نیسان 21, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌و چیرۆكه تراژیدیه‌ی ئه‌نفال ،كه ساڵانێكه پێوه‌ی ده‌سوتێم و شاردومه‌ته‌وه
“ئه‌و چیرۆكه تراژیدیه‌ی ئه‌نفال ،كه ساڵانێكه پێوه‌ی ده‌سوتێم و شاردومه‌ته‌وه”
بێستون ژاڵه‌یی
چه‌ند ساڵێكه ئه‌و چیرۆكه تراژیدیه‌م له سینگ و زه‌ین و یاده‌وه‌ریما هه‌ڵگرتووه ، هه‌رچه‌نده من هه‌موو ژیانم مامه‌ڵه بووه له‌گه‌ڵ ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا ،به‌ڵام ئه‌مه چیرۆكێكی جیاوازه ،ئه‌وكاته‌ی له چه‌ند میدیایه‌كدا كارم له‌سه‌ر كۆسته‌كانی ئه‌نفال ده‌كرد ،ئه‌و ژنه له سلێمانی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم ، به‌تۆنێكی پڕ له‌متمانه و ویقار وتی “ده‌مه‌وێ بتبینم “،شوێنێكمان دیاری كرد و بینیم ،ژنێكی سه‌لار كه په‌نجا ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر پشت سه‌ر نابوو ،هه‌ر له‌ڕێوه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ كۆڵێكی قورس له كۆڵی خۆی بكاته‌وه ،وتی :(باش گوێ بگره چیرۆكێكی تاڵ و هاوكات مه‌ترسیداریشت بۆ ده‌گێڕمه‌وه ،چیرۆكێك له ژیانی خۆمه‌وه كه ده‌یان ساڵه به په‌نهانی هێشتومه‌ته‌وه و ئیتر ته‌حه‌مولی شاردنه‌وه‌ی ناكه‌م ، ساڵی 1988 ماڵمان له گه‌ڕه‌كێكی ئه‌م شاره‌دا بوو ،ڕۆژێكی به‌هاری ئه‌و ساڵه ،ئه‌و گه‌وره‌كچه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له پشتی ماڵمانه‌وه ده‌ژیا ،خۆی كرد به‌حه‌وشا و هه‌واڵی دامێ كه چه‌ند مناڵێكی ئه‌نفال له‌به‌رده‌م مه‌ركه‌زی شورته‌ی عه‌ربه‌تا فڕێدراون ،من مناڵیشم هه‌بوو ،به‌ڵام یه‌كسه‌ر ئۆقره‌م لێ هه‌ڵگیرا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا به‌ره‌و عه‌ربه‌ت كه‌وتمه‌ڕێ و كه گه‌یشتمه ئه‌و شوێنه ته‌نیا ئه‌م مناڵه كچه چوارپێنج مانگانه مابووه‌وه ، كه له‌گه‌ڵ خۆمدا هێنام ، ئه‌مه‌نده تایبه‌ت و به‌سۆزه‌وه به‌خێوم كرد ،زۆر جیاواز له مناڵه‌كانی خۆم ،به‌ڵام قه‌ت نه‌مهێشت ئینسانێك بزانێ ئه‌و كچه مناڵی خۆم نیه! به‌ڵام هه‌میشه ئازارێكی ویژدانی قوڵم به‌هۆی چیرۆكی كاره‌ساتباری ئه‌و مناڵه‌وه له‌گه‌ڵدا بوو ، نه‌مده‌زانی چی بكه‌م! ئه‌م چیرۆكه بۆ كێ بگێڕمه‌وه! ئایا دایك و باوكی ئه‌م مناڵه چیان به‌سه‌ردا هاتووه ! له چ بیابانێكدا زینده‌به‌چاڵكراون ! له‌كوێ ئه‌م له‌ته‌ی جگه‌ریان لێ جیاكراوه‌ته‌وه!! به‌ده‌م ئه‌م هه‌موو ژان وئازاره په‌نهانه‌وه كچه‌كه‌م گه‌وره‌كرد ،هه‌ر به‌هۆی چیرۆكه تراژیدیه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ناچار به‌خێزانه‌وه دوای ڕاپه‌ڕین هاتمه ئه‌وروپا ،ئه‌و كچه بۆ چاوتروكاندنێكیش هه‌ستی نه‌كردووه ،كچی من و مێرده‌كه‌م و خێزانه‌كه‌مان نیه ! ئه‌و نازدار و بزێوی ناو مناڵه‌كانه ،تا هاوسه‌رگیریشی كرد له‌ماڵی ئێمه‌دا خاوه‌ن بڕیار و گه‌وره بوو ،به‌ڵام ئه‌م نهێنیه ئه‌و هه‌موو ساڵه منی ده‌هاڕی ، ده‌یخواردم و ئازاری ئه‌دام ،سه‌دان جار بیرم له ڕێگایه‌ك كردۆته‌وه ڕاستیه‌كه ئاشكراكه‌م ،زاتم نه‌كردووه!هه‌میشه له‌خۆم ده‌پرسی دوای ئاشكراكردنی ئه‌م نهێنیه چی ڕوو ئه‌دا! هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و خزم و كه‌س وكار چی ئه‌بێ! ئه‌ی هه‌ڵوێستی خودی كچه‌كه؟! ئه‌ی هاوسه‌ری؟! ئه‌ی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی؟!ئه‌وا له دوایدا قه‌ناعه‌تم به‌خۆم هێنا و بۆتۆم گێڕایه‌وه ،من نازانم تۆ چی ئه‌كه‌ی له‌م چیرۆكه كاره‌ساتباره ،به‌ڵام ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه بۆ من هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامیه)
لێره‌دا ئه‌و ژنه چیرۆكه‌كه‌ی به‌چاوی پڕ له گریان و حه‌سره‌ت و هه‌نسكه‌وه ته‌واو كرد ،هه‌موو گیانی ئه‌له‌رزی! هه‌ر له‌وێدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی كچه‌كه و وێنه‌یه‌كی ناسنامه‌كه‌شی دامێ ،منیش ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ئازاره‌م له سینگمدا هه‌ڵگرتووه و كینكڵی پێوه ئه‌خۆم،به‌ڵام ئیتر ته‌حه‌مولم نه‌ما و ناچاربووم لێره‌دا بیگێڕمه‌وه!نازانم باشم كردووه یان خراپ !به‌ڵام به‌ڕاستی خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م حیكایه‌تی ئه‌نفاله‌وه كه ته‌نانه‌ت له هاوسه‌ریشمم شاردۆته‌وه ده‌خنكام ،ئه‌مه نهێنیه‌كی زۆر ئازار به‌خش و قورس بوو، ڕاسته ئه‌نفال هه‌زاران حیكایه‌تی هه‌زارجار له‌مه تراژیدی تری تیایه ،به‌ڵام ئه‌مه‌یان كه پارچه‌یه‌كی نهێنیه‌كه‌ی كه‌وته ناو حه‌وشه‌ی ژیانی منه‌وه زۆر قورس زاماری كردم!خودایه ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه به خێر بۆ ئه‌و خێزانه و ئه‌و كچه‌ی ناو ته‌نووری ئه‌نفال ته‌واو بێ!! كه تا ئێستا و دوای 27 ساڵ له‌تاوانی ئه‌نفال به‌م سه‌ربه‌رزیه گه‌وره‌ی ژیانی نه‌زانیوه ،سه‌ربه‌رزی بوونی له‌ناو كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كاندا!!!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.