نیسان 30, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئیداره‌ی گه‌رمیان، داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆكی هه‌رێم
ئیداره‌ی گه‌رمیان، داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆكی هه‌رێم
ئەنفالستان – سلێمانی
دوای ئەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە بەردەم سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک – گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەبەرانبەریشدا ئەنجومەنی دادوەری کاردانەوەی هەبوو مانگرتنی راگەیاندو وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند کە ئەوانەی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەشێکیان بەلتەچی و حەشیشەخۆربوون، داوای ئەوەش کەسوکاری ئەنفالکراوان بەرەیەکیان راگەیاند بەناوی (به‌ره‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) و کەوتنە چالاکی .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی (به‌ره‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) كۆبووه، سه‌ڵاح كوێخا، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌گه‌یه‌ننه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم وئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه له سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: “رۆژی (29ی نیسان) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی (به‌ره‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) كۆبووه‌و و له كۆبوونه‌كه‌دا ئه‌ندامانی به‌ره‌كه جه‌ختیان له ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفال كرده‌وه”.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئەوەشی رایگه‌یاندووە: له‌ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گهرمیانیشان كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان داوای ده‌ستگیركردنی موسته‌شاره‌كانی كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داواكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی به‌رزكردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وتیشی: “له ئێستاشدا ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی پیشانده‌ده‌ین بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان”.
سه‌ڵاح كوێخا داواشی له به‌ره‌كه كرد، چالاكییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی كار و چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌گه‌نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
ئه‌ندامانی به‌ره‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه، ئه‌وان له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ به دادگاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال له‌و رووه‌شه‌وه چالاكی جۆربه‌جۆری مه‌ده‌نیان ده‌بێت.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.