مارس 07, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە واحیدی كفری فیلمسازى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیان دەربارەی ئه‌نفال وه‌كو پێویست نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی كراوه كرچ و كاڵن
واحیدی كفری؛ خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له فێستیڤاڵی بابل:
فیلمسازى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیان له‌سه‌ر ئه‌نفال وه‌كو پێویست نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی كراوه كرچ و كاڵن
هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر «واحیدی كفری» له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ (ئەنفالستان) تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بواری به‌رهه‌مێنانی فیلمی سینه‌مایی له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال و سوود وه‌رگرتن له حیكایه‌ته‌كانی ئه‌نفال و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر فیلمێكی سینه‌مایی پرۆفشناڵ و ئه‌كادیمی پڕ مانا‌و پڕ چیرۆك بكرێ به‌لای كه‌مه‌وه نیو ملیۆن دۆلاری ئه‌وێ» ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له فیلمسازه دیاره‌كانی كوردستان ده‌گرێت كه نه‌یانتوانیوه دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆیان بۆ كه‌یسی ئه‌نفال به‌دیاربخه‌ن و ده‌ڵێت « فیلمسازه ده‌ست رۆیشتووه‌كان بكه‌م كه نه‌یان سه‌لماندوه بۆ ئه‌نفال دلسۆز و راستگۆن چونكه ئاماده‌نین بین له گه‌رمیان فیلمێك له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال دروست بكه‌ن بۆ نموونه كاك (به‌هه‌مه‌نی قوبادی)»
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا ئێستا توانراوه فیلمێك له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال به‌رهه‌م بهێنرێت ناوبراو وتی « فیلم له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال وه‌كو پێویست نه‌كراوه ئه‌وه‌شی كراوه كرج و كاڵن»
چیرۆك و حیكایه‌ته‌كانی ئه‌نفال زۆرن تاچه‌ند توانراوه سوودیان لێببینرێت له بواری سینه‌مادا ؟
واحید كفری : له‌راستيدا به پێی گه‌وره‌یی تاوانە‌كه‌و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی هێشتا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست سودی لێ ببینین وه‌كو فیلمێكی برۆفشناڵ و تراژیدی .. ئه‌وه‌ش له‌به‌ردوو هۆكار یه‌كه‌م وه‌كو پێویست سینه‌ما له كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گرنكی ته‌واوی پێ نه‌دراوه وبودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه ئه‌وه‌شی كراوه له دڵسۆزی فیلمسازه‌كانه .هۆكاری دووه‌م :ئه‌و سیناریست و ده‌رهیَنه‌رانه‌ی هه‌لیان بۆ رخساوه ئاماده‌نین بێنه گه‌رمیان و خۆیان له قه‌ره‌ی كه‌یسی ئه‌نفال ناده‌ن بۆیه وه‌كو پێویست سوود له حیكایه‌ته‌كان وه‌رنه‌گیراوه ,,,
له‌گه‌رمیان و لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیانه‌وه هیچ فلێمیك له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال به‌رهه‌مێنراوه ؟
واحید كفری : نا ئه‌وه‌ی من بیزانم فیلم له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال وه‌كو پێویست نه‌كراوه ئه‌وه‌شی كراوه كرج و كاڵن . ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌یه‌ك له‌وانه یه‌كه‌م : به هۆی نه‌بوونی لایه‌نی به‌رهه‌م هێنه‌ر واتا سپۆنسه‌ری باش . وه‌هۆكارێكی تر نه‌بوونی سیناریۆیه‌كی باش كه به ته‌واوی مانا خه‌می ئه‌نفالی له كۆڵ گرتبێ . فیلم له گه‌رمیان دروست نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌و شیوه‌یه‌كی پێویست ئه‌وه‌شی كراوه ته‌نها دلسۆزی و راستگۆیی هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیانه.
سینه‌ما تا چه‌ند ده‌توانێت خزمه‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال بكات له ناساندنی به دونیای ده‌ره‌وه ؟
واحید كفرى : برسیارێكی زۆر به جێیه (سینه‌ما ئه‌گه‌ر پشت و په‌نای هه‌بێ به قه‌د دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه كه ئیش له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال بكات سوودی هه‌یه ) و خزمه‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال ئه‌كات له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی چییه یاخود به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی له گه‌رمیان چین به تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال ؟
واحید كفری : به‌ڕای من سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه یه‌كه‌م: وه‌كو زۆرینه‌ی پرۆژه‌كانی تر گه‌رمیان كه‌متر پشكی به‌ر ئه‌كه‌وێ و گرنكی پی ئه‌درێ . دووه‌م : له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كه‌متر بایه‌خ به بواری هونه‌ر دراوه به تایبه‌تی سینه‌ما به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ناكرێ .. هۆكاریكی تر ئه‌گه‌ر فیلمێكی سینه‌مایی پرۆفشناڵ و ئه‌كادیمی پڕ مانا‌و پڕ چیرۆك بكرێ به‌لای كه‌مه‌وه نیو ملیۆن دۆلاری ئه‌وێ . كه ته‌رخانی ناكه‌ن بۆی . هۆكاریكی تر زۆر به داخه‌وه نه‌بوونی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌م هێنه‌ری سینه‌مایی كه بۆشایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له گه‌رمیان بۆخۆی به‌ربه‌سته.
