• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

حاتم پەڵكانەیی: ئەوكاتەی عەبدوڵای خەرابەیی‌و هاورێكانی گیران ناوچەكە ژن‌ومنداڵی تێدانەمابوو.

مارس 12, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حاتم پەڵكانەیی: ئەوكاتەی عەبدوڵای خەرابەیی‌و هاورێكانی گیران ناوچەكە ژن‌ومنداڵی تێدانەمابوو.


حاتم پەڵكانەیی:

ئەوكاتەی عەبدوڵای خەرابەیی‌و هاورێكانی گیران ناوچەكە ژن‌ومنداڵی تێدانەمابوو.

دیمانە : عومەرمحەمەد hatam palkana
شوێن : سلێمانی . کارێزە وشک .
کات : ١١ی پێشنیوەرۆ .
رۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١١ .
بەخێربێت كە لەشاریی كۆیەوە، بۆخۆت ئەزییەتت كێشاوە‌و هاتوویت بۆلام، لەڕاستیدا دەبوایە من ئەو ئەركەم بكێشایەو بهاتمایە بۆلای تۆ، چونكە زانیبووم كە تۆ چیرۆكێكت لەلایەو ئەوەش گرنگە هەموو خەڵكی كوردستان بیزان .
ئەگەرسەرەتا خۆت بناسێنی ؟

سوپاسی بەخێرهێنانەکەت دەکەم من ” حاتم سوارە ئیسماعیل” ناسراوم بە حاتم پەلكانەیی . ساڵی 1983 بوومە پێشمەرگە لەتیپی 93 ی كۆیە كەرتی (4) ی شەهید سەرباز لەدەشتی كۆیە .

بەرلەوەی ببیتە پێشمەرگە بەچییەوە سەرقاڵ بوویت؟

وەڵا هەربە كاروكاسبی خۆمەوە .

مەبەستت كاسبی چ جۆرەکاسبیەک ؟ وەك هەر گوند نشینێك خەریکی وەرزێری و کاری کشتوکاڵ بوویت ؟

بەڵی بەكاری كشتوكاڵەوە خەریكبووین .

تۆ تەمەنت چەندەو لە تەمەنی چەند سالیدا بوویتە پێشمەرگە ؟

من بەتەسكەرە موالیدی ١٩٧٠ م بەڵام ئەوە موالیددی خۆم نیە،  لەراستیدا خۆم موالیدی 1967 م ئەوکاتەی بوومە پێشمەرگە رەنگە  تەمەنم هەروا 18 ساڵێک بووبم، ساڵی 1983 بوومە پێشمەرگەو ساڵی 1986 بوومە فەرماندەی مەفرەزە ..

 بێگومان ژیانی پێشمەرگایەتی بەتایبەتیش پێشمەرگایەتی ئەو سەروەختە پڕیەتی لەشكست ‌وسەركەوتن‌و خۆشی‌و ناخۆشی تۆ لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چ شتێكت هەیە کەلای خۆت ماوەتەوە یان بابڵێین چین ئەوانەی شایانی لەبیرچوونەوە نین..؟ 

من لە زۆربەی شەڕەكان بەشداربووم، لە داستانی رزگاری‌و گرتنی قەیوان ماوەت‌و گرتنی سەری رەش‌و گرتنی شارۆچكەی تەقتەق‌و هەموو ئەوانە بەشداریم كردووە. لەهەموو شەرەكانی تیپی 93 ی كۆیە بەشداریم كردووە، پێشئەوەی ببمە فەرماندەی مەفرەزەش رۆڵی من دیار بووەو پێمخۆش نیە باسی خۆم بكەم . بەڵام ئەوە راستیەو هەموو لایەك ئەو ڕاستیە دەزانن .  ئەو رۆژانەمان زۆر خۆشبوون كە چالاكییەكی سەركەوتوومان ئەنجامبدایە، بەڵام بێگومان رۆژە ناخۆشەكانیشمان زۆر بوون بەتایبەتی ئەو رۆژانەی هاورێیەكمان شەهید دەبوو.

