مارس 06, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە وێنەکان روناکیان دیتەوە . کارێکی گرنگ و دۆکۆمێنتێکی بایەخدار
وێنەکان روناکیان دیتەوە . کارێکی گرنگ و دۆکۆمێنتێکی بایەخدار
ئەنفالستان – گۆپتەپە : ئەم وینانەی لێرەدا نمایش دەکرێن بۆیەكەمجار بەدیداری ئازیزانیان شاد بوون …. مێژووی ئەم وێنانە دەگەریتەوە بۆ پێش پەلامارە دڕندانەکەی ئەنفالی قۆناغی چوارەم کە ناوچەی قەڵاسێوکەو بناری خاڵخاڵانیشی گرتەوە.
وێنەکان لە ناوەراستی حەفتاکان و سەرەتای ساڵانی هەشتاکانەوە لایەن حاجی كاكەوڵا ئاغجەلەری گیراون و باشان لەلایەن وێنەگریكی هاورێی بەناوی عبداللە بازیانی فیلمەکانی هەلگیراون و دواتریش گەیشتونەتە دەستی مامۆستا.عیماد خالید لە ناحیەی تەكیە ئەویش بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ دە سال لای خۆی پاراستونی، دواتریش لەلایەن جەوهەر محمد كانی هەنجیری یەوە هەواڵی دۆزینەوەی ئەم وینانە گەیشتووەتە مامۆستا هیمن عبداللە گۆپتەپەیی .
جێگەی دەستخۆشیە کە مامۆستا هێمن دەست وبردی کردووە لە وەرگرتنیان و پەرەپێدانیان، هەموویانی لە فیلمەوە کردەووەتەوە بە وێنەو كاری سكان كردنی وینەكانی گرتووتە ئەستۆ، بەهاوكاری گۆڤاری ئەنفالستان ورێكخراوی وادی ئەلمانی و ریكخراوی سپی بۆناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان. بە هاوبەشی .
رۆژی ٣/٥/٢٠١٥ لە یادی كیمیاباران و ئەنفالی گوندی گۆپتەبەدا مامۆستا هێمن ئەنجامی کارە پربایەخەکەی خستە روو لە میانەی پێشانگایەكی تایبەتیدا ئەم وێنانە روناکیان بینی و کەسوکاریشیان بە روخساری ئازیزانیان شادبوونەوە. جێگەی ئاماژەیە رۆژی ٨ی ئایار (٢٧) وێنەی ئەنفالکراوەکانی گوندی جەلەمۆردیش بەهەمان شێوە لە یادی ئەنفالی جەلەمۆردو گوندەکانی دەوروبەری نمایش دەکرێن .
ماڵپەری ئەنفالستان بەبایەخەوە ئەم کارەی مامۆستا هێمن عەبدولا بڵاودەکاتەوە. بۆ بینینی ئەلبومی وێنەکان کلیک لێرە بکە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.