بۆچی نه‌توانراوه به‌رهه‌مێنه‌رانی بواری سینه‌ما بهێنرینه گه‌رمیان بۆ كار كردن له سه‌ر تاوانی ئه‌نفال ؟
واحید كفری: له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ران ئاماده‌نین له گه‌رمیان به پاره‌یه‌كی كه‌م فیلم له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه دروست بكه‌ن له كاتیك دا دڵنیانین سه‌ركه‌وتوو ئه‌بن یان نا ؟ جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كراوه به هۆی دلسۆزانی گه‌رمیانیه كانه‌وه كراوه كه‌م تازۆر كورته فیلم كراوه … ئه‌مه‌وێ گه‌له‌ییه‌ك له ( فیلمسازه ده‌ست رۆیشتووه‌كان بكه‌م كه نه‌یان سه‌لماندوه بۆ ئه‌نفال دلسۆز و راستگۆن چونكه ئاماده‌نین بین له گه‌رمیان فیلمێك له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال دروست بكه‌ن بۆ نموونه كاك (به‌هه‌مه‌نی قوبادی)
پرۆژه‌ی ئاینده‌ت ؟
لێره‌وه له رێگای یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌وه ئه‌و مژده‌یه ده‌ده‌م به ئاره‌زومه‌ندانی دراما‌و سینه‌ما له گه‌رمیان كه زنجیره درامای ( زامێكی قوڵ )ه كه ٤٠ ئه‌ڵقه‌یه به‌رسه‌رهات و سه‌ربورده‌ی ئه‌نفال و بنه‌ماڵه‌یه‌كی جێماوی ئه‌نفال باس ئه‌كات ئێستا ئاماده‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر ی گه‌رمیان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه سوپاسیان ئه‌كه‌م ئیستا له‌وزاره‌تی رۆشنبیریيه جاوه‌ڕیی سه‌رف كردنی بودجه‌كه‌ی ئه‌كه‌ین .پرۆژه‌یه‌كی ترشم هه‌یه فیلمی سینه‌مایی ( گه‌رمیان و پارتی زان ) ئاماده‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنان ئه‌م دوو پرۆژه‌یه‌م ئاماده‌یه بۆ داهاتوو هیوادارم وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكارمان بێت . ..
پرۆفایل :
– واحیدی كفری له‌سالی ١٩٧٣ له‌كفری له‌دایك بوو
– له‌ماوه‌ی ٢٤ ساڵی كاری هونه‌ریدا به‌شداری چه‌ندین شانۆگه‌ری كردوو ه وه‌كو ئه‌كته‌ر و ده‌رهینه‌ر
– به‌شداری 3 كۆرسی ئه‌كادیمی كردووه‌وخوێندووه له بواری سینه‌مادا
-له سالی ٢٠٠٩دا له‌تاران به‌شداری كۆرسێكی كردووه بۆ ده‌رهێنان و بڕوانامه‌ی دبلۆمی پێ به‌خشرا وه‌كو ده‌رهینه‌ر .
– به‌شداری چه‌ند دراما و فیلمێكی كردووه له‌وانه درامای «رابون و درامای .ره‌شه‌ی پۆلیس . گه‌رده‌لوول به‌شی دوو و سی «
– دواتر وه‌كو ده‌رهێنه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی هه‌یه كورته فیلمی ( مه‌رگی رۆژتامه‌نوسێك ) ( گومان ) ( ئابڕوو) و( بریار) و (فیلمی ئه‌فسه‌رێكی رۆشنبیر – كه فیلمێكی درێژه)
– له‌فیستیڤاڵی بابل له ساڵی 2010به فیلمی (ئه‌فسه‌رێكی رۆشنبیر) خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی پێ به‌خشراوه له سه‌ر ئاستی فێستیڤاڵه‌كه له‌عیراق دا .
– به‌شداری چه‌ند فیستیڤالێكی كردووه له‌وانه فێستیڤالی سلیمانی بۆ فیلمی سینه‌مایی فێستیڤالی نابۆ توند‌و تیژی له هه‌ولێر .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.