• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لە زمانی بەڵگەنامەكانەوە.. مردن لە قەڵای نوگرەسەلمان

نیسان 16, 2015 Omer به‌ڵگه‌نامه‌ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە زمانی بەڵگەنامەكانەوە.. مردن لە قەڵای نوگرەسەلمان


لە زمانی بەڵگەنامەكانەوە..

قەڵای نوگرە سەلمان

  عەدالەت عومەر

نوسەرو چاڵاكڤان  لەبواری جینۆسایدی گەلی كوردستان

لەژمارە (٩) گۆڤاری ئەنفالستان وەرگیراوە

tn (2)یەكێك لە باشترین رێگاكان بۆ ناساندنی جێنۆساید بە دنیای دەرەوە لە هەمانكات سەرچاوی باوەر پێكراو بۆ لێكۆلینەوە و دیراسات لە جینۆسایدی گەلەكەمان و ئەرشیڤێك بۆ نەوەی داهاتوو، دێكۆمنێت و بەڵگەنامەكانی (بینراو ،بیستراو، خوێنراو)ن ، زۆر گرنگە سەنتەرێكی ئەرشیڤی نەتەوەیی كە لە لێژنەیەكی پسپۆر و شارەزا پێك بێت دابمەزرێت، بە مەبەستی پاراستنی بەڵگەنامانە بۆ پێكاندنی ئامانجەكانی سەرەوە .

لێرەدا ئەم جارە باسی بەڵگەنامەكانی قوربانیانی قەڵای نوگرەسلمان دەكەم، كە تیكەڵكێشی ئەو چاوپێكەتنانم كردوە كە لەگەڵ شایدعەیان و شایدحاڵەكان ئەنجامم داوە .

 قەڵای نوگرە سەلمان ئەو شوێنەیە كە لەسەر دەرگای چوونەژوورەوە نوسراوە “بەخێربێن بۆ دۆزەخ” و لە سەر دەرگای پشتەوەش نووسراوە”كەم هەڵدەكەوێت كەسێك سێ‌ مانگ لەم شوینەدا بمێنێتەوە”، بە پێی بەڵگەنامەكان ئازار و ئەشكنجەدان لە زیندانی نوگرە سەلمان تا رادەی كوشتن بووە ئەمە جگە لە زیندە بە چاڵكردنی بە كۆمەڵی خەڵكەكە ، لەم بەڵگەنامانە هۆكاری مردنی نێر و مێ‌ ،گەورەو گچكە وا نوسراوە” راوەستانی كتوپری سووری خوێن لە ئەنجامی خوین لەبەر چوونی ناوەكی(نەزیف داخلی) و راوەستانی مێشك(جلتە دماغیە) ” ، ئەم بەڵگانامانە لە بنكەی تەندروستی قەزای سلمان دەرچووە ناوی هەواڵهێنی مردنەكە بۆ هەر هەمووی نووسراوە “ئەفسەری ئەمنی قەڵای سلمان” ،هەروەها لە بەشی پەیوەندی بە مردوەكەدا نوسراوە” دەست بەسەردا گیراو لەلای” ، ئەم بەڵگانە لە لایەن پزیشكێك بە ناوی سمیر ودیع شاكر ئیمزا كراوە و بەڵگەنامەی وەفاتیان بۆ دروست كراوە  هەر هەمووی بەپێی نووسراوی فەرمی قەڵای نوگرەسەلمان بە ژمارەی و رێكەوتی جوراجور بە ئیمزای ئەفسەری ئەمنی قەڵا نێردراوە لە زۆربەی نوسراوەكاندا واهاتووە” بۆ ئاگاداریتان مردووەكە هیچ بەڵگەنامەیەكی فەرمی نیە و ئەم بەڵگەنامانەش لە سەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سلمان رێك خراوە نابێت بە هیچ كەسێك بدرێت ” .لەبەشەكانیتری بەڵگەنامەكان وانووسراوە:  پیشە “دەستبەسەرداگیراو بۆ منداڵانیش نوسراوە منداڵی دەستبەسەرداگیراو”، ئاین “ئیسلام”،شوناسی ناسنامە “عێراقی”، ئاخر ئیسلام و عێراقی بیت، ناوی شاڵاوی قڕكردن و لەناو بردنت ئەنفال بێت” ئەنفالی سۆرەتی هەشتەمی قۆرئانی موسلمانان “.

ئەمەش بیروكلتوری توندوتیژی و پاوانخوازی عەرەب بەتایبەتی سیاسەت و نیزام دەسەڵاتدارانی عەرەبی بەعسی عێراقی شۆڤێنیە لە جینۆساید كردنمان بەس لەبەر” كورد بوونمان” چونكە لە ئایدۆلۆژیەتی ڕژێمی بەعس هەموو ئەو نەتەوانەی كە لە ناو خاكی عەرەبدا دەژین بیانین و هیچ مافێكیشان ناكەوێت، ئەم بۆچون و تێڕوانینە شۆفینستیە لەمەڕ كێشەی كەمە نەتەوەكان زۆر ڕوون و ئاشكرا لەبیروڕایان دەردەكەوێت .

