• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

راگەیەندراوی “فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی” سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرێكی دیكە ” هاوژین حامید حسێن “

نیسان 13, 2015 Omer بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان, هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە راگەیەندراوی “فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی” سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرێكی دیكە ” هاوژین حامید حسێن “


راگەیەندراوی “فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی”
سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرێكی دیكە

” هاوژین حامید حسێن “

بۆ:

– سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
– سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
– سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی

لەبری سزادانی موستەشارەكان، دادوەرە ئازاو ئازادەكان سزا مەدەن!!!

رۆژی 12/4/2015 جارێكی دیكە لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە گوێمان لەنامەی دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرێكی تر دەبێت بەناوی (هاوژین حامید حسێن)، كە هۆكاری نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ گواستنەوەی ناوبراو لە دادگای “كفری”یەوە بۆ دادگای “ئامێدی”!، بەهۆكاری ئەوەی ناوبراو، فەرمانی گرتنی بۆ چەند تۆمەتبارێکی ئەنفال دەركردووەو هەوڵیداوە بیانخاتە بەردەم دادگاكان. ئەمە لە كاتێكدایە هەتا ئێستا سێ لەو تۆمەتباران بەكەیسی ئەنفال تاوانبارن، لەسەردەستی دادوەری ناوبراو، بڕیاری بەندكردنیان بۆدەرچووە، چەندین هۆكاری تری پێشێلكاری یاسایی‌ودەستوەردانی حیزب‌و كەسانی پلە باڵای جیاواز بۆ نێو دادگاكان‌و رێگرتن لە كاری یاسایی نێو دادگاكان‌و جیاوازیكردنی دادگاكان لەنێوان دەسەڵاتدارو بێدەسەڵاتاندا.

وەك لەنامەی دەستلەكاركێشانەوەی دادوەر (هاوژین حامید حسێن)دا هاتووە، كە هۆكارێكی تری دەستلەكاركێشانەوەكەی بەهۆی تەداخولی راستەوخۆی بەرپرسانی ئەمنی‌و حیزبیە لە بڕیاری دادگاكان لەگەڵ بوونی فشارخستنەسەر دادوەران لەوەی قسە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەن‌و لەقاڵبدانی دادوەران لەوەی نابێت لێدوان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بدەن، كەئەمەش تەواو پێچەوانەی ئازادی رادەبڕین‌و یاسای مافی پێدانی زانیارییە لەهەرێمی كوردستان.

ئێمە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناو فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیدا، دووپاتیدەكەینەوە كە پێویستە هەر سێ دەسەڵاتەكە لە هەرێمی كوردستان كار لەسەر ئەم دەستلەكاركێشانەوەو پرسی جێبەجێكردنی یاسا بكەن‌و چیدی دادوەرانی چالاك‌و بەئەزمون نەك لەبەر هاتنەدەنگیان لەسەر كەیسەكانی گەندەڵی‌و خیانەت‌و جێبەجێنەكردنی یاساكان سزا بدرێن، بەڵكو پێویستە ئەنجومەنی دادوەری رۆڵی زەمینەخۆشكردنی هەبێت بۆ هاندانی ئەو دادوەرانەی سوورن لەسەر ئەو پرسانەی كە بنەماكانی دەوڵەتی یاسا پێكدەهێنن وڕوی هەرێمی کوردستان جوانتر دەکەن. لەهەمووی كارەساتبارتر ئەوەیە كە دادوەری ناوبراو لەسەروبەندێكدا فەرمانی دوورخستنەوەی بۆ دەركراوەو جێبەجێكراوە كە تەنها چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆ یادی ٢٧ هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال، كە لەکاتی تاوانەکەدا سەردەستی ئەو تۆمەتبارانەو فەوجەکانیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە تاوانەکەدا كە دادوەر “هاوژین حامید” لە هەوڵی دادگاییكردنی هەندێكیاندا بووە، ئەمەش جگە لە شکاندنی هەیبەتی دادگاکان و دووركەوتنەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە بەهاو پەیامە عەدالەتخوازییەكەی هیچی تر ناگەیەنێت.

بۆیە ئێمە هۆكارە سەرەكیەکانی لاوازی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستاندا لەم چەند خاڵەدا كۆدەکەینەوە:ـ

یەكەم: لاوازی‌ دەسەڵاتی دادوەری لەزۆربەی پرسە یاساییەكاندا، كە ئەویش بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە:

1/ ناوەڕۆكی یاسای تایبەت بەئەنجومەنی دادوەری، كە بەیاسای ژمارە (23) ساڵی 2007 یاسای دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی كوردستان ناسراوە.

2/ رۆڵنەگێڕانی دەسەڵاتی دادوەری وەك دامەزراوەیەك كە لەئاست “دادوەری”دا بێت.

