• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەپەراوێزی هەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوندا .

مارس 09, 2015 Omer دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەپەراوێزی هەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوندا .


لەپەراوێزی هەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوندا .

هەتا ئیستا لەیاساکەدا دەربازبوانی گۆڕی بەكۆمەڵ جێگەیان دیارنیە

 darbaz bwanعومەر محەمەد

١٢/١١/٢٠١٤ سلێمانی

بێگومان یاسای ماف وئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان سەرباری کۆمەڵێک دەستکەوتی باش و گرنگ بۆ کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان، هەر لە پیدانی موچەو زەوییەوە هەتا بە پێدانی هاوکاری هاوسەرگیری وپێدانی پارەی خوێندن و هەندێک دەستکەوتی تریش بەڵام هێشتا لە کەموکوڕی بەدەرنییە، هەروەک پێشتریش هەر لەپەراوێزی هەموارکردنەوەو چاککردنی یاساکەدا دەربارەی تاقانەکانی ئەنفال چەند خاڵێکم نوسیوەو بڵاومکردوونەتەوە، کە راسپاردەی توێژینەوەیەکی من بوو دەربارەی ئەو توێژە مەینەتبارەی کەسوکاری ئەنفال کە ئێستا لە راگەیاندنی کوردیدا بەتاقانەکانی ئەنفال ناودەبرێن .

بەبروای من یەکێک لەزەقترین کەموکوڕییەکانی ئەو یاسایە نەبوونی ماف وئیمتیازی جیاوازو تایبەتە بۆ دوو توێزی ئەنفالکراو کە دۆسێ وخەمەکانیان تارادەیەکی زۆر لەهی هەموو کەسوکاریکی شەهیدو ئەنفال جیاواز ترە، ئەوانیش دۆسیی تاقانەی ئەنفال و دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفالن.

خۆئەگەر تاقانەکانی ئەنفال لەکۆی یاسکەدا موچەو ئیمتیازی تر دەیانگریتەوە ئەوا دەربازبووەکان لەوەش بێبەشن، مەبەست لە دەرابازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال، هەموو ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە ئەنفالکراون ودواتر ئازاد بوون، بەڵکو مەبەست لەکەمینەیەکی زۆرکەمە کە هەتا روداوەکانی ئەنفال وتاوانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەرهەق بەئێزدییەکان رویان نەدابوو ژمارەیان لە پەنجەکانی دەستدایە. رونتر بڵێین ژمارەیان تەنها ١٤ کەس بوو،، کە بەداخەوە چوارکەسیان لە ژیاندا نەماوەو ئێستا تەنها ١٠ کەسیان لەژیاندا ماوە. بێگومان لەناو ئەوانیشدا حالەتەکان جیاوازن، چ لەڕوی تەمەن وباری خێزان و جگرافیاو باری کۆمەلایەتیانەوە، چ لە شێوەی ئەنفالکردنیانەوە، بۆنمونە تەیمور هەم دەربازبووی گۆڕی بەکۆمەڵەو هەم تاقە دەربازبووی خانەوادەکەیەتی لەتاوانی ئەنفالدا، بەڵام خۆش بەختانە رەمەزان و عوزیر هیچ کەسێکی تر لە خانەوادەکەیان ئەنفال نەکراون. تەیمور تاقە دەربازبووی ناوژن ومندالەکانە لە کۆمەڵکوژی ئەنفالدا، بەڵام ئەوانەی تر دەربازبووی ناو کۆمەڵکوژی گەنجەکانن. ئەوانەشی لە کورێمێ رزگاریان بوو هیچیان نەبراون بۆ بیابان . بەڵکو هەر لەگوندەکەی خۆیاندا گوللەباران کراون، سەرباری ئەم وردەکاریانەش هەموویان لە دۆسێیەکدا کۆدبنەوەو دەشێت هەموویان یەک ئیمتیاز بیانگریتەوە .

بۆیە جێگەی خۆیەتی و مافی خۆشیانە لە هەموارکردنەوەی یاسای ماف وئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراواندا لەمادەکانیدا بڕگەیەک بۆماف وئیمتیازی ئەم توێژەش دیاری بکڕێت کە هەندێک ئیمتیازیان مادییەو هەندێکیشیان بێخەرجی و مەعنەوین، بۆئەوەی ئەو ماوەیەی لەژیاندا ماویانە بەریزو شکۆوە بژین و هەموومان شانازی بەماف و ئیمتیازە کانیانەوە بکەین نەک شەرمەزاری بەردەم میژووی رۆژگاری پەراوێزخستنیان بین .

ئەفسوس هەتا ئێستا لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوندا دەربازبوانی گۆڕی بەكۆمەڵ لە هیچ برگەیەکیدا جێگەیان دیارنیە !