یەكێك لە گەراوەكانی نوگرەسەلمان تا رۆژی بەر بوونی 520 كەسی ژماردووە كە لە ژێر ئەشكنجەدا گیانیان لە دەست داوەو بە پێی ووتەی كارمەندانی بنكەكە ئەوان بەس بەڵگەنامەی وەفاتیان بۆ قوربانیان  بە ناوی ئەو كەسانەی دروست كردوە  كە بە نووسراو بۆیان هاتووە بەڵام هەرگیز لاشەكانیان نەهاتووتە لایان.

 مام نوری شاید عەیانیكی دەربازبووی ئەنفال دەڵێت” لە نوگرە سەلمان دوو عەرەبانەی شكاوی لێ‌ بوو،عەرەبانەی دەستی یەك تایە، ئەو كەسانەی دەمردن لە سەر ئەو عەربانە دایان دەنا، جار هەبوو  بەیانیان كە هەڵدەستاین 6 مەیتیان تێدەكرد  هێندێكیان ئەوندە مابوونەوە بۆگەن ببوون، زۆر جارمەیتەكان بەردەبونەوە، خاكەنازێك و باڵتەیەكی شكاومان لا بوو خۆڵەكەش زۆر رەق بوو هەڵنەدەكەندرا ئەوە ناشتن نەبوو، فرێدان بوو، چونكە تۆزێك خۆڵمان دەكرد بە سەریاندا و دوای ئێمە سەگ مەیتەكانی دەخوارد. چونكە سەگی بەرەڵای زۆر لێ‌ بوو.

مام نوری لە بەردەوامی قسەكانی وا باسی قەڵای نوگرە سلمان دەكات و دەڵێت “نوگرە سەلمان دۆزخێك بوو دەگووت رۆژی حشرە لە نوگرە سەلمان زۆرمان برسی و تینوو بوو چونكە لەماوەی شەو و رۆژێكدا هیچیان نەداینێ‌، كابرایەك (حمە صدقی) ناوو بوو خەڵكی (دارەختیار) بوو هاواری كرد ووتی نانمان بەنێ‌ وا لەبرسا مردین هاتن زۆریان لێدا بەس لەبەر ئەوەی داوای نان و ئاوی كرد، لە نوگرەسەلمان لە سەر قاپیەكانی نووسرابوو (ویل) ، قاعەكان زۆر پیس بوون، بە سەدان كەس زیاتر لە قاعەكاندا بوون ، جێگای خەوتنمان نەبوو لە سەر لاتەنیشت ئەخەوتین،  ژەمی سەمونێكی گەنمەشامی لەگەڵ یەك تۆز ئاودا ، ئەوشەش مانگە دەممان لە هیچ چێشتێك نەدا جگە لەو سەمون و ئاو، سێ‌ مانگ بوو گیرا بووین وتیان شوتیتان بۆ دێنین ناردیان بۆ سەماوە بۆ شوتی، شوتیان هێنا هەر قاعەو دوو كەسیان بانگ كرد تاكو دابەشی بكەن بە سەرماندا، شەو رۆژێك ئەو پیاوانەیان هیناو برد، شوتیەكان بۆگەنیان كردبوو، یەكی قاژێكیان داینێ‌ زۆر كەس هەر نەی خوارد فرێیان دا منیش فرێم دا زۆر پیس بوو”.

  لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو شایدعەیانە دەلێت “لە وانەی كە مردن ئافرەتێك بوو ناوی (فاتمە محمد) كە ئامۆزای خێزانەكەی من بوو خەڵكی (ئاغجەلەر) بوو، رۆژێك تێنویەتی تەنگی پێ‌ هەڵچنی بوو بەبێ‌ ئێزن چوو لە حەوشەكەدا ئاو بهێنێت تەنكەرێكیان لەوەێ‌ دانا بوو، هەر تا دەستی برد بۆ ئاوەكە شورتەیەك بە هەموو تینی خۆی شیشێكی كێشا بوو بە پشتیدا و تا هێنامانە ژورەوە مرد. (هەر بۆ زانیاری یەكێك لەبەڵگەنامەكان بەناوی فاتمە محمد)ە.

دواتر ووتی” هەر خەڵكی گوندەكەی ئیمە نزیكەی10 كەس مردن. ئینجا ئەوەی داوای نان یان ئاوی بكردایە لە كاتی سەمون دابەش كردندا دەیان گرت و سەرەوخواریان دەكرد بەداردا و پەڕۆیان لە بەر لوتیان دەسوتاند.

