• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەنوەر تەیار، دەربازبوویەکی تری گۆری بەکۆمەڵ .

نیسان 11, 2015 Omer ئه‌رشیف, دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنوەر تەیار، دەربازبوویەکی تری گۆری بەکۆمەڵ .


 ئەنوەر تەیار، دەربازبوویەکی تری گۆری بەکۆمەڵ .

عومەر محەمەد

ناوی ڕاستەقینەی ئەنوەرمحمد ڕەزایە.

لە دایكبووی سالی ١٩٥٤ گوندی چەم سورخاوی ناحێی قادر کەرەمە ،

بەئەنەوەرتەیار ناسراوە، لەبەرئەوەی سایەقێكی تیژڕەو بووە.

 Scan10007لەپەلاماری ئەنفالی گەرمیاندا لە دەوروبەری ١١ و ١٢ی مانگی نیسانی 1988  خۆی داوەتە دەست جاشەكانی قاسم اغا، دواتر تەسلیم كراوە بە ئیستخباراتی قادركەرەم ‌و بە قۆناغەكانی گرتن ‌و گواستنەوە و پۆلێنكردندا تێپەریووە .

14ی نیسان گەیەنراوەتە تۆپزاواو لە هەمان ئەو هۆڵەدا زیندانی كراوە كە عوزیر‌و واحید و رەمەزان ‌و سەلام قەشقەی تێدا بووە.

16ی نیسان بەهەمان پاصی سەرداخراو كە عوزێرو واحیدو رەمەزانی تێدا بوو کە دواتر دەرباز بوون، سەر لەبەیانیەك لەتۆپزاوا سواركراون‌و ماوەی 10 كاتژمێر رێگایان بەسەرجادەی قیردا بریووە‌و ماوەی سەعاتێكیش بەسەررێگایەكی هەڵبەزودابەزی خۆڵدا رۆیشتوون.

لەو پاسەدا كە گوللەبارانكران‌و عوزیرو رەمەزان‌و واحیدی تێدابووە.

، ئەنوەرتەیار رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لەبەرەنگاری ئەوفسەرەدا، كە بەندكراوەكان پەلاماریانداوە.

لە گوللەبارانكردنەكەدا دوو فیشەك بەردەست ‌و قاچی كەوتووە، بەڵام هەر چۆنێک بێت خۆی دەربازكردووە و گەیشتووەتە ئۆردوگایەكی عەرەب نشین كە هەندێك خانووی تاک و تەراو خانوویەکی چۆڵی تێدابووە‌، ئەو ماڵە عەرەبانە دراوسێی کەمپی ئاڵتاشە کە ئاوارە کوردەکانی رۆژهەڵاتی لێ نیشتەجێ بوون . ماوەی سێ‌ رۆژ لەو لەخانووەدا خۆی شاردووەتەوە.

ئەویش  چیرۆكێكی بۆخۆی دروستكردووە: ( گوایە شۆفێری سەیارەیەكی بار هەڵگربووە و چیمەنتۆی باركردووەو لە ڕێگا وەرگەراوە‌و بەهۆی ئەو ڕوداوەوە هیچ ناسنامەیەكی پێنەماوە) لێرەدا ڕێکەوتێکی سەیرو سەرنج راکێش هەیە، فەرەجی تۆپخانە کە دەربازبوویەکی تری کۆمەڵکوژییەکی ترە هەرلەو بیابانەی ڕومادی بەبێ ئەوەی یەکتری بناسن و بەبێ ئەوەی پێکەوە بووبن هەمان سیناریوی بۆخۆی دروست کردووەو ” گوایە شۆفێری سەیارەیەكی بار هەڵگربووە و چیمەنتۆی باركردووەو لە ڕێگا وەرگەراوە‌و بەهۆی ئەو ڕوداوەوە هیچ ناسنامەیەكی پێنەماوە ” !

