نیسان 18, 2015 Omer بهڵگهنامه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەڵگەنامەی گەورەکردنی تەمەنی مندالان بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان بیانگرێتەوە
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی
بەرێوەبەرایەتی
رێكەوتی 26/12/1985
بەرێز بەرێوەبەر :
بابەت / رێنمایی دەربارەی كۆمەڵی ئختیالات
فەرمانی زارەكیتان لە 25/12/1985
ئەم ڕێ و شوێنانەی خوارەوە كە تەواو باوڕ پێكراون د
ەگرینەبەر بۆ هەواڵەكردنی تۆمەتباران بە گروپە دوژمنكارەكانەوە
یەكەم / لێستێك ناوی سەد و شەست و نۆ تاوانبار لەخۆ دەگرێت كە لە سێدارەدان دەیان گرێتەوە لە گروپی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە بەشداریان كردووە یاخود تاوانیان جێ بەجێ كردووە و زیاتر ، دوو چاودێری پۆلیسیش دەگرێتەوە كە هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە
دووەم / لیستێك ناوی سی و شەش تاوانباری تێدایە كە لەسێدارەدان دەیان گرێتەوە لە گروپەكانی بەرەی جود كە تاوانیان ئەنجام داوە یاخود ئەنجامیان نەداوە
سێیەم / لیستێك ناوی نەوەد و شەش تاوانباری تێدایە كە لە سێدارەدان نایان گرێتەوە لە گروپی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەوانەی هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە
پێشنیارەكان /
1-دورخستنەوەی خێزانی لەسێدارەدراوەكان وە هەموو تاوانبارەكان لەدەرەوەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی (ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور) لەگەڵ ڕەخساندنی هەلی كار بۆیان وە نیشتەجێ كردنیان لە شوێنی دیاری كراودا وە لێسەندنی هەموو تایبەت بە خۆیان .
2- بەشێك لەوانەی لێرە لە سێدارە دەدرێن تەمەنیان نایاسایی یە بۆ لە سیدارەدانیان، بۆیە چاوەرێی لیژنەی پزیشكی دەكەین بۆ زیادكردنی تەمەنیان .
3- رێكخستنی فۆرمێك بۆهەریەكەیان بۆئەوەی تەواوی زانیاریەكانیان كە پەیوەستە بەخزمو كەسوكاریانەوە سەربازن یان لەناوهێزەكانی ناوخۆدان یان لەناو رێكخستنەكانی حزبی پێشەوادان یان دامودەزگاكانی تر.
4- دەشێت جێبەجێ كردنی لەسێدارەدانیان لەدەرەوەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بێت ئەوانەی پەیوەندیدارنین بە ئاسایشی ئۆتۆنۆمییەوە لەترسی دزەكردنی زانیاری لەوانەیە كاری لەوجۆرەش ببێت لەلایەن گروپی تێكدەرانەوە سەبارەت بەوانەی دەستیان بەسەرداگیراوە .
5 هەندێك لەوانەی گیراون برایان سەربازە و هەندێكیان خزمی شەهیدو بەعسین .. چاوەرێین رێنمایین لەبارەیانەوە .
6- چاوەروانی لیژنەین رێنمایمان پێبدات سەبارەت تۆمەتبار (سوارە غەریب) كە بەوتەی خۆی هاوكارە لەگەڵ ئاسایشی بەغداد . لیژنەیەكی لێكۆلینەوە بۆ ئەوبابەتە. بۆزانیاریتان 16 شاهید لە هێڵی رێكخستنەكان جەخت دەكەنەوە لەسەرئەوەی هەستاوە بەلێدانی سەیارەیەكی نەژدەو پەیوەندیشی بە گروپی یەكێتی نیشتمانی كوردستان/ هێڵی تیرۆرەوە هەیە .
7- ئەوانەی لێرە گیراون، ژمارەیەكی كەمیان برای یەكترین .. پێشنیارو رێنمایتان لەبارەیانەوە چیە ؟
بۆ ئاگاداریتان لەگەڵ رێزدا
رائیدی ئاسایش رائیدی ئاسایش مقدمی ئاسایش
بەریوەبەرایەتی فریاكەوتن یاریدەدەری سیاسی بەریوەبەری ئاسایشی دوكان
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.