نیسان 18, 2015 Omer دیدار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کورد لە چاوی عەرەبی سیاسیيدا دوژمنە جا ئەو هێزە ئایينی بێت یان نا .
هۆشیار عومه‌ر عه‌لی خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی ئێکسیتەری به‌ریتانی:
کورد لە چاوی عەرەبی سیاسیيدا دوژمنە جا ئەو هێزە ئایينی بێت یان نا
یەکەمجار لە ماڵپەڕی ئەنفالستان بڵاودەبێتەوە
هۆشیار عومه‌ر عه‌لی خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی ئێکسیتەری به‌ریتانی له‌م دیداره‌دا و له 27 هه‌مین ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا له پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفال و ئامانجه‌كانی به‌عس له ئیباده‌كردنی ده‌دوێت و ده‌ڵێت» رژێمی پێشووی بەعس بە چەند هۆکارێک کوردی کردە ئامانج. هۆکاری سەرەکی کۆتاییهێنانی یەکجاری بوو بە تواناکانی کورد لە روبەڕوبونەوە و درێژەدان بە خەباتی چەکداری چونکە گوندەکان و گوندنشینان پێگە و هێزی بەردەوامی شەڕبوون دژ بە بەعس» له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال له دوای نه‌مانی به‌عس هۆشیار عومه‌ر ده‌ڵێت « لە عێراقدا هەمیشە هێز حوکمی کردوە و ئەگەر کورد خۆی تواناکانی بەرگری و پاراستنی خۆی بەهێز نەکات هیچ دوورنیە دیسان بکرێتە ئامانج. جا پێشتر بەعس بوو. ئێستا داعشە و سبەی هێزێکیترە بە ناوێکی ترەوە»:
به‌عس بۆچی له پرۆسه‌یه‌كی به‌نێو ئه‌نفالدا كورد ئیباده ده‌كات ؟
هۆشیار عومەر عەلی: رژێمی پێشووی بەعس بە چەند هۆکارێک کوردی کردە ئامانج. هۆکاری سەرەکی کۆتاییهێنانی یەکجاری بوو بە تواناکانی کورد لە روبەڕوبونەوە و درێژەدان بە خەباتی چەکداری چونکە گوندەکان و گوندنشینان پێگە و هێزی بەردەوامی شەڕبوون دژ بە بەعس. بە لە ناوبردنی گوندەکان و کۆمەڵکوژی کورد ئەگەری تێکۆشانی چەکداری کورد بەرمابەر بە بەعس بە تەواوی بەرەو نەمان دەچوو. هەر ئەوەش روویدا لە ساڵی ١٩٨٨-١٩٩١ تەنیا شەڕی پارتیزانی لە چەند ناوچەیەکی کەمی کوردستان هەبوو.
– هه‌میشه به‌عس وه‌ك هێزێكی عه‌لمانی خۆی وێناكردووه به‌ڵام بۆ وشه‌ی « ئه‌نفال» كه یه‌كێكه له ئایه‌ته‌كانی قورئان هه‌ڵئه‌بژێری و كوردی پێ ئیباده ده‌كات , پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس بۆ وشه‌ی ئه‌نفال بۆ ؟
هۆشیار عومەر عەلی: من خۆم مێژووی عەرەب و مێژووی ئیسلام بە تەواوکەری یەکتر دەزانم. هەر بۆیە بەعسیزم وەکو رەوتێکی ناسیۆنالیستی عەرەبی بە سێکیولار یان عەلمانی نازانم. ئەوەی رژێمی بەعسی لە قۆناغی پاش دووەم جەنگی جیهانی تاکو جەنگی کەنداو کە دژ بە بەعس لە کوەیت بەڕێوەچوو کەمتر جەخت لەسەر رەهەندی ئاینی هەبوو. بەڵام تەنانەت لە جەنگی ئێران-عێراقیشدا رژیمی بەعس زمان و زاراوەی ئیسلامی بەکاردەهێنا. بەڵام دوای جەنگی کوەیت سیاستی بەعس ریشە ئاینیەکان دەرکەوتن و لە سیاسەتی وڵات‌دا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە لەلایەک. لەلایەکی ترەوە، ناونانی ئەو پرۆسەی جینۆسایدە بە ئەنفال بۆ ئەوە بوو کە هەم شەرعیەتێکی دینی بدات بە لەناوبردنی کورد و هەمیش پشتیوانی و بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی مسۆگەر بکات. ئەمڕۆ دەبینین کە بەرپرسان و ئەفسەرانی پێشووی بەعس لەگەڵ هێزێکی وەکو داعشدا هاوپەیمانن لە عێراق. ئەمەش ئەو راستیە دەسەلمێنێت کە کورد لە چاوی عەرەبی سیاسی‌دا دوژمنە جا ئەو هێزە ئاینی بێت یان نا.