دوای سێ رۆژ بەرێكەوت سێ‌ كوردی بینیوە كە لە حاڵی پەرێشان‌و شپرزەییان پرسیوەو بەكوردی قسەیان كردووە، ئەنوەر تەیار رێك‌و رەوان هەموو چیرۆكی دەربازبوونی خۆی لەبارەی كۆمەڵكوژی ئەنفالەوە بۆ باسكردوون، بەڵام یەكێك لەوان بەخوێن ساردییەوە گوتوویەتی : باشە كە ئەمە بۆ ئێمە باس دەكەیت تۆ دەزانی ئێمە چین ‌و كێین؟ ئێمە هەرسێكمان ئەمن‌ و ئیستخباراتین..؟! ئەویش لەوەڵامدا پێیان دەلێت هەرچییەك بن ئێوە كوردن، ئەوەش بەوان دەلێت ( كورد نەما) بەڵام یەكێكیان بەسۆزەوە پێی دەڵێت ئەوەی غیرەتی هەبێت دەبێت هاوكاریت بكات[1]، تەنانەت شەرواڵیكی نیلی دەلینگ كورتی پێدەداو ئەنوەرتەیار لەبەری دەكات، دواتر توشی دەبێت بەپیاوێكی عەربەوەو چیرۆكی وەرگەرانی سەیارەكەی بۆدەگیرێتەوە،ئەویش نانی پێدابوو رێنمایی كردووە كە بەسواری شەمەندەفەر برواتەوە بۆ بەغدا سەلامەتترە، ئەویش هەروای كردبوو. دەمەو بەیانێكی زوو دەگاتە شاری رومادی‌و لەوێشەوە بەسواری شەمەندەفەرگەیشتووەتە بەغدا، لەوێ‌ ماوەی مانگێك لەماڵی پورێكی بەناوی (صفیە ئەحمەد محمود‌و مێردەكەی جمال محێ‌ دین عەلی ) دەمێنێتەوە، ئیتر تەدوای برینەكەیان بۆكردووەو دواتر بەترس‌ودڵەڕاوكێیەوەگەراوەتەوە بۆ چەمچەماڵ، بەڵام بەداخەوە پاش ماوەیەك دیسانەوە بێسەرووشوێنكرایەوە..!

كورد نەمـــــــــــــــــــــــا

MEDION Digital Camera(چۆمانی تاقانە) كوڕی ئەنوەرتەیار كەبرای دوو خوشكە بە ناوەكانی بۆتان‌و تاران، دەربارەی دەربازبوونی باوكی بۆ ئەنفالستان دواو  ووتی: پاش ئەوەی لەوكۆمەڵكوژییە رزگاری بوو، كە هاتەوە بۆ چەمچەماڵ هەر زوو زوو دەیگووت: ( كورد نەما) زوو ئەو قسەیەی دوبارە دەکردەوە.  بۆیە هەر لەژێر كاریگەری ئەو ترسەی لە كۆمەڵكوژییەی كە بینیوێتی ناتوانێ‌ لە چمەچەماڵ بمێنێتەوە‌ و جارێكی تر خۆی دەگەیەنێتەوە گوندەكانی گەرمیان‌ و لەسەر چەمی ئاوەسپی خۆی دەشارێتەوە، (چۆمانی كوڕی) دەیگێرایەوە كە باوكی بە برینداری گەیشتووەتەوە لامان بە نامۆیی تەماشای ئێمەی كردووەو ووتوویەتی (  كورد نەما ‌و ئەوەشی ماوە هەر نامێنێ‌)  بۆیە دەرۆمەوە بۆ ئەو هەردەو هەتا صدام لەسەر حوكم بێت نایەمەوە.با گورگ بمخوا باشترە چونكە من مردووم چۆن ئێوەماون..؟ چۆمان بەبیانووی دارو پوش هێنانەوە توانیوێتی جار بەجار سەردانی بكات، نان‌و دەرمانی بۆ دەبردووە و بە زۆریش لە ناو قەبرستانەكەی هەردوو گوندی ( تەپەدێ‌‌و لەژێر دارەكەی فەیزاوا) هاوكاری باوكی كردووە لە تەداویی كردنی  برینەكانیدا كە پاش مانگێك هێشتا بەتەڕی مابوونەوەو تەداوییان دەکرد .

ئەنوەرتەیار لەبەرئەوەی پیاوێكی بەهیمەت بووە خۆی توانیوێتی بەهاوكاری چۆمانی كوڕی تەدوای خۆی بكات، بەڵام بەداخەوە چیرۆكی بەزیندوومانەوەی لێرەوە كۆتایی دێت‌و ئیتر لەو ناوە دیار نەماو بەیەكجاری وونبوو، هەتا ئێستاش بێسەرو شوێنە‌و دیار نەمانی چیرۆكێكی ئاڵۆزە …!

دەربارەی ئازایەتی ئەنوەر تەیار هەریەكە لە رەمەزان‌و واحید‌ و عوزێر بۆ ئەنفالستان دوان‌و  باسیان لەوە كرد ئەگەر ئەنەوەر تەیار نەبوایە كەسمان لەو کۆمەڵکوژییە دەرنەدەچووین.

