• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هێشتا بریاری رێزلێنانیان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە !

مارس 08, 2015 Omer دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هێشتا بریاری رێزلێنانیان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە !


هێشتا بریاری رێزلێنانیان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە !

عومەر محەمەد

پاش ئەوەی هەردوو دەربازبووی breyarكۆمەڵكوژی ئەنفال (عوزێر و فەرەج ) لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە سەردانی كوردستانیان كردەوە، سەنتەری مارگیرێت و گۆڤاری ئەنفالستان پێشوازییەكی رێزلێنانی بۆ دەربازبوان سازكرد، بە ئامادە بوونی 120 كەسایەتی سیاسی و روناكبیرو رێكخراوەكانی تایبەت بە دۆسێی ئەنفال و وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و 12 پەرلەمانتار لە فراكسیونە جیاوازەكان و كەسایەتی یەكەمی حزبەكان .

لەمیانەی پێشوازییەكەدا توێژینەوەیەكی گرنگی سەرنوسەری ئەنفالستان پێشكەش ئامادە بووان كرا، چوار ساڵ زیاترە ساڵنامەی ئەنفالستان‌وناوەندی چاك پرۆژەی رێزلێنان لە (13) كەسی دەربازبووی گۆری بە كۆمەڵیان پێشكەش بەوەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان و پەرلەمانی كوردستان كردووە، لە ژمارە(8) ئەم ساڵنامەیەدا پرۆژەكەو كورتەیەك لە ژیان‌و چۆنێتی دەربازبوونیان خراوەتەروو، لە ژمارە (9) دا جارێكی تر رەخنەی ناوەندی چاك‌و ئەنفالستان ئاراستەی وەزارەتی ناوبراوكراوە، چونكە پرۆژەیەكەیان خستبووە دەست كەسانێكی تروناوەندی چاك‌و ئەنفالستانیان نادیدە گرتبوو، دواتر نوسینگەی وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، پەیوەندی كرد‌و لەسەر پرۆژەكە دانیشتنكراو راستی دەركەوت كە پرۆژەكە هی ناوەندی چاك‌و ساڵنامەی ئەنفالستانە نەك هی كەسانێكی تر ” مامۆستا ئارام ” بریاری لیژنەیەكی نوێ‌ بۆ سەرخستنی داو خاتوو عەدالەت عومەر كرایە سەرۆكی لیژنەونوێنەری ناوەندی چاك‌و سالنامەی ئەنفالستان تیایدا بووە ئەندام بەداخەوە سەرباری ئەوەی هەموو كارەكانی خۆیان لە ماوەیەكی كورتدا جێبەجێكردو وێنەیەكی بۆناوەندی چاك هاتەوە . بەڵام پرۆژەكە بەلاداخراو دیسانەوە جێبەجێنەكرا !

لە كۆنفرانسی سێهەمی ناوەندی چاكدا كەهەم دەربازبووەكان‌وهەم وەزیری كاروباری شەهیدان ئامادەی بوون، لەمیانەی بەرنامەكانی كۆنفرانسدا پرۆژەكەو نوسراوەكەی وەزارەت بە واژۆی وەزیرەوە بە داتاشۆ پیشانی ئامادەبواندرا كە لەیادی بیست‌وپێنجەمین سالیادی تاوانی ئەنفالدا پرۆژەی رێزلێنانی دەربازبوانی گۆری بەكۆمەڵ جێبەجێ‌ دەكرێ‌، كەچی ئەفسوس وەزارەت لەكاتی نزیكبوونەوەی یادی ئەنفالدا پێیان راگەیاندین پرۆژەكە جێبەجێ‌ ناكات بێئەوەی هۆكارەكەی  رونبكەنەوە !! .

پاش پێشوازییەكەی  رۆژی 6ی ئایاری ساڵی 2013 ی سەنتەری مارگرێت و ساڵنامەی ئەنفالستان لەسەر داوای خۆیان سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت داوای دیداریان لە دەربازبووەكان كرد، سەرۆكی پەرلەمان نكۆڵی كردلەوەی هیچ پرۆژەیەكی بۆ رێزگرتن و بەهەندگرتنی ئەودەربازبوانە بەدەست گەیشتبێ‌ هەمان رۆژ جارێكی تر كۆپی رەنگاورەنگ لەرێگەی پارلەمانتار سالارمحمودەوە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمان كرایەوە هەرچەندە سەردانەكە لەماڵپەری فەرمی پەرلەمان بڵاوكرایەوە بەڵام دیسان بێ‌ سودوبەرهەم مایەوە .