دووەم: میكانیزم‌و دانانی دادوەرەكان لەدادگاكانی هەرێمی كوردستاندا بەشێوەیەكی دروست‌و لەسەر بنەمای یاسایی و لێهاتوویی و زانستی‌ نەبووە، بەپێچەوانەوە رەچاوی بنەمای مەحسوبیەت‌و مەنسوبیەت كراوەو دەستوەردانی حیزبی هەبووە لەدانانی دادوەرەكاندا.

سێیەم: دادگا‌و ئەنجومەنی دادوەری لەخەمی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی خۆیاندا نین، چونكە چەندین بڕیاری دادگا هەیە كە دەرچوێنراوە بەڵام بەهیچ شێوەیەك جێبەجێنەكراوە، لەبەرامبەر ئەمەشدا دادگاو دادوەران هەڵوێستێكی ئەوتۆیان نەبووە. لەنمونەی داواكراوانی بەشداربوو لە كەیسی ئەنفال‌و تەقەكەرانی 17ی شوبات‌و چەندین دۆسیەی دیكە، كە تۆمەتباران بێ سڵەمینەوە بەبەرچاوی دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەسوڕێنەوە.

چوارەم: بێباكی هەر سێ دەسەڵاتەكەی هەرێمی كوردستان ( دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێكردن، دادوەری) لەبەرامبەر ئەو بێڕێزییەی رۆژانە بەرامبەر بە یاساو دادگاكان لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، لەوانەش وەك نامەی دەستلەكاركێشانەوەی دادوەر (فەرهاد حاتەم) سەرۆكی داواكاری گشتی لەسلێمانی‌و دادوەر (هاوژین حامید حسین) دادوەر لەدادگای كفری، ئەمانەش بەڵگەن لەبارەی بەتەنگەوەنەهاتنی ئەم سێ دەسەڵاتە لەپرسی سەروەرنەبوونی یاساو  جێبەجێنەكردنی یاساكان.

پێنجەم: بێدەنگی‌و بێباكی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری‌و دادوەرەكان لە جێبەجێنەكردنی دەقی یاساكان‌و بە یەكچاو سەیرنەكردنی تۆمەتباران‌و لایەنی دۆسیەكان لە دادگاكاندا.

بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە داوا لە هەرسێ دەسەڵاتەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین، بەجدی لەسەر ئەم جۆرە پرسانە بوەستن‌و دەستبەجێ‌ رێكاری ئیداریی‌و یاسایی بگرنەبەر بەئامانجی سەروەربوونی یاساو گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف لەدادگاكاندا، نەك ئەوەی ئێستا هەیە كە دادگاكان تەنیا بۆ خەڵكانی بێدەسەڵات بوونی هەیەو لەبەرامبەر كەیسە گەورەكان بێدەنگەو دەخرێتە ژێر مێزەكانیانەوە.

 خاڵێكی دیكە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان قبوڵنەكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو دادوەرو كەسە دڵسوزو لێهاتووانەیە كە لەفەرمانگەكانی ئەم سێ دەسەڵاتەدا كاردەكەن، لەنمونەی دادوەر (هاوژین). هەروەها رێگەگرتن لەسزادانی ئەو كەسانەی بێدەنگ نابن بەرامبەر ئەو گەندەڵی‌و مامەڵە ناتەندروستانەی رۆژانە لە هەرێمدا روودەدات، چونكە لەم هەرێمەدا لەبری ئەوەی كەسانی تۆمەتبار سزا بدرێن بەپێچەوانەوە ئەوانەی هەڵویست‌و چالاكی دژی ئەو نادادییە دەگرنەبەر سزا دەردێن‌و هەوڵدەدریت دووربخرێنەوە، كەئەمەش تەنیا كلتوری هێزە نادیموكراسیخوازەكان‌و هێزە پۆلیسیەكانە كاتێك كەسانی تاوانبار دەستگیر ناكات دێت خەڵكانی ئازادو ئازا دەستگیر دەكات، یاخود سزایان دەدات‌و بەرێگەی جیاواز بێزاریان دەكات. هەربۆیە داوا دەكەین دەستبەجی بڕیاری گواستنەوەی بەرێز دادوەر (هاوژین حامید حسین) لەشاری كفری بۆ شارۆچكەی ئامێدی، هەڵبوەشێننەوەو داوای دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵنەكرێت، چونكە ئەمە گەورەترین بێڕێزیی‌و پێشێلكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤە بەرامبەر ئەو دەنگانەی خواستیانە هەنگاوێك زیاتر هەرێمەكەمان لەپرسی یەكسانی‌و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و شەفافیەت بەرنەپێشەوە.

“فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی”

13/4/2015

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