• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەفراو ڕەشید : هەتا ئەو رۆژەی بەردی ئەلحەد ئەنێنە بان لاشەم، هەرچاوەروانیانم

مارس 11, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەفراو ڕەشید : هەتا ئەو رۆژەی بەردی ئەلحەد ئەنێنە بان لاشەم، هەرچاوەروانیانم


?????????????????????بەفراو ڕەشید :

هەتا ئەو رۆژەی بەردی ئەلحەد ئەنێنە بان لاشەم، هەرچاوەروانیانم

بەروار: 16/1/2012 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی

شوێن : ئۆردگای رزگاری (صمود )

عومەرمحەمەد .

بەیانییەکی درەنگ لەکۆمەڵگای رزگاری چومە ماڵی بەفراو رەشید، ئەو سەرباری بەرێکردنی رۆژگارێکی درێژ لە چاوروانیەکی کوشندەی هاوسەرەکەی و کوڕوکچەکانی، سەرباری ئەوەی تەمەنیشی هەڵکشا بوو بەڵام هێشتا ئازاو بە هیمەت بوو. لە دوای ئەنفالەوە هەرگوندنشینێکی ئەنفالدیدە شایانی رێزێکی زۆر بوو چ جای وەک خەلکی عەزیز قادر ئەنفال وێرانی کردبێت !

بەفراو خەڵکی گوندی عەزیز قادری سەربەناحێی سەرقەلای کفرییەو دراوسێ گوندی توکنە، ئەم دوو گوندە ئەنفال بەتەواوی وێرانی کردوون و جینۆساید بەتەواوی واتاکانی کاری خۆی کردووە، لەم دوو گوندە زۆرترین کەس دەببینی کە بەتەنیا لەخانەوادەکەی ماوەتەوە، لەگوندی توکن ٢٦٥ کەس ئەنفالکراون، لە گوندی عەزیز قادریش باس لە ٢١٢ کەس دەکەن و ئەنفالستان ناوی ١٩٢ کەسی بەردەست کەوتووە.  ١١ خانەوادە بەتەواوی ئەنفالکراون وهیچ کەسێکیان دەربازنەبووە، ١١ کەسیشیان لە نوگرەسەلمان مردون وهێشتا تەرمەکانیان لەوێ بەجێماوە. ١٠ خانەوادەش تەنها یەک کەسیان دەرچووە ! بەهەمووی ٥٥ کەسیان لەنوگرەسەلمان گەراوەتەوەو لەوانەش هەتا ساڵی ٢٠١٢ کەمن سەردانم کردوون ٢٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

٢٢ پیاو ٣٩ ژن و ٤٦ کوروکچی عازەب و ٩٥ منداڵ کە ٥٠یان کورن و ٤٥ یان کچن ئەنفالکراون. کەچی سەرباری ئەو هەموو قوربانی دانەش هێشتا عەزیز قادر بەقەد سەرۆک خێلێک یاخود باخی بەرپرسێک خزمەتگوزاری پێشکەش نەکراوە .

من گەرەکم بوو دیداری لەگەڵدا سازبکەم بەڵام هونەرمەندی جوانەمەرگ تەهای کەریمی زۆرماندوی کردو دەرفەتی ئەوە بۆمن نەمایەوە هەتا دوبارە بیخەمەوە بەردەم کامێرا. بۆیە ئەو زانیاریانەی چنگم کەوتن بەرەزامەندی خۆی لێرەدا بڵاویان دەکەمەوە .

بەفراو ساڵی 1945 لەگوندی عەزیز قادر لە دایكبووەو هەرلەوێش شووی بەمحمود عەزیز كردووە، دایكی شەهیدێك‌ و(4) كوروكچی ئەنفالكراوە، كوڕە شەهیدەكەی ناوی عەدالەت بووە و ئەنفالكراوەكەشی كە كوری گەورەیەتی ناوی  (كەرەم ) بوو، كچەكانی ( ئاوات‌و گوڵەو محسومە ).

بەفراو بەنیگەرانیەوە پێی وتم لە تۆپزاوا لێم جیاكرانەوەو هەر ئەوجارە بوو ئیتر چاوم پێیان نەكەوتەوە .

هێشتا ئەنفال نەگەیشبووە گەرمیان، بەڵام دەنگ‌و باسی ناخۆش لە دیوی قەرەداغەوە دەگەیشتن، رژێم بەتۆپی دورهاوێژ لەسەرقەڵای كفرییەوە گوندەكانی تۆپباران دەكردوبێبەزەییانە بەسەرگوندەكاندا دەرۆیشتن ‌و لە ئاوەدانییەك دەتەقییەوە لە بۆمبارانێكدا بەفراو بەتۆپی دورهاوێژ بریندار بووە، هێشتا برینەكەی تەڕبوو كە ئەنفال گەیشتە سەریان ‌و دەستگیركران‌و جەیش‌و جاش پێشخۆیانیانداو بردیانن بۆ ملەسورە.

