• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەمرۆ لە شاری کەلار لەدژی بریاری گواستنەوەی دادوەر هاوژین حامد کەسوکاری ئەنفالکراوان خۆپیشاندانیان کرد

نیسان 26, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەمرۆ لە شاری کەلار لەدژی بریاری گواستنەوەی دادوەر هاوژین حامد کەسوکاری ئەنفالکراوان خۆپیشاندانیان کرد


لە ژێر دروشمی شەرمەزاری بۆ ئەوانەی بەرگری لەتۆمەتبارانی دۆسیەی ئەنفال دەكەن..

10419613_860509774022346_8241368845498380998_nئەنفالستان – گەرمیان : ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان ٢٠١٥ كەسوكاری قوربانیانی تاوانی ئەنفال ‌و چالاكوان ‌و رۆشنبیرانی دەڤەری گەرمیان لەدژی بریارێکی ئەنجومەنی دادوەری کە لەبەرانبەر ئەوەی بریاری یاسای جێبەجێکردووەو سێ لە تۆمەتبارانی ئەنفالی گرتووە کە دادگای باڵای تاوانەکان بە تۆمەتی بەشداری کردنیان لە تاوانی ئەنفال داوای کردوون حاکم هاوژین حامدیان گواستووەتەوە بۆ قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک. لەبەرانبەریشدا حاکم هاوژین ئەمەی بەسزا زانیوەو نامەی دەست لەکارکێشانەوەی داوەتە ئەنجومەنی دادوەری و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالیش بەو سزایە قایل نین و پێیانوایە ئەم بریارە دادپەروەرانە نیەو دەبێت ئەنجومەنی دادوەری بەخۆیدا بچیتەوەو بریارەکەی لەدژی حاکم هاوژین هەڵبوەشێنێتەوە. حەسەن عەلی فەرەج یەکێک لە بەشدارانی خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆی کەلار پێشتر بە ئەنفالستانی راگەیاند کە ئەنجومەنی دادوەری لەبری ئەوەی پشتیوانی حاکم هاوژین بکەن سزایان داوەو پێویستە بەخۆیان و بریارەکەیاندا بچنەوە . لەلایەکی تریشەوە هیوا خەلکی گوندی مەحمود پەریزادەو کوری ئەنفالکراوێکی گەرمیانەو خۆی لە گرتووخانەی دوبزە بە ئەنفالستانی راگەیاند ئێمەش وەک رێکخراوەکان نارازین لەو بریارەو بەتوندی مەحکومی دەکەین و بەنیازین بۆ ئەو مەبەستە بە هەماهەنگی و لەگەڵ چەندین رێکخراوی تر سەردانی ئەنجومەنی دادوەری بکەین و نامەی نارەزایەتییان رادەست بکەین و داوادەکەین بڕیاری گواستنەوەی حاكم هاوژین هەڵبوەشێننەوە . بەپێی زانیارییەکانی ئەنفالستان چەند رێکخراوێکی تری کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی تایبەت بەئەنفال وجینۆسایدو فیدراسیونی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش بەنیازن بێدەنگ نەبن ولە داهاتوی نزیکدا کاردانەوەو چالکی مەدەنیان دەبێت .

یاساناسێکیش بەناوی عیماد عەلی بە ئەنفالستانی راگەیاند ئەنجومەنی دادوەری دەتوانی حاکمێک لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوازیتەوە بەلام دەبێت دادوەرەکە رەزامەندی لەسەر بێت یاخود داوایەکی پێشکەش کردبێت بۆگواستنەوەی ئەوەی دەرهەق بەو حاکمەکراوە گواستنەوە نیە زیاتر سزایە .

هاوژین حامد دکتۆرای لە یاسا هەیەو ماوەی ساڵێک زیاترە لە دادگای بەرایی شاری کفری دامەزراوە، بەهۆی جێبەجێکردنی ئەرکەکانییەوە بەتایبەتیش گرتنی ٣ کەس لە تۆمەتبارانی ئەنفال توشی لێپرسینەوە بووەو ئەنجومەنی دادوەری بریاری گواستنەوەی بۆ قەزای ئامێدی داوەو ئەویش لەبەرانبەردا رەتی کردووەتەوەو وەک نارەزایەتییەک نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بەئەنجومەنی دادوەری کردووە، باس لەوەش دەکات کە هەرەشەی لێکراوەو ئاسایشی لەمەترسیدایە بۆیە لەئێستادا هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە.

