• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

جاشێك لەڕۆڵی جاش دەدوێ‌ لەئەنفالدا ؛

نیسان 26, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە جاشێك لەڕۆڵی جاش دەدوێ‌ لەئەنفالدا ؛


كۆنە جاشێك لەرۆڵی جاش دەدوێ‌ لەئەنفالدا ؛

* هەندێك لە جاشەكان لەگوندەكاندا دەگەران و پەلەوەرو شت‌ومەكیان دەدزی

* جاشەكان زۆرجار چاوساغی رژێم بوون لەناوچەكەدا

سەلام عەلی:

لەساڵی 1988و لەسەروبەندی پرۆسەكانی بەدناوی ئەنفالدا, رژێمی بەعس پارەیەكی زۆری تەرخان كردبوو بۆئەوەی ژمارەیەك لەكورد لەخۆیان كۆبكەنەو, سەرۆك جاشەكان خەڵكیان لەدەوری خۆیان كۆكردبوەوەو هەندێك خەڵك بەناوی (افواج خفیفە)كەژمارەیەكیان كەسی دڵسۆزبوون ولەماڵی خۆیاندابوون بێ‌ ئەوەی زیانیان بۆ شۆڕش هەبێت, بەڵام لەساڵی 1988 رژێم ناچاری كردن كەدەبێت چەك هەڵبگرن وبەشداری لەئەنفالەكاندا بكەن.

 كەمن ئەوانەی كە لە دڵسۆزیان بۆ مێژوی گەلەكەیان كەكۆنە جاشن بەراستییەوە لەمێژوی جاش ورۆڵیان لەپرۆسەكانی ئەنفالدا دەدوێن, (ع.ب)لەو جاشانەیە كەروداوەكان وەك خۆی دەگێرێتەوە, ڕاستە لێرەدا وەك جاشێك ناوی دەبەین بەڵام كەسێكی دڵسۆزەو بەڕاستیو دڵپاكییەوە ڕاستی ئەو ڕووداوانە ڕوون دەكاتەوە ودووراو دوور پەلامارەكانی بینیوەوقسە لەسەر رۆڵی جاش وهێزەكانی رژێم بەتایبەتی گاردی كۆماری دەكات. دواجار بەرێز (ع.ب) بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە :

پ : لەج فەوجێكدا بووی ؟

 و: لەفەوجی شێخ تەیب ژمارە (203(.

 پ: ئەو دەمانەی پرۆسەی ئەنفال دەستی پێكرد ئێوە لەچ قۆلێكدابوون؟

و:  لەسەنگاو بووین ئەو رۆژە بوو كە لیوایەكی تانك هێرشیان كرد بۆ ئیسلامیەكان, یەكەم رۆژ كەئێمە گەیشتینە ئەوێ‌ بینیمان (40)تانك و (5)كۆپتەر بۆردومانیان دەكرد لەگەڵ ئەوەشدا جاشەكان لەگەڵ لیوایەكی مغاویردا بەشداری شەڕەكانیان دەكرد, بەڵام منیان نەبردە نێو شەڕەكەوە چونكە ئەو دەمە مناڵ بووم, لەمركزی پۆلیسی سەنگاو مامەوە, بەڵام چەند جارێك لەگەڵ سەیارەی ئامر سرییەكەمان كەئێستا لەهەندەرانە ئەچووینە نزیك جەبهەكە دەمانبینی كەشەڕو بۆردومان بوو كاتێك بۆ ئێوارە شەڕەكە كۆتایی پێهات هاتنەوە گووتیان مەقەری (ئیسلامیەكان)مان گرتووە, ئیتر ئەو هەموو جاشانەی (ش.ت)هەموویان كە هاتنەوە بەتانیی وكەلوپەلی زۆریان هێنابوو لەگەڵ خۆیان.

پ: ئەو هێزەی كەرژێم بەكاری دەهێنا چ جۆرە چەكێكیان پێ‌بوو؟

و: هەموویان تانكی زنجیرو لیوای مغاویرو پێنج كۆپتەریش.

 پ:  دیمەنی گوندەكانت دەبینی لەكاتی سووتاندا؟

و: من خۆم ئەو كاتانە چوومە گوندی (پێنجەمۆز9 دوكەلی لێ‌هەڵدەستاو روخێنرابوو, جاشەكان هەموویان پەلاماری پەلەوەرو ئاژەڵی گوندەكەیان دەدا و دەیان برد, لەپێش ئێمەشەوە, لیوایەكی رژێم وجاشەكانی تریش, چووبوونە گوندەكەوە ئاژەڵە گەورەكانیان بردبوو.

