مارس 23, 2015 Omer تاوانی جه‌نگ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە راژیدیای پوورزاكانم- یاده‌وه‌ریی بۆردوومانی قه‌ڵادزێ 24/4/1974 بوار نووره‌دین- سلێمانی
تراژیدیای پوورزاكانم- یاده‌وه‌ریی بۆردوومانی قه‌ڵادزێ 24/4/1974
ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو، له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم، بابم برینپێچ بوو، به هۆی جیاوازیی بیروڕاوه، سه‌ره‌تا بۆ چوارقوڕنه و دواتر بۆ گوندی سونێ دوور خرابووه‌وه… شه‌وی 23/24 له بری قاز و قوڵنگ، ته‌یاره‌كانی به‌عس به ئاسمانی شاره‌كه‌مدا ده‌سووڕانه‌وه، له بری هه‌وریش گرمه‌یان بوو… به‌یانی زوو، دایكم ناردمی بۆ ماڵی پوورم… به‌و به‌یانییه زووه، به كۆڵانه‌كاندا ڕام ده‌كرد و لاسایی ته‌یاره‌كانی شه‌وم ده‌كرده‌وه…
پێش نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌می ماڵی پووره نه‌جیبم یاریی (باله)مان ده‌كرد، جگه له هات و هاواری ئێمه، هه‌ست و خوست زۆر كه‌م و گه‌ڕه‌ك خامۆش بوو، ده‌تگوت شاره‌كه‌م شتێكی بیستووه و چاوه‌ڕێی به‌ڵایه‌كی ناگه‌هان ده‌كات. ده‌ستم به‌ره‌و ئاسمان و ڕووم له قه‌ڵا بوو، كاتێكم زانی چه‌ند ته‌یاره‌یه‌ك، كه یه‌كی چه‌ند ناپاڵمێكیان لێ چۆڕابووه‌وه، له‌گه‌ڵ تۆپه‌كه‌م، كه‌وتبوونه هه‌له‌كه‌سه‌ما و گه‌مه‌یان به چاوم ده‌كرد، فریای هاوار و ڕاكردن نه‌كه‌وتین، كاتێك هه‌موومانی به‌رزكرده‌وه و كێشاینه‌وه به زه‌ویدا.
خۆمان خزانده ژوورێكی ماڵی پوورم و به هه‌موومان پاڵمان به ده‌رگاكه‌یه‌وه نا، به ئه‌قڵی خۆمان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دێوه‌زمه‌یه بۆمان نه‌یه‌ته ژوورێ، كه‌چی كاتێك له كاولكارییه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، به ده‌نگه ڕه‌ق و گڕ و نه‌ڕه‌كه‌ی، پاڵی به ده‌رگاوه نا و هه‌ر هاته ژوور و هه‌موومانی به‌سه‌ر یه‌كدا دا…
شار شێوا، بۆنكروز و ته‌پ و تۆز و ده‌نگ و هاوار و ناڵه، به ئاسمانی شاردا پاڵیان به یه‌كترییه‌وه ده‌نا. به ڕاكردن گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ، ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو، پوورزا كه‌لوپارچه‌كراوه‌كانم (سه‌یران، شه‌پۆل، مه‌ریوان، به‌هار، ڕووبار، ده‌ریا، ده‌وه‌ن…)ی پووره سه‌بریم، به قاو و قیژ و نركه و ناڵه‌وه، خۆیان به حه‌وشی ماڵه‌كه‌مان دا كرد: كوا خاڵه نووره‌دین، خاڵه گیان له كوێی؟ فریامان بكه‌وه… هیچ چاره‌یه‌ك نه‌بوو، خاڵه زۆر دوور بوو.
پوورزاكانم به ناچاری ڕوویان له مزگه‌وتی خانه‌قا كرد و منیش دوایان كه‌وتم، ئه‌و مزگه‌وته‌ی پڕ بوو له مرۆڤ، كه بۆ نوێژ و ده‌ستنوێژ نه‌هاتبوون؟! لاشه‌ی شه‌هیده‌كان ببوون به ئیمام و برینداره‌كانیش به فه‌قێ و بانگده‌ر و مجێو‌ر… خه‌ڵكیش له پێشیانه‌وه نوێژی ده‌خوێند و نزای ده‌كرد، كه له نمایشی دیمه‌نێكی ڕۆژی حه‌شر ده‌چوو. خۆم به ژووری مزگه‌وتدا كرد، چی ده‌بینم؟ پوورێكی ترم (فه‌خری) كه‌وتووه و مێره‌ده‌كه‌ی (حه‌سه‌ن حاجی مه‌حموود) هه‌ر هات و هاواریه‌تی، پووریشم وه‌ڵامی نییه و هۆشی نییه و به ناڵه ناڵ، له تاو ئازار، ئه‌مدیو ئه‌ودیویه‌تی و له‌گه‌ڵ ئاسمان قسه ده‌كات و هه‌واڵی جگه‌رگۆشه‌كانی ده‌پرسێت؟ حاجی حه‌سه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی، پیاوی ده‌ویست قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و له به‌رامبه‌ریدا شه‌رم زمانی نه‌گرێ… گوتی: بوار، كه‌س و ماڵ و منداڵم نه‌ما. ویستم بپرسم؟ به ئاسماندا بفڕ‌م و هه‌واڵی پوورزاكانی ترم بزانم؟! مزگه‌وت بووبوو به مه‌یدانی خوێن و گۆشت و شین، چ زۆر بوو، تراژیدیا زۆر بوو، سیناریۆ و ڕۆمان هاواریان بوو، شانۆگه‌رییان پێشكه‌ش ده‌كرد، تیلی چاوم، كه‌وته‌وه سه‌ر شانۆگه‌ریی پوورزاكانم:وا ده‌وه‌ن، له گیانه‌ڵادایه، پارچه ناپاڵمێك له پشتی سه‌ری داوه، له لای ڕاستی ناوچه‌وانی هاتووته ده‌ره‌وه، برینپێچه‌كه به پارچه له‌فافێك مێشكی ده‌سڕێ و به پارچه‌یه‌كی تر ده‌پێچێته‌وه؟ برینپێچ چاوێكی گێڕا، ده‌تگوت له گیانه فڕیوه‌كه‌ی ده‌وه‌ن ده‌گه‌ڕێ… ده‌وه‌نیش به به‌ر چاومه‌وه، بۆ دوا جار ماڵئاوایی كرد و دوا نیگای له چاوییه‌وه هه‌ڵفڕاند… سه‌یران كه هه‌ردوو قاچی شكابوو، دوو پارچه ته‌خته‌ی (خانه)ی هه‌ڵگرتنی پێڵاوی مزگه‌وتیان بۆ شكاند و قاچیان پێ هه‌ڵبه‌ست و له‌سه‌ر پێلیژه‌یه‌كی داریندا، به‌ستیانه‌وه… ئه‌وانی تریش هه‌موو ده‌ست و ده‌موچاویان، برینی ئاوساو و هه‌ڵتۆقیو و سووتاو بوو. هه‌موویان خزێنرانه پشتی لاندڕۆڤه‌رێكه‌وه، كه ده‌رگای دواوه‌ی جێبه‌كه، وه‌ك نزا و فرمێسكه‌كانی ئێمه، واڵا كرابوو و په‌یژه‌قاچی سه‌یرانیش، ستانداردی كۆمپیانیای لاندڕۆڤه‌ری تێپه‌ڕاندبوو و نزیك به مه‌ترێك درێژتری كردبوو… خه‌ریك بوو بڕۆن، سیروانی ڕه‌حمه‌تی برا گه‌وره‌یان هات، سیروان كه هاوڕێ و دۆستی هه‌ره نزیكی قوبادی پوورزای بوو، كاتێك زانی و بیستی شه‌هید بووه، دایك و باب و خوشك و برای بیر نه‌ما و پڕمه‌ی گریانیش، ژیانی ده‌سڕیه‌وه و هه‌موو شتێكی بیر ده‌برده‌وه… ئیتر بۆ چاره‌نووسێكی نادیار به‌ڕێكران، حه‌سره‌ت و تاسه‌مان، تا سه‌رده‌شت و بۆ چه‌ند مانگێك، به ده‌ستی به‌رزكراو و باوه‌شی كراوه و زمانی لاڵ، به دوایانه‌وه بوو…
چوومه‌وه ژووری مزگه‌وت، پرسیار پرسیار، ئه‌وسا زانیم كه ماڵی پوورێكی تریشم، وێران بووه و به‌ر به‌ڵا كه‌وتووه، قوبادی گوڵ، گوڵه‌باخی خوشكی و سێ خونچه‌كوڕی شه‌هید و چه‌ند خوشك و برایه‌كی كه‌لوپارچه بوون… ته‌نانه‌ت باڵای به‌رزی سنه‌وبه‌ری باخچه‌كه‌یشیان، شكابوو. ئه‌وانیش بۆ سلێمانی به‌ڕێكراون.. سه‌ڵاحی برا گه‌وره‌م، هات و به زۆر بردمی، بۆكوێی بردم؟ بۆ ژێرخانی خانووێكی گڵی دراوسێیه‌كمان، ئیتر دایكم ده‌ستی گرتم و نه‌یهێشت بچمه‌وه ده‌ره‌وه و دیمه‌نه‌كانی تر ببینم. تا شه‌و هات، ئه‌وه‌نده‌م ڕوانییه دارڕایه‌ڵی ژێرخانه‌كه، تا حه‌سیره‌كان بوون به لاپه‌ڕه و داره‌كانیش بوون به یه‌كه‌م دێڕی بیره‌وه‌رییم، نازانم ئه‌و دارانه چی‌یان لێ به‌سه‌رهات؟ سووتان یان به‌ره‌و كوێ براون؟ به‌ڵام وشه به وشه‌یان كه به فرمێسكی چاوم نووسران، له یادم ناچنه‌وه و هه‌رگیز جێم ناهێڵن… بوون به تراژیدیای مێژوو، پاڵه‌وانی ڕۆمان، سیناریۆی شانۆگه‌ری و ئاوازی سیمفۆنیای پوورزاكانم… كاتێك بابم گه‌یشته‌وه شار، خوارزاكانی له باوه‌شی گڵ‌دا بوون، یان به‌ره‌و سه‌رده‌شت و سلێمانی به‌ڕێكرابوون. به‌ری به‌یانی، به‌ره‌و گوندی سندۆڵان هه‌ڵاتین و دوای چه‌ند ڕۆژێك گه‌ڕاینه‌وه. چه‌ند مانگێك له قه‌ڵادزێ بووین، كه له 20%ی دانیشتوانی تێدا مابوو، ئیتر بووبوو به مه‌یدان و سنووری شه‌ڕ، فڕۆكه‌ی مێك و سیخۆ و میراج و باجه‌ر… له بری چوێله‌كه و كۆتر و باز، ئاسمانی قه‌ڵادزێ و پشده‌ریان كردبوو به په‌رده‌باز…
ئه‌م بابه‌ته ڕۆژی 24/4/2015 له ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.