پێت وایه به‌عس له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا جگه له ئه‌نفال ده‌یتوانی وه‌ڵامی تری هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ؟
هۆشیار عومەر عەلی: نەخێر. چونکە پێشتر بەعس دانوستانی لەگەڵ کورد کردبوو بەبێ ئەنجام چونکە نیەتی چارەسەری پرسی کورد نەبوو بەڵکو کڕینی کات بوو تا پاش بەهێزبوون دیسان هێرش بکاتەوە سەر کورد. رەنگە دانوستان بکرابا جارێکی‌تر بەڵام کاتی دەبوو. بڕیاری ئەنجامدانی ئەنفال شتێکی لەناکاو نەبوو بەڵکو چەندین ساڵ پێش ١٩٨٨ بڕیار و پلانی بۆ دانرابوو. بە کۆتایهاتنی جەنگی ئێران-عێراق دەستی بەعس کراوە بوو بۆ ئەنجامدانی ئەنفال چونکە هەڕەشەی داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئێرانەوە کۆتایهات. ئەمەش لە ئەو دۆکیومێنتانەدا ئاشکرایە کە پاش راپەڕین لە رژێمی پێشووی بەعس بەجێمان.
– پێت وایه ئه‌نفال ته‌نها په‌یامێك بوو بۆ كورد یان به‌عس ئه‌وه‌ی به په‌یام ده‌زانی بۆ كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ؟
هۆشیار عومەر عەلی: لە ئەنفالدا سەدام مەبەستی بوو کە کورد ملکەچ بکات و لە روی سیاسی و چەکدارییەوە بێکاریگەری بکات. چونکە تەنیا رێگا بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەر کوردستاندا بە تەواوی زاڵ بێت نەهێستنی گوندەکان بوو. ئەگینا لە بەعس زاڵ بوو بەسەر هەموو پینتێکی کۆمەڵگەی عێراقیدا لە رێگەی هێز و موخابەرات و ترسەوە.
– وه‌ك ئاشكرایه به‌عس هه‌میشه ئه‌و هێزه بووه توانای قبوڵكردنی جیاوازییه‌كانی نه‌بووه و هه‌میشه ده‌نگه جیاوازه‌كان و ئه‌وانه‌ی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمیان هه‌بووه كافر ده‌كات بۆ نموونه كورد و پرۆسه‌ی ئه‌نفال , وه له ئێستادا به‌عس نه‌ماوه به‌ڵام پێت وانییه هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ئاماده‌گی هه‌یه وه ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه له فۆرم و شكڵی جیاوازتردا ؟
هۆشیار عومەر عەلی: لە عێراقدا هەمیشە هێز حوکمی کردوە و ئەگەر کورد خۆی تواناکانی بەرگری و پاراستنی خۆی بەهێز نەکات هیچ دوورنیە دیسان بکرێتە ئامانج. جا پێشتر بەعس بوو. ئێستا داعشە و سبەی هێزێکیترە بە ناوێکی ترەوە.
