• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

تاوانی دژی مرۆڤایەتی

نیسان 16, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی


تاوانی دژی مرۆڤایەتی

 kak jihad

 

 

 

 

وەرگێرانی: جیهاد محەمەد

“تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی، ئەو تاوانەیە كەبەشێوازێكی سیستەماتیك، و بەپێی
نەخشەیەكی داڕێژراو بۆ داپڵۆسین و جیاكاری لەمامەڵەكردندا بە ئەنقەست‌و مەبەستی زیان گەیاندن بەلایەنی دووهەم پیادە دەكرێت، لەلایەن كەسانی سەر بەهەمان دەوڵەت یان دەوڵەتێكی تر، بەرامبەر بەخەڵكێكی سڤیل كەجیاوازن لەڕوی ئینتیمای فیكروئاین‌و ڕەگەز و نیشتیمان و كۆمەڵایەتیەوە، یان هەر جیاوازیەكی تر”.

ئەم پێناسەیەی چەمكی (تاوانی دژی مرۆڤایەتی) لەپەرتووكی (چەمكی تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیەكان لەیاسای نێودەوڵەتیدا)ی ولێم نصارەوە هاتوە،كە بەم دواییانەلەلایەن مەڵبەندی توێژینەوەی یەكگرتوی عەربی لەبێروت دەرچووە. ئامانجی پەرتووكە‌كە لە دیاریكردن‌و دۆكیۆمینتكردنی چەمكی تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتیدا دەردەكەوێت‌‌، بە بەراورد‌و ڕەچاوكردنی ئەو گەشەكردنەی‌ یاسای گشتی نێودەوڵەتی بەدەستی هێناوە. ‌لەبەر ئەوە دەبینین بەشە جیاجیاكانی هەڵوێستەی كردوە لەسەر تاوانەكانی: كۆمەڵكوژی، ئەشكەنجەدان،كۆیەلەكردن ، ڕەگەزپەرستی، بێسەروشوێنكردن، توندوتیژی ڕەگەزی، دورخستنەوەی زۆرەملێ، كوشتنی ‌ئەنقەست، چەوساندنەوە، بەندكردنی هەڕەمەكی و ناڕەوا. كەلە سیستەمی بنەڕەتی ڕۆما‌ی دادگای تاوانە نێودەوڵەتێكاندا هاتووە، و كۆنگرەی نەتەوه ‌یەكگرتوەكانیش پشتی پێبەستووە لە 17 ی تەموزی 1948دا‌. سەرەڕای ڕاڤەكردنێكی چروپڕ لەدوو توێی مادەی حەوتەمدا لەمەڕ: وێرانكاری ئاڕاستەكراو دژ بەهەر كۆمەڵە دانیشتوانێكی سڤیل، پاكتاوكردن، كۆیلەكردن، دوورخستنەوە‌و كۆچپێكردنی زۆرەملێ،ئەشكەنجەدان، بەزۆر سكپڕ كردنی ژنان،چەوساندنەوە، تاوانی ڕەگەزپەرستی، بێسەروشوێنكردنی تاكە كەسەكان.

گرنگی پەرتووكە‌كە لە بە دۆكیۆمینتكردنی تاوانەكان و دیاریكردنی ڕێگای بە دواداچونی نێودەوڵەتییدا دەردەكەوێت.لەو بەدۆكیۆمێنتكردنەدا هەوڵی ستاندار كردنی نەریتە كۆنەكانی كاتی جەنگ بەدی ئە‌كەین،  تا ئەگاتە ‌دیاریكردنی تاوانە دژ بە مرۆڤایەتێكان، وەك بەشێكی جیا لە تاوانە دەوڵەتیەكان، هەروەك ئەوەی لەوانەیە ‌لە كاتی جەنگەكاندا دژ بە تاك و كۆمەڵ بەرپابكرێت، لە كاتی ئاشتیشدا بەرپا دەكرێت، بە مانایەكی تر ئەم جۆرە تاوانانە تەنیا لە چوارچێوەی كردەوه جەنگێكاندا نابینرێنەوە.

بەبۆچوونی نوسەر، ئەم تاوانانە ترسناكترین جۆری تاوانی نێودەوڵەتین. بەبێ لەبەرچاوگرتنی پلەی ترسناكی هەرچ تاوانێكی  نێودەوڵەتی، ئەگەر ئەو تاوانە لە كاتی جەنگدا بەرپا بووبن، یان لە دوژمنكاریدا، یان تۆقاندندا، یان كۆمەڵكوژیدا….. یاسا نێودەوڵەتیەكان لە گەشەكردنیاندا گەیشتنە ئەو ئاستەی كەتاوانباران دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و سزابدرێن، لەگەڵ ئەوەی كە نەتەوە یەكگرتوەكانی ئامریكا و هەندێك لەدەوڵەتانی تری وەك ئیسرائیل سنوری  لێپرسراوێتیان بەزاندوە، لەپێشێلكردنی پەیماننامەی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی و هەموو یاسا ڕاگەیاندراوەكانی دەوڵەتانی پەیوەندیدار بەمافەكانی مرۆڤ‌و یاسا نێودەوڵەتیە مرۆییەكان، یان  یاساكانی پاراستنی خەڵكی سڤیل لەكاتی جەنگدا، كەجەختدەكاتەوە لەسەر تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەپلەی یەكەم حورمەتی مرۆڤایەتی دەسڕێتەوە‌و مرۆڤەكان تێكدەشكێنێت. ئەمەش هەموو جیاكاری‌و جیاوازیەكی ڕەگەزی، ئاینی‌و نەتەوەیی ڕەتدەكاتەوە.

