نیسان 11, 2015 Omer ئهرشیف, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفال ، بەعس ، هەڵەیەكی زەقی نوسەران !
ئەنفال ، بەعس ، هەڵەیەكی زەقی نوسەران !
ئاكۆ ئەحمەد
لە دوای جێبەجێكردنی شاڵاوەكانی ئەنفالەوە لە ساڵی 1988، زۆربەی ئەو نوسەرانەی كە لەو بوارە دەنوسن و خزمەت دەكەن ، كەوتونەتە هەڵەیەكی نەویستراوەوە ، وە ئەم هەڵەیەش ڕەنگە بەڕوكەش بچوك بێت ، بەڵام كاریگەری نەرێنی گەورەی جێهێشتوە لەسەر ئەم كەیسەو كاركردن لەسەری ، وەبێگومان ئەم هەڵەیەش سەرچاوەی بیركردنەوەی سیاسیەكانی ئێمەی كورد بوە لەو كەیسەو دواتر ڕەنگدانەوەی تەواوی لەسەر نوسەرانی كەیسەكە جێهێشتوە ، ئەم هەڵەیەش خستنە ئەستۆی هەموو جینۆسایدی كوردە بە ئەستۆی (حزبی بەعس ) ، واتا كاتێك باسی جینۆساید دەكرێ بێگومان بە ڕاستەوخۆ ناوی بەعسیشی بەدوادا دێت ، بە تێڕوانینی من ئەمە یەكێك لە گەورەترین هەڵەی نوسەرەكانی ئەوبوارەیە ، چونكە ئەمە بەو واتا دێت بەرپرسی سەرەكی جینۆسایدی كورد تەنها حزبی بەعس بووەو كۆمەڵگەی عەرەبی لێ بێبەری دەكرێت ، وە هەركاتیش بەعس نەما ئەو ئەو تاوانە بەتەواوی دەسڕێتەوە ، وەك ئەوەی لە عێراقدا ڕویدا لە دوای 2003 ەوە كە حزبی بەعس قەدەغە كرا ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئیتر حكومەتی عێراق دەتوانێت پابەند نەبێت بە لێبوردن و قەرەبو كردنەوەی زیان لێكەوتوانی جینۆسایدی گەلی كورد و وە بەبەشێك لە كارەكانی حكومەتەكانی عێراقی نازانێت بەڵام لەڕاستیدا حزبی بەعس پارتێكی دابڕاو لە بیرو كەلتوری عەرەبی نەبووە بەڵكو لە ڕاستیدا پراكتیكە كردنی بیرو خواستی نەتەوەی عەرەبی بوە . وە بۆیە دەبێت نوسەران و سیاسیەكانی ئێمە كاتێك باس لە جینۆسایدی كورد دەكەن باس لە دەوڵەتی عێراق بكەن نەك ڕژێمێكی تایبەتی كە سەردەمێك حوكمی كردوە .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.