نیسان 18, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ڕاست نافه‌رموون
ڕاست نافه‌رموون
عومه‌ر محه‌مه‌د
16ی نیسانی 2015 سلێمانی
سالی پار له‌گرته‌یه‌کی ڤیدۆییدا وته‌یه‌کی کورتی منیان بڵاوکرده‌وه که وتبووم : ( ئه‌گه‌ر له‌یادی تاوانی ئه‌نفالدا بۆ هه‌ر قوربانییه‌کی ئه‌نفال وکیمیاباران یه‌ک درۆ له‌خۆماندا که‌م بکه‌ینه‌وه ئه‌وکاته ده‌بینه راستگۆ ترین میلله‌تی سه‌ر روی زه‌ووی ) که‌چی به‌داخه‌وه له‌یادی تاوانی ئه‌نفال وقوربانیه‌کانیدا له‌رۆژانی 16ی ئازار‌و 14 نیساندا، زۆرترین درۆ ده‌که‌ین .
پێم سه‌یره مرۆڤ هێنده بێ چاوڕووبێت خۆی گه‌نده‌ڵ بێت و بێت باسی گه‌نده‌ڵی بکات و وه‌ک دژه گه‌نده‌ڵێک وێنه‌ی خۆیمان پیشان بدات، چما خۆ نه‌عامه ئاسا مه‌لێکی بێزمان وبێ عه‌قڵ نیت وابزانی که خۆت سه‌رت نه‌وی کرد ئه‌وانی دی پشتی قونت نابینن ! که خۆت بێباکترین که‌س بوویت بۆ هه‌ستانه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، بۆخۆت جوانتره باسی خه‌مساردی ئه‌وانی دی نه‌که‌یت ، له‌وه‌ش کاره‌ساتبارتر تۆمه‌تباری تاوانی ئه‌نفال بێت و له‌یادی ئه‌نفالدا به‌و په‌ڕی بێچاوڕووییه‌وه له ریزی پێشه‌وه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی پیاوماقوڵان و له نزیک سه‌کۆی نمایش و له به‌ر لوتی مایک وبێژه‌ره‌کان دانیشیت و گوێ له‌وتاری ئیدانه‌کردنی تاوانی ئه‌نفال و ریسواکردنی تۆمه‌تباره‌کانی بگرێت . !!
ئه‌وه ده‌ردی گه‌وره‌ی ئێمه‌و کێشه‌ی بنه‌ره‌تی بونیادی که‌سایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یه . رۆشنبیرێک شاره‌زایه له‌بواری فه‌لسه‌فه ئه‌وه باشه، به‌ڵام خراپییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که دێت وه‌ک چالاکوانێکی مه‌یدانی ده‌رباره‌ی ئه‌نفال قسه‌ی ناسک ریز ده‌کات، بێئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی رون وراچڵه‌کێنه‌رمان پیشان بدات ناشرینیتر له‌وه هۆنینه‌وه‌و داتاشینی ئه‌و چیرۆکانه‌یه که له ده‌می دوو بیستوونی له‌بری ئه‌وه‌ی ئازایانه بێژێت له‌فڵانم بیستووه که‌چی دێت خۆی ده‌کات به‌و کاره‌کته‌رو شایه‌تحاڵه‌ی گوایه به‌رێزی ئه‌رکی کێشاوه‌و چووته فلان گوند‌و گوێی له فلان میمک و فڵان پیره‌پیاو گرتووه که زه‌بری ئه‌نفال تاساندوویه‌تی .
