• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

عەریف سەردار : من شایەتحاڵی گۆڕی دووهەمیانم

مارس 12, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عەریف سەردار : من شایەتحاڵی گۆڕی دووهەمیانم


arif sardarعەریف سەردار :

من شایەتحاڵی گۆڕی دووهەمیانم

دیمانە: هاوراز حاکم ڕێبوار.

دەمێک بوو دەمانویست دیدار لەگەڵ ئەم شایەتحاڵە گرنگەی گۆرێکی بەکۆمەڵ بکەین بەڵام گرێ وگۆڵەکانی بەردەم هەردولامان زۆربوون ، بۆ بیرمان لەوەکردەوە کە بەرێز کاک هاورازی شەهید حاکم ڕیبوار کامێرایەک بەرێت بۆ یەکە سەربازییەکەی و هەرلەوێ لەکاتی پشوداو لە دەرفەتی گونجاودا دیدارەکە سازبکات .

ئەگەرچی کاک هاوراز بۆیەکەمجاری بوو کاری دیمانەسازی بکات بەلام بەگشتی کارێکی پەسەندی ئەنجامدا. هەندێک کەموکوری لەدیمانەکەدا هەیە وەک ناوی سیانی عەریف سەردار و هەندێک پرسیاری تر دەربارەی گۆرەکان بەهیواین لە داهاتوودا ئەوانیش چارەسەر بکەین .

ئەنفالستان: سەرەتا سوپاس وپێزانینی خۆمان وستافی گۆڤارەكەمان ئاڕاستەی بەڕێزت دەكەین ،کە داواکەت رەتنەکردینەوە بۆ درکاندنی ئەو زانیاریانەی دەربارەی ئەو گۆرە بەکۆمەڵ پێمان دەڵێت، دەشزانین کە ئەوە بۆیەكەمجارە ئەم زانیاریە بێشكەش بە ڕاگەیاندن دەكەی.

بەڵێ بێگومان .

دەمانەوێ‌ باسێكی وردی ئەو گۆڕەبەكۆمەڵەمان بۆبكەی كەپارساڵ لەمەحتەی قیتارەكەی كەركوك دۆزارایەوە، كە بەهۆی زانیاریەكانی تۆوە ئەم گۆڕەهەڵدرایەوە وئاشكرا بوو. تۆ وەك كرێكاریك كارت لەهەڵكەندنی ئەم گۆڕانەدا كردبوولەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا ؟

سوپاستان دەكەم دەست خۆشیتان لێ‌ دەكەم كەداوای ئەم زانیاریانەلەمن دەكەن منیش بەخۆشحاڵیەوە وەك شایەدحاڵێك ئەوەی بینیومەو بیستومە  لێ‌ دەزانمبۆتانی دەگێڕمەوە .

ئەوە گۆڕێكی بەكۆمەڵە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەیای ساڵی 1988 من پێش ئەوەی ببمە سەربازی حكومەتی عێراقی من لەمەیدان كارم دەكرد 40شەوپێشی ئەوەی بچمە ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە كار بكەم لە پشتی مەعرەزەكان كوردەكانی خۆمانم دەبینی كە لە ئەنفالدا گیرا بوون لە ناوچەجیاجیاكانی كوردستانەوە بەرەو تۆپزاوایان دەبردن نزیكەی مانگێك دوای ئەوە لە ڕێگەی كرێكارێكی دۆستی خۆمەوە پێیوتم كە ئیشی حەفرمان هەیە چاڵ هەڵكەندن پێمخۆشە بێت ئیشمان لەگەڵ بكەی ڕۆژانە 8 دینارە 8دینار بۆ ئەوكاتە زۆر بوو منیش ڕیكەوتم   لەگەلی بچم بۆ ئیشەكە بەڵام من لەسەرەتادانەم دەزانی بۆ ئەم ئیشەیە. سەرەتا كەدەستمان بە ئیشەكە كرد ئیشەكەمان  لەناوچەی حەی سەناعەكەی كەركوكەوەیە ئەكاتەپشت سایلۆكانەوە لە فەرعی مەعمەل بیبسی تەئمیمەوە بۆی دەچیتە ژوورەوە بەس بێشتر ئەو مەعمەل و كارگانەی لێ‌ نەبوو ئەو سەردەمە سەربازگە (معسكەر) ێكی لێ‌ بوكە لەتەنیشتی ئەوقەبرستانەوەیە وەختی خۆی شوێنی تصلیحات چاككردنەوەی دەبابەو ناقیلەی هێزە سەربازییەكان بوو.