ناوچەكەی ئێوە ئەنفالی چوار زەرەرێكی ماڵی‌و گیانی گەورەی كردو لەدوای ئەنفالی سێی گەرمیان ناوچەكەی ئێوە گەورەترین گورزی كەمەرشكێنی بەركەوت تۆ هۆكارەكەی بۆچی دەگەرێنیتەوە..؟

بەتایەتی خەڵکی سنوری دەشتی كۆیە هۆكارەكەی ئەوە بوو كە خەڵک ناوچەكەی چۆڵنەكردو لە شوێنی خۆیان مابوونەوە، ئیتر كە سوپاش هێرشی كرد خەڵكەكە بەزۆری گیران‌و بەرەو كەركوك‌و تۆپزاوا بران‌و ئەوەش رونە کە دوایی هەموو ئەنفالكران.

لەئەنفالی چوارداپێشمەرگە رێگەیان لەخەڵک گرتبوو ؟  ئایا تۆ ئاگاداری ئەوە بووی ؟

نا لەناوچەی ئێمە شتێكی وانەبوو.

بەڵێ‌ هەبوو خۆ ئەوە من نایلێم بۆنمونە مەلا شاخی پێشمەرگەوكادری ئەوناوچەیە بوو لە بیرەوەریەكانی خۆیدا لەكتێبەكەیدا ” ئەنفالی خاڵخاڵان”  باسی ئەو رێگەگرتنە دەكات‌و پێموایە ویستبوشیان سزای بدەن لەسەر ئەوەی وەرقەی بۆخەڵك كرد بوو برۆن ‌و گوندەكانیان بەجێبهێڵن. هەروەها محمود سەنگاوی لە بیروەریەكانیدا ئەوەی نوسیوە، ئایا ئەوە بریاری ناوچەیی بوو یان بریاری ڕەسمی سەركردایەتی بوو ..؟

نەخێر لەناوچەی ئیمەدا هیچ بریارێكی ڕەسمی نەبوو نە لەلایەن سەركردایەتیەوە‌ونە لەلایەن بەرپسەكانیشەوە، ئەگەر ئامر كەرتێك یان بەرپرسێك خۆی كردبێتی ئەوەیان مەسەلەیەكی ترەو من ئاگاداری ئەوە نەبووم.

لە ئەنفالی چواردا تاوانی گەورە ئەنجامدراوە كیمیابارانی گۆپتەپەو عەسكەرو ئەنفالكردنی خەڵکی جەلەمۆرد كە نزیكەی 400 كەسیان ئەنفالكراون، گوندەكانی قەسرۆك‌و گۆمەشین‌و كلێسەوكانی بی زۆربەیانم بینیوەوهەموو ئەوانە كۆمەلكوژی زۆریان تێداكراوەو خەڵکێكی زۆریان ئەنفالكراوە بەكورتی ئەنفالی ئەوناوچەیە چیرۆكی زۆری تێدایە بەڵام هیچ كامیان بەقەد چیرۆكی فرێدانەخوارەوەی عەبدوڵای خەرابەیی‌و هاورێكانی قورس نیە. بەپێی ئەو زانیاریەی لەلای منە تۆ یەكێك بووی لەو پێشمەرگانەی ئاگات لەوروداویە..؟

 بەڵی ئاگام لێیەتی‌و ئەوشەهیدانە هاورێ‌‌و هاوسەنگەری من بوون.

کێ‌و كێ‌ بوون ؟

كاك عەبدولای خەرابەیی بوو، كاك خالید بوو خەڵكی هەولێر بوو، كاك رحمن بوو ئەویان خاڵی خۆم بوو .

