• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەنفال، وەك پرسێكی سڕبوو، لەیادەوەریماندا

نیسان 15, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفال، وەك پرسێكی سڕبوو، لەیادەوەریماندا


ئەنفال، وەك پرسێكی سڕبوو، لە یادەوەریماندا

11091379_854212597985397_2142162290_n

 

 

 

سمكۆ سابیر

تاوانێكی وەك ئەنفال، كەهەموو پێكهاتە و خەسڵەتەكانی جینۆساید لەخۆیدا دەبینێتەوە، لە دوای ساڵی 1991 بۆئێمەی كورد دەرفەتێكی گرنگ بوو كەبكرێت بە، بەرمەبنای دەیانكارو پڕۆژە و ئەجێندای نیشتیمانی بۆئەوەی  لەسەر ئاستەكانی دەرەوە و ناوەخۆدا،كاریگەربێت بۆمانەوەمان لەهەرێمێكی ئارامتر و پارێزراوتر،بەڵام بەكەم تەماشاكردنی دۆسییەی ئەنفال ‌و، بگرە كۆی دۆسییە و كەیسەكانی تری كۆمەڵكوژیی ‌و تاوانەكانی كە دژ بەگەلی كورد ئەنجامدراون، نەبوون بەفاكتەری یەكبوون ‌و یەكڕیزی ‌وقبوڵكردنی یەكتر ‌و،لەهەمووشی گرنگتر؛نەبوو بە لەمپەرێك بۆ ئەوەی كورد لەپێناو دەستكەوتی ماددی ‌و سیاسیدا،ململانێ‌ ی ناتەندرووست نەكات،یاهەرهیچ نەبێت دەستی نەچێتە خوێنی یەكتر.بەهەرحاڵ هەرچۆنێك بێت، بەهەموو كێماسی ‌و تێبینێكمانەوە،دوا روخانی رژێمی بەعس،دوای چەندین دانیشتن،تاوانی ئەنفال لەڕۆژی 24 /6/2007 لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە بەفەرمیی بەجینۆساید ناسێندرا.لەو رۆژ و ساڵەوە كەنزیكەی هەشت ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە،دەبێت لەخۆمان بپرسین چیمانكردوە و چۆن كارلەو دۆسیەیە كراوە لەسەر ئاستی نێو خۆ و دەرەوەدا،لەهەردوو كایەی ناسین ‌وناساندن،ئەمانە كۆمەڵێك پرسیاری جەوهەرین لەو نێوەندەدا هەمیشە لەگەڵ ویژدانی هەندێكماندا خۆی دێنێتە پێشەوە.

ئەنفال تەنها پرۆسەیەكی كوشتن‌و لەناوبردن نەبوو،بەقەد ئەوەی كۆمەڵێك پرسیاری راشكاوانە‌و بێپێچ ‌و پەنای لێكردین، پرسیارگەلێك كەپڕیەتی لەڕامان ‌وقوڵبوونەوەی خۆمان ‌و كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال ‌وتێكڕای كۆمەڵگەی كوردی.بەدیوێكی تر وەك هیوا قادردەڵێت: تراژیدیای كورد تەنها لەوەدانییە كەدەكوژرێت،بەڵكو تراژیدیای كورد لەوەدایە كەئەم كوشتنە بەقەدەری خۆی دەزانێت ‌وناتوانێت باس لەكوشتنی خۆی بكات.ئێمەی كوردیش بەچەند دیووێكدا بەهۆی تێنەگەیشتنمان لەتاوانێكی وەكو ئەنفال،نەمانتوانی نەلەزاكیرەی خۆمان، نە لە زاكیرەی دەوروبەر و كۆمەڵگاكانی تری دونیا،بیكەین بەپرسێك كەشایانی درووستكردنی كۆمەڵێك پرسیاری جددی بێت،بۆتێگەیشتن لەوكۆمەڵكوژییەی دژ بەگەلی كورد بەهەشت قۆناغ ئەنجامدراوە.بەداخەوە بەدێوێكی تریش نەمانتوانی سوود لەیاسا‌و رێساو تایبەتمەندییەكانی جینۆساید وەربگرین بەوەی جینۆساید نەبڕوای بەژمارە و نەمێژووەكەشی بەلاوە گرنكە، كە، كەی روویداوە و چەند كەس بەهۆی ئەوشاڵاوانە،كوژراون.رژێمی بەعس بەهەموو تواناو مەنتقی هێز و دەسەڵاتی خۆیەوە شەڕی كوردی كرد،شەری وجوود و بوونی كردین، وەلێ‌ ئێمەش زۆرێك لەپرسەكانی بەعسمان لەزاكیرە نەكردە دەرەوە و تائێستا كاری زۆری پێدەكەین.بەعسمان نەك لەناو نەبرد،بەڵكو لەڕۆحی خۆماندا هێشتمانەوە،لەكردار و كاری رۆژانەماندا تائێستا رەنگڕێژو رەنگدانەوەی بەردەوامی هەیە.چونكە ئەگەر رۆحی وقوربانیانمان بەلاوە هێڵی سووربوایە،ئەگەر ژیان ‌و ئایندەی كەسوكاری ئەنفال ‌وتاقانە و دەربازبووانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانمان بەهەند وەربگرتایە،ئێستا ژیاندۆستی كورد لەئاستێكی ترو قۆناغێكی تردەبوو.ئێستا دەبووین بەجوانترین كۆمەڵگەی ئەو جیهانە.بۆیە لەئێستادا دوای تێپەڕبوونی 27 ساڵ  بەسەرتاوانی ئەنفال،هێشتا نامانەوێت ئەنفال ‌و دەرئەنجامەكانی بناسین،هێشتا نامانەوێ‌ لەزاكیرەی خۆماندا ئەو حاڵەتە سڕبووە لابەرین،هێشتا نەمانكردووە بە فشارێكی كۆمەڵایەتی بۆسەر ئاكارو رەفتارمان.تەنانەت نامانەوێ‌ ئەنفال لەو دۆخە سڕبووە بێنینە دەرەوە.لەهەمووشی ترسناكتر؛هێشتا جورئەتی ئەوەمان نییە بەعس لەزهن ‌و رەفتارەكانمان بكوژین‌و واز لەبەد رەفتاری بێنین. بۆئەوەی ژیان بۆنەوە و كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال ‌وكۆمەڵگەیەكی پەرتەوازەی وەك كۆمەڵگەی كوردی كە هێشتا نایەوێت لەوە تێبگات كەئەنفال لەپشت چ فەلسەفەیەكەوە دەیەوێت بوونی نەتەوەیەك لەسەر خاكەكەی خۆی بسڕێتەوە. بێگومان لە زاكیرەیەكی سڕبوو هەرگیز ئەو وەڵامانەمان دەست ناكەوێت ‌و پرسیارگەلێكی بێوەڵام دەمێننەوە.!!

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