لە چاوپێكەوتنێكی تر كەلەگەڵ شایدعەیانێكی گەراوەی نوگرە سەلمان بەناوی مام جبار ئەنجامم داوە لە بارەی حەجاج پرسیارم لێكرد؟ ووتی”بەرێوەبەری سجنەكە ناوی (حەجاج)(عەجاج) بوو ، پێم ووت وابزانم ئەو كەسە عایدی ئەمن و ئیستخبارات بوو و لەبەر دڵرقی ئەو نازناوەیان داوەتە ، ووتی نازانم بەڵام هەرچی ئازارو و ئەشكنجەدان و شتی خراپ بوو بە ئەمری ئەو بوو ،حەجاج هەر بە دەستی خۆی لە بەر چاوی ئیمە حەوت كەسی بەدار كوشت ،لە قاعەكان دەگەرا لە حەرەساكانی دەپرسی ئەو ژن و منداڵانە هەموویان پێشمەرگەن؟! حەرەسەكانیش لە وەڵامدا دەیانووت” بەڵێ‌ هەموویان پێشمەرگە وتاوانبار وخیانەتكارن جا بەدەم پێكەنینەوە دەهات و سووكایەتی بە ئافرەتەكان دەكرد و ئەو ئافرەتانەی سكیان هەبا بە سۆندە لە سكی دەدا دەیگوت مادام ئەوانە كوردن و خیانەتكارن نابێ‌ بێمێنن”، لەبەشێكی تری قسەكانی لە بارەی ئافرەتەكان دەلێت” هەر ئافرەتێكیان بانگ دەكرد ئەگەر هاتەباوە ناو قاعەكە كزو مات دەبوو ئەگەر نەهاتباوە ئەوە كەس نەی دەزانی چییان لێ‌ بە سەر دەهات، پرسیم ئەی ئافرەتەكان هیچیان نەدەگووت ووتی بە دایك و خۆشك یان پیرەژنانەكانیان دەووت  كە دەستدرێژیان لەگەڵ كردوون ئەوانیش بۆ ئیمەیان باس دەكرد بەڵام دەسەڵاتمان نەبوو ،ئەی هاوار چیمان كردەبا بە خوا قەت بیرم ناچیتەوە ئەی ئەو هەموو كچ و كۆر گەنجەیان چ لێ‌ كرد بۆ كوێیان بردن؟!!…

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو شایدعەیانە دەلێت ” یەكێك لە ئازارو ئەشكنجانەی حەجاج دڵی زۆر پێ‌ خۆش دەبوو ئەوە بوو نیوەرۆیان لەم گەرمایە ئەیان هێناینە دەرەوە بۆ بەر خۆرەكە سەعات و نیوێك لەو بەر خۆرە گەرمە دەبو سەیری خۆرەكە بكەین ئەوەی تەماشای نەكردایە لێیان ئەدا،ئەوە تەعزیبێكی زۆر قورس بوو بۆ ئیمە چونكە تەمووز بوو گەرمایەكی زۆر بەتین بوو. ئێمەش ئەو تاقەتەمان نەمابوو، خەڵك هەبوو ئەبورایەوە هەبوو لەو تەعزیبدانەدا دەمرد و ئیمەش هەر بە مەیتی دەمانبردنە ژوورەوە.

شایدعەیانێكی تری نوگرە سەلمان بە ناوی ئامینە دەڵێت “پاش چوار مانگ نۆگرە سەلمان نەخۆشەیەكی تێكەوت شەوی وا هەبوو (30- 40)كەس دەمرد. هەموو ئەوانەی دەمردن لەشیان رەش و رەق دەبون بە جۆرێكی سەیر باریك بەنیس دەبوون كەس نەیدەناسینەوە، هەموشی لەبەر پیسی و بێ‌ خواردنی بوو، لە ماوەیئەو شەش مانگەدا یەك كەس خۆینەشۆری .

 لیلا ئەو كچەی لەكاتی ئەنفالكردنیان تەمەنی سێزدە ساڵان بوو و ماوەی شەش مانگ لەگەڵ دایكی لە نوگرە سەلمان زیندانی بووە ئەو دەلێت” كۆمەلێك كۆر و كچی گەنج بووین هەموو بەیانیان تاكو ئیوارە ئاودەستەكانیان پێ‌خاوین دەكردین كە حەوت ئاودەست بوون ، شەشیان بە چیمەنتۆ سەب كرا بوو، ئەوەی حەوتەم كراوە بوو ئیمە دەبا هەموو رۆژێك هەموو ئەو پیسایی شەش ئاودەستەكانمان بردبا و لە ئاودەستی حەوتەم بەتاڵمان كردەبا كە پیرەمێردەكان دەیانووت هەمووی دەرژێتە ژێرزەمینێك (مەنهۆڵێكی گەورە) كە بەردەوام بەندیەكان تیدا ئەشكنجە دراوەن، ئەمە تەعزیبێكی زۆر قۆرس بوو ئیستاش پێستی جەستەم لەبەر ئەو پیساییە تووشی توشی جۆریك لە نەخۆشیەكان پێست بووە ، كە تەماشای جەستەم كرد زۆر بێتاقەتی كردم هەموو جەستەی پەڵە پەڵە ببوو ، مام ئەحمەدی گەراوەی نوگرەسەلمانیش دەلێت “ماوەی هەفتەیەك  بە ئەمری حەجاج لە ژێر زەمینێك  ئەشكنجەدرام جێگایەك بوو كە بەردەوام پیسایی تیدا دەرژا لە سەر ئەوەی ووتم ئیوە خواتان نیە بۆ وا لەم ژن و منداڵان دەكەن .

لە بەشێكی تری قسەكانی مام ئەحمەد ووتی” حەجاج لە سەر نوێژ و رۆژو گرتن خەڵكی فەلاقە دەكرد ودەیگووت نابێ‌ كەس لێرە نوێژ بكات و( مەمنوعە سوجدە بۆ خوا بەرن دەبی هەمووتان سوجدە بۆ من بەرن ) هەورەها ئەو دەڵێت رۆژیك خەریكی نوێژ كردن بووم لەناكاو قامچییەك بە سەرم كەوت بریسكە لە چاوم هەستا و كەوتمە سەر ئەرز حەجاج ووتی جارێكی تر سەروخوار بەدار هەڵت دەواسم و پەرۆ لە ژێر لووتت دەسووتێنم ئەگەر سوجدە بۆ خوا بەری.

