• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ژێربەژێر !

نیسان 27, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ژێربەژێر !


داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ژێربەژێر !

soran omer 2soran omer 2 Full page photoعومەر محەمەد 

رۆژی ٣١/١/٢٠١٥ بەژمارە ٧/١/١٥ کە لۆگۆی پەرلەمان و واژۆی سۆران عومەری لەسەرە لەنامەیەکدا کە زیاتر لەکۆڵخۆکردنەوەیە بۆبنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوتەها کەریمی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان داوای لێبوردن دەکات، بەڵگەی لەکۆڵکردنەوەکەش لەوەدا دیارە کە هەڵەی رێنوسی و نەزانی لەمەر فیلمی هەزارو یەک سێوتێدایە.

سۆران دەنوسێت : سەرەتا دەستی دایک وباوکی کاکە تەها جوانەمەرگ ماچ دەکەم وخوای گەورەی میهرەبان سەبوری سوتای ([1] ) جەرگیان بدات و لە بەهەشت پاداشتی نەبڕاوەیان بداتەوە.

لە بەشێکی تری نامەکەیدا هاتووە بەوهۆیەشەوە ئەگەر دڵی ئێوە – وەک بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو کاکە تەهای کەریمی-زویر بووەو نیگەران بوون داوای لێبوردنم هەیە، دڵنیابن مەبەستێکی کەسی یاخود ناوزڕاندنی کەسی لەپشت قسەکردن لەو دۆسێ بوونی نیە، هەرچەندە بەتەنها وشەیەکیش کۆمێنتم نەخستووەتە سەر ئەو پارە سەرف[2] کردنە بۆ هونەرمەندان دڵنیاشم وشەیەکی من لەبەر دەست نیە کە وتبێتم کاکە تەها یان کاک دیاری قەرەداغی یان کاک عەدنان کەریم یان هەر هونەرمەندێکی تر گەندەڵی کردووە. ئێوەو ئەوانەی ناوم هێناون جێی رێزو فەخری هونەری کوردین لە بوارە جیاوازەکاندا، شایەنی رێزی بێ پایانن، شایانی ئەوەن بۆ کارەکانیان هەموو پشتیوانی وهاوکارییەک بکرێن، بەلام ئەوە نادادعەری ([3]) ئەم سیستمی حوکمرانێتییە کە بەو جۆرە ئاور لە هونەرمەندان وکارە هونەریەکانیان دەداتەوە، لە دۆسێی سەرفکردنی پارەی یادی ٢٥ سالەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پێویستە لێپێچینەوە لەلایەنی حکومی بکرێت و هیچ پەیوەندی بەهونەرمەندانەوە نیە)

لە کۆتایی نامەکەشیدا سۆران عومەر دەنوسێت (ئەوەی پەیوەندی بە کارە ناوازەکەی کاک تەهای کەریمیەوە هەیە یەکێکە لەو فیلمە دۆکۆمێنتاریانەی کەشایەنی دەیان هێندە زیاتر لە پاداشت وخەڵاتەو قسەیەکم لەسەری نیە جگەلەوەی کە ئەفسوس دەخوازم هونەرمەندێکی وەها بەتوانا زۆر زوو جێیهێشتین، سڵاو لەگیانی کاکە تەهاو دڵنیام فیلمەکەی یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانە بۆ پرسی جینۆسایدی گەلی کورد .

سەیرە ..! هێشتا ئەو ئەندام پەرلەمانە پێیوایە تەهاکەریمی خەلاتکراوە ؟! لەکاتێکدا من لەنزیکەوە ئاگادارم وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان سپۆنسەری کارەکە بووەو هیچ خەڵاتکی هونەرمەندی نەداوەتە جوانەمەرگ .