پەرتوكەكە ئاماژە بە پێگەی‌ كۆمەڵكوژی (Genocide) دەدات لەتاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتیدا، بەوپێیەی كەپایەكانی ئەم تاوانە لەوردە كاریەكانیدا ناسراوە، و سزادانی تاوانبارانیشی دیاریكراوە‌. پەیماننامەی ڕۆما ئەم تاوانەی لەچوارچێوەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتیدا داناوە، نەك وەك تاوانێكی جیا و سەربەخۆ لێی. لێرەوە ئاماژە بە دادگاكانی نۆرمبێرگ و تۆكیو دەدات دوای جەنگی جیهانی دووهەم، كە سەركردە نازیەكان و فاشیەكان دادگای تایبەتیان بۆ دانرا لەسەر تاوانەكانیان. دیسان كار گەیشتە ئەوەی كە نەتەوەیەكگرتوەكان دادگای تایبەتیان دانا بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی جەنگ لە روەندا، بۆسنە، سیرالیون و هەوڵدان بۆ گشتگیری دادگاییكردنی هەموو تاوانبارە نێودەوڵەتیەكان، ئەمەیە ناوەڕۆكی پەیمانامەی دادگای رۆما بۆ تاوانبارانی نێودەوڵەتی.

بەمانایەكی تر سەركردە دەوڵەتیەكان و بەرپرسەكان زیاتر لە جاران بەرپرسن بەرامبەر بە كارەكانیان و تاوانەكانیان. زۆر لە ڕەخنەگرانی سەرۆكی وڵاتان لە بەرپرسیارەتی نێودەوڵەتیدا بەهانە دە‌هێنەوە بۆ خۆ دەربازكردن لە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیدا.(وەك سەرۆكەكانی ئامریكا و ئیسرائیل و هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە لەگەڵیاندا یەك سیاسەتاین هەیە ….. وەرگێر)

گرنگی چەمكی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، ئەوەیە‌ كە پێگەی سەرۆك و سەرۆكایەتی وڵاتێك ڕێگرنابێت لەبەردەم دادگاییكردنیاندا لەسەر بەرپاكردنی تاوانەكانیان. لەگەڵ ئەو راستیەی كە سەرۆكایەتی پایەیەكی گرنگە لە یاسای نێودەوڵەتیدا بە گشتی، ئەو ڕاستیەش هەیە كە ناكرێت لە ژێر پەردەی سەرۆكایەتی دەوڵەتدا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامبدرێت، بە تایبەتی ئەگەر ئەو تاوانە بەرامبەر بە گەلی هەمان وڵات ئەنجامدرا.(وەك ئەوەی سەدام حسەین كردی بەرامبەر بە گەلی عێراق بە گشتی وبە تایبەتی گەلی كورد… وەرگێر)

بەشی دەهەمی ئەم پەرتوكە  لێكۆڵینەوەیە لەسەر چۆنیەتی لێپرسینەوەو‌ سزادان، لە ڕوانگەی مافە بنچینەییەكانی  مافی مرۆڤەوه،‌ كە ڕەهایەو چەندوچونی تێدانیە ، ئەویش مافی ژیان و بەدن و حورمەتە. كە پاكاتاوكردن و كوشتنی بە گرنگترین تاوان داناوە دژ بە مرۆڤایەتی. وە ئاماژە دەدا بەو پێوەرەی كە هەرچ تاوانێك لە تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانیناوە بە ترسناكیدا‌، و دژایەتی دەكات لەگەڵ مافەكانی مرۆڤدا كه ‌شایەنی  كەمكردنەوە و داشكاندن نیە. لێرەدا پرسیارێك سەرهەڵدەدات: بنەما نێودەوڵەتیە بەدواچووەكانی  تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی، بنەماگەلێكی وەك خۆی وەرگیراو و  چەسپاوو پیادەكراون بۆ هەموو وەك یەك؟

دەربارەی ئەم پرسە بۆچوونەكان زۆرن، هەندێكیان بنەماكان تەنەا دەبەستێتەوە‌‌ بە ڕێكەوتننامە دەوڵەتیەكانەوه،(بە پێی ئەم بۆچوونە ئەو دەوڵەتانەی كە پەیماننامەی نێودەوڵەتی ڕۆمایان مۆرنەكردوە بۆیان هەیە پەیوەست نەبن بە پرسنسیپەكانی ئەم پەیماننامەیەوه……. وەرگێر‌) هەشیانە مافەكانی مرۆڤ ‌ بە گشتگیری دادەنێت بۆ هەمووان.‌ بەبێ ڕەچاوكردنی بۆچوونەكان بنەماكان ئاراستەیەكی پەیوەستداری گشتی دەوڵەتانە دژ بە تاوانەكانی مرۆڤایەتی و ئەنجامی لێپرسینەوە و سزاكانی بنەماگشتیەكان بوونیان هەبێت یان نا پرنسیپێكی گشتگیرن.