ژنە بەبرینداری گیراو هەتا ئێستاش كاریگەری ئەو برینەی پێوە دیارە، بەزبری هێز بردیانن بۆقەلای قۆرەتوو، لەوێشەوە بۆتۆپزاواوپاش حەوت رۆژ ئینجا رەوانەكران بۆ نوگرەسەلمان‌وماوەی شەش مانگ لەمەینەتیدا بوون، داوتر لەگەڵ  پیروپەككەوتەكان كە دایك‌وباوكی بەفراویشیان تێدابوو ئازادكران‌و هاتنەوە بۆگەرمیان، لە ئۆردوگای صمود نیشتەجێ‌ بوون . بەفراو هەرگیز ئەو دیمەنەی لەبیرناچێتەوە كە حەجاج بەكیبڵ داوییەتی لەپیاوكی گوندی بەكرباسام‌و كوشتوویەتی . لەبارەی دلرەقی حەجاجەوە بەفراو دەلێت : هەرچەندە قەت لێی نەداوم بەڵام بەبەرچاوی خۆمەوە پیاوێكی بەیەك كیبَڵ كوشت پیرەمێردێكی تەمەن هەڵكشاوبوو ناوی ” مامە عەبدی ” بوو خەلكی گوندی بەكرباسامە مام عەبدی گوێی گران بوو حەجاجیش هەربانگی كردبوو ئەوگوێی لێنەبوو، ئیتر دووسێ‌ كێبڵی پیاكێشا‌وكوشتی تەرمەكەی هەروا لەوێ‌ بەجیماوەوسەگەرەش گۆشتەكەی خوارد . ئەوەی لەم دیمەنەدا زۆر مایەی نیگەرانی‌ودلتەنگییە لەوكاتەدا بووە كەخەریكی ناوخوێندنەوە بوون بۆئەوەی سەرەیان بۆبنوسن‌و ئازادیان بكەن. كەچی مامە عەبدی دواپۆلینكردنی ئازادبوونیش بەفریا نەكەوت‌وكوژرا.بەفراومەرگی پیرەمێردێكی تری گوندی سماقیشی بینیووە بەسەر ئەوعەرەبانەیەوە كەتەرمی مردووەكانی نوگرەسەلمانیان پێ‌ دەبردە دەرەوە، كە پرسیاری كردووە وتوویانە ئەوە حەجاج لێی داوەو كوشتوویەتی‌وفەرمانی كردووە ببیبەنە دەرەوەو فرێی بدەن. سوێند بەخوا ئەویش فریدراو وەكو ئەوانەی ترسەگ خواردی .

بەفراو دوای ماوەیەك بێدەنگی هەناسەیەكی ساردی هەڵكێشاو ئینجا ووتی: جاكێ‌ لەوێ‌ نەبوو ؟ گەرمیان گشتی لەوێ‌ بوو، خەڵكێكی زۆرمردو نەگەرایەوە، (حمە خولە) [1]خەڵكی عەزیزقادر لەوێ‌ مرد، ماڵی حەمەی ئەحمەد سەمین سەر پاك تیاچوون‌و یەك كەسیان نەماوە پیرەژنێكیان نەبێ‌ لەبەر كەنەفتی موچەكەشیان وەرناگرێت.

بەفراو هەمیشە لە بیری كورو كەنیشكەكانیدایە، بەقوڵی چاوەكانی بڕییە چاوم‌وماوەیەك بەبێدەنگی وەستا ئینجا ووتی: هیچ كاتێك لە بیریان ناكەم زۆرجاریش كە دەخەوم دێنە خەوم، هەتا ئێستا چاوەروانی مێردەكەم‌و كورو كچە ئەنفالكراوەكانم دەكەم، تا ئەو رۆژەی بەردی ئەلحەد ئەنێنە بان لاشەم هەرچاوەڕوانیانم. ئەمە دوا قسەی بەفراوبوو کەلە ماڵی خۆیان بەدەم لاواندەنەوەی مندالێکی ناوبێشکەوە پێمی گوت.

[1] زۆر جاری تر باسی ئەم پیاوەیان بۆکردوم کە حەجاجی بەدناو لە نوگرەسەلمان ئەشکەنجەی داوەو لەبەردەستی گیانی لەدەستداوە بەڵام هەرچەندی دەمپرسی ئەو پیاوە خەڵکی کوێ بوو هەرئەوەندەیان بۆ باس دەکەرم خەلکی گەرمیان بووە، لەوانە هەڵەبجەییەکان لە دیدارەکانیاندا کە قسەیان بۆ کردووم زۆریان باسی ئەم پیاوەیان بۆ کردووم کە بە کێبڵەکەی دەستی حەجاجی درندەو دڵرەق مردووە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