هەڵوەستە لە نامەکەی سۆران عومەر

جێگەی پرسیارە کە نامەکەی ئەو پەرلەمانتارە بۆ بنەماڵەکەیەتی نەک بۆ کەسایەتی تەها کەریمی و هونەری سینەمای کوردی، ئەو لە داوای لێبوردنەکەشیدا هێشتا تەها بچوک دەکاتەوە بۆ کوڕی خانەوادەیەک نەک داهێنەرو چالاکێکی بەئەزمون و سینەماکارێکی گەورە کە فیلمەکەی لەسەر ئاستی جیهان ناسراوەو لە ڤیستیڤالە گرنگەکانی دنیادا خەلات وپاداشت وەردەگرێت.! خۆی بێبەری کردووە لەوەی ناوی تەهای زراندبێت ! لەکاتێکدا ئەوەی سۆران عومەر کردی هەوڵێکی ئاشکرای شکاندنی هونەرمەندان و تەهاکەریمی و فیلمە بەناوبانگەکەی بوو، ئەونامەیەشی کە ئاراستەی بنەماڵەکەی کردووە، لەژێر هەژمونی ئەو وتارانەدایە کە روی راستەقینەی تەهایان وەک مرۆڤێکی داهێنەر بۆ سینەمای کوردی ودۆسێی ئەنفال پیشانداوەو بەتوندی ئەوەیان رەتکردووەتەوە کە تەها کەریمی گەندەڵ بووبێت و لەکارەکانیدا ئامانجی پارەوەرگرتن بووبێت. تەنانەت کارەهونەرییەکەی تەهاکەریمی پەیوەندی بەکیمیابارنەوە نیەو باس لەتاوانی ئەنفال دەکات !

 ئەوەی لەکارەکەی سۆران عومەردا ناوی زرا تەهای جوانە مەرگ بوو، نەک بنەماڵەکەی، راستە بنەماڵەکەی بەتایبەتی دایک وباوک خوشک وبراکانی ئازاری زۆریان چەشت، بەلام بەدڵنیاییەوە ئازارەکە هی ئەوەنەبوو کە گەندەڵییەکی کوڕەکەیان ئاشکرا بووە، بەڵکو کارە بێدیقەتەکەی سۆران عومەر بوو، کە هەر رۆحی تەهاو بنەماڵەکەیانی ئازارنەدا بەڵکو هەموو ئەوانەشی ئازاردا کە تەهایان لە نزیکەوە دەناسی، سینەمای کوردی ئازاردا. کەواتە سۆران عومەر دەبوو دانی بەوەشدا بنایە کە مافی هاوڵاتیانیشە بەرپرسیارانەتر مامەڵەی لەتەک ئەو بەڵگەیەدا بکردایە، دەرخستنی گەندەڵی مافی خەلک وئەرکی پەرلەمانتارە بەڵام تۆمەتبارکردنی خەڵک بەو شێوەیە تاوانە ئێستا دەبێت بپرسین ئایا بۆچی ئەو لەراگەیاندنەوە ئازاری تەها کەریمی دەدا بەڵام ژێر بەژێر و بەدور لەچاوی راگەیاندن نامەی تایبەتی دەبنێرێ و داوای لێبوردن لە خانەوادەکەی دەکات ؟ بۆداوای لێبوردن لەتەهاو هاورێکانی وسینەمای کوردی ناکات مەگەر ئەوان هەستیان نیەو هێشتا شایانی ئازار دانن ؟

چاوەروان بن نامەی (د. یوسف محەمەد) سەرۆکی پەرلەمانییش بەزوترین کات دەگاتە دەستمان کە ئاراستەی خانەوادەی تەهاکەریمی جوانە مەرگی کردووەو داوای لیبوردنی کردووە .


[1] سوتای هەلەی رێنوسی سۆران عومەرە کەدەبوو بنوسێ سوتانی .

[2] سەرف وشەیەکی عەرەبیەو لەبری جارێک دوجار بەکاری بردووە بەڵام خەرج راستە .

[3] ناداد عەری هەلەی رێنوسەو مەبەستی ناداد گەرییە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