• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

پرسی تۆمەتبارو داواكراوانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال “دادوەر هاوژین وەك نموونە

نیسان 28, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پرسی تۆمەتبارو داواكراوانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال “دادوەر هاوژین وەك نموونە


پرسی تۆمەتبارو داواكراوانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال “دادوەر هاوژین وەك نموونە

” تەها سلێمان

لە دوای جێبەجێكردنی بڕ10419613_860509774022346_8241368845498380998_nیاری دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتباری موستەشارو ئامرسریە لە سنووری گەرمیان، لەلایەن دادوەری دادگای بەرایی شاری كفری “هاوژین حامد”، رۆژ دوای رۆژ بەریەك كەوتنەكان زۆرتربوون، تا گەیشتە ئاستی بڕیاری گوازتنەوەی دادوەر هاوژین حامد لە شاری “كفری”یەوە بۆ شاری “ئامێدی”، ئەمەش مەودای ناڕەزایەتیەكانی لە نێو كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال و زۆرێك لە چالاكوان و رێكخراوەكانی ئەم بوارە فراوانتركردو سەرەتای ئەم هەفتەیەش ناڕزایەتیەكان گەشتە بەردەم سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك- گەرمیان”و درووستبوونی قسەو گفتوگۆی گەرم، ئەمەش لە بەرامبەر ئەوەی سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك – گەرمیان” ئامادە نەبوو پێشوازی لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی و كەس و كاری قوربانیان بكات. بەداخەوەو دەیانتوانی ئەمە نەكەن، بۆ رۆژی دواتر بە پاساوی شكاندنی شكۆی دادگا، دادوەرەكان نەچونەوە سەردەوام و رایانگەیاند دەوامكردن هەڵدەپەسێرن، كە ئەكرا لە شوێن و جێگای ئەم هەڵوێستە سەربەخۆیی دادوەری خۆیان بپارێزن و داواكاری خۆپیشاندەران كامەیان راست و رەوایە جێبەجێی بكەن و كامەشیان نایاساییە بە هێمنی تێیان بگەیەنن و روونكردنەوە بدەن، كە گومانی تێدا نیە ئەگەر ئەمەی دووەم وەك بژاردە ئەنجام بدرایە كارەكە نەدەگەشتە ئاستی بەریەككەوتنی قسەو پەیامی توندو شێوازی تری نەخوازراو بە تایبەت هەڵپەساردنی كاری دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك- گەرمیان” و ئەگەری پەڵكێشانی بۆ شوێنانی تر؟؟ كۆمەڵێك پرسیاری كۆنكریتی هەیە، ئەویش ئەوەیە: 258 كەس لە موستەشارو ئامرسریە لە سەرئاستی كوردستان و 147 كەس لە گەورە ئەفسەرو موخابەرات و حزبی لە سەر ئاستی عێراق لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە داوا كراون یان نا؟ جۆری سكاڵاكانی سەریان تایبەتە بە بەشداری لە ئەنجامدانی شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفال یان نا؟ ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان ئەمەی پشڕاست كردوەتەوە یان نا؟ لە سەر ئاستی كوردستان بڕیاری دەستگیركردنی ئەم 258 كەسە دەرچوە یان نا؟ بڕیارەكە بۆ دەزگاكانی جێبەجێكردن گشتێنراوە یان نا؟ ئەگەر خۆمان نەخڵافێنین و راست و راستگۆیانە قسە بكەین، دەبێت لە وڵام بەو پرسیارانە بە “بەڵێ‌” وڵام بدەینەوە، كاتێكیش كە وڵامەكان “بەڵێ‌” بوو، ئیتر بێئەوەی سۆزو هەڵچوون بەسەرماندا زاڵ بێت، دەبێت بڵێین دەستپێكشەری و بڕیارەكەی دادوەر هاوژین راست و رەوایەو هەڵوێستەكەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی “كەركوك- گەرمیان” پێچەوانەكەی؟ پرسیاری جدیتریش ئەوەیە بۆچی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك- گەرمیان” ئەم هەڵوێستی پێچەوانەوەی بنەماكانی رەوایەتی دۆسیەی ئەم تۆمەتبارانەو دەستگیركردنیان و دادگاییكردنیان بنوێنێ‌؟ بەرژەوەندی ئەوان وەك دادگا لە لاوازكردنی ئەم دۆسیەو هەڵدانەوەی پەڕاوەكانی چیە؟ چ عەیبەیەكی گەورەیە، چ خەم ساردییەكی خوێن ساردانەیە، لە جیاتی ئەوەی دادگاو دادوەر ببێتە سەنگی مەحەك و پارێزەرو بەدەست هێنانی مافی بەشخوراو، تاوانلێكراو، كۆمەڵكوژكراو، تاڵان و ئەنفالكراو، كەچی بەجۆرێك لە جۆرەكان و بە پاساوی بێبنەما، ببێتە چەتری پاراستنی تۆمەتبارو داواكراو؟ خۆ ئەگەر كەسێك یان دادوەرێكی بەرێز بێتە وڵام و بڵێ‌ ئەمە راست نیەو پێچەوانەكەی درووستە، ئەوكاتە دۆسیەی دادوەر هاوژین حامد باشترین وڵامە بۆی و هەموو نووسراوەكانی پێشووترو فرمانی گرتنەكان و پێش ئەوانەش بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق، گەواهی ئەو راستیەی سەرەوەن. ئێستا ئەم دۆسیە، دۆسیەی دەستگیركردن و دادگاییكردنی موستەشارو ئامرسرییەكان لە كوردستان و ئەوانی تریش لە سەرئاستی عێراق، چەندو چونی زیاتر هەڵناگرێ‌، یان ئەوەتا تا هەتایەو بۆ نەوەكانی داهاتووش دەبێتە پەڵەیەكی شەرم بە نێوچاوی دەسڵاتی سیاسی ئەم قۆناغەو ئەنجومەنی دادوەری و دادگاكانی كوردستان لەلایەك و دەسڵاتی سیاسی و دادگا تایبەتمەندەكانی عێراق لەلایەكی تر، یان راستی و دروستیەكەی ئەوەیە، مل بە داخوازییەكانی خاوەن ماف بدرێ‌ و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. كەسیش نەیوتوەو ناڵێ‌ “پەتی سێدارە” بۆ دوا تۆمەتبار هەڵبخرێ‌، بەڵكو خاوەن مافەكان كە كەس و كاری قوربانیەكانی تاوانی ئەنفالن، دەڵێن با دادگا بۆمان ساغ بكاتەوەو پێمان بڵێ‌” كێ‌ تاوانبارەو كێ‌ بێتانەوە”، ئەوەی تاوانبار بوو سزای خۆی وەربگرێ‌ كە هیچ مەرج نیە ئەم سزایە لە سێدارەدان بێت، ئەوەشی بێتاوانە تا شەرافەتمەندانەو روو سورانە بەنێوماندا بگەڕێ‌ و ئێمەش رێزی لێبگرین. دوا سەرنجیشم ئەوەیە ئەوە كەس و كاری قوربانیان نین شكۆی دادگا بشكێنن، بەڵكو ئەوە دادگا خۆیەتی شكۆی خۆی دەشكێنێ‌، چونكە ناتوانێ‌ ببێتە لایەنگیری ماف خوراو، ئەنفالكراو، تاوان لێكراو، ماڵ بەتاڵانبراو، تا دادگاش لەو بێباكیەوە لەم داخوازییە رەوایە بنوڕێ‌، ئەم پرسە ئەمڕۆش بان بدرێ‌ و كپ بكرێتەوە، جار لە دوای جارو بە شێوازی تر دووبارە یاخەیان بە توندی رادەوەشێنێ‌، دادوەرێكی وەك هاوژینیش بڕوا، ئەوا دەیان خەڵكی تری بە هەڵوێستی وەك هاوژین و تەواوی كەس و كاری قوربانیان دەبنە هاوژین و هاوژینەكان، بچوكترین كارلێك و كاردانەوەی نەخوازراویش تەنها دەسڵاتی سیاسی و دادوەری بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن نەك كەس و كاری قوربانیان.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