• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

پەیاممان لە یادی (٢٧) بیست و حەوت هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا

نیسان 12, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەیاممان لە یادی (٢٧) بیست و حەوت هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا


پەیاممان لە یادی (٢٧) بیست و حەوت هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا

رێكەوتی 14-4-2015 بیست و حەوت ساڵ بەسەر گەورە تاوانی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت، كە رژێمی ڕوخاوی بەعس لە ساڵی 1988 بە پێشچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش وڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە هەشت قۆناغی سەربازی یەك لە دوای یەك ئەنجامیدا، لەوتاوانەدا بەعسیەکان تەنها گوندەکانی کوردستانیان نە ڕووخاند، بەڵکو کۆمەڵکوژییان کردو دەیان هەزار مرۆڤی سیڤیلیان لە هەموو چین و توێژەكانی  گوندەکانی کوردستاندا گرت و رەوانەی کەمپەکانی کۆکردنەوەو پۆلێنکردنیان کردن و گەنجەکانیان کۆمەڵکوژکردو گرتووخانەکانی دوبزو تکریت و قەڵای نزارکێ وکەمپی سەلامێیان پڕکرد لە ژن ومنداڵ و پیر. سەرئەنجام جگەلە کەمینەیەک لە پیروپەککەوتە ئەوانی تر بێسەروشوێنکران بەهۆیەوە کۆمەڵگەی کوردستانیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە چاوەروانیەکی کوشندەدا راگرت، هەتا سالی ٢٠٠٣ کە رژێمی بەعس روخا ئەفسوس راستی کوژرانی دەیان هەزار ئینسان لە گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا راستی تاوانەکەیان دەرخست .

ئەمساڵ كە بیست و حەوت ساڵ بە سەر یادەوەری تاوانەکەدا تێدەپەڕێت، گۆڤارو ماڵپەری ئەنفالستان جەخت لە پەیامی پێشتری دەکاتەوە و ئەم پەیامە ڕادەگەیەنێتەوە و دوپاتی دەكەینەوە:

  • ئەرکی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە کە حكومەتی عێراق بە ئەرکی ئەخلاقی و سیاسی و یاسایی خۆی هەستێت و ریز لە هاوڵاتی بوونی کوردو هەیبەت وبڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان بگرێت سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال و کیمیاباران و دۆسییەكانی تری جینۆسایدی گەلی كوردستان و نیازپاکی خۆی بە جێبەجێکردنی بریارەکانی دادگا پیشانبدات بەرانبەر بەکوردو دڵنیایی ببەخشێتە هاوڵاتیان وپێکهاتەکانی تری عێراق‌.
  • فشار لە سەر دەوڵەتی عێراقی بكرێت وەك میراتگری دەوڵەتی پێشو، کە تاوانی جینۆسایدی دژبەگەلی کورد ئەنجامداوە بە فەرمی ، داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان بە گشتی و كەس و كاری قوربانیان بە تایبەتی و حکومەتی عێراق قەرەبووی كەس و كاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی تاوانەكانی جینۆساید بكاتەوە.
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بڕیاری دەستگیركردن و دادگاییكردنی تۆمەتبارانی ئەنفال كە ناویان لە دوو توێی پەڕاوو بەڵگەنامەكانی دۆسییەی ئەنفال هاتوە، رادەستی دادگا بكرێن و دادگایی بكرێن.
  • دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناوی شکۆمەندی هاوڵاتی عیراقی و کوردستانیدا زەمینەسازی بکەن و هاوکاری مادی ومەعنەوی پێشکەش بە هەموو ئەو هەوڵانە بکەن کە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، کاربۆ پرسی ناساندن و بەجیهانی کردنی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال دەکەن، ولەناوخۆشدا بەتەنیشت هەولەکانیانەوە مافی مرۆڤ و شکۆی ئینسان بکەنە خاڵی سەرەکی پابەندبوونیان بە گیانی قوربانیەکانی جینۆساید.
  • حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستبەرداری ئەو یادە تقلیدی و ڕۆتینیانە بێت کە ساڵانە بۆ تاوانەکان دەیکاتەوە، لە بەرانبەردا بودجە تەرخان بکات بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی نەتەوەیی و نیشتمانی و دروستکردنی سەنتەرو ناوەندی لێکۆلینەوەو توێژینەوە تایبەت بە تاوانەکانی جینۆسایدو زانکۆکانی کوردستان پابەند بکرێن بە لیکۆلینەوەو تویژینەوە.
  • لەبری ئەو مەراسیمانەی حکومەت وحزبەکان پاوانیان کردووە بۆ قسەکردنی بەرپرسان وکادیرە حزبیەکانیان كۆنفرانسی ساڵانەی ئەنفال، بكاتە ریسایەکی چەسپاو و هەموو ساڵێك لە نێوان مانگەکانی شوبات وەک دەستپێکی پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال هەتا کۆتایی ئاب و سەرتای مانگی ئەیلول ئەنفالی کۆتایی تێدا راگەیەندرا، بەتایبەتیش لە مانگی نیساندا کە ئەنفالی گەرمیانی تێدا ئەنجامدراو زۆرترین کۆمەڵکوژی لێکەوتەوە لەو مانگەدا کۆنگرەو کۆنفرانس بگیرێت و توانای تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی جینۆسایدو رەهەندەكانی لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بنرخێندرێ و پەرەی زیاتریان پێبدرێت‌.
  • هوشیاری کۆمەلایەتی هەڵکشێت و ریزگرتن لە مرۆڤ و ژینگەو زیندەوەران ببێتە پابەندییەکی ئەخەلاقی، کۆمەڵگای کوردستان و یادەوەرییەکانی تاوانەکانی جینۆساید ببنە لەمپەری تەواو لە خوێنرێژی یەکتری و کۆتایی بە شەری ناوخۆ بهێنێت.
  • یادەکان لە بری ئەوەی ببنە مایەی گەشتوگوزارو سفرە ڕازاندنەوە بۆ بەرپرسان و شاندە بیانی وناوخۆییەکان باشترە و بۆ هەمولایکمان جوانترو روسورانەترە ببنە مایەی دەستگرتنەوەو بنیاتنانەوەو  بەرهەمهێنەرەوەی دەستکەوتی گرنگ و پابەندی ئەخلاقیمان بۆ دروست بکەن و شکۆمەندی مرۆڤ ببێتە خاڵی سەرەکی و ئازاردانی مرۆڤ و زیندەوەران ببێتە شەرمێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و بەعەیب تەماشا بکرێن .

 

 

گۆڤارو ماڵپەڕی ئەنفالستان

١٢ی نیسان سالێ ٢٠١٥ سلێمانی

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