شاید عەیانێكی تر بە ناوی فاتیمە دەلێت “ئاوی نوگرە سەلمان زۆر پیسبوو، سوێر و تاڵ و پر لە وردە شت بوو، پر بوو لە مردن خەڵكەكە لە ناچاری و تێنوێەتی دەیخواردەوە و دواتر پێ‌ی دەمرد، شەوێك 100 كەس زیانر پێكەوە مردن مێرد وكۆرەكەی منیشی تیدا بوو وەك شێتم لێ‌ هاتبوو تا بەیانی باوەشم پییان كرد ولەسەریان گریام ،بەیانی لاشەی مردووەكانیان برد بۆ دەرەوەی قەڵا خەفەتم دەخوارد دەبێ‌ سەگ بەرەڵاكانی نوگرە چییان لەم مەیتانە كردەبێت، پاش چەند رۆژێك زانیمان ئەو رۆژە چوونكە ژمارەی مردووەكان زۆر بووە حەفارەیان هیناوەو هەموویانیان پێكەوە خستووتە ژێر خۆڵەوە بەم خەبەرە تۆزێك دڵم خۆش بوو كە خاك بە نسیبیان بوو”.

عەدالەت تالەبانی شایدعەیانێكی دەربازبووی نوگرە سەلمانە لەبەشێكی كتێبەكەی بەناوی”ئەنفال ونهێنییەكانیدا”دەلێت” لەكاتی ئازاردانی جەستەی ئەوا بە نوێترین شێوەی ئازاردان  بەندییەكانیان دەكوتا، بۆ نموونە (بوتڵە شوشەیەكی ئارەق یان بیرەیان لەنیوەڕا دەشكاند ئیتر ئەوەی  دەمایەوە وەكو پەنجەی دەست تیژ بوون، بەندییەكانیان ناچار دەكرد لەسەری دابنیشن‌و زۆربە توندیش دەستیان دەنابەسەرشانیان بۆ ئەوەی ئەو شوشەشكاوە بچێتە ناوگیانیان، ئینجا خوێن وەكو جۆگای ئاو لەلەشیاندا  دەچۆڕاوەو هیچ چارەسەر‌و دەرمانێكیش نەبوو، جاری واش هەبوو ئامێری سێكسی جهاز التناسلی پیاوەكاینان  بەپلایز دەكوشی تالە هۆش خۆیان دەچوون.

 لە بەشێكی تردا دەڵێت “لە چرقەی  گەرمای هاویندا رۆژانە یەك دوو ئافرەتیان ئەهێنا دەرەوە و بە عەمودەكانی ناو حەوشەی بەندیخانەكە هەر لە بەیانی تاكو نیوەرۆ ئەیانبەستنەوە هەتا ئەبورانەوەو نەدەبوایە كەسیش نزیكیان بكەوێتەوە شەوانیش كە سەربازەكان سەرخۆش دەبوون بە زۆری لولەی چەك و لە ژێر هەڕەشەدا گۆرانیان پێ دەگوتن و هەڵپەڕكێیان پێ‌ دەكردن .

مام نوری لە بەشێكی تری بەسەرهاتەكەی دەلێت “. شەوێك سەعات 12ی شەوبوو حەجاج هات بەدەم جێنودانەوە گووتی وەرنەدەرەوە وامدەزانی ئێوەش وەك بارزانیەكان ئێرە دەبێتە قەبرتان بەڵام بەداخەوە ئیوە بەردەبن ،ئیمە تا ئەو كاتە نەماندەزانی موزوعی بارزانییەكان چییە مەگەر تاك وتەرا نەبێت ، كە حەجاج ئەو قسەیەی كرد، ئیتر زانیمان كە بارزانیەكان هەموویان تیاچوون ترسێكی زۆر كەوتە دڵمان گووتمان بە خوا ئیمەش وەكو ئەوانمان  بە سەر دێت، ئەوانە درۆمان لەگەڵ دەكەن كەس باوەڕی پێیان نەبوو، ووتمان دەمانكەنە ناو بەحرەوە، لە پاش ئەم قسانە دەستیان كردبە لێدانمان بە سۆندە و دار و شیش زۆریان لێداین و بردنیاینەوە ژورەوە، هەمووی جێی گۆڕا كەس جێی خۆی نەدۆزیەوە دواتر هاتنەوە ووتیان (500) كەسمان دەوێت دەیان بەینەوە بۆ سلێمانی بەرتان دەدەین، كەس باوەری نەبوو خەڵك خۆی دەشاردەوە.

