• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەرشیفێكی وێنەیی گرنكی گوندەگانی ناحیەی ئاغجلەر كەوتەبەردەست

نیسان 12, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەرشیفێكی وێنەیی گرنكی گوندەگانی ناحیەی ئاغجلەر كەوتەبەردەست


ئەرشیفی وێنەكان

ئەرشیفێكی وێنەیی گرنكی گوندەگانی ناحیەی ئاغجلەر  كەوتەبەردەست

 پاش چارەكە سەدەیەك لەتاوانی ئەنفال و كیمیاباران لە گۆڤاری ئەنفالستانەوە چیرۆكی دەست كەوتنی ئەرشیفێكی وێنەیی گرنكی گوندەگانی ناحیەی ئاغجلەر زیندوو دەكرێتەوە..ئەوەی لێرەدا دەیبینن نمونەیەکی کارلەسەرکردنی مامۆستا هێمن عەبدولایە

پاش ئەوەی بەهۆی مامۆستا هێمن عەبدوڵاوە هەواڵی ئەوەمان زانی كە ئەرشیفێكی گرنگ لەتكییەی كاكە مەند هەیەو لەلای مامۆستا عیمادە پارێزراوە زۆر دڵخۆش بووین، مامۆستا هێمن عەبدوڵا لێی رانەوەستابوو، هەرئەورۆژە سەردانی مامۆستا عیمادی كردبوو ئەویش بێ دودڵی بەشێكی زۆری فیلمی وێنەكانی پێدابوو، بەنیازی ئەوەی بیانشۆینەوەو زیندویان بكەینەوە، فیلمی وێنەكان هەمووی لە دووگونێی شەكرداو لەناو زەرفی نایلۆنی رەشدا هەڵگیرابوون، هەرزەرفێك تایبەت بوو بەگوندێك و لەناو هەرزەرفێكیشدا لەناو كیسی كاغەزی تایبەت بەوێنە هەڵگرتن ناوی هەرخانەوادەیەك و كەسەكانیان نوسرابوون، هەڵبەتە تاوتوێ كردنیان، پۆلێنكردنو رێكخستنەوەوسكان كردنیان كارێكی لەرادەبەدەر قورس وئاڵۆزە . ئێمە وەك گۆڤاری ئەنفالستان بە پێویستمان زانی بەسەری بكەینەوە ودیداری تایبەتی لەگەڵدا سازبدەین.

مێژووی فیلمەكان:

مێژووی ئەم وێنانە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی حەفتاكان وكۆتایی هەشتاكان، كە تیایدا وێنەی زۆربەی خەڵكی گوندەكانی ناوچەی قەڵاسێوكەو شێخ بزێنی و بناری خاڵخاڵانی لەخۆگرتووە، گرنگی ئەو ئەرشیفە بۆ ئێمە ئەوەیەكەوا وێنەی زۆربەی ئەوكەسانەشیان تێدایە كە ئەنفالكراون، ئەم وێنانە چۆن پارێزراون و چۆن دەست ساڵنامەی ئەنفالستان كەوتن هەروەها ناوی ئەوكەسایەتیانەی رۆڵیان لە هەڵگرتنیاندا هەبووە لەم دیمانەیەی خوارەوەدا روندەبێتەوە،

فیلمی وێنەكان هی وێنەگری بە توانا (حاجی كاكەوڵایە) كە ئەوكاتە لەناحیەی ئاغجلەر وێنەگر بووە، كاروباری ئەوكاتی هاوڵاتیانی گوندەكانی ناحیەكەی ڕایكردوە. لێرەدا نەگۆڤاری ئەنفالستان و نە مامۆستا هێمن عەبدوڵا ئەومافەبەخۆمان نادەین كە وەكو خاوەندارێتی وێنەكان پاوان بكەین بۆخۆمان لەبەرئەوەی خاوەنی راستەقینەی وێنەكان فۆتۆگرافەر(حاجی كاكەولای ئاغجلەرە) . بەڵام دەبێت ئەو راستیەش بوترێت ئەگەرهاوكاری رێكخراوی سپی و جدییەتی مامۆستا هێمن عەبدوڵاو پەرۆشی ئەو نەبوایە رەنگە ئەو ئەرشیفە بەزیندوویی نەبینرایەتەوە بەلای كەمەوە رەنگە وا زوو گیانیان بەبەردا نەكرایەتەوە، چونكە وێنەكان هەموویان فیلمن و پێویستیان بە شوردنەوە هەیە، لەبەرئەوەی وێنەكان زۆر زۆرن و لەژماردن نایەن بێگومان پارەیەكی زۆر زۆری پێویستەو ئەوەش لە توانای رێكخراوی سپی و مامۆستا هێمندا نیە، بۆیە بە سیستمی پرنتەر فۆتۆكان  شۆردراونەتەوەو خراونەتەوە سەرسێدی و هەموو كارەكەش مامۆستا هێمن ئەنجامیداون. رێكخراوی سپی بۆناوچەكیمیابارانكراوەكانیش بەدەست و برد سكانەرێكی تایبەتی بۆكارەكە دابین كرد.

ئێمە سەرباری ئەوەی كارەكەی خۆمان بەتایبەتی شەونخونی و ماندوبوونی مامۆستا هێمن وهاوكاری و پشتیوانی رێكخراوی سپی بەكەم ناگرین، بەڵام گرنگی ئەوكارە دەگێرینەوە بۆ خاوەنی وێنەگری رۆشناو مامۆستا عیماد كە لەو رۆژگارە سەختەدا لە ونبوون پاراستویانن . ئەگەر دەسەڵاتمان  هەبوایە خەڵاتێكی شایستەمان پێشكەش دەكرد، چونكە ئیستا كورد بەهۆی ئەو وێنەگرەوە خاوەنی ئەرشیفێكی زۆرگرنگی ناوچەیەكی كوردستانە كە ئەنفال لە قۆناغی چوارەمدا تاوانی گەورەی تێدا ئەنجامداو خەڵكێكی زۆر ئەنفالكران، هەندێك لەو كەسانەی ئەنفالكراون جگەلە وێنانەی كە لەلای حاجی كاكەوڵا لە پێش ئەنفالدا گیراون و پارێزراون هیچ شتێكی ئەوتۆیان لە دوای خۆیان بەجێنەهێشتووە، ئێستا هەر هیچ نەبێت خەڵكی ناوچەكە بەگشتی و كەسایەتیەكی ماندو نەناسی وەك مامۆستا هێمن دەتوانن بەشانازییەوە بڵێن خاوەنی ئەرشیفێكی شایستەی خۆمانین .

وەك لەپێشەوە ئاماژەمان پێكرد وێنەكان زۆر زۆرن ولەژماردن نایەن، بۆیە لێرەدا تەنها مشتێك لەخەروارێك دەخەینە ڕوو، تەنها چوار نمونە چ لەوانەی ئەنفالكراون و لە ژیاندا نەماون، چ لەوانەی لەژیانداماون (سالار ئەحمەدو ئەمیر عەلی و عوسمان حەمەئەمین وێنەكانیان لەرێگەی ئەو فیلمە نەشۆراوانەی وێنەگری رۆشناوە دەست ئەنفالستان كەوتوون. كە بەم شێوەی خوارەوە كاریان لەسەركراوەو بە سكانەرێك شۆراونەتەوەو داتاكراون و لەلای مامۆستا هێمن عەبدوڵا كاریان لەسەركراوەو پارێزراون .

سالارمحمد ئیسماعیل ئەحمەد.10524400_571108802998328_261635820_n

لەدایكبووی ساڵی 1954لە20/12/1980 لەگەڵ غزال عبدالرحمن هاوسەرگیری كردووە، لە رۆناغی ئەنفالی چواری ناوچەی قەڵاسێوكەدا گیراوەو ئەنفالكراوە، چوارمنداڵی دوای خۆی بەجێهێشتووە،ئێستا منداڵەكانی گەرە بوون و خۆشبەختانە هەموویان ژیانی هاوسەرگیرییان پێك هێناوە

  ناوی مندالەكانی                 پیشەی منداڵەكانیان

 سەردار                  1982        پاسەوانی سنور

پێشرەو                  1984          پێشمەرگە

هونەر                   1986          كاسب

گەشاو                  1988        ژنی ماڵەوە

 هاوسەرەكەی بەناوی غزال عبدالرحمن ئێستا كارگوزارە لەئامادەیی گۆپتەپە..