روداوەكە چۆن بوو ؟

رۆژی 11ی مانگی پێنج پێنج بوو كە حكومەت هێزی ناردە سەر هەموو گوندەكان‌و ناوچەی دەشتی كۆیە، هەموو گوندەكانی سوتاند‌و وەزعەكە زۆر خراپ بوو، ئێمە چاوەروانی ئەوەنەبووین  بەڵكو وامان دەزانی حكومەت دەگەرێتەوەو ئێمەش دەچینەوە ماڵەكانی خۆمان، ئێمەش ئیختیفا بووین، دەمەو ئێوارەیەك نزیكەی سەعات شەشی ئێوارەبوو، ئیڤایەكی سەربازی لەكونە گورگەوە هات كە گوندەكەی ئێمە (پەڵكانە) دەكەوێتە رۆژئاوایەوە ئێمەش خزم‌و كەسوكاری یەكتری بووین لەو ناوە بووین، تەنها من پێشمەرگە بووم ئەوانی تر فیراروخەڵكی عەشایەربوون، هەمووشیان خزم‌و كەسی خۆم بوون، بینیمان واگوندەكەمان دەسوتێ‌ لەوكاتەدا ئیڤایەكیش هات 6 سەربازی تێدابوو،پێش ئەوەی بگاتە پەلكانەی شیوو ئاوێكی تێدا بوو تۆزێكی پێدەچوو هەتا سەردەكەوت نزیكی گوندی لێماندا لەبەرئەوەی تاریكبوو دووكەسیان دەربازبوون‌و 4 یان كوژران، هەرلەوێش ئیڤاكەمان سوتاند، ئێمە ڕۆیشتین‌و بۆ سبەینێش هەر لەو ناوچە خۆمان شاردەوە بەڵام هێزەكان هەر لەناوچەكە بوون‌و نەڕۆیششتبوون لە سەربازگەی ناسراغاوە كەدەكەوێتە رۆژهەڵاتی پەڵكانەوە ئیتر هێز دەهات‌و دەچوو،بەڵام لەبەر ئەوەی لە دەشتی كۆیە هیچ چالاكییەكی تر نەكرا‌و جموجۆڵی پێشمەرگە نەبوو حكومەت زۆر تەركیز خستە سەرئەو ناوچەیە، ئیتر خەڵكیش كەزانی پێشمەرگە نیە بەرەو شاخەكان دەرۆیشتن شەوانە خەڵكمان دەبینی، یەكێك لەوانە كە هاتە لای ئێمە عوبێد بوو كە پێشمەرگەی كۆنە، ئەویش چوار پێنج رۆژ لەگەڵماندا مایەوە، ئیتر ئەو فیرارو خەڵكەی لەگەڵماندا بوون رۆیشتنەوەو تسلیم بوونەوە . ئیتر تەنها من‌و مەلا عوبێد ماینەوە ..

ئەی عەبدوڵای خەرابەیی لەگەڵ ئێوە نەبوو ؟

نا هێشتا ئەوان نەگەیشتبوونە لای ئێمە . ئەوانەی رۆیشتبوونەوەوخۆیان گەیاندبووە لای جاش‌وموستەشارەكان كەوتبوونە وێزەیان‌و دەیانگرتن، ئیتر ئەوەی گیرا گیراوئەوەی دەرچووگەرایەوە بۆلای ئێمە ئیتر دەنگی تەقە بوو، كۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسورایەوە ئیتر من‌ومەلا عوبید هاتین لە نزیك روباری كۆیە خۆمان شاردەوە..