رۆژی 8ی ئایار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جێگری سەرۆكی حكومەت و بەئامادەبوونی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان 7 كەس لە دەربازبوانی گۆری بەكۆمەڵ و سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستان چاویان بە جێگری سەرۆكی حكومەت كەوت و ئەو خاڵانەخارانە بەردەستی كە پێویستە بۆ ئەم دەربازبوانە بكرێت . پاشئەوەی جێگری سەرۆكی حكومەت بەزارەكی بەڵێنی جێبەجێكردنی زۆربەی داواكارییەكانی پێدان، دواتر بە بریارێكی ئەنجومەنی وەزیران بری 600000 شەش سەدهەزار دینار بۆ هەریەكێكیان دیاریكرابوو كە دەبوو لە رێكەوتی 1/7/2013 بۆیان خەرج بكرایە بەڵام هەتا ئێستا ئەو بریارەش هەربەهەڵواسراوی ماوەتەوە .

پوختەی پرۆژەكە :

  1. دۆسێی (10) كەسی دەربازبووەی كۆمەڵكوژی ئەنفال لە 14/4/2011 مەراسیمێكی رێزلێنانیان  بۆ سازبكرێت‌و لەسەرئاستی عێراق، بەمەرسومێكی كۆماری یاخود لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە وسامی شەرەفیان پێبدرێت.
  2. ئێمە ئامادەین بەهاوكاری‌وهەماهەنگی وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان مەراسیمێكی ڕێزلێنانیان بۆ سازبكەین، هەتا پێشوازیەكی شایستە بكرێن‌ولەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە وسامی شەرەفیان پێببەخشرێت‌و بریار بدرێت كە ئەم كەسانە لەقوربانیەوە ببنەهاوڵاتی شكۆمەندی كۆمەڵگای كوردستان .
  3. زەمینە سازی بكرێت بۆئەوەی لەكوردستان بژین‌و بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە شوێنی نیشتەجێبوونیان هەڵبژێرن‌و بەموچەیەكی شایستە ژیانیان دابین بكرێت.
  4. ئەوسێ‌ دەربازبووەی تر كە لەدوای دەربازبوونیان شەهیدبون یان جارێكی تربێسەروشوێنكراونەتەوە خەڵات‌و ویسام بدرێتە كەسوكاریان .
  5. سەنتەرێك دابمەزرێندرێیت یان لەیەكێك لە مۆنۆمینتەكانی هەلەبجە، بان ماقان، رزگاری بە نۆرە ئامادەبن بۆئەوەی هەرلێكۆلیاریك سود لە گێرانەوەی بەسەرهات‌و قسەو باسیان وەربگرێت وسەنتەرەكەش ناوبنرێت ماڵی ئازادی .

بەپێی نزیكمان لە دەربازبووان‌وئەو زانیاریانەی دەست ناوەند‌وساڵنامەی ئەنفالستان كەوتوون لە ساڵی 1996- 1997 لەلایەن رێكخراوی هیومان رایتس‌وچەوە (5) كەسیان براون بۆ وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەر پاراستنیان‌وسەلامەتی ژیانیان لە تیرۆری بەعس . یەكێكی تریشیان بەهەوڵ‌وكۆششی خۆی گەیشتووەتە وڵاتی سویدو لەوێ‌ نیشتەجێ‌‌و چواركەسیان لە كوردستانن‌و سێ‌ كەسیشیان لەژیاندا نەماون، بەڵام بەداخەوە ئەوان چ لێرەو چ لەوێ‌ لەژێركاری تاقەت  پرۆكێندا رۆژگار بەرێدەكەن‌وداهاتی رۆژانەشیان نزمە بۆیە پێویستە كەڵك لە ئازادی كوردستان وەربگرن . بەراستی سەیرە !! لەیادی ئەنفالدا حساب بۆ ئەو سومبلانە نەكرێ‌‌و جێگەوپێگەیان دیارنەبێ‌‌ولەولاشەوە كەسانێكی ناشایستە بانگهێشتی یادەكە بكرێن..!! پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەم دەربازبوانە لەماوەی 21 ساڵی ئازادی هەست بەوە نەكەن رێزیان لێدەگیرێ‌ چۆن بروا بەو قسەیە بكەین كە دەڵی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاجی سەرمانن ؟!

 

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