مارس 13, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە توێژەرێکی بیانی بواری ئەنفال : بۆ کارکردن لەسەر جینۆساید کورد کەمتەرخەمەو حکومەتەکەشی پەرۆش نیە .
توێژەرێکی بیانی بواری ئەنفال : بۆ کارکردن لەسەر جینۆساید کورد کەمتەرخەمەو حکومەتەکەشی پەرۆش نیە .
بەسوپاسەوە لە ماڵپەڕی هاولاتی پاش وەرگرتنی رەزامەندیان وەرگیراوە .
د.کریستینا کۆیڤۆنێن، توێژه‌ری بیانى بوارى ئه‌نفال‌و جینۆساید، پێیوایه کورد که‌مته‌رخه‌مه‌و حکومه‌ته‌که‌شی په‌رۆش نیه بۆ ئه‌و فیکرانه‌ی هه‌ن به‌مه‌به‌ستى کارکردن له‌سه‌ر جینۆساید، ده‌ڵێت «له‌به‌ر خاتری گه‌لی کورد هه‌وڵده‌ده‌م، به‌ڵام بڕیارمداوه چیتر ئیش نه‌که‌م».
د.کریستینا کۆیڤۆنێن له‌چه‌ند رۆژى رابردودا به‌شداری له‌خۆپیشاندانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کاندا کرد له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی که‌رکوک/گه‌رمیان له‌که‌لار، بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارانى که‌یسى ئه‌نفال.
د.کریستینا تائێستا حه‌وت کتێبى له‌سه‌ر کورد نوسیوه، به‌هۆی نوسینی کتێبێک به‌ناونیشانی «جه‌نگی شاراوه له‌باکوری کوردستان»، سه‌ردانی تورکیای لێ قه‌ده‌غه‌کراوه.
له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ره‌خنه له‌حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه وه‌کو پێویست ئیش له‌سه‌ر گه‌یاندنی تاوانی ئه‌نفال‌و تاوانه گه‌وره‌کانی تر که به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه بگه‌یه‌نێته دونیای ده‌ره‌وه.
هاوڵاتی: له‌ئێستادا که‌هاتوی بۆ هه‌رێمی کوردستان چ پرۆژه‌یه‌کت به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
د.کریستینا: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له‌هه‌وڵدام بۆ کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی جینۆساید له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال، کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌م به‌کارێکی گرنگ زانیوه تا له‌ڕێگه‌یه‌وه کار له‌سه‌ر ئه‌نفال بکه‌م به‌ڵام له‌هه‌وڵه‌کانمدا بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره سه‌رکه‌وتوو نه‌بوم. به‌تایبه‌ت من ده‌مویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه خزمه‌تی که‌یسی ئه‌نفال بکه‌م به‌وپێیه‌ی پێشتریش کتێبێکم له‌سه‌ر جینۆسایدی کورده‌کانی باشور نوسیوه‌و ئێستا ئه‌و کتێبه له‌بازاڕدایه.
هاوڵاتی: بۆ هه‌وڵه‌کانت سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو؟
د.کریستینا: خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ست له‌کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کردن بوو له‌که‌یسی جینۆساید، بۆیه کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که پێویستی به‌بودجه‌و هێنانی که‌سی پسپۆڕ‌و شاره‌زا بوو تا بتوانێت کاری تێدابکات، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم هاوکارییان نه‌کردم.
هاوڵاتی: ئێستا له‌هه‌وڵه‌کانت به‌رده‌وامی بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره یان وازت لێهێناوه؟
د.کریستینا: من بڕواناکه‌م بتوانرێت ئه‌و سه‌نته‌ره بکرێته‌وه، چونکه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ژار نین به‌ڵام ناتوانن تێبگه‌ن له‌گرنگی ئه‌و کاره که ئه‌رکێکی نیشتیمانیه. بۆیه من ئێستا هاتومه‌ته‌وه بۆ کوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره نه‌هاتومه‌ته‌وه به‌ڵکو هاتومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوم به‌هاوڕێکانم بکه‌وێ، ئه‌گینا ئیشوکاره‌کانم بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره سه‌رکه‌وتو نه‌بوو.