سه‌یره.. ! مرۆڤ هێنده بێچاوڕوو بێت درۆ به‌ده‌م ئه‌نفاله‌وه بکات یاخود به‌ده‌م ئه‌نفاله‌وه دزی بکات و بخوازێت وه‌ک فریاد ره‌سی لێقه‌ومان خۆیمان پیشان بدات… به‌ڵام ئه‌فسوس ! نه‌ک تاکه که‌س بگره هه‌زاران که‌سی خه‌مساردو بێباک و بێویژدانم له‌م جۆره‌که‌سانه بینیوه‌و ده‌یانم تاقی کردووه‌ته‌وه له رۆشنبیر‌و وه‌زیرو گزیر، له چالاکی مه‌ده‌نی و چالاکی ئه‌نفال، گوایه چیرۆکه‌کانم یان چیرۆکی ده‌رباز بووه‌کان هه‌ژاندویه‌تی وته‌زاندوویه‌تی و خه‌وی زراندون و گریاندونی و فرمێسکی گه‌رمی پێڕشتوون .. به‌لام ئه‌فسوس زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت هه‌ڵوێستی ئازایانه‌م لێنه‌بینیون به پێچه‌وانه‌وه زۆریانم له ئاست که‌مترین ئه‌رکدا به‌سه‌رشۆڕی بینیوه . ره‌نگه نمونه‌یه‌ک پێویست بێت (زانیار) کوڕی ئه‌نفالکراوێکه له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کی شاری خورماتوودا که تیرۆرسته ئاینی وشۆڤینیه‌کان چاندبوویان به‌رکه‌وت و (حبله‌ی شوک)ی پچرا چه‌ندی بانگه‌وازم کرد وخه‌ڵکی تر بانگه‌وازی کرد به‌هانایه‌وه بچین. بێ سود بوو ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆنم کرد بۆ په‌رله‌مانتارێک که بریار بوو ئه‌وپاره‌یه‌ی له‌بری خانه نشینی له ژێر فشاری خه‌ڵکدا (بیبه‌خش) له وه‌لامدا وتی من خێر ناکه‌م . کۆمێنته‌کانی ناوتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک له هه‌مووان ره‌وانتره‌و وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی ڕون راستیه‌کانی تێدا ده‌بینین له مه‌ڕ دۆسێی زانیاری برینداره‌وه بابزانین هاوکارییه‌کان بۆ زانیار چه‌ندو چی بوون ؟ له‌وه‌نده به‌ده‌ر نه‌بوو که نوسیویانه : (پێمناخۆشه ، خوا شیفای بۆ بنێرێت، که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال هه‌قه هاوکاریان بکرێت) تیبینی بکه‌ن هه‌موو ئه‌و قسانه جگه‌له خۆ دزینه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی راسته‌قینه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی تیدانابینی ! ئیدی ئه‌م کاره‌کته‌ره بنیاتنه‌رانه کێن ؟ ئه‌و هه‌موو خێرخواز‌و ده‌ست ودڵفراوانانه له‌کوێن ؟
به‌دنیای بناسێنین :
له‌وه‌تای من له دۆسێی ئه‌نفال کارده‌که‌م ئه‌و قسه وه‌رس کاروتاقه‌ت پڕوکێنه‌ی زۆر له سنوری خۆی تێپه‌ری کردووه که ده‌ڵێت (پێویسته تاوانی ئه‌نفال دۆکۆمێنت بکرێت یاخود تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسێنین) ناشلێت تاوان ده‌ڵێت کاره‌ساتی ئه‌نفال !! کاره‌سات ده‌شێت لافاوێک یان ئاگر که‌وتنه‌وه‌وه‌یه‌ک بێت ئیتر نازانم به‌چ لۆژیکێک وبه‌چ واتایه‌ک روداوێکی سروشتی که کۆمه‌ڵکوژی خستبێته‌وه ده‌رخرێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه. ئه‌گه‌ر واز له‌م نالۆژیکیه‌ش بهێنین ناتوانین له‌و ده‌مسپی سالارییه‌و نه‌سیحه‌ت ئامێزانه بهێنین که خۆی ئاماده نیه یه‌ک هه‌نگاو بنێت و هه‌ر رێنمایی ده‌کات . رێنماییه‌کی گیلانه‌و خه‌ون وخه‌یاڵی گه‌وجانه .
سه‌یره ..! نوسه‌روچالاکوان هێنده بێ چاوروبێت بیرۆکه‌که‌ی تۆ ته‌نانه‌ت نوسین وچاپکراوی تۆ که ناوی خۆتی له‌سه‌ره‌و پێشتر بلاوکرابێته‌وه به‌رێت و خۆی بکات به‌خاوه‌نی هه‌موو بیروهه‌وڵه‌کانی تۆ‌و له‌سه‌ر خه‌رمانی تۆ بله‌وه‌رێ له‌ولاشه‌وه شین بۆ ئه‌نفال بکات ! ئاخر مرۆڤ ئه‌گه‌ر ویستی ببێته چالاکوانی ئه‌نفال ده‌بێت به‌قوڵی بروای به‌مافی ئینسان هه‌بێ وداکۆکی کاری مافی زیندووه‌کانی دوای ئه‌نفال بێت چ جای ئه‌وه‌ی خۆی پێشێلکاری مافی زیندوه‌کان بێت و شین بۆ مردووه‌کان بکات ؟ سه‌یرده‌بێت ئه‌و جۆره که‌سانه تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و دزین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵی خه‌لک به پێشێلکاری مافی مرۆڤ نه‌زانن !؟ مه‌گه‌ر درۆکردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه سوکایه‌تی نین به‌ئه‌نفالکراوان ؟ کورد ده‌بوو له دوای ئه‌نفاله‌وه راستگۆترین میلله‌تی سه‌ر گۆی زه‌وی بوایه، چونکه تاوانی ئه‌نفال به‌تۆمه‌تێکی بێبنه‌ما ئه‌نجامدرا (به‌کرێگیراوانی ئێران..! ) ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین درۆی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، ئاخر منداڵ چۆن ده‌بێته خیانه‌تکار ؟ هه‌تا ببێته به‌کرێگیراوی ئیرانی ؟ ته‌نانه‌ت کوا توانای هه‌یه ببێته شۆڕشگیر !
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.