تێبینی :ئەم وێنەیە لای كەسوكارەكەی نیە


ئەمیر عەلی ئەحمەد

 10531093_571107642998444_648379194_nلەدایك بووی ساڵی 1959 خۆی و تەوای خانەوادەكەی لە پەلاماری ئەنفالی چواری ناوچەی قەڵاسێوكە لەگوندی گۆپتەپە گیراون و پێكەوە ئەنفالكراون، جگەلە خانەوادەكەی خۆی دایك وباوكیشی گیراون و ئەنفالكراون یەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنیان هەڵكشاوە ڕەوانەی لە قەڵای نوگرەسەلمان كراون و ماوەی شەش مانگ دەستبەسەركراون، دواتر ئازادكران وگەرانەوە بۆگۆپتەپە باوكی كۆچی دوای كردوە ودایكیشی تائێستا لەژیانداماوە.

ناوی خێزان ومنداڵەكانی     موالید

تەمین جەوهركەریم          1957

هەوار ئەمیر عەلی             1975

ئاكۆئەمیر عەلی               1976

نەهرۆئەمیر عەلی             1979

سەردار ئەمیر عەلی          1981


سەردار جەبار قادر

gop-pho-day-71-9-7-14لەدایك بووی ساڵی 1970ی گۆپتەپەیە لە پەلاماری ئەنفالی چوردا تەواوی ئەندامانی خێزانەكەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە گیران و  ئەنفالكران . پێدەچێت  ئەم وێنەیەی سەردار ساڵی  1971 بۆ1972  گیرابیت ..

ناوی ئەندامانی خیزانەكەیان  كە هەموویان ئەنفالكراون و كەسیان لە ژیاندا نەماون بریتین لە .

  1. جبار قادر حمەسالح 1958
  2. هەیبەت إحمد جمیل 1953            دایكی سەردار
  3. بەختیار جەبار 1973
  4. شیرین جەبار 1974
  5. شنۆ جەبار 1976
  6. شۆخان جەبار 1977
  7. شەونم جەبار 1979
  8. ژیلوان جەبار 1989


ئەنفالكراو ئاسۆ حەسۆ قادر

 gop-pho-day-78-5-7-14لە دایك بووی ساڵی 1975 ناحێی ئاغجەلەر- گوندی گۆپتەپە. سەر لە ئێوارەی (3)ی ئایاری 1988 پاشئەوەی ئەنفالی سێی گەرمیان كۆتایی هات، وەك دەستپێكی پەلاماری ئەنفالی چوار گوندەكەیان بە گازی كیمیایی بۆمبارانكراو دەیان گوندنشین هەر لەجێدا مردن و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، گازبارانی گۆپتەپە هەر كۆمەڵكوژییەكی مەترسیدار نەبوو، بەڵكو بۆ رۆژی دوایی 4ی ئایاری 1988 تەواوی خەڵكی ناوچەكەی بەچۆكدا هێنا، وای لێكردن بە نائومێدی خۆیان بەدەست سوپاوجاشەوە بدەن، كۆی ئەندامانی خانەوادەی حەسۆ قادریش خۆیان دایە دەستەوەو لەلایەن سوپای عێراقەوە گیران وئەنفالكران، ئیتر ئەوە دوا رۆژی ژیانیان بوو لە زێدی خۆیان .

ناوی ئەندامانی خێزانەكەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

  1. حەسۆ قادر حمەسالح 1957
  2. ئاسۆ حەسۆ قادر 1975
  3. ئاكۆ حەسۆقادر 1981
  4. ئاوات حەسۆ قادر 1984
  5. ئاوارە حەسۆ قادر 1985
  6. ساكار حەسۆ قادر 1987
  7. پەروین حەسۆ قادر 1988

وێنەكان لە ئەرشیفی سەرباز رەحمان وەرگیراون

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