ئیستاش ناوی بەشێك لە قوربانیانی قەڵای نوگرەسەلمان كە بە پێی ووتەی كارمەندانی بنكەكە هەرگیز لاشەی قوربانیان نەهاتووتە لایان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  1. مەلێكە تاهێر جوهرقادر لەدایكبووی1978-نەوجول-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 116لە 14\6\1988
  2. دانە حسن رسول لەدایكبووی1981- چمچمال-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 116لە 14\6\1988
  3. رەزا محمد شەریف لە دایكبووی 1907- دوكان- بە نووسراوی نهێنی ژمارە 117 لە 15\6\1988
  4. شیرین صالح حسین محمد لەدایكبووی 1984- كەلار- بەنووسراوی نهێنی ژمارە117 لە15\6\1988
  5. فاتح حسن سولتان لە دایكبووی 1918- نەوجول- بەنووسراوی نهێنی ژمارە 117 لە 15\6\1988
  6. كریم عزیز ئەمین لە دایكبووی 1957- سەنگاو- بەنووسراوی نهێنی ژمارە117 لە 15\6\1988
  7. سۆزە حسن قادر لە دایكبووی 1918- سوورداش-بەنووسراوی نهێنی ژمارە117لە 15\6\1988
  8. نەزیرە حسین علی لە دایكبووی 1987- نەوجول-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 117لە 15\6\1988
  9. زوهرە عبید رسول لە دایكبووی 1937- شوان- بەنووسراوی نهێنی ژمارە 121 لە 16\6\1988
  10. حمید محمد محمود لە دایكبووی 1903- چەمچەماڵ-بەنووسراوی ژمارە 121 لە 16\6\1988
  11. صالح ئەحمەد حمد لە دایكبووی 1908- كویسنجق- بەنووسراوی ژمارە 122 لە 18\6\1988
  12. .زیرەك خورشید حسن لەدایكبووی1985- دوز-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 124لە 18\6\1988
  13. علی حسین علی لە دایكبووی 1981- نوجول- بە نووسراوی نهێنی ژمارە 125 لە 18\6\1988
  14. حسین احمد سعدون -لەدایكبووی 1878- كەلار- بەنووسراوی نهێنی ژمارە125 لە18\6\1988
  15. حسین محمود حسن لە دایكبووی 1908- چەمچەماڵ- بەنووسراوی نهێنی ژمارە 125 لە18\6\1988
  16. پشتیوان رشید محمد لە دایكبووی 1985- قادركەرەم-بەنووسراوی نهێنی ژمارە122لە18\6\1988
  17. فاتمە حیدر عزیز لە دایكبووی 1928- قادركەرەم-بەنووسراوی نهێنی ژمارە122لە 18\6\1988
  18. عبدالرحیم كاسمە سور لە دایكبووی 1910- قادركەرەم-بەنووسراوی نهێنی ژمارە124 لە20\6\1988
  19. سوارە حسن ابراهیم لە دایكبووی 1987- قادركەرەم-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 124 لە 20\6\1988
  20. محمد سلیمان خدر لە دایكبووی 1898- چەمچەماڵ-بەنووسراوی ژمارە 124 لە 20\6\1988
  21. سوعاد خورشید فەریق لە دایكبووی 1980- كەلار- بەنووسراوی ژمارە 122 لە 18\6\1988
  22. یونس جوهر فتاح لەدایكبووی 1908- نوجول-بەنووسراوی 112 لە 23\6\1988
  23. بیستون خورشید فەریق لەدایكبووی 1987- تیلەكۆ-بەنووسراوی 112 لە 23\6\1988
  24. رابیعە حمە توفیق لەدایكبووی 1942- سەنگاو-بەنووسراوی 138 لە 29\6\1988
  25. سویبە محمد ابراهیم لەدایكبووی 1971- نوجول-بەنووسراوی 138 لە 29\6\1988
  26. فاتمە محمد لاوە لەدایكبووی 1918- ئاغجەلەر/ چمچمال-بەنووسراوی ژمارە147 لە 9\7\1988
  27. قادر فرج موالی لەدایكبووی1913- تیلەكۆ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 132لە 23\6\1988
  28. خۆرشیدە رحیم عارف لە دایكبووی 1933- تیلەكۆ- بە نووسراوی نهێنی ژمارە138 لە 29\6\1988
  29. عبداڵلە حمەصالح محمود -لەدایكبووی 1932-قرەداغ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە138 لە29\6\1988
  30. سعید بێجان محمود لە دایكبووی 1928- سەر قەڵا-كفری-بەنووسراوینهێنیژمارە139 لە1\7\1988
  31. نەرمین لەفزڵلە جاسم لە دایكبووی 1923- نوجۆل-بەنووسراوی نهێنی ژمارە139لە1\7\1988
  32. صبریە محمد احمد لە دایكبووی1948- سەرقەڵا-كفری-بەنووسراوی نهێنی ژمارە139لە 1\7\1988
  33. ابوبكر محمد لە دایكبووی 1985- دوكان-بەنووسراوی نهێنی ژمارە139 لە1\7\1988
  34. شێركۆ علی حسن لە دایكبووی1985- سەرقەڵا-كفری-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 139 لە 1\7\1988
  35. بستیە كاكەخان رەمەزان لە دایكبووی 1918- باوەنور-بەنووسراوی ژمارە 142 لە 4\7\1988
  36. ناوی یەكەمی دیار نیە ناوی باوكی عوسمان احمد لەدایكبووی 1984-تیلكو/كەلار-بەنووسراوی ژمارە 142 لە 4\7\1988
  37. محی الدین محمد امین لە دایكبووی 1928- نوجۆل- بەنووسراوی ژمارە 142 لە 4\7\1988
  38. حمید مجید احمد لەدایكبووی1913-تیلەكۆ-بەنووسراوی 147 لە 9\7\1988
  39. حەبیبە حمید سعید لەدایكبووی 1930- تیلەكۆ-بەنووسراوی 147 لە 9\7\1988
  40. زوهرە سەفر رۆستم لەدایكبووی 1985-عزیز قادر-بەنووسراوی 147 لە 9\7\1988