 هەر‌چەندە هاوپەیمانی ڕۆما گشتگیربێت بۆ هەموو دەوڵەتان و ‌ دەوڵەتان پەیوەستبكات پێوەی، لە هەمان كاتدا پیادەكردنی بنەماكان دەكەونە ژێر ئیرادەی دەوڵەتانەوه!‌. لێرەوەیە دەبێت دانبنرێت بە كەلێنەكانی ئەم پرسەدا، لە هەمووشیان زیاتر كاتێك نەتەوە یەكگرتوەكانی ئامریكا كە دەستیكێشایەوە لە مۆركردنی پەیماننامەی ڕۆمای دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی ڕێكەوتننامەیەكی تری خستەبەردەست لەگەڵ دەیان دەوڵەتی تردا بۆ قەدەغەكردنی دادگایی بەرپرسە ئامریكیەكان بەرامبەر بە هەر تاوانێكی ئەنجامدراو لە درەوەی خاكی ئامریكادا. ئەمەش خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی  و لاوازی پرنسیپە گشتگیرێكەیە.

هەڵوێستەكردن لەسەر دەركەوتن و هاتنە ئارای (دەوڵەتی ئیسرائیل)بەپێی یاسا وەك خۆی،‌  واتە یاسایەكی ڕووت(واتە بەبێ بیانو وبەهانە سیاسیەكان…وەرگێر) ڕوونو ئاشكرایە. كە سیستەمێكی چەسپاو لە ئارادایە بۆ ئەشكەنجەدانی فەلەستینیەكان چ وەك تاك چ وەك گەل. بەتێڕامان و وردبوونەوە لە دیواری دروستكراوی جیاكردنەوەی ڕەگەزەكان لە زفەی ڕۆژئاوادا،  كە لە دادگای دادی نێودەوڵەتی لاهای بووە بە ‌بەڵگەیەكی مێژوویی، كە گرنگترین دۆزی ململانێی فەلەستینی و عەرەب و ئیسرائیلیەكانە.

لە بەدواچوونی بێسەروشوێنكراواندا بە ئەنقەست، ‌ ژمارەی گۆڕەكان ڕاستەوخۆ دێنەوە بیرمان، زیندانە نەێنیەكان، كۆچپێكردن و دوورخستنەوەی فەلەستینیەكان، ڕێكخستنی بەردەوامی گواستنەوە‌ی ئیسرائیلیەكان بۆ ئیسارئیل.

داگیرساندنی كورەی ئاگری ئەم دوایەی جەنگی ئیسرایل بۆ سەر غەزە بەڵگەیەكی بێچەندوچوونە لە سەر تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر دەستی سەركردە ئیسرائیلیەكانی وەك( ئۆلمرت و باراك و ولیفنی)، دوای ئابڵوقەیەكی ئابووری و ئاسایش بۆ سەر غەزە كە زیاتر لە ساڵێكی خایاند. ئەم جارەیان تاوانگەلێكی باوەڕپێكراو و مافگەلیكێ نێودەوڵەتی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی بۆ ‌بە دادگایی گەیاندنی تاوانبارانی جەنگ هەیە. وەك دەوترێت: ئیسرائیل لایەنێك نیە لە دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی ئاسایشیش چارەسەری تاوانەكانی ناكات لە سۆنگەی مافی هەڵوەشاندنەوەی ئامریكا بۆ بڕیارەكانی ئەم ئەنجومەنە بە لای كەمەوە…. ئەمەش ڕاستە، بەڵام كۆمەڵی گشتی دەتوانێت بجوڵێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی كە یاسا نیشتیمانیەكانی ڕێگەی پێداون بە دادگاییكردنی تاوانبارانی جەنگ بەرامبەر بە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵاتەكەی.

یاسا دەوڵەتیەكان هەڵكشاون بۆ ئەو ئاستەی كەدادگایی تاوانبارانی دژ بە مرۆڤایەتی بكرێت لە كاتی شكاندنی سنوری بەرپرسیارێتی دەوڵەتدا بەو پێیەی پێچەوانەیەكی ڕوونە لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكاندا.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(عەدان سەید حسەین) نوسەر، مامۆستای پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان لە زانكۆی لوبنان دا.

بە داخەوە وێنەی نوسەرم لا نەبوو.

جیهاد محەمد كەریم، وەرگێر.

jihadhammah@yahoo.com

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