یاداشتنامەی خۆپیشاندەرانی ئەمرۆی شاری کەلار

بەرێز: سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەرێز: سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەرێز: سەرۆكی حوكومەتی هەرێمی كوردستان

بەریز: ئەنجوومەنی دادوەری

بەرێزان: چالاكانی مەدەنی، ڕۆشنبیران ، رۆژنامەنووسان

ئێمە وەك كەسوكاری ئەنفالكراوەكانی گەرمیان و ڕێكخراوەكانی بواری ئەنفال وجینۆساید و  كۆمەڵی مەدەنی ئەوپەڕی نیگەرانین لە سزادانی حاكم (هاوژین حامد) و نەفیكردنی و ناچاركردنی داواكاری گشتی سلێمانی دادوەر (فەرهاد حاتم )بە دەست لەكاركێشانەوە، ئێمە كەسووكاری ئەنفالكراوەكان لەماوەی ڕابردودا بەوە ئومێدەواربووین كە دوو پیاوی یاساناس  بەبەردەوامی كەیسی بەدادگا گەیاندنی جاش و موستە شارە ئەنفالچیەكانیان جوڵاندووە، بەڵام مایەی شۆك و سەرسوڕمانە بەناو شۆرشگێرەكانی دوێنێ كە ماڵ و حاڵی ئێمە ئوتێل وچێشتخانە و حەمامیان بوو ، ئێستە خۆیان لێ گۆڕاوە و بوونەتە داڵدەدەری ئەنفالچیەكان و ئەو دادوەرانە سزا ئەدەن كە داكۆكیكاری سەر سەختی كەیسی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانن ، بۆیە لێرەوە وەك كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان ڕایدەگەیەنین چۆن لە ڕابردودا كەسووكارەكانی خۆمان كردە قوربانی لە پێناو داكۆكیكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان ، ئاوەهاش ئەمڕۆ ئامادەین ئەوانەمان كە ماوین لە دوایی ئەنفال خۆمان بكەینە قوربانی بۆ داكۆكیكردن لە (حاكم هاوژین )و(حاكم فەرهاد حاتم) چونكە چیتر ئەم سوكایەتیە جێگای قبووڵكردن نیە، هەروەك ئێمە رۆژ بە رۆژ نائومێد و رەشبینتر دەبین لەبەرانبەر ئەم دەسەڵاتەدا كە سەرەڕای ئەوەی هەل و بواری زۆرمان پێدا  بۆ بەدادگا گەیاندنی جاش وموستەشارە ئەنفالچیەكان، بەڵام لە جیاتی دەستگیركردنی ئەوان، هاتوون دەستیان بۆ كارێكی زۆر قێزەون بردووە ئەویش سزادانی( حاكم هاوژین حامد )ە، بە دوورخستنەوەی بۆ ئامێدی كە لە سنوری توركیایە، تەنیا هۆكاری ئەم سزایەش بۆ ئەم دادوەرە بەشەرەفە هەر ئەوەیە كە هەستاوە بەدەركردنی فەرمانی دەسگیركردن بۆ (٣) تۆمەتباری كەیسی ئەنفال لە قەزای كفری، بۆیە لێرەدا جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە، ئێمە وەك كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بەردەوام دەبین لە كاروو چالاكیەكانمان و هەموو ڕێگایەكی مەدەنیانە دەگرینە بەر، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە هەر گوێشی لێ نەگرتین ئەوە هەموو ئەگەرێك لەبەردەمماندا كراوەیە و حكومەت ولایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەهەموو دەرئەنجامەكان بەرپرسن مافی هیچ كەس ولایەنێكیش نیە لەو جاش وموستەشارە ئەنفالچیانە خۆش بێ، ئەمە تەنیا مافی ئێمەیە سزایان بدەین یان لێیان خۆش بین كە هەرگیزیش لێیان خۆش نابین.

لەكۆتایشدا جارێكی تر گرنگترین داواكاریەكانمان دەخەینە ڕوو، كە دەبێت بەزووترین كات جێبەجێ بكرێن و بەكەمتریش لەم داواكاریانە بەهیچ شێوەیەك ڕازی نابین :

1 . لابردنی سەرۆكی دادگای تاوانەكانی كەركوك گەرمیان

2 . گەڕاندنەوەی دادوەر “هاوژین حامد” كە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان دوورخراوەتەوە .

3 . جارێكی تریش جەخت دەكەینەوە لەسەر بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق بە دەسگیركردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی ئەنفال كە 423 كەسن و 258 كەسیان لە كوردستانن.

                       كەس و كاری ئەنفالكراوەكان و رێكخراوەكانی بواری ئەنفال و كۆمەڵی مەدەنی

                                                         گەرمیان  26/4/ 2015

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