  41. شەونەم محمد صالح لەدایكبووی 1973- سورداش-بەنووسراوی 147 لە 9\7\1988
  42. كراس حسین عبداڵلە لەدایكبووی 1928- تیلەكۆ-بەنووسراوی ژمارە151 لە 11\7\1988
  43. احمد مستەفا خونچە لەدایكبووی1928- چەمچماڵ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 151لە 11\7\1988
  44. غیدان احمد محمود لە دایكبووی 1932- نۆجوڵ- بە نووسراوی نهێنی ژمارە151 لە 11\7\1988
  45. قادر محمد محمود لەدایكبووی 1985- تیلەكۆ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە151 لە11\7\1988
  46. صابر حسن عبداللە لە دایكبووی 1925- خلیفان –بەنووسراوینهێنی ژمارە154 لە13\7\1988
  47. صابر حمە صالح لە دایكبووی 1938- سەنگاو-بەنووسراوی نهێنی ژمارە154لە13\7\1988
  48. صالح نصراللە علی لە دایكبووی1938- تیلەكۆ -بەنووسراوی نهێنی ژمارە200لە 26\8\1988
  49. عەباس محمود احمد لە دایكبووی 1908- سەر قەڵا-بەنووسراوی نهێنی ژمارە200 لە26\8\1988
  50. ئاكۆ بكر محمد لە دایكبووی1987- تیلەكۆ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 200 لە 26\8\1988
  51. عایشە احمد رسول لە دایكبووی 1918- قرەداغ-بەنووسراوی ژمارە 200 لە 26\8\1988
  52. خانم سلیمان قادر لە دایكبووی 1908- سەنگاو- بەنووسراوی ژمارە 205 لە 28\8\1988
  53. حبیبە احمد چینە لەدایكبووی1913- قادر كەرەم-بەنووسراوی 205 لە 28\8\1988
  54. سبایە ابراهیم عبدالقادر لەدایكبووی 1988- سەرقەڵا-بەنووسراوی 205 لە 28\8\1988
  55. عمر یان حمد محمد رەزا لەدایكبووی 1928- اغجلر/چمچمال-بەنووسراوی 222 لە 18\9\1988
  56. علی سەمین بارام لەدایكبووی 1908- شیروان/كەلار-بەنووسراوی 222 لە 18\9\1988
  57. ئاسكە عبدالمحمد عزیز لەدایكبووی 1963- هەڵبجە-بەنووسراوی 222 لە 18\9\1988
  58. بەهیە علی عبداللە لەدایكبووی 1932- چەمچەماڵ-بەنووسراوی ژمارە222 لە 18\9\1988
  59. علی سمیر بەهرام لەدایكبووی1908- كلار-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222لە 18\9\1988
  60. ئاسكە عبدالمحمد عزیز لە دایكبووی 1963- هەڵەبجە- بە نووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  61. بەهیە علی عبداللە لەدایكبووی 1932- تیلەكۆ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  62. صالح محمود علی لە دایكبووی 1964- هەڵەبجە –بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  63. سلمی عبدالرحمن مستەفا لە دایكبووی 1962- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  64. سەردار حمە صالح حمە لە دایكبووی 1985- سەرقەڵای كفری-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  65. علی قادر اسكندر لە دایكبووی 1928-توێڵە/ هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  66. شادیە محمد عوسمان لە دایكبووی 1984-بیارە/ هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  67. ناسكە صالح علی لە دایكبووی 1942- سەرچنار/سلیمانی-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  68. علی سمین بهرام لە دایكبووی 1928- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە216 لە10\9\1988
  69. محمد حفید یان سعید فتاح لە دایكبووی 1927- نوجول/دوز-بەنووسراوی نهێنی ژمارە224 لە19\9\1988
  70. مغدید هەمزە حمد لە دایكبووی 1924- خلیفان دیانا-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  71. سوسن سعید لەتیف لە دایكبووی 1933- تیلكو/كەلار-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  72. سرباز نادی حمد لە دایكبووی 1982- سەرچناری كفری-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  73. نارنج حسن فتاح لە دایكبووی 1923- تیلكو/كەلار -بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  74. جبار اسماعیل رەحیم لە دایكبووی1987- كلار -بەنووسراوی نهێنی ژمارە222لە 18\9\1988
  75. سلمی حمەصالح قادر لە دایكبووی 1948- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  76. عایشە حیدر رشیدلە دایكبووی1958- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222 لە 18\9\1988
  77. بەهیە محمد صالح لە دایكبووی 1928- چەمچەماڵ-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222 لە 18\9\1988
  78. عایشە حسین باباحسن لە دایكبووی 1908- چەمچەماڵ – بەنووسراوی نهێنی ژمارە 216 لە 10\9\1988
  79. سەعید محمود حسن لەدایكبووی1923- چەمچەماڵ -بەنووسراوی نهێنی 216 لە 10\9 \1988