هاوڵاتی: تۆ که چاوت به‌به‌رپرسانی باڵای حکومه‌ت که‌وت بۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره چۆن بوو؟ بیانویان چی بوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریت نه‌که‌ن؟
د.کریستینا: زۆر له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵمدا تا قه‌ناعه‌تیان پێبکه‌م‌و گرنگی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌یان بۆ رونبکه‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوم. له‌هه‌رێمی کوردستان به‌داخه‌وه ئیشی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوه‌کان ته‌نیا رێکخستنی بۆنه‌و مه‌راسیمه نه‌ک ئیشی زانستی.
هاوڵاتی: تۆ به‌شداریت کرد له‌خۆپیشاندانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان له‌که‌لار، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م جۆره خۆپیشاندانانه؟
د.کریستینا: فشار دروستکردن گرنگه‌و ده‌بێت به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره خۆپیشاندان‌و کۆبونه‌وانه ئه‌نجامیان نابێت تا حکومه‌ت به‌ئاگا نه‌یه‌ت.
هاوڵاتی: تا چه‌ند ئیشتان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی ئێزیدیه‌کانی شه‌نگال کردوه؟
د.کریستینا: هه‌وڵدان بۆ به‌جینۆسایدناساندنی شه‌نگال کاری به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه کورد که‌مته‌رخه‌مه‌و حکومه‌ته‌که‌شی په‌رۆش نیه بۆ ئه‌و فیکرانه‌ی که هه‌ن بۆ کارکردن له‌سه‌ر جینۆساید. من چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیم به‌کورده‌کانی ستۆکهۆڵمه‌وه کردوه بۆ ئیش‌کردن له‌سه‌ر جینۆساید وه‌ڵامم نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌گینا من که‌سێکی سه‌ربه‌خۆم‌و له‌به‌ر خاتری گه‌لی کورد ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ده‌م، به‌ڵام بڕیارمداوه چیتر ئیش نه‌که‌م.
هاوڵاتی: کاتێک کتێبه‌که‌ت له‌سه‌ر ئه‌نفالى کورد بڵاوکردوه چۆن پێشوازی لێ‌کرا؟
د.کریستینا: ئه‌م کتێبه ناوبانگێکی زۆری هه‌بوو له‌وڵاتی فینله‌ندا. ناونیشانى کتێبه‌که ئه‌وه‌یه (کوردستان ده‌بێته وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ؟) له ٤٠٠ په‌ڕه پێکهاتوه‌و له‌کتێبه‌که‌مدا باسی گه‌شه‌کردنی ناسیۆنالیزمی کوردیمان کردوه له‌گه‌ڵ مێژوی کورددا، چۆن کورد هه‌میشه خه‌ریکى شۆڕش بون، هه‌روه‌ها باسی دابه‌شکردنی کوردستان‌مان کردوه به‌سه‌ر چوار وڵاتی ناوچه‌که‌دا له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سه‌ده‌ی ڕابردو.
هه‌ربۆیه کورده‌کان له‌وکاته‌وه شۆڕش ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه یه‌کگرتوبن‌و له‌شۆڕشه‌کاندا سه‌رکه‌وتوبن له‌کاتێکدا به‌رده‌وام شه‌ڕیان کردوه بۆ پاراستنی کلتورو ناسنامه‌یان. به‌ڵام ئێستا زۆر جیاوازه له‌جاران، چونکه کورد ئێستا له‌هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان ده‌جه‌نگن، به‌ڵام هێشتا هه‌ماهه‌نگی و یه‌کگرتویی ته‌واونیه له‌نێوانیاندا. پێویسته تێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێت بۆ یه‌کگرتویی له نێوان کورده‌کاندا.
له‌دوابه‌شی کتێبه‌که‌ما‌ندا باسی ئه‌وه‌مان کردوه کوردستان چی لێدێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆو باسی چه‌ند ئه‌گه‌رێکمان کردوه له‌سه‌ر داهاتوی ده‌وڵه‌ته‌که. یه‌کێک له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی باسمان کردوه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر باشوری کوردستان ببێته وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ناتوانێت له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی تردا یه‌کبگرێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا، ته‌نها هه‌ماهه‌نگ هاوپه‌یمانی ده‌بێت له نێوان کوردستانی باشور‌و باکورو رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوادا.
