نیسان 12, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و تێكه‌ڵاو كردنی دوو كولتوری دژ به یه‌ك
شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و تێكه‌ڵاو كردنی دوو كولتوری دژ به یه‌ك
یاسین لەتیف
به ده‌ر له‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان پشكێكیان به‌ر ده‌كه‌وێت له به‌شداری كردنی ئه‌نفالدا !! به‌ڵام تاوانباری سه‌ره‌كی و ئه‌نجامده‌ری
تاوانی ئه‌نفال كردنی هاونیشتمانیانی كوردستان ((حزبی به‌عسی فاشیزم)) بوو ، (میشیل ئه‌فله‌ق) باوكی ڕۆحی و دامه‌زرێنه‌ری به‌عسیزم ڕسته‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه ده‌ڵێت : ـ ((هه‌موو خاكمان به‌رێ ، به‌ڵام ئیمان و بڕوامان لێ بسێنیته‌وه په‌رته‌وازه ده‌بیین)) مه‌به‌ستی ئه‌فله‌ق بڕوا‌و ئیمانی پان عه‌ره‌بیزمه كه له ئایینی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،،ئیسلام و عروبه دوو چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی كولتوری خێڵه‌كی به‌ده‌ویه و پێكه‌وه ته‌نها یه‌ك واتا‌و مه‌به‌ست ده‌به‌خشن ئه‌ویش نرخاندن و ته‌قدیس و به‌رزڕاگردنی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بیزمه له به‌رامبه‌ر گه‌لانی دنیادا . جودا كردنه‌وه‌و داماڵینی بیری ئیسلام له عروبه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب ده‌بێته كه‌فی سه‌ر ئاو‌و زوو ئاوا ده‌بێت ، پان عه‌ره‌بیزم خه‌ونێكی ڕاسیزمانه‌یه و تێكه‌ڵاو به لاهوتیه‌تی ئایینی كراوه بۆ ئامانجێكی تایبه‌تی كه بریتیه له په‌روه‌رده كردن و خوڵقاندنی دۆخێكی سایكۆلۆژی و فۆرمه‌ڵه كردنی تاكێكی كۆنسێرفاتیزم به كولتوری سه‌له‌فیه‌ت كه بۆ به‌رز ڕاگردنی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به سه‌ره‌تایه‌كانه ، ئه‌م زاخاودان و چاندنی ڕۆحی سه‌له‌فیه‌ته له خه‌یاڵ و هزریی تاكدا به جۆرێكه كه وه‌كو زه‌رده‌واڵه پابه‌نده به‌و كون و كولتوره‌وه كه لای ته‌قدیس كراوه و ناوی پان عه‌ره‌بیزمه ، له نێو خه‌یاڵدانی یوتۆپیایه‌ك ڕۆ چووه و گه‌یشتۆته باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تێكی میتافیزك و غه‌یبانی وا كه پایه‌ی به‌رزو خۆشبه‌ختی ئه‌و یان ئینسانی عه‌ره‌ب له‌وه‌دایه ((بكوژێت و بكوژرێت ))له پێناوی فه‌نتازیاو به‌هه‌شتێك كه له دونیایه‌كی میتافیزیكدایه‌و له چاوه‌ڕوانی ئه‌مدایه ، ئه‌و ڕوباره خوێنه‌ی كه ڕۆژانه له دونیای ڕۆژهه‌ڵات و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ڕێ ده‌كات و ده‌یانبینین ، ئه‌و مه‌شهه‌ده ترسناكانه‌ی كه ئێمه له میدیاكانه‌وه شاهیدی ده‌بین و مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌ری و به‌ڕبه‌ڕی له‌ت و په‌ت ده‌بێت و سه‌ر ده‌بڕێت ، به ده‌ستی ئه‌و تیرۆرستانه‌وه كه په‌روه‌رده‌ی زه‌لكاوی ئایدۆلۆژی و تێكستی لاهوتیه‌تن و به‌شێكه له‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه لاهوتیه‌تی ئایینی بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ناسیۆنالیزمی پان عه‌ره‌بیزم پیاده ده‌كرێت .. شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالیش به‌شێك بوو له‌و پرۆژه‌یه دژ به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام درا ، پێیانوابوو گه‌لی كوردستان مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن له پیاده كردنی پرۆژه‌ی پان عه‌ره‌بیزم دا ، به‌و خه‌یاڵه چه‌په‌ڵه‌ی ئه‌وان سڕینه‌وه‌ی سیمای كورد له بوون دا هه‌ڵگردنی له‌مپه‌رێكه له به‌رده‌م سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه شۆفێنیه‌ته‌یان . ئه‌گه‌ر چی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مۆدێرنه و ئامانجی به‌رهه‌مه‌كانی مۆدێرنه بۆ خۆشبه‌ختی ئینسان و پێشكه‌وتنی ژیار‌و شارستانیه‌ت وكۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بوو ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژ به پرۆژه‌كانی ئایینی و كولتوری لاهوتیه‌ت بوو ، به‌ڵام به داخه‌وه دیوێكی به‌رهه‌می مۆدێرنه بوو به هۆكاری چه‌ندین جه‌نگی نێو ده‌وڵه‌تی و هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی ((یه‌كه‌م و دووه‌م)) به ملیۆنه‌ها مرۆڤی كرده قوربانی ئه‌و جه‌نگانه‌و شارستایه‌ت و مرۆڤایه‌تی دووچاری نه‌هامه‌تی و قه‌یران كرد ، هه‌روه‌ها مۆدێرنه جگه له‌وه‌ی دیوێكی فه‌زیله‌ت و كرانه‌وه‌و پێشكه‌وتن بوو بۆ مرۆڤایه‌تی ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ئایدو ئه‌فكاری قێزه‌ون و ناپه‌سه‌ندی به‌رهه‌م هێنا بوو به هۆی نانه‌وه‌ی په‌شێوی و دووبه‌ره‌كی له نێو گه‌لانی جیهان دا و هه‌روه‌ه به ڕێخستنی جه‌نگ و خوێن ڕشتن كه ملیۆنه‌ها مرۆڤی وه‌كو ماشیین هاڕی كه برتیه له ((نازیزم و ، فاشیزم و به‌عسیزم و ….هتد)) . هزری به‌عسیزمیش به‌شێك بوو له به‌رهه‌مه‌كانی مۆدێرنه ، به‌ڵام تێكه‌ڵاو به كولتوری لاهوتیه‌تی ئیسلام ، به‌عس و ئه‌رته‌شی عێراق له هێرشه‌كان و قڕ كردنی كورد و گه‌لی كوردستان سودی له تكنۆلۆژیای سه‌ربازی مۆدێرنه‌و مۆراڵی نازیزم و تێكه‌ڵاو كردنی به دنیابینی و عه‌قڵیه‌تی به‌ده‌ویانه‌ی لاهوتیه‌تی ئایینی ئیسلام كه له ترادسیۆن و بنه‌مای تاڵانی ((غه‌نائم)) دامه‌زراوه به ڕێوه چوو . سه‌رباری ئه‌نفال كردن و قڕ كردنی ئینسانی كورد ماڵ و حاڵیشیان به تاڵان برا . زه‌نجیره هێرشه سه‌ربازیه‌كان به ناوی ئه‌نفاله‌وه ، گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ هزرو ترادسیۆن و ئه‌و عه‌قڵێته لاهوتیه كه ڕه‌وایی ده‌دات به له ناو بردن و كوشتنی ئه‌وانیتر ته‌نها له پێناو داگیر كردنی خاك و به تاڵان بردنی ماڵ و موڵكیان و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی پان عه‌ره‌بیزم ،، ئه‌م تاوانه‌ش به كه‌ره‌سته‌ی تكنۆلۆژی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی مۆدێرنه ئه‌نجام درا . ته‌نانه‌ت ئه‌وڕۆ له كوردستانی ڕۆژئاوا جاڕی ئه‌نفال كردنی كورد ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی كوردستانی باشور دوپات بكه‌نه‌وه ، كه‌واته كورد تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نفال كردنی له سه‌ره و ده‌بێت سیاسه‌تێكی نوێ و به عه‌قڵێتێكی نوێوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیدا بكات.
یاسین له‌تیف
لەماڵپەڕی دەنگەکان وەرگیراوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.