  80. محمد عبدالرحمن سەعید لەدایكبووی1918- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی 216 لە 10\9\1988
  81. حەلاوە صابر محمد لەدایكبووی 1913- كەلار-بەنووسراوی 222 لە 18\9\1988
  82. اللەكەریم سید احمد عزیز لەدایكبووی 1926- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی 222 لە 18\9\1988
  83. نارنج حسن محمد صالح لەدایكبووی 1942- كەلار-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە 18\9\1988
  84. نەبەز یاوەر محمد لەدایكبووی 1983- كفری-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222لە 18\9\1988
  85. كویستان حمەخان قادر لەدایكبووی 1980- هەڵەبجە- بە نووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  86. نازنین عوسمان روستم لەدایكبووی 1958- كفری-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  87. اكبر احمد علی شەریف لە دایكبووی 1986- هەڵەبجە –بەنووسراوینهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  88. هونەر عومەر احمد لە دایكبووی 1984- كلار-بەنووسراوینهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  89. ئامینە كریم سعداللە لە دایكبووی 1938- كلار -بەنووسراوی نهێنی ژمارە222لە 18\9\1988
  90. شیلان فایق صالح لە دایكبووی1980- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە18\9\1988
  91. شیوە فایق صالح لە دایكبووی 1984- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222 لە 18\9\1988
  92. ئەحمەد عبدالرحمن لە دایكبووی 1933- دوز-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222 لە 18\9\1988
  93. ئەحمەد كافی پیروز لە دایكبووی 1913- كلار – بەنووسراوی نهێنی ژمارە 222 لە 18\9\1988
  94. وریا علی فەتاح لەدایكبووی1986- كلار-بەنووسراوی 222 لە 18\9 \1988
  95. ئەكرم محمود مستەفا لەدایكبووی1955- هەڵەبجە-بەنووسراوی نهێنی 222 لە18\9\1988
  96. موسی سعید لەتیف لەدایكبووی 1933- كەلار-بەنووسراوی نهێنی 222 لە 18\9\1988
  97. فازیل عومەر رسول لەدایكبووی 1945- چەمچەماڵ-بەنووسراوی نهێنی 222 لە 18\9\1988
  98. علی ئەسعد محمد لەدایكبووی 1928- كەلار-بەنووسراوی نهێنی ژمارە222 لە 18\9\1988
  99. جیلان مستەفا بابااللە لە دایكبووی 1900-چەمچەمال-لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 7\5\1988
  100. محمد سلیمان شاویس لە دایكبووی 1910-ناحیەی باوەنور – لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 7\5\1988
  101. فرج عزیز سید مراد لە دایكبووی 1910-كلار\تیلكو- لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 8\5\1988
  102. تمینە مەعروف لە دایكبووی 1900-دوز – لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 8\5\1988
  103. رشید كەریم قادر لە دایكبووی 1900-كلار – لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 9\5\1988
  104. سلما شریف محمد لە دایكبووی 1900- چەمچەمال\سنگاو – لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 14\5\1988
  105. فەتاح حمە امین لە دایكبووی 1912-كەركوك\شوان – لەسەر داوای ئەفسەری ئەمنی قەڵای سەلمان لە 14\5\1988
  106. دڵپاك رشید علی لە دایكبووی 1986-دوز\ نوجول – بەنووسراوی نهێنی ژمارە78 لە 19\5\1988
  107. احمد عبدالرحمن احمد لە دایكبووی 1900-چمچمال – بەنووسراوی نهێنی ژمارە80 لە 21\5\1988
  108. حسنە حمە امین سیدە لە دایكبووی 1900-كلار \ باوەنور – بەنووسراوی نهێنی ژمارە84 لە 21\5\1988
  109. محمد احمد رسول لە دایكبووی 1900- چمچمال\ اغجلر- بەنووسراوی نهێنی ژمارە84 لە 21\5\1988
  110. محمد شفیق توفیق لە دایكبووی 1910- كەركوك- بەنووسراوی نهێنی ژمارە86 لە 23\5\1988
  111. حسن امین محمود لە دایكبووی 1918- كلار- بەنووسراوی نهێنی ژمارە86 لە 23\5\1988
  112. زبیدە جوهر ابراهیم لە دایكبووی 1917- سنگاو- بەنووسراوی نهێنی ژمارە90 لە 29\5\1988
  113. امینە نادر قادر لە دایكبووی 1917-سنگاو -بەنووسراوی نهێنی ژمارە90 لە 29\5\1988
  114. جبار توفیق علی لە دایكبووی 1925- كلار \تیلكو- بەنووسراوی نهێنی ژمارە91 لە 31\5\1988
  115. احمد محمد نادر لە دایكبووی 1913- كلار- بەنووسراوی نهێنی ژمارە91 لە 31\5\1988
  116. شمسە رستم فارس لە دایكبووی 1925- كلار\باوەنور- بەنووسراوی نهێنی ژمارە95 لە 31\5\1988
  117. اومیت ابراهیم محمود لە دایكبووی 1987- كلار \تیلكو- بەنووسراوی نهێنی ژمارە97 لە 2\6\1988
  118. نرمە سعید كەریم لە دایكبووی 1986- دوز \ نوجول- بەنووسراوی نهێنی ژمارە97 لە 2\6\1988
