نیسان 24, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کۆرێک بۆ د. بورهان یاسین دەربارەی جینۆسایدی کوردوئەرمەن وجولەکە بەسترا
کۆرێک د. بورهان یاسین دەربارەی جینۆسایدی کوردوئەرمەن وجولەکە بەسترا
ئەنفالستان – سلێمانی : کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کتێبخانەی ئەندێشە کۆرێکی بۆ د. بورهان یاسین ڕێکخست و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو د. بورهان لەماوەی ٤٥ خولەکدا باسێکی بەراورد کاری گرنگی دەربارەی جینۆسایدی کوردو ئەرمەن و جولەکە پێشکەش کرد.
لەسەرەتادا د. بورهان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کەهەر لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا سەرقاڵی لێکۆلینەوەی قرکردنی ئەرمەن وجولەکەو کورد بووەو جینۆسایدی ئەم سێ گروپە شایانی ئەوەیە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەسەری بوەستێ و پەندوعیبرەتی لێوەربگرێت . لەمەرگرنگی بەراوردکارییەکەشیەوە ئەوەی خستەروو کە ئەمجۆرەبەراوردکاریانە دەرگا بەروی ئەنفالدا دەکاتەوە، چونکە ئەو تیوریە دانسقانەی دەربارەی جینۆساید کراون زیاتر لەمەر هۆلۆکۆستن نەک ئەنفال . لەکۆرەکەیدا دکتۆر بورهان گرنگی یادوەریشی خستەبەر باس و رونی کردەوە کە یادوەری گرنگترین رەهەندی هەرنەتەوەیەکی زیندووە هەتا وەک مادەیەکی گرنگ خۆی لەسەر بنیاتبنێتەوە . چونکە ناسیونالیزم لەسەر سێ پێگە وەستاوە رابوردو ئێستاو داهاتوو، بەداخەوە کورد لە ساڵی ٢٠٠٥ لەکاتی دامەزراندنەوەی عێراقدا رابوردوی لەبیرکرد . بەتایبەتی کەعێراق ئامادەی نەرمی نوندن نیەو دیموکراسیەت لە عێراقدا بووەتە دیکاتۆرییەتی زۆرینە !
لەبەشێکی تری باسەکەیدا د. بورهان یاسین باسی لەرەگەزەکانی جینۆسایدکرد دەستنیشانکردن و کۆکردنەوەو لەناوبردن . گرنگترین خاڵ لەکاتی دەستننیشانکردندا (بێزراندن ، تحقیر کردنە کەئەوەش وا لەجەلاد دەکات دلرەقانەتر مامەڵەلەگەڵ قوربانیدا بکات بەو راستیشەوە کە جەلادو قوربانی هەردوکیان خەسڵەتە ئینسانیەکانیان لێ دادەماڵدرێت و دەبن بەکارەکتەری سەرشانۆی روداوەکان . هەروەک کوردوئەرمەن وجوو وەک یەک بەخیانەتکار و بە رەگەزە پیسەکان ناودەبران لەلایەن ئەنجامدەرانی تاوانەکەوە و دەبوو لە ناوببرێن .
دکتۆر بورهان ئەوەی خستە روو کە قوربانی دەبێت چی بکات بۆنمونە کورد دەبێت چی بکات بۆ ئەوەی جینۆساید نەکرێتەوە گرنگترین گرەنتی بۆ ئەمە سەربەخۆییە .
دواتر گوێی لە سەرنج وپرسیاری ئامادەبوان گرت و وەلامی پرسیارەکانی دایەوە .
خوێنەران ئاگاداردەکەینەوە کە ٢/٥ شەممەی هەفتەی داهاتوو کتێبەکەی لە کتێبخانەی ئەندیشە دەربارەی کوردو داعش بە ئامادە بوونی دکتۆریاسین دابەش دەکرێت .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.