ماڵی علی حسن مجید خۆشی هەر لەوێ‌ نەبوو؟

نا ئەوە ماڵ نیە خۆ عەلی حەسەن مەجید ماڵی نەبوو متەجەول بوو ئیحتیمالە مقەریك بووبێ‌ ئەوە دورە لە علی حسن مجیدەوە .دەكەوێتە تەنیشت مەحتەی قیتارەكەوە ئەكاتە پشت گەڕەكی واحدحوزەیران ئەوگۆڕە بەكۆمەڵە. ئیتر ئەوەبوو دەستمان بەئیشەكە كرد پێش ئەوەی من بچم بڕگەییەكیان تەواو كردبوو واتە بلۆكیك بلۆكێك خۆی لەحدودی (230ـ250)تەرم ئەدا قاتعێكی پێش ئەوەی من ئیش بكەم جێ‌ بەجێ‌ كرابوو منیش كەچومەئەوێ‌ شێوازی ئیشەكەیان پێی وتم ئیشەكە سەرەتابەحەفارەبوو پاشان ئێمە لەناو چاڵی حەفارەكەدا حەفرێكمان بەئەندازەی دارەمەیتێك هەڵئەكەند كەئەبوو ئەو دارەمەیتەی تێدا  نقوم ببوایە  بۆئەوەش چوار داریان پێدابوون كەدەبووبەو قیاسەهەڵی بكەنین دارێك بۆدرێژی دارێك بۆلای سەری دارێكی تربۆناوەڕاست ودانەیەكی تر بۆلای قاچی .من ماوەی هەفتەیەك بەم شێوەیە كارم كردچ چاڵەكان تەواوبوو ئەوبلۆكەی ئێمە ئیشمان لێ‌ دەكرد چاڵەكان زۆربوو دەرۆیشتەخوارەوە مەسافەیەكی زۆربوومن شایت حاڵی بلۆكی دوویانم بلۆكی یەكیان تەواوكرابوو چاڵەكانی بلۆكی دوویان تەواوبوبووئێوارانێكی ڕۆیشتینەوە بۆبەیانی كاشی ئیستایگەریان هاتبوو بەدەوری ئەوحەفرانەدا دابەشكرابوو هەربیكابەولەشوێنێكەوە ڕاگیرابوو ڕۆژێكیان چواردەورمان گیرا واتاتێكەڵ بەئێمەنەبوون جوندی چواردەورمن گیرا چلی قوەت خاسەیان لەبەردابووسیمای قوەت خاسەیان پێوەدیاربوو لەدوای ئەوەدووتا سێ‌ ئیڤاجوندی شغوڵ هاتن سیمای بەرگ وشتەكانیان هی خەستەخانەی عەسەری بوو چونكە موخەربەت بون بەدلەی شینیان لەبەردابووپۆستاڵیان لەبەردابوو واتابەجوندی خەدەمی دەچوون چوندیەكان هاتن لای ئێمە دانیشتن وپاشی ئەوە لاندگرۆزێكی عەسكەری هات كەسێكی تێدابوو دیاربوو ئەوكەسە سەرپەرشتی هەموویانی دەكردئەوكەسەش ئیمام تابوربوو ئیمام تابور واتامەلایەكی عەسكەری یان فتوایەكی عەسكەری ئیشی ئیمام تابور لەخەستەخانەگەورەكان بووشوێنیان ئەوێیەشێوازی ئیمام تابور ڕیشێكی سپی درێژی هەبوومەندیلێكی ڕاست وچەپ بەستابوو قاتێكی زەیتونی وەكو ئەمنەكان لەبەردابوو چواردەخۆرێكی بەقەدەوەبوو عەبای مەلاییەتیەكەشی هەر زەیتونی بوو كەهات دەستی لەگیرفانەكانی دبووسەیرێكی وەزعەكەی كردوو دیاربوو شتەكەی بەدڵ بوو لەدوای ئەو چەند سەیارەیەكی شاحینەهاتن ئەوانەی گۆشت وشتی بەستوی وەك مۆتەوساردەمەنی پێدەگوازنەوە ئینجا وەسەت وگەورەو بچوكی هەیە ئەمەلەعەجمی وەسەتەكەیان بوو كەسەیارەكان هاتن هەرمەسافەوسەیارەیەكیان لێ‌  ڕاگرت پشتی سەیارەكانیان كردە حەفرەكان وقاپییەكانیان كردەوە جوندی ئاڵایەناو شاحینەكانەوە بەشەش جوندی سندوقێكیان هەڵدەگرتو دەیان خستەناوچاڵێكەوە هەندیك لەجوندی تر عایدی ئەوە بوون كاشییان دەنایەسەرتابوتەكان وەجبەیەكی تر  خۆڵیان بەسەر سندوقەكاندادەكرد كە میتەكانی تێدابوو هەرسەیارەیەك كەئەهات وئەگەڕایەوە مەیتەكانی دەهێنا خوێنی لێ‌ دەچۆڕایەوە دیاربوو ئەوخەڵكانە هەمووی زیندووبوون وڕمی كرابوون