  119. سردار جلال خورشید لە دایكبووی 1986- كفری \سەر قەڵا- بەنووسراوی نهێنی ژمارە98 لە 4\6\1988
  120. رابیعە عوسمان عزیز لە دایكبووی 1929- چمچمال \اغجلر- بەنووسراوی نهێنی ژمارە99 لە 4\6\1988
  121. عزیز رسول زوزب لە دایكبووی 1900- دوكان \ سورداش- بەنووسراوی نهێنی ژمارە99 لە 4\6\1988
  122. ریبوار نجم الدین شهاب محی الدین لە دایكبووی 1986-چمچمال \قادركرم- بەنووسراوی نهێنی ژمارە100 لە 5\6\1988
  123. محمد ستار محمود لە دایكبووی 1983- كلار \تیلكو- بەنووسراوی نهێنی ژمارە102 لە 5\6\1988
  124. كەوان تاهیر جوهر لە دایكبووی 1986- دوز \ نوجول- بەنووسراوی نهێنی ژمارە102 لە 5\6\1988
  125. حمید مولود سعید لە دایكبووی 1918- چمچمال اغجلر- بەنووسراوی نهێنی ژمارە102 لە 5\6\1988
  126. جوهر بابا رحیم لە دایكبووی 1986- دوز \ نوجول – بەنووسراوی ژ نهێنی مارە104 لە 6\6\1988
  127. برزان صالح محمد لە دایكبووی 1980- كلار \تیلكو – بەنووسراوی نهێنی ژمارە104 لە 6\6\1988
  128. حسنە محمد احمد لە دایكبووی 1920- كەركوك- بەنووسراوی نهێنی ژمارە104 لە 6\6\1988
  129. عبداللە عزیز شاویس لە دایكبووی 1910- كلار\پێباز- بەنووسراوی نهێنی ژمارە104 لە 6\6\1988
  130. شێوە صالح محمد رشید لە دایكبووی 1987- كلار \تیلكو-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 106 لە7\6\1988
  131. سلمی توفیق حولان لەدایكبووی 1928-كەركوك-بەنوسراوی نهێنی ژمارە 106 لە 7\6\1988
  132. مجید محمد محمود لە دایكبووی 1900- كەركوك\لیلان-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 106 لە 7\6\1988
  133. سوراب ستار محمود لە دایكبووی 1983- كلار \تیلكو -بەنووسراوی نهێنی ژمارە 107 لە9\6\1988
  134. كاریە ستار محمود لە دایكبووی 1981- كلار \تیلكو -بەنووسراوی نهێنی ژمارە 107 لە 9\6\1988
  135. فهیمە علی حسین لە دایكبووی 1910- قادركرم-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 109 لە 10\6\1988
  136. دانا بابا عبداللە لە دایكبووی 1988- چمچمال-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 109 لە 10\6\1988
  137. شێوە محمد والی لە دایكبووی 1982- كلار \تیلكو -بەنووسراوی نهێنی ژمارە 109 لە10\6\1988
  138. فتح اللە محمد شریف لە دایكبووی 1985- دوز\نوجول-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 110 لە 12\6\1988
  139. خدیجە عبدالكریم قازی لە دایكبووی 1918-چمچمال\سنگاو-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 110 لە12\6\1988
  140. حمە حسن محمد خان لە دایكبووی 1928-كلار\تیلكو-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 110لە12\6\1988
  141. مرجان كەریم احمد لە دایكبووی 1928-كلار\تیلكو-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 110لە12\6\1988
  142. توفیق محمدعلیامین لەدایكبووی1933-كەركوك\التون كۆپری-بەنووسراوی نهێنیژمارە 116لە14\6\1988
  143. ولی حمید محمد لە دایكبووی 1928-دوز\نوجول-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 116لە14\6\1988
  144. صالح سلیمان محمود لە دایكبووی 1929-چمچمال-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 116لە14\6\1988
  145. خلیل احمد رشید لە دایكبووی 1986-دوز\نوجول-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 116لە14\6\1988
  146. امینە نادر قادر لە دایكبووی 1917-سنگاو-بەنووسراوی نهێنی ژمارە 110لە12\6\1988

تێبینی:

  1. لەكاتی نووسینەوەی ناوەكان بەشێكیان بەباشی ناخویندرێتەوە ئەگەری ئەوە هەیە هەڵەی تێدا بێت هیوادارم كەسوكاری قوربانیان لە راستكردنەوەی لەگەڵ ناسینەوەیان هاوكارم بن و لە رێگای ئەم ژمارە مۆبایل و ئیمیلە ئاگادارم بكەنەوە.

Mobile: +9647504476704

Email:adalatanfal@yahoo.com

2.بریارم داوە ئەم بەڵگەنامانە لە بەرژەوەندی كەسوكاری قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال و هەڵەبجە بە تەنسیق لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان وكاروباری ئەنفالكراوەكان ،بەرێوەبەرایەتی زیندانییە سیاسیەكان بەمەبەستی مشمول بوونیان بە یاسای مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییە سیاسیەكان بكار بێنم تاكو ئیستاش كۆبۆنەوەیەكەم بە ئامادەبوونی نوینەرانی كەسوكاری قوربانیان لە گەرمیان و بەرێوەبەری زیندانییە سیاسیەكان ئەنجام داوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