نیسان 11, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەیامێك بو تۆی باوك كیمیابارانكراو / لە – هەڵەبجە
پەیامێك بو تۆی باوك كیمیابارانكراو / لە – هەڵەبجە
لە منی باوك جینۆسایدكراوەوە / لە – بارزان
سڵاو… هاورێ گیان هاونیشتمانیەكەم و برا شرینەكەم، من و توو هەزارانی تر ئەمرو تامەزروی سوز و باوەش و میهرەبانی باوكین!!!!
براكەم…
دەستت بینە و وەرە باوەشم، با چیتر جیاخوازی نەكەین با چیتر پشت لە یەكدی نەكەین، ورە براكەم با پێكەوە ناسنامەی شەهیدانمان بگەڕێنەوە با پێكەوە روفاتی قوربانیان لە بیابانەكان بە نیشتمان شاد بكەینەوە، با پێكەوە ژینگە شێواوەو و پیس و بریندارەكەمان پاك كەینەوە لە هەموو پاشماوەكانی چەكی كیمیاوی لە تەقەمەنیەكان و لە كونە موشەك و لوغم و لە جاش و روایژكارە خوفروشەكان و لە جەلادەكانی بەعس…
براكەم…
خەمی تۆ خەمی منە، هەمان ڕژێم و هەمان بیروكە و هەمان حكومەت و هەمان سەركردە و دارودەستەكەی باوكی منیان جینۆسایدكرد و باوكی تویان كیمیاباران كرد و باوكی برایەكەی ترمانی ئەنفالكرد.
یەك دوژمن بوو مەبەستیشی سرینەوەی ڕەچەلەك و نەژادی كورد بوو.
براكەم…
دایكی تو.. دایكی منە و دایكی برایە باوك ئەنفالكروەكەشمانە، براكەم دایكی تو نیشتمانە و خاكە و هەڵەبجەیە و بارزانە و گەرمیانە و بادینانە و شنگالە و هەر چوار پارچەی كوردستانە…
باوكی شەهیدمان بونیادنەری ئازادی ئەمرو بوو خوێنی باوكمان بە فیرو نەچوو، براكەم هەڵەبجەمان ئەمرو بۆ بە پارێزگا، پر بە دل لە بارزانەوە پیرۆزبایت لێ دەكەم، سڵاوی خەڵك و هاونیشتمانیانی بارزان ئەنیرم بو هاونیشتمانیانم لە هەڵەبجە، سڵاو بیرۆزبایی لە لایەن هەشت هەزار نیرینەی بارزانەكەت بو پێنچ هەزار شەهیدی كیمیابارنی هەلەبجەكەم.
وەرە براكەم…
با شكۆی ئاڵا پیروزەكەمان بگەرێنینەوە و بەرز ڕاگرین، چونكە سورەكەی خوێنی باوكمانە..
دەستت بێنە با پێكەوە كوردستان ئاوەدان كەین و سەربەخۆیی وڵات ببینین، بۆ ئەوەی باوكمان پشوو بدات و لێمان خوشبێت و چیتر گلەیمان لێ نەكات.
براتان:
ڕێبوار ڕەمەزان بارزانی 16-3-201٥
لە منی باوك جینۆسایدكراوەوە / لە بارزان
بۆ تۆی باوك كیمیابارانكراو / لە هەڵەبجە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.