بوو مەیتێكی ترمان پێ بوو جەیشەكەش چوار دەوری گرتبووین نەیدەهێشت یەك كەس بێت بۆ لامان خزم و كەس زۆر بوو 100 مەترێك لێمان نزیك بكەوتنایە تەوە دەیان گوت نەیەنە پێش بۆیە دەڵێم لە شمان سووتا بوو كە سەیری خۆرەكەمان دەكرد چاوما ئازارێكی زۆری هەبوو كە ڕۆژمان لێ هەڵهات وەزعمان زۆر خراپ بوو لە ناو وەردێكی نۆك لە نزیك مەدعەمەكەی كانی شەیتانی ئیسا بووین هەندێك خەڵكی خێر خواز دوو سێ فەردە نانیان بۆ هێناین لەگەڵ چەند سندوقێك تەماتە ئێمە ئاگامان لە هیچ نەبوو گەلێك لەو خەڵكەی لەگەڵمان بوو ساغ بوو نانیان دەخوارد خوشكیكم هەیە ناوی ئاوازە خوشكی گەورەمان بوو دەمانی برد بە قورە سورە دەمانی شۆرد وپونگەی لە لەشمان دەدا لەوێ ماینەوە تا ئێوارێ دواتر لەمەكینەوە ئیڤای عەسكەرییان باركردین ئەو مەیتەی ئایشەی كچی پورە نەجمەش مان هەر پێ بوو گەیشتینە تەكیە ماڵی ئەو خەڵكە ئاوابێ هەر هەمووی هاتە سەرجادەكە
علی پورە نەجمەم خۆی فرَیدا ئەم جارەش ئەیڵێمەوە بەڕاستی خەڵكی تەكیە زۆر زۆر باش بوون وەك ئەوە وابوو برایان لەناو ئاگردابێ .ئەو زابتەی ئێمەی ڕزگاركرد أینشا اللە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت بۆ ئێمە بوو بە فریشتە ئەو نەبوایە هەموو ئەو خەڵكە ئەنفال دەكرا زۆرینەی ئەوانەی ڕزگاریان بوو خەڵكی گۆپتەپە لە ناو ئەو مەكینانە دابوون ئێمە ئاگادار نەبووین بەڵام بەشایەتی ئەو خەڵكە جوندیەكان ویست بوویان تەقە بكەن بەڵام زابتەكە نەی هێشتبوو تەقە لەو خەڵكە بكەن ئەوەی لە ناو عارەبانە كاندا بوو هەمووی خۆی فڕێدا بەڵام ئێمە وەزعمان زۆر خراپ بوو هەر لەناو مەكینەكاندا بووین دواتر كۆڵانێك هەبوو لەو لاوە مەكینەكە چووە ناو ئەو كۆڵانەوە و بە لۆژەكە لۆژەكە دابەزیتین نزیك مەركەزە زەردەكە چوینە ماڵی حاجی خالیدی باوە فەتیەوە خزمەتێكی زۆر زۆر یان كردین ئەو شەوە تا بەیانی چەند جارێك بە ئاو سابوون شۆردیانین و ماستا و خواردنی چاكیان بۆ دەهیناین یاخوا ماڵیان ئاوابێ بۆ بەیانی باوكم وتی پشتێنم پێ نییە پشتێنێكیان دا بە باوكم تا ئیستاش هەر ماومانە بۆ یادگاری هەڵمان گرتوە لێرە دا بەتایبەت دەمەوێ باسی چاكەو پییاوەتی دكتۆر خالید بكەم پیاوێكی زۆر لە خۆ بوردوو بوو دەگەڕ ا لە ناو تەكیەدا بی زانیایە ئەوماڵەی خەڵكی كیمیالێدراوی تێدایە دەرزی بۆدەكرد بەڕاستی دكتۆر خالید[3]دەستێكی باڵای هەبوو لەڕزگار كردنی خەڵكی