ئەم خالانەی لیرەدا دەیانخەمە ڕو راسپاردەی توێژینەوەیەکی منە کە جگەلەوەی لە کۆنگرەی سێهەمی گۆرەبەکۆمەڵەکانی عێراقدا پێشکەش کراوە لەزۆر شوێنی تری هەرێمی کوردستان بەشیوەی داتاشۆ پێشکەشم کردووەو لە گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاوکراوەتەوەو چوارجار پێشکەشی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان وسیجاریش پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە بۆ رێزلینان وجێبەجێکردنیان بەلام بەداخەوە بێ ئەنجام بووە. دەبێت ئەوەش بڵێم کە توێژینەوەکە باسێکی هەمەلایەن وگشتگیرە لەمەڕ کۆی دەربازبووەکان، چ ئەوانەی لەژیاندا نەماون چ ئەوانەی لەژیاندا ماون وئێستا لەناوماندا بەدڵشکاوییەوە دەژین . بەڵام لیرەدا تەنها راسپاردەکانی بەمەبەستی جێکردنەوەیان لە هەموارکردنەوەی یاساکە دەیانخەمەڕوو کە بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە :

 راسپاردەکان :

  1. ئەودەربازبووانە پێویستە لە وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی ناوخۆ دەربهێندرێن. کە ئێستا سێ کەسیان لە ریزەکانی سوپاوئاسایشدان . چونکە دورنییە بەهۆی جەک هەڵگرتنەوە لەچرکە ساتێکدا بگەرێنەوە بۆیادەوەری تاوانی کۆمەڵکوژییەکەو روداوێکی تراژیدی یان تاوانێک ئەنجام بدەن. روننتر بڵێین ئەگەر هات ویەکێک لەوان چەکی پێبوو، گوێ بیستی هاوڵاتییەکی عەرەب زمان بوو، کەدەنگ وروخساری هاوشێوەی هەمان ئەو ئەسەرەبوو کەفەرمانی گوللە بارانکردنی بەسەربازەکاندا ؟!
  2. لەیادی كۆمەڵكوژی ئەنفالدا، یاخود لە كاتێكی جیاواز وگونجاودا مەراسیمێكی رێزلێنانی شایستەیان لەسەرئاستی هەرێم بۆسازبدرێت و (وسامی شەرف) یان مەدالیای رێزلێنانیان پێببەخشرێ‌‌و ئەوانەشی لە ژیاندا نەماون هەمان مەدالیاو ئیمتیازات بدرێتە نزیكترین كەسیان. چونکە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە چوار کەسیان لە ژیاندا نەماون.
  3. لە هەركوێیەك كە گونجاو بێت ئۆفیسێكی تایبەت بەو 10 كەسە بكرێتەوەو ناوبندرێت (ماڵی ئازادی یان هەرناوێکی گونجاوتر) و سەربە یەكێك لەوەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت ، یان سەنتەرێكی تایبەت‌وسەربەخۆ بێت، بۆ ئەوەی لەسەرئاستی ناوخۆودەرەوە ببێتە شوێنی بینینی ئەوكەسایەتیانەو لەلایەن لێكۆلیارورۆژنامەنوسان‌وكەسایەتی چالاك لەبواری مافی مرۆڤ كە بۆلێكۆلینەوە لەسەر جینۆسایدكردنی كورد، دێنە كوردستان بتوانن، سەردانیان بكەن‌وزانیاریان لێوەربگرن.
  4. ئەوانەی لەژیاندا نەماون، لە نزیكترین شاركە لە شوێنی نیشتە جێیانەوە نزیکە پەیكەری سومبلیان بۆدروست بكرێت . ( ئەنوەر تەیار – لەشاری چەمچەماڵ‌و حەمەعەلی عالیان لە شاری كەلار‌و فەتاح کورێمێی لە شاری دهۆك، بەنگین مستەفا عبدالقادر لەقەزای ئامێدی ) .
  5. ئەوانەی ئێستا لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‌و ووڵاتی سوید دەژین، بانگهێشتبكرێنەوە بۆنیشتمان‌و ئەگەر بخوازن بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە كوردستان بژین.
  6. ژیانی تایبەتیان بۆدابین بكرێت، لەروی تەندروستی‌و ئەمنیەوە پارێزراوبن‌ و موچەیەكی شایستەیان بەپێی ژمارەی خێزان ‌و تایبەتمەندێتی خۆیان بۆ ببڕدرێتەوە .
  7. كەناڵی تایبەت‌و گشتییان بەڕووی جیهاندا بۆبكرێتەوە، چونكە ئەومرۆڤانە ناسنامەی جینۆسایدی نەتەوەیەكن‌و دەشێت سودێكی زۆر بەدواڕۆژی گەلی كوردستان بگەیەنن.
  8. لەکۆروکۆبوونەوەومەرسیمەکانی تایبەت بەئەنفال وجینۆسایددا ئەم دەربازبوانە بەفەرمی بانگهێشت بکرین وشوێنی تایبەت بەدانیشتنیان هەبێت.
  9. بۆکۆنگرەوکۆنفرانسەکانی دەرەوەی ولات بەشدارییان پێبکریت و بناسێندرێن .
  10. هەموو ئەمانە کە ئێستا سەرقالکراون بەمامەڵەی زیندانیانی سیاسییەوە لەو خانەیە دەربهێندرێن چونکە ئەوان زیندانی سیاسی نەبوون بەڵکو لەکۆمەڵکوژی دربازیان بووە.
  11. بەدەر لەدەربازبووەکانی ئەنفال دەربازبووەکانی ئێزدییەکان هەمان ئیمتیازەکانی سەرەوە بیانگریتەوەو دەرفەتی زیاتریان پێبدرێت بۆ چونەدەرەوەی ولات بەمەبەستی گێڕانەوەی چۆنێتی کۆمەڵکوژییەکەو دەربازبونیان .

بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر دەبێت بزانین ئەو شایەتحاڵانە چۆن دەژین ؟

بەشێوەیەكی گشتی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال کەدەبوو زۆر گرنگیان پێبدرایە بەپێچەوانەوە لەژیانێكی خراپدا دەژین، لەناوخۆشیاندا جیاوازی لە ژیان ‌و گوزەرانیاندا هەیە واتا یەک لەوی تر حاڵی خراپترە، بەداخەوە هەریەك لە (عوزێرو واحیدو ڕەمەزان) لەوڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاو (هاشم‌ ) لەكوردستان لە ژیانێكی زۆرخراپدا دەژین، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەو ژمارە كەمە لە دەربازبووانی گۆڕی بەكۆمەڵ لەتواندا بوو كۆمەڵگای كوردستان‌ وحكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو بیلبیلەی چاوی خۆی بیان پارێزێ‌، دەبوایە ماڵی ئەوان لەماڵی سەرۆكەكان‌ و لەماڵی پەرلەمان‌ وپەرلەمانتاران پۆشتەتر وسەلامەت تربوایە وەلی  ئەفسووس .. من لەنزیکەوە ژیان‌و گوزەرانیان ئاشنام، لەناویاندا ژیانی عوزێرو ئەبابكرو هاشم حەقیقەتێكی زۆرتاڵ‌و شەرمهێنەرە. فەرەجی تۆپخانە بۆی گێرامەوە ووتی: هەر چۆنێك بێت ئێمە دەژین‌ورای دەكێشین بەڵام ئەوەی زۆر مەغدورە كاك عوزێرە هەڵوەستەیەكی كردوو ووتی: عوزێر لەوێ‌ پیتزا بەسەرماڵاندا دەگێڕێت، بەکرییەکی کەم و بەسەیارەو بەنزینی خۆی، شەوێكیان سەیارەكەی لەبەفردا چەقی بوو، چەندی كردبوو كۆشابوو بۆی دەرنەچووبووكەسیش هاوكاری نەكرد یوو، بۆیە ئەویش بەناچاری هەمووجلەكانی داكەندبوو خستبوویە ژێر تایەی سەیارەكەی تادەری كردبوو كە گەیشتبووەوە ماڵەوە بەتەواوی كەسیرە ببوو) ئەمە حاڵی دەربازبوانی گۆری بەكۆمەڵە..!! كەچی لەملاشەوە هەربابایەوبەناوی ئەنفال‌و لەسەر ئێسك‌و پرسك‌و چیرۆكە قورسەكانی ئەنفال خەریكی سەفەروگەشت‌و گوزارە، بێئەوەی هەرگیز بیریان بەلای ئەوەدابچێت كەهەتا ئەودەربازبووانە وەستابن قسەكردن بۆ ئەوان نەهاتووە .

وردبوونەوەو تێڕامان لە وێنەی هەریەکێک لەدەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال بەسە بۆ ئەوەی لە روخساریاندا هەموو مەینەتیەكی ئەم قوربانیانە‌و نەتەوەكەیان‌ لەلایەك‌و نادادپەرەوەری‌ و بێباكی حكومەت لەلایەكی تر بخوێنینەوە. هەموومان هەست بە شەرمەزاری دەکەین کە تۆمەتبارانی ئەنفال بە موچەوپلەوپایەی بەرزەوە لەهەرێمی کوردستان بن و دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال لەمەینەتیدا بژین ؟!

بەهیوام وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان و پەرلەمانی کوردستان ئەم خاڵانە لەبەرچوابگرن و سود لە راسپاردەکانی توێژینەوەکەم وەربگرن کەوا ماوەی چوار ساڵە سەرقالم پێیانەوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