 پ: ئەوكاتە تۆهەستت چۆن بوو؟ كە جاشەكان ئاوایان لەماڵی زمانانی خۆیان  دەكرد؟

و: من خۆم ئەو كاتە زۆرم پێ‌ناخۆش بوو, بەحوكمی ئەوەی تۆزێ‌ عەرەبیم دەزانی دوو سەربازی رژێمم لەگەڵ بوو گووتیان تۆ بۆ گۆشتی ئەو پەلەوەرانە ناخۆی پێم گووتن نایخۆم چونكە حەرامەو ماڵی خەڵكە, ئەوانیش بەقسەی منیان كردو نەیانخوارد جاشەكان بەسەیارەی (ئیڤا) بەرخیان دەهێنا لەگوندەكانەوە وهەر جاشەو دانەیەكی بەردەكەوت بەڵام ئێمە ئەوەشمان وەرنەگرت, كەچی جاشی واهەبوو هێندە بێ‌ویژدان بوو هەتا بوكەشوشەو (نوخانگر)ی دەهێناو دەیدزی.

 پ:جاشەكان ناكۆكیان دەبوو لەبەرئەوەی هەندێك ڕەفتاری ناشیرینیان دەنواند وئەوانی تر پێان ناخۆش بێت؟

و: ناكرێ‌ بڵێن جاشەكان هەمویان خراپن, نیوەیان خراپ بوون بەتایبەت ئەوانەی كەپارەی باشیان وەردەگرت گوێیان بەهیچ نەئەدا, جاشی واهەبوو هێندە زاڵم بوولەیەك شوێندا (11) كەری كوشت.

پ: دیمەنی تر كە ئەو ڕۆژانەی لەگەڵیان بووی؟

و: من هەر نزیكەی دوو وەجبە لەوێ‌ بووم كە چومەوە شوێنەكەمان گۆڕدرابووچووینە (ئاش داخ)بۆ (ئاوایی (قەڵارێویلە)جاشەكان دەچوون دەگەڕان ماڵ بەماڵ بۆئەوەی شتیان دیست بكەوێ‌.

پ: جاشەكان چاوساغی هێزەكانی رژیمیان دەكرد بەدوای ئەو هاوڵاتیانە بكەون لە گوندەكانیان هەڵهاتبوون؟

و: من بەچاوی خۆم نەمدیوە بەڵام باسی دەكەن چونكە ئەگەر جاشەكان لەپێشەوەی ئەوهێزانەی رژێم نەبوایەن نەیاندەتوانی بەئاسانی بچن. ئێوارانێك ئێمە لەوێ‌ بووین چوار پێنج كۆپتەر دەبوونبەسەر دۆڵەكاندا دەگەڕان دەیان ووت فلانە كۆپتەر فلانە جاشی تیایەو چاوساغیانە؟

پ: دەگێرنەوە هەندێك جار ئەفسەرەكانی رژێم بەشەق لەجاشەكانیان داوە بۆئەوەی بیانخەنە پێشی خۆیانەوە؟

و: وەلڵاهی دەبێ‌ ڕاست بێت,چونكە ئەو دەمانەی هێندە نەدەچووینە شەڕەكان ئێمە سێ‌ برابووین پارەمان دەدا نەدەچووینە واجب بەڵام دواتر كە تەنگیان پێ‌هەڵچنین من رۆیشتم ئەو كاتانە لەكۆتاییەكەیدا بوو.

پ: چ دیمەنێكی ترت بینی لەو ڕوداوانە كە هەستی جولاندی؟

 و:دیمەنەكان زۆركاریگەریان هەبوو چونكە من مناڵ بووم وبەزۆربرابووم,كەدەمبینی گوندەكان ڕوخاون چۆڵن زۆر دڵتەنگ دەبووم.

پ: ئایا ئەو سەربازانەی كەلەگەڵتان بوون قەت بەجاشەكانیان نەدەگووت بۆ وادەكەنو خیانەت دەكەن لەگەلەكەتان؟

و:  پرسیاری لەو جۆرەیان دەكرد, هەندێك جاش هەبوون شەوانە لەگەڵ پیاوانی رژێم دەردەچوون لەوانە یەكێك ناوی (ح.ع)ئامر سرێ‌ بوو خەڵكی ڕزگاری بوو كە بەیانی دەهاتنەوە دەیانوون ئەمشەو پێشمەرگەمان بینیوە وتەقەمان كردووە ووامان كردووە.

 پ: بەگشتی هەڵوێستت چیە لەسەر جاش؟

و: جاش ناوەكەی بەخۆیەوەیەتی و نۆكەرن, غەدركراوە لەكەر كەناوەكەی لەو نۆكەرانە نراوە چونكە كەر لەشۆڕشی نوێ‌دا پێشمەرگە بۆ ڕاپەراندنی كارەكانی سودیان لێ‌ بینیوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