گۆپتەپە دا،چونكە ئەگەر بچوینایە بۆ خەستەخانە دەگیرایت و ئەنفال دەكرایت ئەیان بردیتە ئەمنی عامە دەڵێن سەرانی ڕژێم دادگای دەكرێن و ئیعدام دەكرێن دە تۆ بیهێن 6موستەشار و جاشی لەگەڵدا عیدام بكە لە و شاخانە بە حەبل خۆیان فڕێ دەدایە خوارەوە كوردیان ئەنفال دەكرد ئەكاتە رێز و شكۆ بۆ ئەنفالكراو شەهیدەكانمان دەگەڕیەوە بەڵام ئەوانەی ئێمە یان ئەنفالكرد ئیستا لەپاڵ حیزبەكانی كوردستان خۆیان حەشارداوە و مەعاش وپلە یان لە كوڕی شەهیدەكان زۆر بە رزترە ئەگەر ئەم سەر كردانەی ئێمە ڕاستیان بكردایە چۆن كاتی خۆی جەزائیر لە دەست فەرەنسا ڕزگاری بوو ئەوەی بوو بوو بە جاش وتی تۆ وەفات بۆ ئەم خاك و ئاوە نیە بۆ دایك و باوكیشت وە فات نابێ دەبێت سقوت جنسیە بكەیت هەموویانی نارد بۆ فەرەنسا .ئەو كاتی توشی نە هامەتی نە دەبووین دەت وت ئەوەی دوژمنەكەم بوو ڕووی ڕەشكردوو ڕۆیشت ئەو شۆڕشەی كردمان نیشانەی نەگبەتیمان بوو،هەموو كوڕە كوردێك وەك سەر كردەیەك وا بوو لە بەر ئەوەی كە كۆپتەر ئەهات دەیگوت شوانە كە بكوژە مەر ە كە بكوژە فەلاحەكە بكوژە ئینجا مەكینەكەی بسوتێنە ئەی بۆ كە لادێ نەما و ماستاوی پیرێژن نەما ماڵە فەلاح نەما پێشمەرگە نەیتوانی لە قەندیلیش خۆی بگرێتەوە .من دەڵێم ڕژێمی بەعس نەمرۆڤ بوون نە خوای بە هەق دەناسی لە بەر ئەوەی لە ئیوارە دا كیمیای لە گۆپتەپە دا بۆ ئەوەی كەس فریامان نەكەوێت ،ئێمە كە چوینە تەكیە خەڵك ئاوا زانیتی دوای هەفتەیەك زانیمان دایكم وخاڵە علیم و ماڵی باپیرم نزیكەی 20 خێزانێكی گۆپتەپە لەو خەتی گەورە دێ و سەر چاوەی كەڵەشێرە وبازیان تەواری گرت بوویانی دایكم باش سێ ڕۆژ لە خەستەخانەی تەواری هۆشی هاتبوو وەوە لای نەنكە ئایشەم وپورم و ئەوان وت بووی ئەوە بۆ ئێمە لە ڕەندیخان نین دوایش خاڵم پێی وتبوو كچی ئێمە كیمیای لێداوین بێدەنگ بە دەمان گرن لە خانەوادەی خۆمان ئەم كەسانەم ئەنفالكراوە
سەبیحە ئەحمەد دایكم
ئارەزوئەحمەد خوشكم
سەروەت ئەحمەد برام
[1] ئەم گوندانە دەكەونە ئەوبەری زێ لەبەرامبەر گوندی گۆپتتەپە بەلام لەروی كارگێریەوە سەربە ناحێی ئاشتی قەزای كۆیەن
[2] کاکە ناوی کوڕێکی گوندی گۆپتەپەیە
[3] هەر لەماپەری ئەنفالستاندا دیدارێک لەگەڵ دکتۆرخالید بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن مامۆستا هێمن عەبدوڵا سازدراوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.