نیسان 21, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی تری ئاوشفیتس
دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی تری ئاوشفیتس
ئەنفالستان : ئەلمانیا- سوید
ئه‌مرۆ ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ دادگایی کردنی ئۆسکار گرۆنیگی 93 ساڵان که له‌کاتی جه‌نگی جیهانی دوومدا وه‌ک ژمێریار و پاسه‌وان له که‌مپی ئالشویتش، کاری کردووە” ئه‌و که‌مپه‌ی بۆ له‌ناوبردنی جوله‌که‌کان، ڕۆمه‌کان و رووسه‌کان ته‌رخان کرابوو، به‌ڕێوه چوو.
کاری ئه‌م تاوانباره فاشیسته ئه‌وه بووە، کاتێک که جووله‌که‌کانیان بۆ که‌مپه‌که هێناوه، هه‌موو پاره وشتێکی به‌نرخ که پێیانبووه، لێی سەندوون و ناردوویەتی بۆ به‌شی ئابوووری سوپا له به‌رلین. ئه‌مه‌ش به هاوکاری کردنی بۆ بۆ له‌ناوبردنی زیاتر له 300 هه‌زار جوله‌که‌ی هه‌نگاری که هاتوونه‌ته که‌مپه‌که تاوانبار کراوه، ئۆسکار ئاشکرای کرد: کە ئەو بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری لە کوشتنی 300 جوولەکە کردووە لە سەربازگەی نازییەکان بەناوی سەربازگەی ئۆشفیتز. داوای لێبوردنی کرد کە کارێکی زۆر بێڕەوشتانەی کردووە.
پاش 70 ساڵ و پیره‌مێردێکی 93 ساڵه، سه‌رنجی هه‌موو میدیاکانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، که هه‌رگیز لێبووردن بۆ که‌سانی تاوانباری جینۆساید ” کۆمه‌ڵکوژ”ی نیه و ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی زیندانی هه‌تا هه‌تاییه.
ئه‌م دادگاییکردنه سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە تۆمەتباران وتاوانبارانی جینۆساید نابێت بەهیچ پاساوێک لەیاسا بەدەربن و هیچ حەسانەیەکی نێودەوڵەتی ونیشتمانی وئاینی نایانگرێتەوە، بۆ ئه‌وه‌یه جارێکی تر که‌س تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام نه‌دات.
ئەفسوس لە هەرێمی کوردستاندا بەناوی ئازادییەوە نه‌ک دادگایی تاونبارانی ئه‌نفال ناکرێت، بەڵکو پله و پایه‌ی سه‌ربازیان هەیە و بگرە ئەو دادوەرانەش سزا دەدرێن کە بریاری گرتنی تۆمەتبارانی ئەنفال دەدەن نمونەش سزادانی حاکم هاوژین حامدە ! کە لەبری پشتیوانی گواستویانەتەوە بۆ قەزای ئامێدی !
لەو لینکەی خوارەوەدا به‌شێک له دیمەنی دادگایی کردنه‌کە، به‌زمانی سویدی و ئه‌ڵمانی و هه‌ندێک له شایتحاڵه‌کان ببینە کە لە دادگا . ده‌رده‌که‌ون.http://www.svtplay.se/klipp/2861832?type=embed
سەرجاوەی ئەم زانیارییە لە وڵاتی سویدەوە هونەرمەند مەهدی جاف و لەولاتی ئەلمانیاوە تاهیر رەحیم هەواڵ وزانیاری و وێنەکانیان گەیاندە ئەنفالستان .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.