نەتان دەزانی ئەوتەقانە چی بوون لەكوێ‌ بوون ؟

تەقەكان لە كۆیە بوون، ئێمە وای بۆ دەچووین كە ئەو خەڵكە دەگیرێن‌و وتمان جاشەكان بوڵی ناكەن رەنگە ئەوتەقانە لەنێوان جاش‌و حكومەتدابێ‌ .. ئیتر ئێمەش خۆمان شاردبووەوە بەڵام ناوشاخەكە زۆر ساردبوو، مەلا عوبێد چووە دەرەوە خۆی لەبەر هەتاوەكەداو راكشا، هەرچەندە ووتم مەلا عوبێد مەچۆ دەرەوە ئاشكرا دەبین .. بەڵام رۆیشت، كاتێكمان زانی یەكێك بانگی كرد (مە عوبێد مەلا عوبێد) سەیرمانكرد عەبدوڵای خەرابەیی‌و كاك خالید بوون كە خەڵكی هەولێرە خوارزای  مامۆستا بەكرە دوای ئەحواڵ پرسین ‌وقسەكردن لە بارودۆخەكە ووتیان مادام وایە پێكەوە دەمێنینەوە ئێوارە لەوێ‌ رۆیشتین هاتین بەرەو قۆریتان‌و ئەوناوچەیە لەوێ‌ هەندێك فیرارو خەڵكی تریشمان لەگەڵ كەوت. بەهەموومان بوینە (9) كەس چوینە ناوچەی پەلكانەو داربەڕو ئەو رۆژەش لەوێ‌ ئیختیفا بوین هەتا ئێوارە لەوێ‌ ماینەوە لەكۆیەوە خواردنمان بۆ هات ئێوارەی 18 مانگ بوو ئەوشەوە لەوێ‌ ماینەوە بەیانی پێش ئەوەی روناك بێت هاتینە شوێنێك پێی دەلێن لولە دەكەوێتە نیوان پەلكانەو قۆریتان‌و داربەڕو لەو (9) كەسەی چواریان رۆیشتن‌و وتیان لێرەنامێنینەوە یەكێكیان ووتی من زەراعەت‌و شتم هەیە دەچم بەلای كارەكەمەوە چواریشمان ماینەوە. دەوری سەعات 11ی بەیانی بوو كاك عەبدوڵاو رەحمانی خاڵم ووتیان ئاگر دەكەینەوە چا لێدەنین  پێموتن باش ناكەن ئاشكرا دەبین ناوچەكە ئەمین نیە، وتیان بەخوا لێی دەنێین خالید لە بەرزاییەك حەرەس بوو هەروا دەوری پێنج دەقەیەكی پێنەچوو كە ئاگریانكردەوە كە كۆپتەر هات بەسەرماندا رۆیی هەرچۆنێك بوو ئاگرەكەیان كوژاندەوە كۆپتەرەكە هەر بەشوێنی خۆیاندا بەسەرماندا گەرایەوە نزیكەی 11:20 بوو كە خالید باگی كردوو وتی: ئەوە دوسێ‌ كەس دەركەوتن كە چوومە سەرەوە كەسەكان زۆردەبوون ووتم : كورە ئەوە جاشن كەمن گەیشتمە لای خالید كۆپتەرێكی تر هات لەپشتمانەوە قوەتێكی تری دابەزاندوعەسكەر ئینزالیان كرد‌وپشتمان لێگیرا.

جاش یان سەرباز ؟

تەنیا سەربازبوون جاشیان لەگەل نەبوو،ئیتر زۆر هەوڵمدا خۆم بگەینمەوە خوارێ‌ بۆلای ئەوان نەمتوانی لەبەر ئەوەی دو كۆپتەر بەسەرماندا دەسورانەوەو لەوبەریشمانەوە كۆپتەرێك هێزی تری دابەزاند. دواتر لەلایەكی تریشەوە هێزیان دابەزاند ئێمە سێ‌ لامان لێگیرا تەنها یەك لامان هەبوو هێزی لێنەبێ‌  ئیدی هێزەكە بەرەو رووی ئێمە دەهاتن‌و تەقەیان دەكرد، تا تەواو گەیشتنە ئەوشوێنەی ئێمەی لێبوین دوو سەعاتی خایاند دەوری سەعات یەك بوو كە گەیشتنەلامان، من هەر لەشوێنی خۆم بووم نەمتوانی بگەمە لای ئەوان بەهارێكی تەڕبوو گیا زۆر هەستابوو من خۆم هاویشتە بن توڕكەكان، تاقمەكەم لەلای خۆم داناو مەخزەنەكانم دەرهێناو لەبەردەمی خۆمم داناو فیشەكیشم سواركردبوو، بەڵام ئەو هێزە لەوەدانەبوو ئێمە بتوانین بەرهەڵستی بكەین، بەڵام وتم كە ئاشكرابووین هەتا دەكوژرێم تەقە دەكەم.

ببورە بۆچی مەخزەنەكانت دەرهێنا ؟

بۆ ئەوەی ئامادەبم ‌ودەستم نەگرێت . ئیتر كات رۆیی بەرەو 1:30 دوو سەربازەكان هاتن كاك عەبدولاو ئەوان شوێنەكەیان نزم بوو وەكو ئێمە نەبوون، ئیمە لە بەرزی بووین كە هاتن تەقەیان دەكرد، رەنگە ئەوانیش سەرەتاتكەیان كردبی‌و سەربازەكان هەستیان بەجوڵەی ئەوان كردبێ‌ . . سەربازەكان بەسەر ئێمەدا هاتن یەكێكیان هەمووی 20 مەتر لەپشتی منەوە بوو كە لەخوارەوە بووە غەڵبەغەڵب‌و دەنگە دەنگ ئاربیجیەكی پێبوو رووەو دەنگی ئەوان (كاك عەبدولاو ئەوان) گوللەیەكی تەقاند ئیتر ئەوان هەرسێكیان دەرپەرین ..چەمێك بوو بەناو چەمەكەدا رایانكرد بەڵام ئەمبەرو ئەوبەر سەربازی لێبوو بووبە تەقە، تەقەبەردەوام بوو كۆپتەر رەمی دەكرد ئەمە بەردەوام بوو هەتا سەعات سێ‌‌و نیو (3:30).