ئەنفالستان:پیت وانەبووئەوكەسانە ئێرانی نەبوون ؟

نازانم واقسەت بۆدەكەم ئەوبڵۆكەتەواوبووعەرسەیارەیەكدەگەڕایەوە بەئەندازەی بەرمیلیكی نەوەت خوێنی لی دەچۆڕایەوە چونكە چەنازەی زۆر تێدابووئەوان ئیشی خۆیان تەواو كردوتا نزیكەی سەعات دوونیوتاسێ‌ خایاند دوای ئەوە ئیمام تابور هەموویانی بەشێوەیەكی ئیسلامیانە تەڵقین كرد ئامین ئامین یان كرد دەستیان بەڕیشیاندا هێناو ڕۆیشتن  شێوازی ئەم جەنازانە هەموویان پشتیان لەزەویەو روویان لە ئاسمانە وەك شێوازی خۆمان نەنێژراون  شێوازی خۆمان لەسەرلایەو روولەقیبلەیە،ئەوجیاوازیەشیان هەیە  ئەوان تەواوبوون وڕۆیشتنەوەئەو كرێكارەی منی لەگەڵ خۆی برد بۆئەوێ‌ ئێستا نەماوە خواعافوی بكات پیم وت:ئەم وەزعە چیە ڕوودەداتوەزعێكی زۆر ناخۆش و كارەسات بار بوو..وتی ئەوبلۆكەی پێشتر سندوقێكیان لەدەست بەربووەوە جەنازەیەكی تێدابوو شەرواڵێكی كوردی وقەمیسێكی قوات خاسەی لەبەردابوو بەپەلەلولیانداو بەلایلۆنەكەوە خستیانەوەناو حەفرەكە وەزعەكەیان دەبركرد من لە دوای ئەوەتا(3) ڕۆژكە ئیشم كردووهەفتەیەكم تەواوكرد ڕۆژانەكەم وەرگرت ودواتر نەهاتمەوە تا پرۆسەی ئازادی ولە ناوچونی ڕژێمی بەعس  جەنازەكان نزیكەی 2000 تا3000 كەس بەسەرەوەیە

تۆپێت وایە ئەو جەنازانە كوردبن بەپێی ئەو جل وبەرگەی لەبەریاندابووە؟

من ناڵێم كوردن یان كوردنین بەڵام ئەم قەبرسانە هی ڕۆژێك ودووان وسیان نیە لەسەردەمانێكەوە خەڵكیان بۆ هێناوە ئەنفالستان:بەپێی ئەوەی ئەم شوێنە لەتۆپزاواوە نزیكە دەبێ‌ ئەنفالكراوەكانیان هینابێ‌ بۆئەوێ‌

مەسەلەكە تۆپ زاوانیە ڕژێمی بەعس لەهەرشارێك مەعەسكەروڕەبییەی دروست دەكرد ،لەهەولێر مەنتیقەی فەیلەقی 5هەبوو ناوچەیەكی داگیركردبوو بەقەد مەعەسكەرخالید زیاتر دەبوو كەركوكیش بەهەمان شێوەبوو شوێنی سەربازگە بەهیزەكانیان ئەو شوێنانەبوو،دوای پرۆسەهاتمەوە هەندێك گۆڕی تازەی بۆ زیاد كرابوو كەخیلافی لەگەڵ ئەوانەداهەبوو جیاوازبوو،دیاربوو ئەوانە لەلایەن دائیرەكانی ئەمنی ڕژێمەوە ڕمی كراون ولەوێ‌ نێژراون .لەسەرەتادانەمان دەتوانی ئیشی تێدابكەین ئەم وەزعە بۆ ئێمە ڕەخسا چوێنە خوارەوە وەزعی كەركوك نائارام بوو ژووری عەمەلیاتی كەركوك داوایان لەهێزی پێشمەرگە كردبوو هاوكاریان بكەن  كەپشتێنەی ئەمنی بۆ پاڕاستنی كەركوك دروست بكەن بەسوتفە ئێمە كەوتینە تەنیشت ئەو گۆڕەبەكۆمەڵەوە منیش شوێنەكەم بیرهاتەوە وتم :دەبێ‌ دەزگایەكی خۆمانی لێ‌ ئاگاداربكەمەوە .دواتر وەزارەتی شەهیدنی كەركوك مافی مرۆڤ بەكارەكە هەڵسان وگۆڕەكەیان هەڵدایەوە لەكۆتایدا ئێمە سوپاسی بەڕێزت دەكەین بۆ پێدانی ئەم زانیاریانە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