نیسان 18, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه كچه ئێزدیه‌كان ده‌كڕن”
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه كچه ئێزدیه‌كان ده‌كڕن”
لە ـ NNAوەرگیراوە .
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌نزیكه‌وه ئه‌و كچ‌و ژنه ئێزدیانه‌ی به‌سه‌ركردۆته‌وه، كه له‌ده‌ستی چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ڵاتون یان ڕزگاركراون، یه‌كێك له‌كچه ئێزدیه‌كانیش ده‌ڵێت:”خوشكێكم به‌ده‌وڵه‌مه‌ندێكی سعودی فرۆشرا”.
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ كه سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه، له‌باره‌ی ژنان‌و كچانی ئێزدیه‌كانه‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه، له‌ناو ڕاپۆرته‌كه‌شدا كچانی ئێزدی نه‌هامه‌تیه‌كانی ڕۆژگاری ژێر ده‌سته‌ییان ده‌گێڕنه‌وه.
(جه‌لیله) یه‌كێكه له‌كچه ڕزگاربوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، ئه‌و ته‌مه‌نی ته‌نها (12) ساڵه، له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا زانیاری زۆر گرنگ‌و هه‌ستیاری ئاشكراكردوه‌و وتویه‌تی:”داعشێك بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم”.
سه‌باره‌ت به‌كچان‌و ژنانی دیكه‌ی ئێزدی، جه‌لیله ئاشكرایكردوه، چه‌ته‌كانی داعش ژماره‌یه‌ك له‌كچه‌كانیان بۆ سوریا برد، به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنیان.
له‌ناو ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كچی دیكه‌ی ئێزدی قسه‌یانكردوه، (دلارا) یه‌كێكی تره‌و ته‌مه‌نیشی (٢٠) ساڵه، ئه‌و وتویه‌تی:”ئێمه (60) كچ‌و ژن بوین‌و له‌هۆڵێكی گه‌وره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ربوین‌و مامه‌ڵه‌مان پێوه‌ده‌كرا”.
دلارا ده‌ڵێت:”ڕۆژانه‌و به‌به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی سێكسیمان ده‌كرایه‌سه‌رو زۆركاتیش وه‌كو دیاری، له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك یان به‌پاره ده‌دراین به‌خه‌ڵكانی تر”.
كچێكی دیكه‌ی ئێزدی باسی له‌خوشكێكی خۆی كردوه كه ته‌مه‌نی ته‌نها (16) ساڵ بووه، ئه‌و كچه ئاشكرایكردوه، له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه خوشكه‌كه‌ی به‌ده‌وڵه‌مه‌ندێكی سعودی فرۆشراوه‌و ئێستاش هیچ زانیاریه‌كیان له‌باره‌یه‌وه نییه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی 2014شدا، گروپی تیرۆریستی داعش، دوای داگیركردنی شاری موسڵ له(10ی حوزه‌یران)، په‌لاماری ناوچه‌كانی ئێزیدیدا له‌قه‌زای شه‌نگال، به‌گوێره‌ی ئاماری به‌شی كاروباری ئێزیدیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمیش كه تایبه‌ت ده‌ست NNA كه‌وتوه، له‌په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه ئێزیدی نشینه‌كان، سێ هه‌زارو (500) هاوڵاتی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنراون.
ئه‌وه‌شزانراوه، تا ئێستا زیاتر له‌هه‌زار كه‌س له‌ڕفێندراوه‌كان، توانیویانه له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵبێن، یان به‌پاره ئازادبكرێن.
هێرش شۆڕش
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.