– له په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن به ناوی « موسته‌شار» ئه‌مانه كه‌واسوری به‌رله‌سكر و چاوساخی به‌عس بوون له جێبه‌جێكردنی تاوانه‌كه , به‌ڵام ئه‌مانه ژیانێكی شایسته و شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌یان بۆ مسۆگه‌ر كراوه و ده‌سه‌ڵاتی كوردی نایه‌وێ ئه‌مانه بباته به‌رده‌م دادگا , ئه‌م هه‌ڵوێسته نێگه‌تیڤه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی به دیاریكراویش هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له دادگاینه‌كردنی ئه‌و جاش و موسته‌شارانه بۆ ؟
هۆشیار عومەر عەلی: تەواوی ئەو کەسانەی کە هاوکاری رژێمی پێشووی بەعس بوو لە پاش راپەڕین بە بڕیاری سیاسی بەرەی کوردستانی لێبوردنی گشتیان بۆ دەرکراوە. پاش ئەوەش چوونەتە نێو حیزبە سیاسیەکانەوە و پێگە و پلەشیان وەرگرتووە. کوردستان تاکو ئەم ساتەش دەسەڵاتێکی دامەزراوە نیە و حیزب دەتوانێت نەک رێگربێت لە دادگایکردنی ئەو کەسانەی کە بەڵگەیان لەسەرە کە دەستیان سورە بە کوشتنی خەڵکی کوردستان بەڵکو بشیان پارێزێت و ئەم کارەشی کردوە. بەڵام ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە هەیە دەبێت دادگای بکرێن بە شێوەیەکی ئاشکرا. ئەگەر بەغداش نەتوانێت ئەم کارە بکات دەسەڵاتی دادوەری و یاسایی و جێبەجێکردن لە کوردستان دەبێت هەستن بەو کارە.
– رۆڵی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له كه‌یسی ئه‌نفال له‌و رووه‌وه چۆن ده‌بینی ؟
هۆشیار عومەر عەلی: من هیچ رێکخراوێک یان دەزگایەک نابینم کە سەربەخۆ بێت و کەسانی شارەزا و خۆبەخش تێدا کار بکەن کە توانانی دروستکردنی کۆدەنگیەکی وای هەبێت کە حکومەت ناچار بکات هەنگاوی کرداری ئەو ئامانجە بنێت. حیزب و حکومەت چەند بەهێزبن ئەگەر هەوڵێكی جدی و چڕ هەبێت دەتوانرێت ناچار بکرێن کە تۆمەتبارانی کەیسی ئەنفال دادگای بکرێن.
– به‌بڕوای به‌رێزتان چیبكرێت بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید له ئاستی جیهانیدا ؟
هۆشیار عومەر عەلی: هەر تاوانێک بە جیۆساید بناسرێت دەبێت پێناسەی جینۆساید کە لە پەیماننامەی رێگەگرتن و سزادانی جینۆساید کە بە بڕیاری ٢٦٠ لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە و لە ساڵی ١٩٥١ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بیگرێتەوە. ئەنفال دەچێتە چوارچێوەی ئەو پێناسەوە کە جینۆساید بە هەوڵی لەناربردنی تەواوی یان بەشێکی گروپێکی نەتەوەیی، ئیتنیکی، رەگەزی یان ئاینی دەناسێنێت. هەروەک بە جیۆناسایدناساندنی ئەنفال بە جینۆساید کارێکی ئەستەم نیە. چونکە حکومەتی عێراق خۆی بە جینۆسایدی ناساندووە و ئەمەش زۆر کۆسپ دور دەخاتەوە چونکە وڵاتان بە هۆکاری سیاسی و ئابوری ئامادە نابن ئەنفال بە جینۆساید بناسن. کە عێراق خۆی ئەم هەنگاوەی ناوە کارەکە ئاسانتر بووە. لە چەند وڵاتێک نە تایبەت لە ئەورپا گفتوگۆی ئەم پرسە کراوە و لە پەرلەمانی چەند وڵات هەنگاوی بۆ نراوە.
– هیچ هه‌وڵێك ده‌بینی به‌و ئاراسته‌یه ؟
هۆشیار عومەر عەلی: ئەگەر مەبەست لە هەوڵی حکومەتی هەرێم بێت هەوڵەکان پچڕپچڕ و کاتین. ئەم پرۆسە پێویستی بە کاری بەردەوام هەیە بەبێ لەبەرچاوگرنت گۆڕانکاری لە حکومەت یان دۆخی سیاسی کوردستان.
پرۆفایل :
هۆشیار عومەرعەلی لەساڵی ١٩٨٤ لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٨٨ گوندەکەیان بەرئەنفال کەوتووە و باوکی کە پیشەی فیتەری بووە لە گوندی کەڵەشێرەی سەروو ئەنفالکراوە و لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی رزگاریان بووە. لە ناحیەی رزگاری لە گەرمیان خوێندی سەرەتایی و ئامادەیی تەواوکردووە. لە زانکۆی سلێمانی زمانی ئینگلیزی خوێندەوە لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٧. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە بەریتانیا لە زانکۆی ئێکسیتەر بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەدەستهێناوە. ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە هەمان زانکۆ.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.