نیسان 19, 2015 Omer ئهرشیف, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەوەی نەدەبوو ڕوبدا رویدا
ئەوەی نەدەبوو ڕوبدا رویدا
عومەر محەمەد
١٧//١/٢٠١٥ سلێمانی
لە ١٨ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ لە سێهەمین کۆنفرانسی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا و دواتریش لە شارەکانی کەلار و لە سڵیمانی زیاد لە سێ جار تویژینەوەیەکەم دەربارەی رزگاربوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال (ئەوانەی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان) ئەنجامدا، بەلای کەمەوە لە دوو لەو کۆنفرانسانەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و نزیکەی ١٠ پەرلەمانتاری عێراق و کوردستان ئامادە بوون، لە هەرسێکیاندا زۆر بەڕونی پێداگریم کرد لەسەر ئەوەی ئەم کەسانە دەبێت لە چەک دوربخرێنەوەو کارێک بکەن تیایدا سەلامەتی ژیانیان دەستەبەرکرابێت، نابێت چەکیان بەدەستەوە بێت، ئەمە لەکاتێکدا بوو، کە سێ لەو دەربازبوانە لە ریزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشدا دامەزرابوون بەفەرمی کاریان دەکرد. ئەم پێشنیارو راسپاردانە لەبری ئەوەی هەڵوەستەی ئینسانی بەوەزیروپەرلەمانتاران بکات دردۆنگ وتورەی کردبوون .
ئەوەی تیشکم دەخستە سەری و لەسەری دەوەستام، هیچ ئیستفزازو پلار نەبوو لەکاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەڵکو بەئاگاهێنانەوەیان بوو لەو بێئاگاییەی دەرهەق بەئەنفالکراوان ومافەکانیان بوو، مەبەستەکەم ڕون وئاشکرا بوو سرینەوەی روخساری هەرێم بوو، لەو کەمتەرخەمیەی تیایدا دەژیا.
راسپاردەکانی توێژینەوەکە ئەمە بوو ( هەڵەیەکی کوشندەیە ئەگەر هەریەک لەم مرۆڤانە لەم دەربازبوانە “چەک”یان بەدەستەوە بێ، چونکە لەهەرێمێکدا دەژین پڕە لە عەرەب هاوزمانی ئەو ئەفسەرانەی لەکاتی کۆمەڵکوژییەکاندا فەرمانیان بەجەلادەکان دەکردو دەیانگووت ” ارمی” بیتەقینە ئەگەر هاتوو عەربێکیان بینی و روخساری لەو جالادانە چوو، دەنگیان هەمان نەغمەی ئەو جەلادانە بوو تاوانی کۆمەڵکوژی هێنایەوە بێریان و لەچرکە ساتێکدا گەرانەوە بۆ دیمەنی کۆمەلکوژی چرکەساتی تاوانەکە و چەکەکەیان لەشانداگرت و تاوانێکیان ئەنجامدا ! پێم بڵین لەو حاڵەتەدا کێ تاوانبارە ؟ باشە بۆ حکومەت ئەوەندە کارێکی گرانە لەبری کاری چەکداری پیشەیەکی تریان پێبدات ؟ ) لە یەکێک لە سمینارەکاندا ئەمەم دوبارەکردەوە کەچی پەرلەمانتارەکانی یەکێتی لەبری ئەوەی لێوی خۆیان لەو کەمتەرخەمیە بگەزن، تورەبوون و هەرلەناو هۆڵی سیمینارەکەوە تەلەفۆنیان بۆ سەرۆکی پەرلەمان کرد بوو وەک بڵێی راستی نەوترابێت و ستەمیان لێکرابێ. بۆیە هەر لەوێ ئاگاداریانکردین کەسبەی سەرۆکی پەرلەمان چاوەڕوانتان دەکات ..هەرچەندە ئێمە (دەربازبوان ومن) چوینە لای بەڵام چونەکەشمان هەر بێسود بوو.
