نیسان 17, 2015 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پارلەمانی ئەوروپا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی بە جینۆساید ناساند.
پارلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی بە جینۆساید ناساند.
ئاژانسی هەواڵنێریی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، تەنها چەند ڕۆژێک دوای توڕەکردنی تورکیە لەلایەن پاپای ڤاتیکانەوە، بە ناساندنی کۆمەڵکوژیی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار ئەرمەنی لە لایەن ئیمپراتۆری عوسمانیەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ وەکوو جینۆساید، دوێنێ پارلەمانی یەکێتیی ئەوروپاش بە بڕیارێک، بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژیەی بە جینۆساید ناساند.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، دەشێ بڕیارەکە ببێتە هۆی بارگرژی لەگەڵ تورکیا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەردۆغان بەر لە بڕیارەکە، ڕایگەیاندبوو کە پشتگوێی دەخا.
بەو پێێە هەر دوای دەنگدانەکە لە پارلەمانی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی تورکیە پارلەمانی ئەوروپای بەوە تۆمەتبار کرد، کە دەیەوێ مێژوو بنوسێتەوە و ووتویەتی: ئەوانەی پشتیوانیان لەو بڕیارە کردووە، هاوپەیمانی ئەوان کە هیچ پەیوەندیەکیان بە نرخەکانی ئەروپاوە نییەو، هاندەری ڕق و تۆڵە و، کلتوری ناکۆکین.
وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستانیش پێشوازیی لە بڕیارەکە کرد و ووتی: ئەوە پەیامێکی گرنگە بۆ تورکیە، بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ڕابردووی خۆی، دانپێدانانی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان و، ڕێخۆشکردن بۆ ئاشتبوونەوەی گەلانی تورک و ئەرمەنی.
ساڵی ١٩١٥ دەوڵەتی تورکیا پەلاماری ئەرمەنیەکانی داو لەماوەی ٢ ساڵدا نزیکە یەک ملیون ئەرمەنی لەناوبرد، کەچی سەرباری ئەوەی هەمیشە تورکیا لەهەوڵی ئەوەدایە بچێتە یەکێتی ئەورپاوە بەڵام ئامادە نیە دان بەو تاوانەدا بنێ و بەرپرسیارێتی هەلبگرێ و داوای لێبوردن لە گەلی ئەرمەن بکات
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.