نیسان 17, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دادگایی نه‌كردنی جاش و موسته‌شاره‌كان,سازشكردنه به‌خوێنی قوربانیانه‌وه
دادگایی نه‌كردنی جاش و موسته‌شاره‌كان,سازشكردنه به‌خوێنی قوربانیانه‌وه
لاوان ئه‌حمه‌د
(27) ساڵه‌تێده‌په‌ڕی به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و قڕكردنی كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستان و هێشتا دۆسییه‌ی به‌سزا گه‌یاندن و
دادگایكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال (جاش و موسته‌شاره‌كان) دۆسییه‌كی گرنگی پێنادراو به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان,به‌داخه‌وه فشارێك ئه‌وتۆش به‌دی ناكرێت نه‌له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی داكۆكی له‌مافی قوربانیانی ئه‌نفال نه‌خودی كه‌س و كاری به‌جێماوی ئه‌نفالكراوه‌كان , ئه‌وه‌ی هه‌یه ساڵانه له یادی مه‌رگه‌ساته‌كه‌دا و له ئان و ساتی كولاندنه‌وه‌ی برینه‌كانیاندا جۆره هه‌ڵچون وناڕه‌زاییه‌ك به‌دی ده‌كرێت و رق وگڕی ناخی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و جاش و موسته‌شارانه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌رده‌بڕن .
جاش و موسته‌شاره‌كان ئه‌وانن كه به‌نه‌خشه‌و خیانه‌تكردنیان خه‌ڵكی كوردیان راپێچی مه‌رگ و له ناوچوون كرد , ئه‌وانه‌ن كه‌چاوساغی و رێنوێنی به‌عسیان كرد له‌سه‌رخستی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ئیباده‌كردنی هاونیشتمانیانی خۆیان.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان(موسته‌شاره‌كان) نه‌ك دادگاینه‌كران نه‌ك شه‌رمه‌زار و ریسوا نه‌كران به‌ڵكۆ له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه زۆر له‌و جاشانه كه‌رۆڵی خراپیان بینیوه له‌تاوانی ئه‌نفالدا وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان تێك‌شكاند, ژیانێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ریی و ئاسوده‌ییان بۆ فه‌راهه‌م كرا‌و هه‌ندێكیان كران به به‌رپرس و راوێژكار , زۆرێك له‌وان كه‌ده‌ستیان به خوێنی پێشمه‌رگه سووره له گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌نفالچی تر به‌پله‌ی به‌رزی سه‌ربازی خانه‌نشین كراون ,كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌نفالێكی تر و خیانه‌تێكی تره وله‌هه‌موو له‌لایه‌ك زیاتر یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دوو هێزی فه‌رمانڕه‌وا لێی به‌رپرسیارن و په‌نجه‌ی تاوان و به‌رپرسیارێتی رووه‌و ئه‌وانه.
له(27) ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره ته‌رح بكرێت :بۆچی دۆسییه‌ی دادگایكردنی جاش و موسته‌شاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرنگی پێ‌نادرێت؟
ده‌بێت مه‌ترسی جوڵاندنی ئه‌و كه‌یسه چی بێت ؟ رێكخراوه‌كانی داكۆكی له مافی قوربانیانی ئه‌نفال بۆ وه‌ك پێویست فشار دروست ناكه‌ن,بۆچی خائین و خۆفرۆش خۆش بژین ؟ بۆچی ئێمه ته‌نها له‌یادی مه‌رگه‌ساته‌كه‌دا توڕه‌ده‌بین و ده‌خوازین ئه‌نفالچییه‌كان به‌سزا بگه‌یه‌نرێن ؟ ئه‌مانه‌وه ده‌یان پرسیاری تر ده‌بێت به‌رده‌وام ته‌رح بكرێن و سۆراخی وه‌ڵامه‌كانیان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕیندا به‌ره‌ی كوردستانی بڕیارێكی له‌و چه‌شنه‌ی دابێت بۆ لێ‌خۆش بوون له (ئه‌نفالچییه‌كان) ئه‌وه ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێت بزانێت گه‌وره‌ترین موزایه‌ده و سازشی به‌خوێنی شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفاله‌وه كردووه , ئه‌مه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نه‌بووه ,جگه له‌شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی نه‌بێت, وه‌ك ئاشكراشه ئه‌م كه‌یسه په‌یوه‌سته به یاسه‌وه كه‌سێك تاوانێك ده‌كات پێویسته یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات. .
وه‌ئه‌گه‌ر له دوای ڕاپه‌رینه‌وه ئه‌م تاونبارانه دادگایی بكرانایه و سزای خۆیان وه‌رده‌گرت ئه‌وه هیچ كوردێك جارێكی تر بیری له خیانه‌ت و ئازاردانی گه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه , هیچ كوردێك ئاماده نه‌ده‌بوو سه‌نگه‌ر له‌هێزی پێشمه‌رگه بگرێت و ببیت به داعش ..له كۆتایدا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بزانن كه ده‌ستی سازشكاری له‌پرسی داداگایكردنی جاش وموسته‌شاره‌كان به روونی دیاره,بێ ده‌نگ بوونیش ئه‌و پرسه بۆ زیاتر ته‌ئجیل ده‌كات.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.