واتا ئەوانیش بەرگریان دەكرد ؟

ئەوە نازانم تەقەیان دەكرد یان نا ؟ چونكە ئیمە چاوامان لێیان نەبوو بەڵام هەرتەقە بوو، بەچەمەكەیدا بەرەو سەرەوە رۆیشتن تەقە كەمبووەوە بەڵام كۆپتەر هەربەسەرماندا دەسوڕایەوە چاوم لێبوو سەربازێك ئیتر نەمدەزانی ئەفسەرە یان چیە ؟ 4 جوندی لەپێشیەوە و 4 یش لە دوایەوە ‌و 4ی تریش لەلا تەنیشتیەوە دەرۆیشتن بەهەموو 12 جوندی لەگەڵدا بوو بەرەو ئاڕاستەی من هاتەوە، من وای بۆچووم كە بەبرینداری گیرابن، كە چوونە شوێنەكەی ئەوان نەیان وێرا بچنە خوارێ‌ هەموو سەربازەكان خۆیان بەزەویدادا‌و رومانەیەكیان فرێدایە ناو گەلیەكەوە دوایی رومانەیەكی تریشیان هەڵدا، ئینجا چوونە خوارەوە بەڵام كەزانییان هیچی لێ نیە ئینجا گەرانەوە كۆپتەرێكی بارهەڵگر هات نیشتەوە هەر 13 جوندیەكە سواربوون‌و یەكسەر ڕۆیشتنەوە .  من تا سەعات 4 یش لەشوێنی خۆم مامەوەو نەجوڵام بەڵام كەزانیم هیچ شتێك نەماوەو كەسی لێنەماوە ئینجا دابەزیم چومە خوارێ‌ بۆ شوێنەكەی ئەوان، بەڵام هیچم نەبینی بلێی ئەوە خوێنێك شتێكی وا كەبزانم شەهید بوون یان گیرابن هیچم چنگ نەكەوت . ئەو چواركەسەكەی تریش كە رۆیشتبوون هاتنەوە بۆلای شوێنەكەی ئێمە تابزانن چی بووە چی نەبووە..؟ منیش پێمووتن حاڵ‌و مەسەلە بەوشێوەیە بووە كە بۆ بەرێزتم گیرایەوە .. ئینجا ناچاربووین برۆین بەرەو دیوی سماقوڵی چونكە هیچ شتێك نەمابوو نەماندەتوانی لێرە بمێنینەوە .

ئیتر هیچی ترت نەبینی ؟

من هیچم نەبینی بەڵام خەڵكی كۆیە بینی بوونی كە لە ئامریەی كۆیە سێ‌ كەسیان فرێدابوونە خوارەوە ئەوە بەبەرچاوی خەڵکی كۆیەو هەرمۆتەوە بووە . ووتیان لەدوای سەعات سێ‌‌و نیو ئەوناوەدابووە لەهەمان ئەو بەروارەدا منیش رام وایە لە 99% ئەوان بوون كە فرێدرابوونە خوارەوە

بەپێچەوانەی قسەكانی تۆشەوە قسەدەكرێ‌ گوایە عەبدولای خەرابەیی بینیوێتی وا سەرباز پەلاماری ژنی ناوچەكە دەدەن ئینجا لە حەشارگەگەیدا هاتووەتە دەرەوە تەقەی كردووە تا فیشەكی پێماوە شەری كردووە ؟

ئەوە ڕاست نیە، من بۆخۆم لەوەزعەكەدا بووم، ئەوكاتە ژن‌و منداڵ لەو ناوچەیە نەمابوون، چۆنم دیوە ئاوا بوو.

من هیچم نەماوە ئەگەر تۆ قسەیەكت هەبێ‌ ؟

سوپاس منیش هیچم نەماوە ئەوەندە نەبێ‌ ناخۆشترین رۆژ لە ژیانمدا ئەو رۆژە بوو خۆزگەم دەخواست منیش وەكو ئەوان شەهید بوومایە چونكە زۆرم پێناخۆش بوو

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