نیسان 13, 2015 Omer ئهرشیف, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كفری یادی 27 ساڵەی تاوانی ئەنفال دەكاتەوە .
كفری یادی 27 ساڵەی تاوانی ئەنفال دەكاتەوە
ئەنفالستان – کفری – سمكۆسابیر
كاتژمێر نۆ و نیوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13/4/2015كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كفری بەهاوبەشی وهاوكاری چەند دەزگایەكی حزبیو رێكخراوەیی شارەكە،لەهۆڵی پەیمانگا بەئامادەبوونی ولایەنەرێكخراوەكان ونوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان و كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال ،یادی 27 ساڵەی تاوانی ئەنفال كرایەوە. سەرەتا بەپێشەنگایەكی شێوەكاری خوێندكارانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كفری دەستی پێكرد،دواتر چەند وتارێك بەو بۆنەیەوە خوێدرایەوە،دوو لەو وتارانە لەلایەن تاقانەكانی ئەنفال بوو كەداوایان دەكرد تۆمەتبارانی تاوانی ئەنفال بەزووترین كات بدرێنە دادگاو سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.هاوكات خەڵاتی رێزلێنان بەسەر 8 تاقانەی ئەنفال لەقەزای كفری دابەشكرا و بیست وحەوت مۆمیش بۆ رێزگرتن لەقوربانیانی ئەنفال داگیرسێندران.لەلایەكی ترەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش ،كەلەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەسنورەكە شەهید ببون.هەروەك خەڵاتی رێزلێنانیش بەخشرایە كەسایەتییەكی شارەكە كەخۆبەخشانە هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كردووە لەسنوورەكە.شیاوی باشە وابڕیارە لەرۆژی 14/4 هەرلەهەمان شوێن لەهۆڵی پەیمانگا شانۆگەریەك و چەند چاڵاكییەكی تر پێشكەش بكرێت .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.