نیسان 30, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
ئێمە وەك بەرەی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوان وكیمیاباران بەسەرنجدان لە لێدوانە رۆژنامەنووسیەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان گەیشتوینەتە ئەو باوەڕەی كە ئەم پیاوە لەپاڵ بوختانی یاساشكێنی و تلیاكی بووندا بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوەكان ،هەمیشە دەشكۆشێت گومان لەسەر كەیسی ئەنفال دروست بكات و كەسوكاری ئەنفاكراوەكان بخاتە قەفەسی تاوانەوە ، لەسەرێكی تریشەوە دەڵێت “جاش وموستەشارەكان ڕاپەڕینی بەهاری 1991 یان ئەنجام داوە!” بۆیە لێرەوە بۆ دواجار هۆشداری ئەدەینە وتەبێژەكەی ئەنجومەنی دادوەری كە چیتر یاری بە ئاگر نەكات و خوێ نەكاتە زامە سەختەكەی كەسوكاری ئەنفال و چیتر سەنگەریان لێنەگرێت ،چونكە ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت ،ئەوا ئێمە لەبەرەی جاش وموستەشارەكاندا حسابی بۆ دەكەین .
هاوكات هۆشداریش ئەدەینە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك گەرمیان كە لەبەلاغە دوور و درێژەكەیدا داوای سزادان و بەدادگا گەیاندنی كەس وكاری ئەنفالكراوەكان دەكات ، لەكاتێكدا دەبوو ئەم دادگایە بە شوێن بەدادگا گەیاندنی جاش وموستەشارەكانەوە بوایە و فەرمانی دەسگیركردنی بۆ لایەنی كەمتەرخەم لە دەسگیركردنی جاش و موستەشارەكان دەربكردایە،هەر لێرەشدا دەبێت سەرۆكایەتی ئەم دادگایە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بزانن ، هەر دەسبردنێك بۆ كەس وكاری ئەنفالكراوەكان و چالاكان و ڕۆژنامەنووسانی هاوسەنگەریان بەزاندنی هەموو هێڵەسوورەكانە و دەرگای جەهەننەم لەو كەس ولایەنانە دەكاتەوە كە بیری لێدەكەنەوە .
هەر لەم بۆنەیەشدا جارێكی تر تەئكید دەكەینەوە كە هەر هەوڵێكی شێواندن و بەلاڕێدا بردن وچەواشەكاری لە دۆسیەی ئەنفالدا و هەر داڵدەدانێكی تۆمەتبارانی ئەم كەیسە تەنیا شەرمەزاری و رسوایی بۆ ئەوانەی ئەنجامی ئەدەن بەشوێنەوە دەبێ و ئێمەش لەم جموجوڵە بەرفراوانە مەدەنیەی ئەمجارەماندا چیتر ئەم سوكایەتی و بێڕێزیانە بە كۆستی نەتەوەیی ئەنفال و كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان قبوڵ ناكەین ،هەروەك ئەم شۆرشە سپیەش تا جێبەجێكردنی هەموو ئەم داواكاریانەمان بەردەوام دەبێت :
1 . لابردنی دەسبەجێی سەرۆكی دادگای تاوانەكانی كەركوك گەرمیان .
2 . گەڕاندنەوەی دادوەر “هاوژین حامد” كە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان دوورخراوەتەوە .
3 . جارێكی تریش جەخت دەكەینەوە لەسەر بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق بە دەسگیركردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی ئەنفال كە 423 كەسن و 258 كەسیان لە كوردستانن.
4 . ئەنجومەنی دادوەری فەرمانی دەسگیركردن بۆ ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەربكات ،كە فەرمانی دەسگیركردنی تۆمەتبارانی كەیسی ئەنفال جێبەجێ ناكەن .
بەرەی پێشمەرگە و كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان وكیمیاباران
گەرمیان 30 /4 /2015
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.