نیسان 17, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفالکردنى کوردانى ئێزیدى لە دواى لیبوردنى گشتى ساڵى ١٩٨٨
ئەنفالکردنى کوردانى ئێزیدى لە دواى لیبوردنى گشتى ساڵى ١٩٨٨
ن: رێبوار رهمهزان بارزانی
لهیادی 27 ساڵهی جینۆسایدی كورد و كوردستاندا
بڕیاری ژمارە (٧٣٦) ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە (٦)ی ئەیلول دەرچوو، لە ئاژانسی دەنگوباسی عێراق و لە ڕۆژنامەی (الثورة) بڵاوکرایەوە، پێش ئەم لێبوردنە و بە هۆی دڕندەیی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عێراق لە ئەنفالی هەشت دا بە سەدان هەزار کەس روویان لە چیاکانی کوردستان و وڵاتی تورکیا کردبوو، دوای لێبوردنەکە خەلکێکی زۆر خۆیان دا بە دستی سوپای عێراقەوە، ئەفسەرانی ئیستخباراتی عێراق کە چاودێری گەڕانەوەیان دەکردن، داوايان لە ئێزیدی و مەسیحیەکان دەکرد کە خۆیان بناسێنن و پاشان فەرمانیان پێدان کە ئەوان بە جیا لە لایەکەوە ریز بن، لەوێ تەنیا ئەوەیان پێ وتن کە پیاوەکانیان دەگەڕینەوە بۆ یەکەکانی خۆیان ئەگەر سەربازی ڕاکردووبن، ژن و منداڵیش رەوانە دەکرێنەوە بۆ ماڵی خۆیان و کوردە موسڵمانەکانیش پارچە پسوڵەیەکیان پێدەدرا کە لە سەری نووسرابوو: (رەوانەی هەولێر بکرێن)، بەڵام مەسیحی و ئێزیدیەکان بە دەستی بەتاڵ مانەوە، دواتر رەوانەی پارێزگای دهۆک کران، شایەتحاڵێک دەڵێت: لە قەڵای نزارکێ کوردە ئێزیدیەکان لە کوردە موسڵمانەکان جیاکرابوونەوە، ئەوانەی لە نهۆمی دووەمی قەڵاکە بوون کوردی ئێزیدی بوون.
لە لایەن پۆلیسەوە ناوەکان خوێندرانەوە و لە گەڵ لیستێکی سەرەکیدا بەراورد کران، شایەدحاڵێک گێڕاویەتێوە کە دواتر پیاوانی ئیستخباراتی عێراقی فەرمانیان داویەتێ ببنە سێ دەستە، مەسیحی و ئەو ئێزیدیانەی لە پارێزگای دهۆک خۆیان داوەتە بەدەستەوە و ئەو ئێزیدیانەی لە ئاکرێ خۆیان داوەتە بەدەستەوە واتە سەر بە پارێزگای موسڵ، ئەم جۆرە جیاکردنەوە خەڵکەکەی خستبووە گومانەوە، پاشان مەسیحیەکان و ئەو ئێزیدیانەی لە پارێزگای دهۆک خۆیان داوەبەدەستەوە بە جیا برانە شوێنێک لە لای دەروازەکە و ئیتر پاسی تایبەت و ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتن و ئێزیدیەکانی قەڵای نزارکێ و دهۆکیان گواستەوە، ئەوئێزیدیانەی لە ئاکرێ خۆیان دابوو بە دەستەوە ئیتر ئەوان ئازاد کران بەم شێوەیە ئەو نەخشەی بۆ شاڵاوەکانی ئەنفال دارێژابوو هەر جێ بەجێ کرا و ئەوانەی لە پارێزگای دهۆک بوون پێویست بوو بکوژرێن و مەرگ چاوەرێیان بوو و ئەوانەی سەر بە پارێزگای موسڵن چونکە نەخشە جینۆسایدکە نایگرێتەوە لە بەرنامەدا نەبوو، ئەوان ئیتر پێویستە بژین، ئەمەش هەمان ئەو لۆجیکە بوو کە بیروکراسیەتێکی وشکی دەگەیاندوو لە بەزەیی بەدەربوو، ئەمەش بە ئاشکرا لە بەڵگەنامەکانی حکومەتی عێراقدا دیارە کە مامەڵە و رەفتاریان لە گەڵ گیراوە مەدەنیەکاندا چۆن بووە، بۆ نموونە؛ نووسراوێکی نهێنی لە ئەمنی پارێزگای هەولێرە بە ژمارە (٢ / ش/ ١٢٨٠٩) لە رێکەوتی ٢٦ی ئابی ١٩٨٨ دا، دەڵێت:”ناوی ئەو دوو کەسەی لە گۆڕەپانی عەمەلیاتی ئەنفالدا گیراون، لە لایەن فەرماندەی مەکتەبی باکوورەوه گەڕاونەتەوە، لە بەر ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە نین کە عەمەلیاتی ئەنفال دەیانگرێتەوە..
ئەم کوردە ئێزیدیانه هەموویان لە گێژەنی دوای ئەنفال و دوای لێبوردنی گشتی بێ سەروشوێن و کۆمەڵکوژکراون، بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا ئەمانە ئەنفال و جینۆساید کراون واتە مانگێک پاش شاڵاوى ئەنفالى کۆتایى لە بادینان کە لە ٢٥/٨/١٩٨٨ ئەنجام درابوو.
ئەوەی بە سەر ئێزیدی و کلدان و ئاشووری و مەسیحیەکان هاتووە تاوانێکی دڕندانە بوو بە یەکێک لە گەورەترین مەسەلە نادیار و تەم و مژاویەکانی ئەنفال ماوەتەوە و ڕوخسارێکی دیکەی جینۆسایدی کورد و کوردستان بوو. “نایف رەشو ئیسیانى”یەکێکە لە رزگاربووانى کوردى ئێزیدى، دەڵێت:”ئێمە لە قەڵاى ئاکرێ ناومان تۆمار کرابوو دواى ئەوەى خانەوادەکەمان خۆیان رادەست کرد پاش چەند ڕۆژێک منیش خۆم رادەست کرد، سوپا و ههواڵگری و ئهمن و حزبی بەعسى عێراقى خیزانه گهڕاوهکانیان کۆ دهکردهوه له ههموو ناوچهکانی ئاکرێ له ناحیهی ئەتروش ههتا کۆتایى خاڵی سنووری ئێران، سهنتهری پێشوازی قهڵای ئاکرێ بوو فۆرمی بهڵێندانیان پێمان پڕ دهکردهوه که ههموو زانیارییهکان بە راست و دروستى بنووسن و بهڵێن بدهن که جارێکیتر نهچنه پاڵ پێشمهرگهوه، ئهگهر گهڕاوهکه دانیشتووی قهزا و ناوچەکانى پارێزگای موسڵ بووایه، ئهوه فرقهیه حیزبی بهعسی عەفلەقی ناوچهکهی دههات و له سوپا وهریانی دهگرتهوه و پیاوێکى بەعسیان له گهڵ دهنارده ههولێر، بهڵام ئهگهر دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوونایه ئهوه بە ئۆتۆمبێلى تایبەت له ئاکرێوە دهیان گواستهوه بۆ دهۆک و لێپێچینهوهیان له گهڵیان دهکرد.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.