مارس 17, 2015 Omer هاوپۆلنهكراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە خەونی من و پیرە ئۆپڵ
خەونی منوپیرە ئۆپڵ
عومەر محەمەد
من دەمزانی ئۆپڵە پیرماندو پەرێشانەو بە بەنزینی خراپو گرانبەهاوە دەخوازێت بیسەلمێنێت كە هێشتا بە گۆڕترە لە و ئۆتۆمبیلە گرانبەهایانەی پیاوی بیابك و بێخەمو خەمساردی ناوهۆتیلەگرانبەهاكان دەگوازێتەوە نێو یادو بۆنەکانی ئەنفال وکیمیاباران و بە تیژرەوی بە تەنیشتیدا تێدەپەرنو تۆزوخۆڵی رێگای بەسەردا دەكەن. زۆریشن ئەوانەی لە نێو كەلاوەكانی ناو ئۆردوگاكانەوە هاتوون كە زیاتر لە 25 ساڵە تیایدا دەژینو رۆژانە لەچاوەڕوانی ئەنفالكراوەكانیاندا دەسووتێن.. وەلێ هیچ كام لەوانیش لە تاوی ئازاری خۆیان ئاوڕ لە سەر نشینانی نادەنەوە.. هیچ كەسێك لە دەستو پێی خوداوەندە خوێنخۆرەكانو ئەفسەر و بازرگانو میرەكانی جەنگ، راوكەرانی خەونو خەیاڵو خوێنو خەندەو خۆزگەكانی خەڵكانی ناوئۆردوگا زۆرەملێكانو گەڕەكەكانی دۆزەخ ئەو چیرۆكانە بە پولێك ناكرن كە سەرنشینی ئەم ئۆپڵە پیرە گوند بەگوندو ناوچە بەناوچەی ئەنفالكراو دەگەڕێو بە ریكۆردەری هاكەزایی تۆماردەكرێنو دواتر دەخرێنە سەركاغەزو دەنوسرێنەوە، تەنانەت لەو وێنانەش هەڵنارٍوانن كە بە كامێرایەكی هەرزانبایی گیراونو خەمو تراژیدیای میللەتێكی ئەنفالكراوی سەدەی بیستەمیان بەروخسارەوە ماوەتەوە..
هەر هەموویان كەڕو كوندو دڵ مردوو.. هێڕو كەیلو بێئاگا لە ناو هۆتیلو مۆتیلەكان نەبێ نەدەزانن قسە لە بارەی ئەنفالەوە بكەن نەدەشزانن لەناو ئەنفالدا چ تراژیدیایەك گوزەراوەو ئێستا چی تراژیدیایەكی بۆ بەجێهێشتووین؟! كەچی لە یادەكانیشدا بە قاتو بۆیمباخو سەیارەی كەشخەوە دێنو هەلەكەسەمای چونە سەر مایكرۆفۆنو كامێرای تیڤیەكان دەكەنو خۆیان بەسەر خەونو خەمی ئەم مرۆڤە مەینەتبارانەو بەسەر ئێسكو پرووسكو كەللەسەری بەجێماوی ناو لمی بیابانەكەوە بادەدەن.. ئێمەی ناچارو نائومێدو جەرگ و دڵسووتاوی ئەنفالكراوەكانی گەرمیانو كوێستانیش.. بەسەر چەندین پلانی ڕەشو نهێنی نامەردانەی ئەومرۆڤە بێباكانەوە بەسەر خۆپەرستی و نابەرپرسیارێتی چالاكواناندا دەمانەوێ بازبدەینو لەخەمو خەونی ئەوخەڵكە نزیكبینەوەو دڵگەرمانە خەریكی نوسینەوەی حیكایەتە تراژیدیەكانیانین بە زەحمەت دەتوانین لە دەروازەی هەمیشە كراوەیانەوە بچینە ژورەوە، چونكە ئەوانیش دەزانن ئەوانەی دوێنێ خزمەتیانكردوونو حەواندوییاننەوە ئەمرۆ هەریەكەو نوسینگەو كۆمپانیای بۆ فرۆشتنی رووبارو مێرگو شاخو خوێنو نامووسی خاكو خۆزگەكانی خەڵك كردووەتەوەو بووەتە فیرعەونی سەردەم. كەندووی بەتاڵی بێوەژنو خەیاڵی زۆر شەرمنی قەیرە كچانی جێماوو ئافەرۆز لە دوای ئەنفالو ئافاتەكان.. بە حەسرەتو گڕو هاواری خنكاوتر لە هەناسەی خنكاوەكانی بیابان و بەزۆرو بە كۆمەڵ كوژراو بەكۆمەڵ لە گۆڕنراوی ژێر خۆڵو لمی بیابانەكان لە رومادی و لەحەزەر لە سەرسنوری سعودیەو كوێت لە “عەرعەر”.
ئۆپڵە پیر ماندوو بووەو خەونم بوو لەیەكێك لە مۆنۆمێنتەكانی ئەنفال دایبنێم و بۆ مێژوو بەمیللەتەكەم بلێم مێژوو تەنها قەڵەمە هەژارەكان بەراستی دەینوسنەوە، ئەم ئۆپڵە ئەڵمانیە كەنەفتە دەبێت لە یادەوەری كەسوكاری ئەنفالكراواندا بمێنێتەوەو لە یادەكانی ئەنفالیشدا بەهەموو ئەوسەرنشینانە بڵێت ئێوە جگەلە كۆمەڵە كەسێكی بێباك و درۆزن و فشەكەر واوەتر شتێكی تر نین . دەبوو ئۆپڵەپیرەكەی ئەنفالستان بەرێزەوە لەوێدابنرایەو هەموو ژمارەكانی ئەنفالستانی بەخۆیدا هەڵبواسیبایەو هەرمیوانێكی ئەو مۆنۆمێنتە بیزانیبایە كەسانێك هەن بەو دەروێشییە كاریان بۆ نوسینەوەی حیكایەتەكانی ئەنفالكردووە وەلێ ئەفسو هێشتا هەرخەونەو نەهاتووەتە دی .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.