• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ووتە بێژی ئەنجومەنی دادوەری دەبوو بزانێ بێزراندن (تحقیر) رەگەزێکی تاوانی جینۆسایدە!

نیسان 29, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ووتە بێژی ئەنجومەنی دادوەری دەبوو بزانێ بێزراندن (تحقیر) رەگەزێکی تاوانی جینۆسایدە!


ووتە بێژی ئەنجومەنی دادوەری دەبوو بزانێ بێزراندن (تحقیر) رەگەزێکی تاوانی جینۆسایدە!

عومەر محەمەد

٢٩/٤/٢٠١٥ سلێمانی

لە هەموو کردەیەکی جینۆسایدکردندا دەستنیشانکردن و بێزراندن دەبێتە رەگەزێکی ناسینەوەی تاوانەکە، کێن ئەوانەی دەبێت بکوژرێن ؟ لە تاوانی هۆڵۆکۆستداو لەلای نازییەکان (رەگەزەپیسەکە جوو) لە لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانیشدا (جرج ومشک)ەکان و لە تاوانی ئەنفالیشدا، (کەر و بزن و بەکرێگیراوانی ئێران) ئەم سوکایەتی پێکردن و بێزراندنە ڕەفتارێکی سەرەکی جەلادە بەرانبەر هەر گروپێکی جینۆسایدکراو، ئامانج داماڵینێتی لە خەسڵەتە ئینسانیەکەی و سوککردنێتی بەنیازی ئەوەی جەلاد باشترو خێراتر بێ دوودڵی کردەی کوشتن و لە کۆڵکردنەوە ئەنجام بدات، کوشتنیشیان لەلای رای گشتی نەبێتە مەسەلەیەک، بۆیە قوربانی دەبێت لە قۆناغی بنیاتنانەوەیدا مامەڵەی ئینسانی لەتەکدا بکرێت، مافەکانی دەستەبەربن و لە بەرزترین ئاستی زماندا لەگەڵیدا بدوێیت و لەبەرزترین ئاستدا رەفتاریان لەگەڵدا بکرێت، ئەوەی وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری وتوویەتی درێژەی هەمان ئەو زمانە بەعسیانەیە کە سوکایەتی بەهەمان ئەو قوربانیانە دەکات کە بەعس لەسەرەختی تاوانەکەدا ناوو ناتۆرەی لێنابوون و لە زیندانەکانی نوگرەسەلمان و دوبز سوکایەتی پێکردوون و شکۆی شکاندوون، هەستانەوەو گەراندنەوەی شکۆ بۆ ئەنفالکراوان ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەت ودەزگاکانێتی لەپێش هەموویانەوە ئەرکی دادگاکان وئەنجومەنی دادوەرییە، ئەفسوس دادوەران دەبوو لەپێش ئێمەو مانانەوە بزانن تحقیرو بێزراندن یەکێکە لەرەگەزەکانی جینۆسایدو لەوانەوە فێربوینایە، دەسەڵاتی دوای بەعس چ لە هەرێمی کوردستان وچ لە عێراق دەبوو سوکایەتی بەکەسوکاری ئەنفالکراوان بەیاسا و بەتۆخی رێکبخستایەو ببوایەتە هێڵی سور.

دەبوو هەمان ئەوزاراوانەی بەعس بەکاری دەهێنانن بەیاسا قەدەغەبکرانایەو لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا شەرمی گەورە بونایە ، من ناخوازم بڵێم ئەوەی ئیستا دەگوزەرێ ئەنفالە بەڵام بەداخەوە هەمان زمانە، ئاخر کە عەلی حەسەن مەجیدو ئەفسەرەکان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن ورۆژنامەکان و نوسراوە فەرمیەکانیاندا بێ سڵەمینەوە بە ئەنفاکراوان وبە کوردیان دەگووت (کەر، بزن، ئاژەڵ) بەکرێگیراوی ئیران، هۆکارەکەی ئەوە نەبوو کە عەلی حەسەن مەجیدو ئەفسەروسەربازەکان خۆیان دەم پیس وبەدرەفتار بوون، بەڵکو لەبەرئەوەبوو لەلای دەولەت ولە فەرهەنگی دەوڵەتدا یاساغ نەبوون و رێگە پێدراوبوون .

باشە ئەگەر عەلی حەسەن مەجید بۆ کوشتن ولە گۆڕنانیان ئەو ناوناتۆرانەی لێدەنان بۆئەوەی جەلاد رەحمیان پێنەکات ئەی وتە بێژەکەی ئەنجومەنی دادوەری لەسۆنگەی چییەوە پێیان دەڵێت بالتەچی ودزوحەشیشە خۆر ؟ ئەو بەنیازی چییەو شکاندنی ئەوانە چ مەبەستێکی تری لەپشتەوەیە ؟ ئایا بەراست کە دەزانن حەشیشە خۆرن بۆچی رێگەدەدەن لەناو قوربانیاندابن ؟ هۆکار چییەکە نایانگرن ؟ ئایا کەسوکاری ئەنفالکراوان شایانی ئەوەنین لەناو خەڵکی باشوسەلامەتدا بژین ؟ دادگاکان وەک دەسەلاتی گرتنی جاش وموستەشارەکانیان نیە دەسەڵاتی گرتنی بەڵتەچی وحەشیشەخۆرانیشیان نیە؟

رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ خەڵکی کەلار لەبەرانبەر سزادانی حاکم هاوژیندا خۆپیشاندانیان کردو رۆژی دوایش لەبەرانبەردا ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند شکۆی دادو دادگاکانی کوردستان شکاوەو مانگرتنی راگەیاند ووتە بێژی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، لە لێدونێكی نابەرپرسیارانەدا خۆپیشاندەرانی شاری کەلاری بە گیرەشوێن و باڵتەچی و حەشیشە خۆر ناوبرد ئەمە وەک کاردانەوەیەک لەبەرانبەر خۆپیشاندانی کەسوکاری ئەنفالکراوان بوو.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