میدل ئێست ۆچ نوسیوێتی : لەكاروانەكەدا بۆ شوێنی كۆمەڵكوژیەكە ئەنوەر تەیار لەلای پێشەوەی پاسەكەوە دانیشتبوو لەبەر ئەوەی پێشتر شۆفێر بووە ڕێگا‌وبانەكان شارەزا بوو، بەندییەكان داوایان لێكرد بوو لە دەلاقە بچوکەكەوە تەماشای دەرەوە بكات، بزانێ‌ ڕوویان لە كوێیە، كە بەدزییەوە تەماشای كرد، یەكەمجار وای بۆچوو كە ڕێگای مووسڵیان گرتووە، بۆیە هەموو بەجارێ‌ تۆقین وهەناسە سوار بوون، چوونكە ” موصل بەناوبانگ بوو بەشوێنی ئیعدامكردنی كوردەكان‌ و زۆربەی پیاو كوژانی حوكوومەتیش خەڵكی مووسڵ بوون (4)” بۆیە ئەنفالكراوەكان بەجارێك تۆقین . بەڵام كەبەرە و باشورلایاندا وتی: “مژدە ڕزگارمان بوو”  رەنگە لەدوای ئەو مژدەیەوە بەندییەكان رێگا دورودرێژەكەیان بۆ بەندیخانەیەكی تر لێكدابێتەوە،دەنا ئەگەر بۆكوشتن بێت  10 سەعات رێگای دوری بۆچیە…؟ كاتێك لەلای پۆلیسخانەیەك وەستان ئاڵوگۆِریك كرابوو سەربازی بەرگ سەوزو بێریی ڕەش جێیان گرتنەوە (دیارە ئەوانە دەستەی گوللەبارانكردن بوون)  دوولاندكروز و دوو بلدۆزەر كەوتنە تەك پاسەكان، بلدۆزەرەكان پێشكەوتن، بەتەنیشت  ئاوی فوراتدا بەڕێكەوتن، بەڵام چەند پاسێكیان لێ جیابوونەوە. بێگومان یەکێک لەو پاسانە ئەوە بووە کە فەرەجی تۆپخانەی تێدا بووە فەرەج تاکە دەربازبووی ئەو کۆمەڵکوژییە بووە .

بازرگانی بەئەنفال‌و ئەنوەرتەیارەوە:

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق چۆمان‌و دوو خوشكەكەی تاران‌و بۆتان لەگەڵ دایكیدا دەچنەوە بۆ گوندی قەیتول لەو كاتەدا شێخێك پەیدا دەبێ‌ خەڵكی دۆڵ پەموو شیخەكە پروپاگەندەی ئەوە بڵاودەكاتەوە كە ئەنوەر تەیار زیندووەو ورچێك بردوویەتی ، چۆمان دەلێت : ماوەی  9 رۆژ ئیمە 15- 16 كەس بەو

جەوڵانەدا دەگەراین‌و شێخەكەش شتی سەیری پێدەوتین بۆنمونە دەیگووت: ( بگەرێن ئەوە لێی نزیك بوونەوە، ئەوە لێی دوركەوتنەوەو ئەمە جۆرە شتانە) رۆژێك لەودەشتە كەچامان لێنا قۆرییەكەمان كەوت‌و چایەكەمان رژا كە ئێوارە هاتینەوە شێخەكە هەندێك شتی پێگوتین لەبارەی جموجۆڵی ئەو رۆژەمانەوە یەكێك لەوانە رژانی قۆریە چاكەمان بوو، ماوەی ئەو 9 رۆژە ئیمە لە ئەندێشەیەكی سەیردا بووین نزكەی 10000 دەهەزار دیناری سویسریمان خەرجكردو نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێك، بێجگە لەئێمەش كەسوكاری ئەنفال دەهاتن لەبەردەم ماڵ پورم

قەتارەیان دەبەست‌و داوای چارەنوسی ئەنفالكراوەكانیان لێ‌ دەكرد، ئەویش پێی دەگوتن كوری تۆ جلێكی سپی لەبەردایە یان بەڵگەی مان‌و نەمانی بەدەستی خۆتەوەیە مەبەستی بەڵگەنامەی مردن‌و قشام شەرعی بوو، بەڵام دواتر ئاسایش ئەو شێخەیان گرتوو ئەویش تورەبوو ووتی: ئیتر من بۆتان نادۆزمەوەو هەقم بەسەرییەوە نیە.  ئیتر ئەو شێخە رۆیشت‌و نەمان بینیەوە، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە هێشتا خۆمان بەهەتیو نازانین هەتا ئێستا چاوەروانین باوكمان بێتەوە.

بەداخەوە ئەنوەر تەیار ئێستا لەبەرێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان وەكو شەهیدی سەنگەر ناوی تۆماركراوە.. لەكاتێكدا ئەو ئەنفالكردن‌و شەهید بوونیشی جیاوازە .


[1] بەهۆی سمینارێکمەوە دەربارەی دەربازبوانی ئەنفال هەمان ئەو پیاوەیان پێناساندم کە بەسۆزەوە لەگەڵ ئەنوەر تەیار قسەی کردووەو هاوکاری کردووە، دیدارێکی تێروتەسەلم لەبارەی چیرۆکی ئەنوەرتەیار کردووەو بەنیازم لە ژمارە ١١ گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاوی بکەمەوە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