بەداخەوە پێشبینیەکەم هاتە دی نەک عەرەب زمانێک بەڵکو دوو کورد زمان و دوو کەسوکاری ئەنفال لەروداوێکی نەخوازراودا کوژران، ئەوەی دەمانتوانی پێشی پێبگرین نەمانکرد.. بە فیشەکێک نەک هەر تاقانەیەکی ئەنفالمان لەدەست چوو، بەڵکو هەرچی سەرمایەی رەمزی نەتەوەییە کەوتە بەرهەرەشەوسوکایەتی پێکردن بوو بەقوربانی بێباکی دەسەلاتدارانی ئەم هەرێمە.
وەزیرەکان توانیان گوێ لەزۆر گەمژە بگرن وکارە کرچوکاڵەکانیان جێبەجێ بکەن و سامانی گشتی بەهەدەر بدەن، بەڵام نەیانتوانی بۆیەکجار گوێ لە راسپاردانە بگرن و چەک لە تاقانەکانی ئەنفال ودەربازبووەکانی کۆمەلکوژی ئەنفال بستێننەوە .
جگەلەو توێژینەوەیەی بۆ دەربازبووەکانم ئەنجامدابوو بۆ تاقانەکانی ئەنفالیش بەهەمان شیوە : کەراسپاردەکان بەم شیوەی خوارەوە بوون :
مافەكانیان:
دوربخرێنەوە لەکاری چەکداری و هەركارێكی مەترسیدار، تەنانەت ئەگەر ئەو كارە زۆر گرنگ وپیرۆزیش بێت بۆنمونە بە بریارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە پێشمەرگایەتی ودامەزراندنیان لە ریزەكانی پۆلیس و ئاسایشدا قەدەغە بكرێت. ئەگەر لەوێشدا هەبن نەبرێنە بەرەکانی جەنگ وئەرکی کارگێڕییان پێبدرێت.
3. لەبەرامبەردا كاری تریان پێبدرێت بۆنمونە جوانترە تاقانەیەكی ئەنفال لەبری ئەوەی (پێشمەرگە بێت باخەوانێك بێت) ئەمەش بۆ سەلامەتی ژیانیان ومانەوەی رەچەڵەكی ئەو خانەوادانەیە. ( نمونەی ئەم حاڵەتانە لەتاوانی هۆڵۆكۆستدا بەمجۆرە مامەڵەیان لەتەکدا کردون، هەركەسێك لەخانەوادەیەك تاقە كەسێكی دەربازبوبێت بەدەر لەیاسای باوی هاوسەرگیری دەوڵەت برگەیەكی تری یاسایییان بۆ دانابون، بەمەبەستی هاوكاری كردنی ئەو پیاوانە، بۆ ئەوەی هاوسەرگیری دوهەم بكەن ئەمەش بۆ ئەوە بو پارێزگاری لە مانەوەی رەچەڵەكیان بكەن.
ئەركەكانیان:
تاقەنەكانیش ئەركی سەرشانیانە رێز لەو ئیمتیازانە بگرن كە كۆمەڵگاو حكومەت و رێكخراوەكان پیان دەبەخشن.
١- نابێت ئەو پێناسەیە بۆ كاری ناشیاو بەكاربهێنن و زیان بەبەرژەوەندی گشتی و ئابرومەندی ماف و ئیمتیازی تاقانەكانی تر بگەیەنن
٢ نابێت بەهۆی ئەوەی زۆرترین كەسیان لەبنەماڵەكانیان لەدەستداوە ئەو هەستەیان لەلا دروست بێت خۆیان لەبەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەیی و هاوڵاتێتی خۆیان بدزنەوە.
تێبینی : لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی دەربازبووەکان ئەم راسپاردەیەم بە جێگری سەرۆکی حکومەتیش ووت ، بەڵام لەوڵاتێکد کە مرۆڤ لەهەموو شتێک بێبایەخ تر بێت قسە چ بایەخێکی بۆ دەمێنێتەوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.