ئه‌گه‌ر هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان ئازاد بێت ئه‌وا ده‌بێت به‌چوار ده‌وڵه‌ت. سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی نوسینم ده‌رباره‌ی کورد له‌وه‌وه ده‌ستیپێکرد، ده‌رباره‌ی په‌نابه‌رانی کوردم نوسی له‌فینله‌ندا، تائێستا حەوت کتێبم له‌سه‌ر کورد نوسیوه، لێره حکومه‌ت هیچ تێگه‌شتنێکی نیه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و گرنگی پێناده‌ن، خه‌ڵک له‌ئاستی تاکدا هاوکاری کردوم، من کتێبێکم له‌سه‌ر جینۆسایدی کوردستان نوسی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ئیمه‌یڵ په‌یوه‌ندیم کرد به‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانبینم به‌ڵام جوابی ئیمه‌یڵه‌که‌یان نه‌دامه‌وه.
هاوڵاتی: تائێستا چ به‌رپرسێکى هه‌رێمى کوردستانت له‌سه‌ر پرسی ئه‌نفال بینیوه؟
د.کریستینا: کاتێک هاتمه‌وه بۆ کوردستان ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان بوو، ئه‌و زۆر مه‌شغوڵ بو نه‌یتوانی بمبینێت، جگه له‌و هیچ که‌سێکی تر له‌و وه‌زاره‌ته نه‌یانتوانی بمبێنن بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌که‌م. ئه‌و کاتانه‌ی سه‌ردانی سویدم ده‌کرد نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه له‌ستۆکهۆڵم مه‌شغوڵ بوو کاتی نه‌بوو بمبینێت. به‌ڵام له‌مانگی دوو-ی ئه‌مساڵ مه‌حمود ساڵح وه‌زیری شه‌هیدانم بینی، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه کاتی هه‌بوو بمبینێت.
هیوادارم له‌داهاتودا ده‌رفه‌تیان هه‌بێت چاوم پێییانبکه‌وێت بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌که‌م‌و باسکردنی بیرۆکه‌کانمان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی جینۆساید له‌کوردستان، لێره حکومه‌ت هیچ پلانێکی نیه بۆ ڵێکۆڵینه‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێک باسی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ئه‌نفال پێویسته بناسێنرێت وه‌ک جینۆساید.
هاوڵاتی: به‌بڕواى تۆ ده‌بێت پلانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ پرسی ئه‌نفال چۆن بێت؟
د.کریستینا: پێویسته وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان پلانێکی دورودرێژیان هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. من زۆرجار پێشنیاری گرنگی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی جینۆسایدم له‌کوردستان کردوه به‌ڵام که‌س گوێی لێنه‌گرتوم. ئێستا که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان تا راده‌یه‌ک باری ئابوریان باشه، خانوو خۆراکیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆیان بکرێت کۆکردنه‌وه‌و ئه‌رشیفکردنی یاده‌وه‌ریه‌کانیانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو گرنگه. له روی سایکۆلۆژیه‌وه بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان زۆر به‌سوده. هه‌رچه‌نده هه‌ندێک رێکخراو خۆشبه‌ختانه به‌م کاره هه‌ڵده‌ستن، به‌ڵام توانا‌و شارازاییان به‌پێی پێویست نیه.
هاوڵاتی: پرۆژه‌ی داهاتوت چیه؟
د.کریستینا: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی کاری باش‌و هاوکاری ترم بۆ ده‌سته‌به‌ربکرێت ئه‌توانم پرۆژه‌ی ترم هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوکاریانه نه‌بن ناتوانم هیچ پرۆژه‌یه‌ک ئه‌نجامبده‌م. پێموایه لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی زۆر گرنگه بۆ به‌نێوده‌ڵه‌تی ناساندنی جینۆسایدی کورد. ته‌نیا یادکردنه‌وه به‌س نیه.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.