• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەڵگە ترسناکەکە .. (بریاری ٤٠٠٨ )ی نوسینگەی باکور

نیسان 11, 2015 Omer ئه‌رشیف, به‌ڵگه‌نامه‌ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەڵگە ترسناکەکە .. (بریاری ٤٠٠٨ )ی نوسینگەی باکور


دەقی تەواوی بڕیاری س ف 4008:

20  ی حوزێرانی 1987

لە: فەرماندەیی مەكتەبی باكوورەوە .

بۆ: فەرماندەیی فەیلەقی یەك، فەرماندەیی فەیلەقی دوو ، فەرماندەیی فەیلەقی پێنج ([1])

بابەت: مامەڵە كردن لە گەڵ  ئەو گوندانەی كە لە بەر هۆكاری ئەمنیی قەدەغە كراون.

لە بەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیەی كە دوا مۆڵەتی ڕەسمیی ڕاگواستنی ئەم گوندانە لە 21 ی حوزێرانی 1987دا كۆتایی دێت بڕیارمان دا ئەم خاڵانەی خوارەوە لە 22 ی حوزێرانی 1987ەوە جێبەجێ‌ بكرێن:

١- هەموو ئەو گوندانەی كە تێكدەران بەكرێگیراوانی ئێران‌ و خیانەتكارانی لەو چەشنەی دەرهەق بە عێراقیان تێدا بێت لەبەر هۆكاری ئەمنی بە قەدەغەكراو دادەنرێن.

  1. ئەم شوێنانە بە ناوچەی عەمەلیات دادەنرێن‌و بوونی مرۆڤ ‌و ئاژەڵ تیایاندا بە تەواوی قەدەغەیەو هێزە چەكدارەكان بێ‌ هیچ بەربەستێك دەتوانن دەستیان لێبكەنەوە تاوەكو ڕاسپاردەی تریان لە لایەن مەكتەبمانەوە بۆ دێت.

3 – هاتوچۆكردن بۆ ئەم ناوچانە، هەروەها هەرچالاكیەكی ئاژەڵداری‌وكشتوكاڵ‌وپیشەسازی قەدەغە دەبێت‌و بەچاكی لە لایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوە چاودێریی دەكرێت.

4 – فەرماندەیی فەیلەقەكان پەیڕەویی بۆردمانی (عشوائی) كوێرانەی ئەو ناوچانە دەكەن‌و تۆپخانە‌و هەلیكۆپتەر‌و فڕۆكە هەموو كاتێك بە شەو ‌و بە رۆژ بەكاردێنن، بۆ ئەوەی گەورەترین ژمارەی ئەوكەسانە بكوژن كە لە ناوچە قەدەغە كراوەكاندان‌و ئێمەش لە ئەنجامەكانی ئاگادار بكەنەوە. (لێرەدا جەختی لە سەر كراوە).

5 – هەموو ئەو كەسانەی لەو گوندانەدا دەگیرێن دەبێ‌ لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە لێكۆڵینەوەیان لە گەڵ بكرێت‌و ئەوانی تەمەنیان لە نێوان 15 ـ 70 ساڵدایە پێویستە ئیعدام بكرێن پاش ئەوەی زانیاریی بەكەڵكیان لێوەردەگیرێت‌و لە كاتی خۆیدا ئاگادار بكرێینەوە (جەختی لە سەر كراوە)

6 – ئەوانەی تەسلیم بە دەسەڵاتە حوكوومی‌و حیزبیەكان دەبنەوە لە لایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوە لێكۆڵینەوەیان لە گەڵدا دەكرێت بۆ ماوەی ئەوپەڕەكەی سێ‌ رۆژ كە دەكرێ‌ درێژ بكرێتەوە بۆ دە رۆژ ئەگەر پێویستی كرد، بە مەرجێ‌ لە هەموو حاڵەتەكان ئاگادرامان بكەنەوە. ئەگەر لێكۆڵینەوەكە پێویستی بە ماوەیەكی زۆرتر بوو پێویستە بە تەلەفۆن یان برووسكە ڕەزامەندیی ئێمە یان هەڤاڵ تاهر توفیق العانی وەربگیرێت.

7- هەموو شتێك كە لە لایەن موستەشارەكان‌و فەوجەكانی بەرگریی نیشتمانییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت بۆ خۆیان دەبێت جگە لە چەكی قورس‌و دابەستراو ‌و مامناوەندی

 (49). ئەوان دەتوانن چەكە سووكەكان بۆ خۆیان گلبدەنەوە بە مەرجێ‌ تەنها ئاگاداری ژمارەی ئەو چەكانەمان بكەنەوە. فەرماندەی فەیلەقەكان دەبێ‌ بە خێرایی تەواوی موستەشارەكان‌و فەرماندە هاوكارەكانیان‌و فەرماندەی یەكەكان ئاگاداربكەنەوە‌و زانیاریی تەواومان بدەنێ‌ سەبارەت بە چالاكییان لە نێو فەوجەكانی بەرگریی نیشتمانیدا (لێرەدا جەختی لە سەر كراوە).

بۆ زانیاریتان‌و دەستبەكاربوون لە ناوچەی دەسەڵاتتاندا، ئاگادارمان بكەنەوە.

بريار 4008بريارى 4008.

ئـیمـزا

هەڤاڵ

علی حسن المجید

ئەندامی سەركردایەتیی هەرێمایەتی

سكرتێری گشتیی مەكتەبی باكوور

[1] ئەمە كۆپی ڕاسپاردەی س ف 4008 كەوا نوسینگەی رێكخستنی باكوری حزبی بەعس ئاڕاستەی هەردوو فەیلەقی یەك‌وپێنج‌و دەزگا جۆرا‌وجۆرەكانی ئەمن‌و موخابیەرات كراوەو میدڵ ئیست ‌وۆچ لە ناو فایلەكانی حوكوومەتی عێراقدا بەدەستیهێناوە‌و دواتر لەراپۆرتەكەی خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە.

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